بزمارێکی مجه‌ور خالیدمه‌جیدفه‌ره‌ج ساڵانێکی دوورودرێژ ئیعتیقاد وابوو، که‌ئه‌وه جنۆکه‌ی بێدینن که‌ڵه‌که‌تڕێ له‌سه‌ر یه‌کتری به‌رانبه‌ر به‌مانگ ئه‌که‌ن، و نایه‌ڵن رۆشناییه‌که‌ی بگاته لای ئێمه‌ی به‌شه‌ری ئیماندار، بۆیه ده‌روێشه‌کان ئه‌وانه‌ی ته‌پڵ و ده‌فیان هه‌بوو ئه‌وانه‌شی نه‌یان بوو ته‌نه‌که شکاویان به‌هێزو قووه‌تی خۆیان ئه‌کوتی، به‌هیوای ئه‌وه‌ی که جنۆکه‌کان له‌ترسان سه‌ریان لێ بشێوێ و بکه‌ونه خواره‌وه، و به‌ری مانگ به‌ڕه‌ڵاکه‌ن. پێم وابێ له کۆتایی شه‌سته‌کانا بوو ،ئه‌مه‌ریکا سێ زه‌لامی به سواری ئه‌پۆڵۆ به‌ره‌و مانگ به‌ڕێخست، و هه‌موو رادێوو ته‌له‌فیزۆنه‌کان، و کۆڕی کۆڵان و ماڵه‌وه‌و هه‌تا مزگه‌وته‌کانیش، هه‌ر باس باسی ئه‌و رووداوه سه‌ر سوڕ‌هێنه‌ره‌بوو. ڕۆشنفکره‌کان ئه‌وانه‌ی چه‌پ نه‌بوون، وه‌یان چه‌پ بوون و به‌ویژدان بوون ده‌ستخۆشیان له ئه‌مه‌ریکاو زانسته فه‌و‌قولعاده‌که‌ی ئه‌کرد ،و خه‌ڵکه ساده‌که‌ش، هه‌ندێکیان واقیان وڕمابوو ،هه‌ندێکی تریشیان دوعا له‌سه‌ر دوعایان ئه‌کرد که ئه‌وڕاکێته له ئاسمان ببێته کۆی زوخاڵ، ئاخر مانگ له‌کن ئه‌وان زه‌وی نه‌بوو ، ئه‌و شتێکی گه‌لێک موباره‌ک بوو ،له‌هه‌موشی سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو ،که شیوعیه‌کانیش هه‌مان دوعایان هه‌بوو ،به‌ڵام سه‌به‌بیان جیاواز بوو ،ئه‌وان ئه‌یانزانی که مانگ هه‌ره‌وکو زه‌وی وایه‌و هیچ فه‌رقیان نیه، به‌ڵام داخیان ئه‌وه‌بوو، چۆن وه‌کو ووته به‌نرخه‌که ئه‌فه‌رموێ ئیمپریالیست به‌رزترین قوناغه‌کانی سه‌رمایه‌داریه‌و دونیا له ئینسان ئه‌کا به دۆزه‌خ، وشیوعیه‌تیش دوا قۆناغی (به‌خته‌وه‌ری) سۆسیالیزمه، هینه‌که‌ی ئه‌وان ،پێش هینه‌که‌ی ئه‌مان بگات. به‌ڵێ سه‌رتان نه‌ئێشێنم ساروخ گه‌یشت ،ودوانیان به‌به‌ر چاوی هه‌موو دونیاوه پێیان خسته سه‌رمانگ، و سێهه‌میشیان که سایه‌قه‌که‌یان بوو به‌دوه‌ری مانگا ئه‌خولایه‌وه ،که‌ته‌واو بوون هێنانیه‌وه سه‌ر زه‌وی و بۆ درۆ‌و ڕاستیس هه‌مووی به ته‌له‌فزیۆن پیشاندرا. ئیتر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بوو باوه‌ڕی هێنا. به مامۆستای مزگه‌وته‌ی کۆڵانه‌ی ئێمه‌شه‌وه ته‌نیا مجه‌وره سه‌رسه‌خته‌که نه‌بێ که له‌به‌ره‌ی موعا‌ره‌زه‌ی دۆڕاوا مایه‌وه، ئێواره‌یه‌ک حیرس گرتبووی ،هاتبووه سه‌ر به‌رزاییه‌ک له‌کۆڵان ،وهاواری ئه‌کرد ،گوویان خواردوه ئه‌وکه‌سانه‌ی که ئه‌ڵێن به‌شه‌ر چۆته سه‌ر مانگ. لێره‌وه کارمان به‌سه‌ر مامه حه‌مه‌ی نه‌خوێنه‌وار و کڵۆڵه وه نه‌ما، به‌تایبه‌تیش ده‌مێکه ئه‌و هه‌ژاره ماڵ ئاوایی له‌دونیا کردوه، به‌ڵام کاره‌ساته‌که له‌و خوێنه‌وارانایه که به ئه‌قڵی ئه‌و مجه‌وره بڵاو کراوه‌کان به‌ڕێوه ئه‌به‌ن، له یه‌کێک له‌و بڵاو کراوانه‌یا هاتووه (لانه‌ی ته‌مه‌ن دوو ساڵ دادگایی ئه‌کرێ) ئاخر به‌پێی یاسا ماده‌ی 64 له قانونی عقوبات، ئه‌وه‌ی حه‌وت ساڵی پڕنه‌کردبێته‌وه به‌هیچ جۆرێک ده‌عوای جه‌زائی له‌سه‌ر قه‌ید ناکرێت . باشه ئه‌و بڵاو کراوانه لانی که‌م خۆ ئه‌بێ رێز له ئه‌قڵی خوێنه‌ر بگرن، و پێمان بڵێن چۆن لێکۆڵینه‌و له‌گه‌ڵ لانه کراوه، ئایا لانه چی ووتوه، و به‌پێی کامه ماده‌یه‌ش ئه‌وه کراوه؟ یان به‌ڵگه‌و ئیسپاتی ناوێ ئه‌وه‌یش ووتی وانیه‌و لانه چۆن دادگایی ئه‌کرێ پر به‌ده‌می گووی خوادووه. باشه ئه‌م ڕۆشنبیریه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کاکه حه‌مه‌ی مجه‌ور چ فه‌رقێکیان هه‌یه؟ ڕه‌نگه یه‌کێ بڵێ ئۆ هو هه‌مدیسان دیفاعیان له دام و ده‌زگای سه‌ر کوت که‌ر کرده‌وه به پاره.وه‌ڵڵاهی من ئه‌و نه‌سیحه‌ته‌م بۆ رێزی ئۆپۆزیسیونه‌و به خۆڕاییش، چوونکه ره‌خنه ئه‌گه‌ر له مه‌نتیق ده‌رچوو، ئیتر که‌س باوه‌ڕی پێناکا ،و میسداقیه‌تی بڵاو کراوه‌که‌ش ئه‌که‌وێته به‌ر رێژنه‌ی پێکه‌نین. له‌وه‌ش گه‌ڕێ نووسه‌رێک له‌وه‌ڵامی نووسه‌رێکی تردا ، که پێشتر ره‌خنه‌ی ره‌قی تێگرتووه، ئه‌نوسێ وه‌ڵڵا بشمرێ وه‌ڵامی ناده‌مه‌وه ، به‌ڵام هه‌ر له‌دوای ئه‌و بشمرێیه‌وه‌ی زیاد له بیست دێڕی وه‌ڵام پڕله قسه‌ی مه‌سته‌کی تێسره‌واندووه.
|
|
04/07/2007 |