تایه‌ر تۆفیق وه‌کو خۆی خالید مه‌جید فه‌ره‌ج ئه‌وه‌ی لای خواره‌وه ده‌قی ئه‌و گفتوگۆیه‌یه که له‌ساڵی 1985 رادیۆی کوردی به‌غدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند تایه‌ر توفیق کردویه‌تی هه‌ڵبه‌ته له‌شێوه‌ی تۆمار کراوی ده‌نگابوو به‌باشم زانی بۆ زیاتر ئاشنا بوون به ژیان و بیر‌و بۆچوونه‌کانی سه‌باره‌ت به هونه‌ری گۆرانی کوردی به بێ ده‌ستکاری و رتوش وه‌کو چۆن له چاو پێکه‌وتنه‌که‌یا پرسیاری لێکراوه‌و وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه ئاوا هه‌ر له‌زاری خۆیه‌وه بینوسمه‌وه . له‌شاری هه‌ولێرین شارێکی کۆنی کورده‌و هه‌ولێری دێرینی پێ ئه‌ڵێن له گه‌ڕه‌کێکی میللییاین له ماڵێکی بچکۆلانه له ماڵێکی کورده‌واریا له ماڵێکی پڕ له هونه‌رو ئاوازی کوردی به‌ڵێ ئه‌و گه‌ڕه‌که به‌و ماڵه‌وه ناسراوه ئه‌و ماڵه‌ش به خاوه‌نه‌که‌یه‌وه ناسراوه خاوه‌نه‌که‌شی گۆرانی بێژێک هونه‌رمه‌ندێکی کورده ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی که چه‌نه‌ها ساڵه خزمه‌تی هونه‌ری کوردی کردووه خاوه‌نی گه‌لێ مه‌قاماته هونه‌ر مه‌ندێکی به‌رزه ئه‌و هونه‌ر مه‌نده خاوه‌نی کراس زه‌ردێیه ،ووتم ئه‌ی کچ ، شلێره وه‌ی شلێره، تۆی نازه‌نینیی، و هه‌ی نارو، گه‌لێ گۆرانی و مه‌قامی تر. به‌ڵێ ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه ئه‌و هونه‌رمه‌نده کورده‌ی که چه‌نه‌ها ساڵه خزمه‌تی هونه‌ری کوردی کردووه مامۆستا تایه‌ر تۆفیقه هاتینه ماڵه‌که‌یو به‌دیداری شاد بووین به‌ڵێ گوێگرانی خۆشه‌ویست ئێستا هه‌مووتان چاوه‌ڕێ بن که ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه مامۆستا تایه‌ر توفیق که باسی ژیانی خۆیمان بۆ بکات و باسی هونه‌ری له‌که‌یه‌که‌وه چۆته ناو هونه‌ری کوردیه‌وه؟ له‌که‌یه‌که‌وه خولیای ئاواز‌و گۆرانی کوردی بووه؟ پێشه‌کی هه‌واڵێکی گه‌رمت ئه‌پرسین و هیوای ته‌ندروستیت بۆ ئه‌خوازین. ـ خۆش بن یاخوا بژین به‌خێر بێن سه‌رچاو فه‌رموو ئه‌مرکه. ـ مامۆستا ئه‌ڵێم ته‌مه‌نی هونه‌ریت چه‌نده؟ ـ من له‌ساڵی هه‌زارو نۆسه‌ت وسیوشه‌شه‌وه تائێاستاکه وه‌ڵڵا پێش سیوشه‌شیش من ،گۆرانی، له فیرقه‌ی نه‌شید بووم له له مه‌کته‌ب له قوتابخانه . له چ قوتابخانه‌یه: قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌که‌م له شاری کۆیه من ته‌مه‌نم هه‌تا ئێستاکه به‌ته‌واوی نازانم چه‌نده چونکی وه‌ختی خۆی نه نوسراوه دایکم و باوکم یه‌ک دایکم وباوکم ده‌ی ووت وه‌ختی خۆی ساڵی ته‌یه‌رانێ توو بووی ساڵی ته‌یه‌رانیش یان نۆ سه‌دوو بیست ودووه یان نۆسه‌د و بیست و سێیه جازۆر که‌س لێم ده‌پرسێ ته‌مه‌نت چه‌نده ده‌ڵێم باوکم وه‌ڵڵاهی نازانم. ـ ئه‌ترسم له‌به‌ر ئه‌وه بێت نه‌ی زانی تاوه‌کو که‌س نه‌وه‌کو بڵێ ته‌مه‌نت چه‌نده.
