بزمارێکی کورد په‌روه‌ر خالیدمه‌جیدفه‌ره‌ج
هه‌ندێک تا خوا حه‌زبکا هه‌ستی کوردایه‌تیه‌که‌یان به‌رز و بلند راگرتبوو هه‌رئه‌وه‌ش بوو وای لێکردبوون ماوه‌ی چوار ساڵی خوێندن له‌زانکۆی به‌غدا به‌سه‌ر به‌رن بێ ئه‌وه‌ی بتوانن چوار وشه‌ی عاره‌بی بخه‌نه ڕسته‌یه‌که‌وه‌و لای که‌م بتوانن وه‌ڵامی عاره‌بێکی فه‌له‌ستینی یان ئه‌رده‌نی پێبده‌نه‌وه. که ئه‌وانیش له‌و زانکۆیه ئه‌یان خوێند‌و ئه‌یان ووت عێراق خاکی عاره‌بانه‌و کوردیش نه‌ک هه‌ر قه‌وم نین به‌ڵکو له‌جنسی ئینسانیش نین ئه‌وانه جنۆنه‌که‌ن هاتوون شیمالی عێراقاین داگیرکردووه و ئه‌بێ بڕۆنه ده‌ره‌وه. ئه‌مان ووت خۆتان فێری زمانه‌که‌ی دوژمنه‌کاتان بکه‌ن و وه‌ڵامی ئه‌و توڕڕه‌هاتانه‌یان بده‌نه‌وه ولانی که‌میش بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن چۆن بیر ئه‌که‌نه‌وه ئاخر چۆن بتوانین به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌زانین پلانی چیان بۆ داڕشتووین .ئه‌یان ووت زمانی حوشتره‌وانمان ناوێ به‌وه‌شه‌وه نه‌ئه‌وه‌ستان سه‌رزه‌نشتی ئه‌وانه‌شیان ئه‌کرد که قسه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان ئه‌کردو له‌هه‌وڵی فێربوونی زمانه‌که‌یانا بوون. یه‌کێک له‌و کوردپه‌روه‌رانه بیستبووی کچه کوردێک له‌گه‌ڵ کوره عاره‌بێک قسه‌ی کردووه دیاره قسه‌کان له‌بواری ده‌رسه‌کان تێپه‌ڕی نه‌کردبوو به‌ڵام کاکی کوردی بێ غه‌له‌و غه‌ش خۆی لێ ئه‌کا به نه‌سیحه‌ت که‌رێ که خواشاهیده بۆ کوردایه‌تیه‌که‌ی نه‌بێ بۆ هیچی تری نیه . ڕۆژێک ئه‌چێ له‌و پاسه‌ی که ئه‌ڕواته‌وه بۆلای به‌شی ناوخۆیی قوتابیان له‌ته‌نیشتیه‌وه دا ئه‌نیشێ و ده‌ست ئه‌کا به باسکردنی زه‌ره‌رو زیانه‌کانی قسه کردن له‌گه‌ڵ عاره‌به‌کان و سووده له‌بن نه‌هاتووه‌کانی دوور که‌وتنه‌وه لێیان قسه کردن له‌گه‌ڵ کوڕه کورد . کچه‌ش ئه‌ڵێ به‌ڵێ قسه‌کانت ته‌واون منیش نه‌م ویستووه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م به‌ڵام ئه‌و پرسیارێکی ده‌رباره‌ی ده‌رسێک له ده‌رسه‌کان لێکردووم و منیش ته‌نها وه‌ڵامێکی کورتم داوه‌ته‌وه و هیچی تر. کاکی کورد په‌روه ئه‌ڵێ ئه‌و وه‌ڵامه‌ش باش نیه ئه‌ڵێ بۆ؟ ئه‌ڵێ هه‌ر وه‌ڵامێکه‌و ئه‌و ساخته‌چیانه ئیستغلالی ئه‌که‌ن و دواتر داوای په‌یوه‌نی خۆشه‌ویستی له‌کچان ئه‌که‌ن .کچه‌ش ئه‌ڵێ ئافه‌ره‌م وه‌ڵڵاهی راست ئه‌که‌ی به‌ڵام خۆمن ئه‌زانم ئێمه کوردین و ژێر ده‌سته‌ی عاره‌بین چۆن رێگه به‌خۆم ئه‌یه‌م شتی وابکه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا به‌قسه‌ت ئه‌که‌م ببڕای بڕای جارێکی تر ئه‌و وه‌ڵامه‌شی نایه‌مه‌وه .کاکی کورد په‌روه‌ر ئه‌ڵێ ئه‌لحه‌مدولیلا ئێستا دڵم ره‌حه‌ت بوو .کچه ئه‌ڵێ بۆ خوانه‌خواسته چیبووه؟ ئه‌ڵێ نه‌وه‌ڵڵا هیچ کچه ئه‌ڵێ که‌وتمه شکه‌وه توخوا چیبووه ؟ ئه‌ڵێ ئه‌وه‌ی راستی بێ تۆزێک خۆم حه‌زم لێکردووی .ئه‌وجا کچه تێئه‌گا کوڕان هه‌زراو یه‌ک رێگایان هه‌یه بۆ نزیک که‌وتنه‌وه له کچان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاننیان به قسه‌ی قه‌ڵه‌و و ساف و لوس یه‌ک له‌و ڕیگایانه‌ش ئه‌مه‌ی ئه‌م براده‌ره بوو که به ئه‌ی کوردینه ئه‌ی مه‌ردینه ده‌ستی پێ کرد.
|
|
04/07/2007 |