بزمارێکی فیدراڵی ...

 خالید مه‌جید فه‌ره‌ج

 

ووتم خاڵۆ مه‌شغوڵ دیاری‌؟ ووتی ئه‌ره‌وه‌ڵڵا، ووتم خێره‌؟ ووتی به‌خوا نیازی ڕۆشتنه‌وه‌م هه‌یه‌ ، ده‌ی خێری پێوه‌ بێ توخوا ئه‌گه‌ر ‌ له‌وێ لای یه‌کێ له‌ حه‌ڵواچیه‌کانی بازاڕی عه‌سری قوتویه‌ گه‌زۆم بۆ نه‌هێنی، ووتی وه‌ی به‌سه‌رچاو، به‌ڵام نیازی گه‌ڕانه‌وه‌م نیه،‌ ووتم ئه‌م جاره‌ به‌یه‌کجاره‌کی، ووتی به‌یه‌کجاره‌کی، ووتم چۆنه‌ ئاوا کوتو پڕ ؟ووتی نه‌وه‌ڵا ده‌مێکه‌ به‌نیازم، به‌ڵام تازه‌ له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌ گه‌یشتینه‌ نه‌تیجه‌، ووتم کام نه‌تیجه‌ ؟ ووتی که‌ خۆم بڕۆمه‌وه‌ ئه‌وانیش لێره‌ به‌جێ بێڵم، ووتم ئه‌ی نایانبه‌یته‌وه‌؟ ‌ ووتی به‌خوا حه‌زناکه‌ن، دواییه‌که‌شی لێره‌ له‌کرێکاری زیاترم نایه‌نێ له‌وێ قیاده‌ی ڕه‌شیده‌ له‌ خوابه‌زیا بێ ئه‌وه‌نه‌ به‌رز دای ناووم معاوینیشم هه‌یه‌. ووتم یاڕه‌بی موباره‌ک بێ مه‌علوم ئه‌مانیش مه‌عاشه‌که‌ی خۆتو خۆشیان به‌بێ ده‌نگ وه‌ر ئه‌گرن، ووتی به‌خوا ته‌رتیبێکمان کردووه‌. ووتم باشه‌ خه‌ڵک چه‌ند ساڵ ئه‌ژی؟ بۆ ئه‌و نه‌خته ‌ته‌مه‌نه‌ جوانه‌ی که‌ماوته‌ له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانت به‌سه‌ری نابه‌ی، یان که‌ ئه‌زانی له‌وێ ئیشت ماشیه،‌ ئه‌ی بۆ به‌یه‌کجاری ئه‌وانیش نابه‌یته‌وه  ؟‌ براده‌اران ووتیان کاکه‌ ئه‌م هه‌موو ته‌حقیقه‌ چیه‌ له‌و زه‌لامه‌ی ئه‌که‌ی ، تۆ نازانی بۆ ئه‌ڕواته‌وه‌ یان خۆت غه‌شیم ئه‌که‌ی؟ ووتم نه‌وه‌ڵڵا، ووتیان کاکه‌ ئه‌م کابرایه‌ به‌ گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ  ووڵات بۆ خۆی فیدڕاڵیه‌که‌ی لێ وه‌رئه‌گرێ ووتم فیدڕاڵی ؟ ووتیان به‌کوردیه‌که‌ی ئه‌که‌وێته‌وه‌ به‌ڕه‌ڵاییه‌که‌ی جارانی ووتم چۆن؟ ووتیان ئه‌ی بێ قه‌زابی ئه‌و جاران ژنو ماڵیشی له‌گه‌ڵ بوو خه‌ڵاتی رۆح سوکترین مێباز که‌سه‌د جاریشی بشکێننه‌وه‌  ته‌ڕنابێ، به‌ ئیتیفاقی تێکڕای لیژنه‌ی ته‌حکیم برده‌وه‌ . نابینی له‌ خۆشیا پێی له‌ عه‌رزی ناکه‌وێ؟ ووتم یه‌کێ ماڵو مناڵ به‌جێ بێڵێ هه‌ڵئه‌په‌ڕێ؟ ووتیان به‌قوربان ئه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێ ئه‌م جاره‌ ژن و مناڵیشی لێ دیار نابێ،‌ ئیتر بۆ خۆی به‌ئه‌مان و زه‌مانه‌وه‌  به‌له‌سه‌ی ئه‌و سه‌حرایه‌‌ ئه‌بێ . براده‌رێکی تازه‌ له‌ووڵات هاتبوه‌وه‌ دیبووی، ووتم وه‌زعی چۆنه‌؟ ووتی وه‌ڵڵا کۆڵێ به‌ ڕه‌نگ و ڕوو بووه‌ و ته‌ئسیراتی حوڕیه‌تیه‌که‌ی وه‌کو مانگ له‌ سه‌ر جه‌بینی پاکی هه‌ر له‌دوره‌وه‌ ئه‌دره‌وشێته‌وه‌‌‌. ووتم ئه‌و هه‌مووه‌ فه‌قه‌ت به‌ ئازادی؟ ووتی فه‌قه‌ت به‌ئازادی ووتم ،به‌س، ووتی چی به‌س؟ووتم  ئێستا حاڵیبووم، ووتیان چی حاڵی بووی؟ ووتم  ئه‌وه‌‌ بۆیه‌ ئه‌وڕۆژه‌ له‌بازاڕ‌ سودفه‌ی کچه‌کانیم کرد هه‌ر به‌سه‌رو سیمایانا دیاربوو  که‌ فیدراڵیه‌ی‌ باوکیان کردووه‌ به‌دوان ئه‌ویان له‌ کوردستان و ئه‌مان له‌ هه‌نده‌ران.

 

           

 

04/07/2007