ئه‌من له‌وه نا‌ترسێم فه‌قه‌ت ئه‌وه راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه .ته‌مه‌نی هونه‌ریشم وه‌ختی خۆی که له مه‌کته‌ب بووم که له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌که‌می کۆیه له فیرقه‌ی نه‌شید بووم سروود‌و شتی وا پاشان چه‌ند له کۆیه، کۆیه جێگایه‌کی گه‌لێک خۆش و جێگای ئاواز‌و نه‌غه‌مه‌و نه‌غه‌مات و شتی ئاوایه له‌وێ زۆر ئیهتمامیان به مه‌ولود ده‌دا مه‌ولودی نه‌به‌وی ئێمه‌ش هه‌موو ئه‌وانی ده‌نگ خۆش بووین کۆ ده‌بووینه‌وه له‌وێ ئه‌نواعی گۆرانیان ده‌گووت به‌و واسته فێری گۆرانی تۆزێ به قوه‌ت بووین .. فه‌رموو. ـ باشه مامۆستا یه‌عنی تۆ له‌دایک بووی شاری کۆیه ئه‌و ساره خنجیلانه‌یه‌ی که خاوه‌نی حاجی قادری کۆییه؟ ـ به‌ڵێ من ئه‌و ڕۆژی له‌کۆیه له‌دایک بووم که ئینگلیز شاری کۆیه‌ی بۆردورمان کردووه. ـ له‌وێ ماویته‌ته‌وه هه‌تاکه‌ی؟ ـ له‌وێ هه‌موو خوێندنم لای مه‌لا بووه قورئان وبۆستان و شتی وام له کۆیه ته‌واو کردووه ئێی هه‌تا سنفی شه‌شی ئیپتیدائیم له کۆیه ته‌واو کردووه. ناوه‌ڵڵا تا سێی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی من هه‌ر له کۆیه بووم پاش دانیش ژیان تاڵ بوو نه‌م توانی هاتوچۆی مه‌کته‌ب بکه‌م زۆرکه‌س هه‌یه پێی عه‌یبه بڵێ نه‌م توانی بخوێنم له‌به‌ر ده‌ست کورتی نه‌مان خوێن ئه‌وکات ده‌غڵ و دان زۆر گران بوو ساڵی نوسه‌ت و چل و دوو من قوتابخانه‌م ته‌رک کرد بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانم یارمه‌تی دایکم و باوکم و خوشک و برایه‌کانم بده‌م مه‌کته‌بم واز لێهینا هه‌تا ئه وساڵه‌ی خۆمان ده‌ربڕی من هاتم بۆ به‌غدا ساڵی چل‌و چار. ـ باشه مامۆستا ئه‌و ماوه‌یه هه‌مووی تۆ به‌رده‌وام بووی له‌سه‌ر گۆرانی ووتن؟ ـ به‌ڵێ ـ له‌ناوچه‌که‌ی خۆتان له‌گه‌ڵ کو‌ڕه لاوه‌کانا ؟ ـ به‌ڵێ به‌ڵێ ئه‌و وه‌ختی له‌دنیا باوه‌ڕ ناکه‌م له‌کۆیه خۆشتر بووبی بۆ ئاواز‌و له‌هه‌ر جێگایه‌ک کۆیه ڕه‌زو باغێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه ئو هه‌تا بڵێی دیمه‌نێکی جوان و خۆش و خنجیلانه‌یه . ـ تائێستاش ئه‌و دیمه‌نه جوانه‌ی هه‌ر ماوه؟ ـ به‌ڵێ هه‌ر ماوه گۆرانی ووتن و شتی وا له کۆیه عاده‌ت بوو له هه‌موو ماڵێک و له هه‌موو کۆڵانێک و له هه‌موو کووچه‌یه‌ک و له هه‌موو مزگه‌وتێک یه‌عنی کۆیه ته‌قریبه‌ن مۆمێک بوو ده‌سووتا له مابه‌ینی هه‌ولێرو سلێمانی. ـ کانگای ئه‌دیبان بووه. ـ به‌ڵێ کانگای ئه‌دیبان و شاعیران و نووسه‌ران و شاری خنجیلانه‌که‌ی کۆیه حاجی قادره. ـ باشه مامۆستا دوای ئه‌وه‌ی که له کۆیه ده‌رچوی هاتی بۆ هه‌ولێرو ماڵتان له هه‌ولێر جێگیر بوو؟ ـ نا به قوربان من هه‌ستام چووم بۆ لای ماڵه خزمێکم بۆ به‌سرا ناوی ئه‌وماڵه‌ش تایه‌ری حاجی ئه‌فه‌ندی پێ ده‌رێن باوکی جه‌مال ئێ ئه‌وان ده‌ڵه‌مه‌ندێکی زۆر تێر بوون دوکانیان بۆ دانام مامه‌وه تا ساڵێ چل و پێنج ، چل وپێنج جارێک هاتمه‌وه کۆیه یه‌کسه‌ر گه‌ڕامه‌وه چوومه ئیستگه له ئیستگه‌ش منیان تاقی کرده‌وه ئه‌و وه‌خته کامیل ئه‌مین ئه‌وه‌ی ئیزگه بوو سه‌په‌رشتی ئیزگه‌ی ده‌کرد . ـ باشه مامۆستا پێش ئه‌وه‌ی هین که‌ین خۆت چوویته ئیزگه یاخود یه‌کێک بردیتیه ئیزگه‌و ڕێی پیشان دای؟ ـ من نه‌ده‌چوومه ئیزگه کابرایه‌ک هه‌بوو ناوی کاک سه‌مه‌د بوو سه‌مه‌د به‌نایان پێده‌گووت ده‌گووت به‌منی گووت ده‌بێ بتبه‌م بچین بۆ ئیزاعه وه‌ره ئیزاعه‌ی ببینه ئیزاعه ئه‌و وه‌خته‌ی هه‌موو عیباره‌ت بوو له دوو هۆده وه‌ڵڵا چووین ده‌نگیان تاقی کردینه‌وه . ـ ساڵی چل‌و پێنج؟ ـ ساڵی چل و پێنج چل و شه‌ش ده‌نگیان تاقی کردمه‌وه گووتیان باشه بابێته ئیزگه ئه‌و وه‌ختی مووچانه‌ی حه‌فته‌یی دینار‌و نیوێک و دو دینار‌و شتی وا بوو. ـ رۆژانه بوو؟ ـ نه‌ء حه‌فته‌یی چونکێ ئێمه هه‌ر حه‌فته‌ی جارێک گۆرانیمان ده‌گووت . ـ که چوویته ئه‌وێ و ده‌نگت تاقی کرده‌وه وه‌ریان گرتی ؟ ـ به‌ڵێ به‌ڵێ ـ ئه‌وکاته‌ش کامیل کاکه‌مین که سه‌رۆکی به‌شی کوردی بوو.. ـ کامیل ، کامیل ئه‌مین هه‌ر ئه‌و نه‌بوو زۆر بوون به‌س ئه‌وه‌ی که له‌بیرمه قادر قه‌زاز بوو ئه‌و بوو که‌ریم زانستی بوو ئه‌وانه سه‌رپه‌رشتی ئیزگه‌یان ده‌کرد . ـ باشه مامۆستا یه‌که‌م گۆرانیت له‌دوای ئه‌وه‌ی که‌وه‌ریان گرتی له ئیزگه به هونه‌رمه‌ندێک یه‌که‌م گۆرانیت چی بوو که له‌وێ ووتت له ئاوازی کێ بوو؟ ـ یه‌که‌م گۆرانی، گۆرانیم گوت من شتێکی فۆلکلۆریه حیجازی پێ ده‌رێن ئێمه پێی ده‌رێین نیوه شه‌و نیوه شه‌وی ئێ( له گوڵێ له سوره گوڵێ له نارنجێ له تورنجێ له لیمۆیه ماڵه من ماڵه بابێ من ) ئێ ئاوا دوڕوا. ـ ته‌بعه‌ن ناتوانین داوات لێبکه‌ین که بۆمان بڵێی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیت باش نیه. ـ جا ئه‌وه موهیم نیه ( خۆی گۆرانیه‌که ئه‌ڵێ) ـ باشه مامۆستا که ووتمان شاری کۆیه کانگای ئه‌دیبان و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که ئێمه ئه‌ی ناسین و ده‌نگی خۆش بووه ئێستا له‌سه‌ر دنیا نه‌ماوه خوا لێی خۆش بێت سیوه چ په‌یوه‌ندیت له گه‌ڵیا هه‌بوه‌و وه چۆن ؟ ـ من زۆر دانیشتنم له‌گه‌ر سێوه بووه دایمه پێکه‌وه داده‌نیشتین من منداڵ بووم ئه‌و گه‌وره بوو به‌ڵام من زۆر شیعرم له به‌ر بوو به‌ڵام من ئه‌شعارم گه‌لێ زۆر له‌به‌ر بوو ده‌م توانی مقاوه‌مه بکه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دابنیشم زۆر جار چوون شاری کۆیه جێگای شاعیر‌و ئه‌دیب و نووسه‌رو گۆرانی بێژی ئێ‌کجار باش بووه داده‌نیشتین سێوه بوو مه‌لا ئه‌سعه‌د بوو ئێ ئه‌حمه‌دی حه‌مه مه‌لای بوو ئێ هه‌روا به توو بڵێم عومه‌ری مام عه‌وڵای بوو جاروبار شه‌فیقی خه‌ڵه‌فی بوو نه‌ختێک جار دبووه یه‌عنی زۆره‌ها که‌س ده‌هات داده‌نیشت بۆ گۆرانی له‌گه‌ڵمان. ـ ئه‌مانه هه‌موو گۆرانیان ده‌ووت؟ ـ هه‌موو گۆرانیان ده‌گووت. ـ ئیتر وه‌کو بڵێین به‌کوردی خۆمان شه‌ڕه‌گۆرانی بووه. ـ ئا وابوو وه‌ڵڵا هه‌تا له‌ساڵی سی‌و چاره‌وه تا ساڵی ناوه‌ڵڵا هه‌تا ئه‌من له‌ساڵی سی‌و دوو وه وه چوومه مه‌کته‌ب ساڵی چل و دوو وه‌کو پێم گووتی چل ویه‌ک چل ودوو مه‌کته‌بم ته‌رک کرد له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌تا سێی مته‌وه‌سته ئو گۆرانبێژه‌کانیش زۆر بون نه‌ک یه‌ک و دوو مه‌لائه‌سعد بوو سێوه بوو یه‌له‌م ده‌نگ خۆشی کۆیه حه‌میل بوو وه‌ختی خۆی حه‌میلیان پێ ده‌گووت کابرایه‌ک حه‌میل ناو حه‌میل کابرایه‌ک بووه ده‌نگی ئێجگار گه‌له‌ک خۆشبووه‌سێوه‌ش له‌بن ده‌ستی وی ده‌ر چووه که گۆرانی گوتووه ـ باشه تۆ کارت کرده ئه‌و یان ئه‌و کارت کرده تۆ ؟ ـ به خودا من نه‌من کارم له ئه‌و کرد نه ئه‌و کاری له‌من کردبه‌س چوونکی من گۆرانی خۆم تایبه‌تیه من ناتوانم لاسا کردنه‌وه نیه ـ له‌ساڵی 1936 من شیرین به‌هاره‌م ته‌سجیل کردووه. ـ جارێ مامۆستا باباسی هونه‌ری بخه‌ینه‌لاوه‌و باسی هونه‌ری بهێنینه پێشه‌وه. ـ فه‌رموو ـ له چ ساڵێکا ژنت هێناوه‌و چه‌ند مناڵت هه‌یه ئێستا حاڵیه‌ن و چه‌نیان ژنیان هێناوه‌و چه‌نیان شوویان کردووه؟ ـ وه‌ڵڵاهی من له ساڵی چل و نۆ ژنم هێناوه هه‌تا ئێستا ئه‌لحه‌مدولیلا نه‌منداڵمان هه‌یه‌و نه هیچ ئه‌وه ئاوها دانیشتووین جارێ ئیستراحه‌ت ـ هیچ منداڵتان نیه؟ ـ هیچ منداڵمان نیه ئه‌لحه‌مدولیلا. ـ ئه‌ویش له‌ده‌سه‌ڵاتی خوایه. ـ باشه هاتینه‌وه سه‌ر هونه‌ر رات به‌رانبه‌ر چه‌ند هونه‌ر مه‌ندێک چیه که ئێسته پێت ده‌ڵێم؟ خوالێخۆش بوو حه‌سه‌ن زیره‌ک. حه‌سه‌ن زیره‌ک کابرایه‌ک بووه گۆرانی بێژی فولکلۆری کورد بووه ئینکار ناکرێ ده‌نگی خۆش بووه ئو هه‌تا توانیویه‌تی گۆرانی گوتووه ئێستاس ئه‌وه‌کانی دیاره گۆرانیه‌کانی کابرایه‌کی گۆرانی بێژی باش بووه ده‌نگیشی خۆش بووه. ـ ڕات له سێوه ؟ ـ سێوه مه‌کته‌بێک بووه مه‌کته‌بێکی گۆرانی و مه‌قامات سێوه هونه‌ر مه‌ندێکی زۆر باڵا بووه سێوه ئێستاش له ئیستگه سێ چوار گۆرانی تۆمار کراوه گۆرانی هه‌تا ئێستا خاصه ئه‌و گۆرانیانه تابعێکی خاصی خۆی هه‌یه ئه‌ویش که‌وه‌ری گرتووه له مامۆستا حه‌مینی وه‌ر گرتووه وه‌ختی خۆی که ئوستازی بووه. ـ خوالیخۆش بوو ره‌شۆڵ عه‌بدوڵڵا؟ ـ ره‌شۆڵ عه‌بدوڵڵا گۆرانی ووتووه به‌س گۆرانیه‌کانی هه‌نده زۆر نیه ره‌شۆڵ چه‌ن گۆرانیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. ـ عه‌لی مه‌ردان؟ ـ مامۆستاعه‌لی مه‌ردان خو لێ‌خۆش بوو مامۆستایه‌کی زۆر گه‌وره‌و هه‌تا بڵێی تێگه‌یشتوو بووه له مه‌قاماتی عێراقی کوردی له فۆلکلۆری له هونه‌ری کوردی خاسه‌ته‌ن مه‌قامات تائێستا بڕوا ناکه‌م که‌س بیگاتێ مه‌کته‌بێکه قوتابخانه‌یه‌کی تایبه‌تیه زۆر جار ده‌چووه لای گوبانچی به گوبانچی ده‌گووت تۆ بۆ ئه‌وه‌ت واگووتووه‌و واو گووتووه و واو گووتووه یه‌عنی هه‌ڵه‌ی لێده‌گرت. ـ مامۆستا عه‌لی مه‌ردان هه‌ڵه‌ی لێده‌گرت له‌باره‌ی مه‌قامه‌وه؟ ـ به‌ڵێ به‌ڵێ به‌ڵێ به‌ڵێ له مه‌قامات. ـ باشه محمد عارف جه‌زراوی؟ ـ محه‌مه‌د عارف جه‌زراوی ئێستا ته‌قریبه‌ن یه‌که‌مه له‌ئه‌وه‌ی له‌گۆرانیبیژه‌کانی بادینانی ده‌نگێکی زیق خۆش ئه‌دای جوان یه‌عنی چۆن زۆر که‌س هه‌یه سه‌رکه‌وتنی هه‌یه فه‌قه‌ت هاتنه‌خواره‌وه‌ی نیه له گۆرانی یه‌ک له‌وانه‌یه هه‌موو شتی ته‌واوه زۆر مه‌قاماتی مه‌قاماتی وان به ئه‌وه‌یه‌ک وه‌ره پێش لێی زۆر زۆری هه‌مووی ئه‌وه‌ی یه‌ک ده‌که‌نه‌وه لاسای یه‌ک فه‌قه‌ت هه‌تا ئێستاکه یه‌کێکی وه‌کی محه‌مه‌د عارفی ئێستا ده‌نا پێشدان هه‌بووه مریه‌م خانیان هه‌بووه مریه‌م خان ده‌نگی گه‌لێک له‌و خۆشتر بووه سه‌عید ئاغایان هه‌بووه ئێستاکه‌ش ئه‌وه‌ی مه‌وجوده به‌غدایه پایته‌خته‌و حاکمێ سه‌ر ته‌خته و شتی وا زۆر گۆرانیبێژی باشیان لێ هه‌ڵکه‌وتووه حه‌سه‌ن جه‌زراوی ده‌نگی حه‌سه‌ن جه‌زراوی ئێ‌کجار خۆش بوو دنگێکی ئێ‌کجار به‌رزی هه‌بوو که ده‌ی گوت ئه‌ز کابوکم لێ لێ جارێ دونیای ده هه‌ژاند وه‌ک بڵێی بولبولێک چریکه‌ی ده‌کا. ـ محه‌مه‌دی ماملێ؟ ـ محمه‌دی ماملێش کابرایه‌کی فولکلوری ته‌واو بوو محه‌مه‌د هه‌تا ئێستاکه له ئێران یان له‌عێراق مه‌دره‌سه‌یه‌کی ئێ‌کجار خاصه یه‌عنی قوتابخانه‌یه‌کی ته‌واو گۆرانی بێژێکی موسته‌قیم و ڕاست ئێ‌کجار ده‌نگ خۆش ماملێ ته‌قریبه‌ن فولکلۆری کوردی له‌وه‌وه مه‌سئوله ته‌قریبه‌ن زۆر گۆرانیبێژێکی به قوه‌تیشه ماملی ئینکاری ناکرێ. ـ مامۆستاره‌سوڵ گه‌ردیش گۆرانیبێژێکی کۆنه رات به‌رانبه‌ر به‌و چیه؟ ـ مامۆستا ڕه‌سوڵ قوتابخانه‌یه‌کی تایبه‌تیه، تایبه‌تی چی فولکلۆری کوردی چی حه‌یران چوونکی له‌پاش مام ره‌سوڵ گۆرانی حه‌یران حه‌رامه وه‌کو بیستوومه گوێشم لێبووه. کاک ره‌سوڵ به‌و ئه‌و حه‌یرانانه‌ی ئێ‌کجار ئێ‌کجار به‌رزه ده‌نگ خۆش و کوڕێکی باشه ئا خۆشه‌ویستی گه‌له جه‌ماهیری خاصی خۆی هه‌یه. ـ باشه تا ئیستا که‌س لاسایی ئه‌وی نه‌کردۆته‌وه ؟ ـ زۆر که‌س ـ وه‌کو؟ ـ وه‌کو ئه‌وه‌ی تر ناوی چیه ئه‌و کو‌ڕه ئا عاره‌ب عوسمان عاره‌ب عوسمانیش ده‌نگێکی خۆشی هه‌یه چونکی ده‌نگ خۆ هه‌مووی یه‌ک نابێ . ـ هه‌ریه‌که تام‌و له‌زه‌تی خۆی هه‌یه. ـ تام‌و له‌زه‌ت چیه یه‌عنی گۆرانی ته‌قریبه‌ن میوه‌یه میوه هه‌رکه‌سه‌و تامێکی خاصی خۆی ده‌دا. ـ باشه مامۆستا گۆرانیبێژێکی تازه‌و لاو ده‌رکه‌وتووه ئه‌ویش هونه‌ر مه‌ند ناسری ره‌زازیه به‌س زۆربه‌ی گۆرانیه‌کانی ئه‌و ئاوازه‌ی تۆیه‌و ئه‌یڵێته‌وه به‌ڵام ته‌قریبه‌ن ئه‌وه‌ی بزانی تۆزی گۆڕانێکی تیا هه‌یه ڕات به‌رانبه‌ر به ناسری ره‌زازی به‌رانبه‌ر به گۆرانیه کانی و به ئاوازه‌کانی و به گۆرانیانه‌ی که لاسایی ده‌نگی تۆ ئه‌کاته‌وه گۆرانیه‌کانی تۆ ئه‌کاته‌وه چیه؟ ـ ناسر ره‌زازی ده‌نگی خۆشه ئه‌وه ئینکار ناکرێ له لاسا کردنه‌وه ئو گۆرانی تایبه‌تی خۆی ئه‌و گۆرانیه‌ی که ده‌یڵێ گۆرانی گووتن بۆ لاسا کردنه‌وه یان ده‌بێ باشتری بڵێ له‌و کابرایه‌ی که لاسایی ده‌کاته‌وه یان نه‌یڵێ جا ئه‌و بۆ لاساکردنه‌وه‌ش زۆر باشه ده‌نگێکی خۆشی هه‌یه تازه پێگه‌یشتووه‌و ته‌مانامان وایه که سه‌رکه‌وێت. ـ دواپرسیارمان له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ندانه‌وه هونه‌رمه‌ند ته‌حسین ته‌هایه. ـ ته‌حسین ته‌ها به‌شی خۆی گۆرانی بێژه گۆرانی ته‌رحیبی ده‌نگی ناخۆش نیه نه‌بره‌یه‌کی له ده‌نگی هه‌یه هه‌مووی هه‌ر خۆش نابێ یه‌عنی یه‌ک شت خۆش ده‌بێ که شتێک له‌ده‌نگی ته‌ئسیر له ئینسان بکا ئێ ته‌حسین یه‌ک له وانه‌یه. ـ مامۆستا ئێستا دێینه‌وه سه‌خۆت دو گۆرانیت ئه‌وه‌ی له ئیزگه‌ی کوردی تۆمار کرابێ چیه؟ ـ من زۆر له مێژه هاتو چوی ئیزگه ناکه‌م. ـ ئه‌گه‌ر له‌فکرت بیت و تۆمارت کردبێ؟ ـ حه‌فتاو یه‌ک حه‌فتاو دوو بوو وا تێبگه‌م بۆ فریوی عاشقان و جه‌زبی دڵ وا ماهیری ڕه‌نگه شاگردیت بکا میهته‌ر نه‌سیم و سامیری. ـ مامۆستا چ گۆرانیه‌کی خۆت زۆر زۆر به‌دڵه تا ئێستا که تۆمارت کردبێ؟ ـ وه‌ڵڵا وه بیللا وه تیللا زۆرم پێناخۆشه که گوێم له ده‌نگی خۆم ده‌بێ ئه‌گه‌ر بڕوا ده‌که‌ی. ـ بۆ ؟ ـ نازانم ـ زۆر که‌س هه‌یه که ده‌نگی لێئه‌ده‌ن هه‌ڵئه‌په‌ڕێ فه‌قه‌ت ئه‌من نه‌ء ئه‌من که‌یفم پێنایه. ـ به هیچ ئاوازێکت؟ ـ وه‌ڵڵاهی وه بیللاهی به هیچ ئاوازێک یه‌عنی حه‌قیقه‌ته‌ن ئه‌وه‌یه چوونکی من که له جێگایه‌ک گۆرانی ده‌ڵێم بۆم لێده‌ده‌نه‌وه مومکینه ده‌قه‌یه‌ک ئیزعاج ده‌بم. ـ باشه چۆن گۆرانیت گووتووه ؟ ـ ئه‌وه وه‌ختی خۆی بوو ـ خولیای گۆرانی بوویت؟ ـ ئێستاش ده‌توانم فه‌قه‌ت پێم خۆش نیه گوێم لێیبێته‌وه ـ زوربه‌ی گۆرانیه‌کانت ئاوازی کێ بوون؟ ـ هی که‌س نیه هه‌مووی هی خۆمه. ـ هه‌ڵبه‌سته‌کانی؟ ـ هه‌ڵبه‌سته‌کانی هی شاعیره‌کانه زۆریان ، کوردیه، مه‌حویه ، وه‌فاییه، هه‌روا به توو بڵێم صافیه یه‌عنی حاجی قادره. ـ یه‌عنی شاعیره به‌رزه‌کانن؟ ـ ئه‌وه‌ی که‌یفم لێنه‌بووبێ من شیعرم نه‌کردیتیه گۆرانی ، به‌ڵێ. ـ باشه بۆ ته‌له‌فیزۆن گۆرانیت تۆمار کردووه؟ ـ به‌ڵێ ـ به ڕه‌نگاو ڕه‌نگ یان ره‌ش و سپی؟ ـ به‌خوا به ره‌نگاو ره‌نگ ته‌قریبه‌ن چوار پێنج گۆرانیه‌کم هه‌یه ئه‌ویش دوبلاجه ـ له ستودیو نیه که خۆت وتبێتت؟ ـ نه‌ء من حه‌ز ده‌که‌م ئێستا له ستودیو ته‌سجیل بکه‌ن باشتره به‌ڵام ئه‌وان ده‌ترسن نه‌وه‌ک هه‌ڵه‌ی تێدابێ ئێ هه‌له‌ی تێدابوو ده‌ی سڕمه‌وه خۆ شتێکی مه‌هیم نیه به‌ڵام ئه‌و دۆ بلاجه ده‌بینی خۆشنیه ئه‌و له کوێ حه‌رفێک قوت ده‌دا یاندێته‌وه به‌رانبه‌ری ئه‌و خه‌لاس بووه ئه‌و تائێستاکه ده‌نگ پێکه‌وه نه‌ناوه ناخۆشه. ـ باشه مامۆستا تۆ مامۆستای مه‌قامی کوردیت مامۆستایه‌کی به‌رزی له‌ناو هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی کوردا. ـ ئه‌وه جه‌نابت وا ده‌ڵێی من شه‌رت نیه وابم. ـ نا مامۆستا که‌من ئیستا ته‌مه‌نم گه‌یشتۆته ئه‌م حه‌ده‌و که له‌ناو هه‌موو کوردستانا گوێم لێبووه رای ئه‌وان وه‌رده‌گرم باوه‌ربکه رای ئه‌وانه‌و له‌دڵی ئه‌وانه‌وه قسه ئه‌که‌م . که‌تۆ تائێستا گوێت له گۆرانی تازه‌کان بووه گۆرانیبێژه لاوه‌کانمان چ له ساڵه‌کانی حه‌فتاو چ له‌م دوییه که‌له‌ساڵی هه‌شتاوانێ چه‌ن گۆرانیبێژێکی لاومان هاتونه‌ته ناو هونه‌ری کوردیه‌وه رات به‌رانبه‌ریان چیه؟ ـ وه‌ڵڵاهی بزانه رام به‌رامبه‌ریان بزانه دائیمه‌ن ده‌ڵێ ( لکل زمان دولة ورجال) ئیستاکه نۆره‌ی ئه‌وانه نۆره‌ی گۆرانیبێژی تازه‌یه ئێمه ده‌بێ پاڵیان پێوه نێین بۆ ئه‌وه‌ی که پله‌یان به‌رزبکه‌ینه‌وه وه نه‌یه‌ین بیان خه‌ینه به‌ر قسه‌ی قۆڕو توانج و شتی وا گویا خراپن نه‌ء هه‌مووی باشن یه‌عنی به‌عام باشن چوونکی ئه‌گه‌ر گۆرانی ده‌ڵێ تۆ چه‌پڵه‌ی بۆ لێنه‌ده‌ی مه‌عنای ئه‌وه‌یه چه‌پڵه‌ت بۆ یه‌کێکی تر لێدا بۆ ئه‌وی لێنه‌ده‌ی مه‌عنای ئه‌وه‌یه ئه‌وکابرایه خۆی له پێش چاو ده‌که‌وێ ناوه‌ڵڵاهی هه‌مووی باشن ئومێده‌وارم له‌مه‌ودوا دائیمه‌ن هونه‌ر هه‌ر پێشکه‌وتوو بی . ـ باشه هه‌نه‌ری کوردی و ئاوازه‌که‌ی له چ ئاستێکا ئه‌بینی ئێستا؟ ـ هه‌ر لێرا سوئاله‌که‌ت سه‌یره ئێستا هه‌مووی بۆته فولکلوریه‌کی شه‌رت ته‌قریبه‌ن من وه‌ختی خۆی چوومه له‌نده‌ن پێش ئه‌و به‌زم و ره‌زمه‌ش هیپی هه‌بوو یان جا پێش هیپی که ئه‌و ره‌قسیان ده‌کرد کا‌که ئه‌و ده‌روێشانه‌ی ئه‌مه پێش هه‌زار ساڵ پێش ئه‌وه کردوویانه ئه‌و ره‌قسه‌یه. جاوه ئێسته باو له وێنده‌رێ که‌س نازانی که له‌ئێمه ده‌رچووه پێشدان ئێمه ئه‌وه‌مان زۆر گوتووه ئێستاکه‌ش عه‌ینی شته ئه‌و ته‌قالیده هه‌ر ماوه . ـ باشه مامۆستا ئه‌و گۆرانیانه‌ی ووتووته که هه‌ڵت بژاردووه هه‌ڵبه‌سته‌که مه‌به‌ستێکت تیا نه‌بووه ئه‌و گۆرانیه‌ی که هه‌ڵتبژاردووه (کرس زه‌ردێ، شلێره وه‌ی شلێره،تۆی نازه‌نینم ) له‌مانه‌یا یه‌کسه‌ر چاووت به هه‌ڵبه‌سته‌که که‌وتووه به‌قووه‌ت بووه هه‌ڵتبژاردووه بۆ ووتن یاخو مه‌به‌ستێکیشت تیا هه‌بووه؟ ـ فه‌ن بێ مه‌به‌ست قه‌ت نابێ قابیل نیه وه‌ختێک من که کراس زه‌ردێم ووت ته‌قریبه‌ن کراسی ڕه‌ش له‌به‌ر ده‌کرا ئه‌من گووتم هه‌موو بووه سوور بووه زه‌رد سه‌رتاپا ئه‌و مه‌نتیقه‌یه‌ی حاجی ئۆ مه‌ران و رواندز کۆیه‌و ئێره هه‌مووی بووه زه‌رد ـ به‌س ئه‌زانی بۆ بوو به‌زه‌رد له خۆشه‌ویستی تۆ‌و له خۆشی ده‌نگه‌که‌ت . ـ وه‌ڵڵا بڵێم چی ئه‌وه تۆ خۆت ده‌یڵێی. ـ باشه شلێره وه‌ی شلێره چیه؟ ـ شلێریش ناوه ـ ئه‌ی تۆی نازه‌نینم و هۆقومری سه‌ر باڵم شینه؟ ـ وه‌ک قومری سه‌رباڵم شینه شتێکی فۆلکلۆریه یه‌عنی هی من نیه هی عامه . ـ خۆشترین شت له ژیانتا؟ ـ بڵێ ناخۆشترین شت ـ ئه‌وه‌شت لێ ئه‌پرسم خۆشترین شت له‌ژیان چیه ئینسان سیحه‌تی باش بێ بتوانێ بۆ هه‌ر جێگایه‌ک ده‌چێ یه‌عنی ده‌چته سه‌فره‌یه‌ک ده‌چته جێیه‌ک یان دانشتنێک وه‌کو پڵنگ هه‌ڵبستێ و دابنیشێ و بخواو بخواته‌وه‌و وگۆرانی بڵێ ئێی له‌ناو خۆشترین شت ئه‌وه‌یه خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستی شه‌رت نیه دڵداری هه‌موو عاله‌مت خۆش بوێ ئه‌وه خۆشه‌ویستیه. ئه‌ی باشه ناخۆشترین شت له ژیانتا؟ ـ ناخۆشترین شت له ژیانما رۆژێک له ئیزگه بووم له ئیزگه حه‌فه‌لاتی مه ئه‌و وه‌ختی زیندوو بوو حه‌ی پێ ده‌ڵێن یه‌کسه‌ر راسته‌قینه ده‌چووین و تۆزێ ئه‌وه‌مان ده‌کرد پرۆڤه پاش پرۆڤه یه‌کسه‌ر داخیل ده‌بووین به‌و هه‌تاوه ئه ووه‌خته ئێر کوندیشن هه‌بوو نه هیچ یه‌ک پانکه هه‌بوو به‌غداش ئه‌وه‌نده گه‌رم بڕوات هه‌بێ که ده‌هاتینه ده‌ره‌وه هه‌ر هاتینه ده‌ره‌وه نه‌شله‌مان ( هه‌ڵامه‌ت) گرتبوو روژێک حه‌فله‌م هه‌بوو گۆرانیم ده‌گووت له گۆرانیه‌که‌دا من ده‌ستم به سه‌ری گۆرانیه‌که کرد ئورفه بوو ئورفه‌م ده‌گووت هه‌ر که‌ده‌ستم پێکردوو یه‌ک خوماسی بوو خوماسیه‌که‌م گووت خوماسی دووه‌م نه‌هاته‌وه به‌رم . ـ له‌فکرت چۆوه؟ ـ له فکرم چۆوه وه‌خته‌بوو شێت بم وه‌ره‌و بڕۆ وه‌ره‌و بڕۆ هه‌ر هه‌تا چارده ده‌قه یان دوانزه ده‌قه من هه‌ر یه‌ک ته‌خمیسم ووت که هاتمه ده‌ره‌وه ئه‌وجا بیرم هاته‌وه ئینجا له‌وه ناخۆشتر قه‌ت نیه موحریج خۆ ناتوانی رای گری خۆ وه‌کو ئێستا نیه بڵێی راوه‌سته ـ خه‌ڵکیش هه‌موو دانیشتوه‌و گوێ له‌رادیو ئه‌گرێ؟ ـ جا ئه‌وه زۆر سه‌یره وه‌ڵڵاهی ووتم مومکینه ئێستا هه‌زرا نه‌عله‌تم لۆ دێ. ـ مامۆستا وه‌له‌و ته‌ندروستیت باش نیه‌و هیلاکمان کردیت به‌ڵام ئه‌و تۆزه‌ی که‌له‌گه‌ڵمانی یارمه‌تیمان به بۆ چه‌ند پرسیارێکی که . ـ فه‌رموو. ـ دوا ووته‌ت چیه بۆ ئه‌م گۆرانی بێژانه‌ی ئێستا‌و بۆ پێش که‌وتنی ئاواز‌و هه‌نه‌ری کوردی. ـ ئاواتی من ئه‌وه‌یه بۆ هه‌نه‌روهه‌نه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی کوردی ئێستاکه هه‌مووی مۆسیقا ده‌زانن ئه‌وانه‌ی که ئێستا ئیش ده‌که‌ن خاسه‌ته‌ن مۆسیقا ژه‌نی کورد ئه‌وانه‌ی که ئیش ئه‌که‌ن زۆرن ئێستاکه په‌نا نه‌به‌نه به‌ر بێگانه یه‌عنی لاسا نه‌که‌نه‌وه لاسا کوره‌وه‌مان گه‌لێک زۆره بگه‌نه پله‌یه‌کی تر بێ لاسایی مۆسیقا مادام هه‌یه بۆ چی لاسا بکه‌نه‌وه یه‌عنی هه‌تا ماشه هه‌بێ بۆ به‌ده‌ست ئاگر ده‌ربێنین. گۆرانی بێژه‌کان زۆر پشتیان به ئاواز دانه‌ره‌کان به‌ستووه با بڵێین موله‌حینه‌کان، مولوحینه‌کان نازانم تا ئتستا هیچ شتێکی تازه‌یان بۆ نه‌کردوون. ـ کا‌که مو‌له‌حینه‌کانیش له کانگای دڵیانه‌وه نیه بۆ پاره‌که‌یه ده‌نا قه‌تعیه‌ن نابێت گۆرانی بێژ یان موله‌حین ، موله‌حین ده‌بێ ماندوو بێ جا ئه‌و ده‌ڵێ من ده‌یڵێم ئه‌وان له ئیستگه وه‌ری هه‌ر ده‌گرن هه‌ر چۆنێک بێ پاره‌که‌ی پێ وه‌رده‌گرێ حه‌مرم که‌تانه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه. ـ یه‌عنی خۆیان هیلاک ناکه‌ن؟ نانیه یه‌کێکیان بابێته لای من بزانم به‌چی خۆی هیلاک کردووه راست نیه ئه‌گه‌ر بڵێن خۆمان هیلاک کردووه به‌رانبه‌ر هونه‌ر جا زۆریان ئه‌وه‌نده‌یان له‌ده‌ست دێ فه‌قه‌ت له‌حن ئاوها نابێ . ـ باشه گوێ له ئیزگه‌ی کوردی ئه‌گری؟ ـ زۆر ـ یه‌عنی رۆژانه که دا ئه‌نیشی گوێی لێ ئه‌گری؟ ـ ئه‌وه قسه‌یه! ـ ئه‌ی سه‌یری ته‌له‌فیزیۆن ئه‌که‌ی ـ زۆر وه‌ڵڵا سه‌یری ته‌له‌فیزیۆن ئه‌که‌م ـ باشه له ژیانتا حه‌زت له‌ده‌نگی چ گۆرانیبێژێک بووه له گۆرانی بێژه‌کان؟ ـ له گۆرانی بێژی ئێستا؟ ـ ئێستا ئه‌وسا. ـ هی ئێستا که‌یفم به هه‌موو گۆرانیه‌کیان دێ چوونکی من نابێ محاید بم له‌وه ده‌بێ هانده‌ر بم بۆ ئه‌وه‌ی که گۆرانی کوردی پیش بکه‌وێ لازمه ده‌ست به‌روویان نه‌نێی یه‌کسه‌ر بڵێی تو باش نیت و بڕۆ ده‌ره‌وه نه‌ء پێی بڵێ خۆت چاک بکه گۆرانی باش ده‌زانی ئه‌لحه‌مدیلیللا تو گۆرانیبێژێکی زۆر چاکی بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێ شتی باشتر تان پیشکه‌ش بکا. ئه‌ی گۆرانیبێژه‌کانی کۆن چ گۆرانیه‌کت لا خۆشه؟ ـ وه‌ڵڵا ئه‌گه‌ر بڵێم هی هه‌موویانم بۆ لێبده ئه‌وه هه‌ر نابێ گۆرانی قه‌دیمی مریه‌م خان هه‌یه . زۆر زۆر زۆر سوپاست ئه‌که‌ین بۆ ئه‌م چاو پێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵتا کردمان هیوای ته‌ندروستیت بۆ ئه‌خوازین. ـ سه‌ر چاو بن به خێر هاتن سه‌ر چاو هه‌ر بژین
|
|
04/07/2007 |