بزمارێکی دوانزه عیلم خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
ئه‌وساڵه له سلێمانی موسڵمانێک عه‌مری خوای کرد، ئێمه‌ش هه‌موو بۆ به‌جێهێنانی مه‌راسیمی ناشتنکهی چووین بۆ سه‌رقه‌بران. دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا له خوێندنه‌وه‌ی ته‌ڵقین بۆوه ،هه‌موو به‌ره‌و خواربووینهوه بۆ ناوشار . سودفه من له‌و سه‌یاره‌یا بووم که مامۆستای تیا‌بوو ، هه‌ستم ئه‌کرد ناڕه‌زایی به ده‌م و چاوی ودانیشتنهکهیهوه دیار بوو، پرسیم قوربان بێتاقه‌ت دیاری؟ فه‌رمووی بۆ برا شتێک ماوه دڵی پێ خۆش که‌ین؟ ووتم یاساتر ئه‌بێ چی ڕووی یابێ؟ ووتی تۆ بزانه نه‌عوزوبیللا فه‌رقی نێر‌و مێ ئه‌که‌ی؟ کوڕ ئه‌ڵێی کچه عازه‌بن ئه‌گریجه‌و یاڵیان لێ بهریاوهتهوه. کچیش پانتۆڵی پیاوانه‌یان له‌به‌ر کردووه‌و جانتاکه‌یان کردووه به‌لایه‌کی شانیاننا و نه‌شه‌رم و نه‌حه‌یا که‌وتونه‌ته سه‌رجاده‌و کۆڵانه‌کان سه‌د حه‌یف بۆ ئه‌و داب و نه‌ریته جوانه‌ی جاران. ووتم مامۆستا ئه‌وه سونه‌تی پێش که‌وتنه جاران ده‌ورو زه‌مانێک بوو ئێستاش ده‌رو زه‌مانێکی که‌یه. ووتی گووم کرده هه‌زار پێشکه‌وتنی وا، داخی ئه‌و مناڵ و مهزمانهش که ئێستا له‌گه‌ڵمان بوون له‌سه‌ر قه‌بران و قژیان نیوه‌ی به‌لای چه‌پ و نیوه‌که‌ی تری به‌لای ڕاستا داهێنابوو قۆپچه‌ی کراسه‌کانیان تا سه‌ر ناوکیان کردبۆوه له‌وێ بوه‌ستێ ئاخر پێم ناڵێن بۆچی هاتبوون؟ خۆ ئه‌وان نه‌دوو که‌لیمه فاتیحایان دایاو نه تۆزێکیش له خوا پاڕانه‌وه له گوناهی مردووه‌که خۆش بێت . ئا ئه‌مه هه‌مووی به‌شاره‌تی ئاخر زه‌مان نیه؟ لێیان گه‌ڕێ با چۆنیان پێ خۆشه ئاوا لێخوڕن ، خوا که‌ریمه هاکا جه‌جاڵ هه‌ڵساو فووی به زورناکهیا کرد، ئه‌وجا با بزانین ئه‌مانه کاتێک له یه‌ومول حیساب به گیریان ئه‌هێنن جوابیان چی ئه‌بێ ؟ ووتم مامۆستا عیلله‌تی ئه‌وه ئه‌بێ چی بێ؟ ووتی بۆ نازانی؟ ووتم نه‌وه‌ڵڵا ،ووتی هه‌مووی خه‌تای ئه‌و دیگلۆمهیه نهعلهتیهیه که بهناخێریان دوای ته‌واو کردنی ده‌رسی شایه‌تینی وه‌ری ئه‌گرن. له‌دڵی خۆما ووتم تۆیه به دوانزه عیلمه‌وه به دیبلوم بڵێی دیگلۆم قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و ڕهحمهتیه نه‌خوێنه‌واره‌ی نه‌ختێک له‌مه‌و پێش تهڵقینت دایا واتا ((که‌یست بۆ دانا)) ، لێت مه‌عێن بێ یه‌ک مه‌لائیکه‌ت باوه‌ڕ به نیو که‌لیمه له قسه‌کانی ناکا.
|
|
04/07/2007 |