بزمارێکی ئه‌نفالچی خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
ئه‌وه‌ی گوومانی تیانیه که جاشه ڕه‌سه‌ن و ئه‌سڵیه کورده‌کان ڕۆڵێکی مو‌شه‌ڕیفیان هه‌بوو، له گرد کردنه‌وه‌ی کورده دێهات نشینه‌کان ،و راپێچکردنیان به‌وه‌ر دۆزه‌خی ئه‌نفال . ئه‌و پیاوه موحته‌ره‌مانه به چاوی خۆیان هه‌موو شته‌کانیان بینیوه، ته‌عدای نامووس، کووشتن سه‌رو ماڵ به تاڵان بردن، ئه‌و شه‌ریف و ئابروو مه‌ندانه به هه‌ناسه بڕکێ و به عه‌ره‌بیه‌کی موکه‌سه‌ره‌وه، وه‌کو مه‌ردی مه‌یدان، له ریزی پێشه‌وه‌ی ئۆردووی ڕێزدار عه‌لی کیمیاویه‌وه بوون، و نه‌یان هێشتووه ته‌نیا کیژۆڵه‌یه‌کیش له‌به‌ر حه‌مله‌ی ئیماندارن بۆ سه‌ر کافرستان ته‌نانه‌ت به‌نامووسی خۆشیه‌وه هه‌ڵبێت. ئه‌ی چۆن مه‌گه‌ر ئه‌وه موقه‌ده‌سترین واجیب نه بوو له‌جه‌یشی خه‌یرو ئومه‌تین ئوخریجه‌ت للیناس ؟ مه‌گه‌ر کچ و ژنانی ئێمه‌ی بێ‌دین، ته‌سخیر نه‌کرابوون بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی حه‌زه موباره‌که‌کانیان، پاشان قه‌ت بیستووتانه ئه‌نفالی بێ غه‌نیمه! قه‌ت بیستووتانه ئه‌وانه‌ی چاو ساغی ئۆردوی موسڵمانان بوون پێش مردنیان خه‌ڵات نه‌کرابن و پاش مردنیشیان دوای ته‌مه‌نێکی درێژ، گۆره‌کانیان نووری لی هه‌ڵنه‌سابێ ؟ ژنانیش بۆ حاسڵ کردنی مورادیان به ده‌ستی به ده‌سنوێژه‌وه نه چووبنه سه‌ریان سه‌د هه‌زار جار به قوربان و به‌ساقه‌یان نه‌بووبن تاوه‌کو دوعاکانیان بۆ بگه‌ێننه ئه‌وجێگه‌ی که گیرا ئه‌بێ؟ خۆ ئێمه حه‌ساده‌تی ئه‌وه‌مان به ئێوه‌ی ئیماندار ئه‌برد، که له‌ناو هه‌موومانا ته‌نها ئێوه هه‌ڵبژێران و ئه‌و شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌نفالیان پێ به‌خشین، که‌واته ئه‌بێ هه‌روه‌کو وه‌کو له ئاینه‌که‌یا ئه‌مری به ڕاست گۆیی فه‌رمووه و هه‌ڕه‌شه‌ی توندیشی له درۆزنان کردووه، ئه‌بێ وه‌کو شایه‌دی عه‌یان له دادگاییه‌که‌ی سه‌دام و عه‌لی ئاماده‌بن. نامانه‌وێ بوختان به‌و زاتانه‌یا بکه‌ن چوونکه ئه‌وانه ئه‌وه‌نده پاکن حه‌تا حوشتره‌کانیشیان که جاران ئه‌هاتنه کافرستانه‌که‌مان خورماو خوێیان بۆ ئه‌هێنانین، ئه‌چووین چه‌ن دانه‌یه‌کمان له تووکه‌که‌یان به‌دزیه‌وه، بۆ مووفه‌ڕک، بۆ به‌ره‌که‌ت، لێ ئه‌کردوه‌و له جێگه‌یه‌کی به‌رز له ماڵه‌کان به مه‌منونی دامان ئه‌نا ، هیچ مان له ئێوه ناوێت، ته‌نها ئه‌وه بگێرنه‌وه ،که به‌چاوی پر له نووری ئیمانی خۆتان بنیوتانه و به‌دڵی پڕ له‌غیره‌تتان هه‌ستتان پێکردووه ، له‌وه‌ش دڵ موتمه‌ئین بن که ناتان خه‌نه قه‌فه‌زی تاوانباراناوه، چونکێکم قیاده‌ی سیاسی له‌قسه‌ی خۆی قه‌ت پاشگه‌ز نابێته‌وه، ئه‌و ئێوه‌ی عه‌فوو کردووه، عه‌فوو.
|
|
04/07/2007 |