ده‌رئه‌نجامی خۆپیشاندانی کورده‌کانی نه‌رویج.
به سه‌رپه‌رشتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه (چاک) و کۆمیته‌ی هاوکاریی حیزبه کوردستانیه‌کان له نه‌رویج، خۆپیشاندان به به‌شداری نزیکه‌ی100 سه‌د که‌س له ژن و پیاو به سه‌رکه‌وتوانه له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی میسر کۆتایی هات. له سه‌عات (1)یه‌ک خۆپیشاندان ده‌ستی پێ‌کرد به به خێرهاتنو خوێندنه‌وه‌ی وتاری ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار، به زمانی کوردی و عه‌ره‌بی. شه‌قامی به‌رده‌م باڵوێزخانه پڕ بوو له ده‌نگی وتنه‌وه‌ی درووشم و شیعری پڕ له سۆزی کوردانه‌و ناڵه و دادی ئه‌نفالی به‌دناو. له‌ماوی دوو رۆژی ڕابوردوی پێش خۆپیشاندانه‌که باڵوێزی میسر چه‌ند جار په‌یوه‌ندی کرد به ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاره‌وه ، داوای ده‌کرد که ئێمه براتانین ، با ئه‌م خۆپیشاندانه نه‌کرێت و ئێوه‌ده‌توانن هه‌یئه‌تێک پێکبهێنن و بێن بۆ سه‌ردانمان. ئێمه دۆستی کورد بووین و تا ئێستاش ئه‌و دۆستایهتیهمان پاراستوه. به‌ڵام ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار به بێ گوێدانه ئه‌م قسانه کاری خۆی زۆر به هێمنانه‌و به شێوازێکی مه‌ده‌نیانه ئه‌نجامدا. له کاتی خۆپیشاندانه‌که دا به ته‌له‌فوون دوو جار په‌یوه‌ندیمان کرد به باڵوێزه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که نوێنه‌ره‌کانمان که سێ که‌س بوون بچنه ژوره‌وه‌و داواکاریه‌کانیان بده‌نێ. که بریتی‌بوو له، ده‌بێت حکومه‌تی میسر داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکات، له سه‌ر ئه‌وه‌ی که کاتی خۆی هاوبه‌شی کردوه له ژینۆسایدی کورد له گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقی گۆڕ به گۆڕ دا. چاره‌نوسی ئه‌و (18) کچه‌ی که فرۆشراون به‌یانه شه‌وانه‌کانی میسر، دیاری بکات. به‌ڵام ڕێگه‌یاندا به چوونه‌ژووره‌وه‌ی یه‌ک نوێنه‌رمان بۆ گفتووگۆ کردن له سه‌ر داوکاریهکانمان. باڵوێزی میسر پهیمانیدابوو که داوکاریهکانمان به‌گه‌یه‌نێته جێگه‌ی مه‌به‌ست. په‌یمانیشی دابووکه له کاتێکی گونجاو‌دا خۆی په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکات بۆ گفتووگۆی زیاتر له سه‌ر داوکاریهکانمان. جگه له سه‌رپه‌رشتی و هاوبه‌شی جدیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه(چاک) و کۆمیته‌ی هاوکاری پارته کوردستانیه‌کان، زۆرێک له رێکخاراوی سیاسی و ناسیاسی و که‌سانی سه‌ربه‌خۆ هاوبه‌شیان کرد له‌م خۆپیشاندانه‌دا. وا به سوپاسه‌وه ناویان ده‌نوسین. 1- پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان. 2- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان. 3- رێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌خۆ . 4- یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان ناوه‌ندی نه‌رویج. 5- کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات. 6- گروپی کوردی، رێکخراوی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی/نه‌رویج. 7- پارتی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان. 8- رێکخراوی ئاشتی و دیموکراتی که‌رکووک. 9- ڕێکخراوی گه‌نجانی کورد له نه‌رویج. ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ساڵیادی ئه‌نفال له نه‌رویج.
|
|
04/07/2007 |