چه‌پی کوردی و فینلاندی پێکه‌وه 1ی ئایاریان به‌رزڕاگرت
عه‌باس شوان به‌ره‌وای ساڵانه له شاری لاهتی به‌ر له‌یه‌ک دوو مانگ کۆمیته‌یه‌ک له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان و رێکخراوه جۆراوجۆره کرێکارییه‌کان پێک دێت بۆ به‌رگوزارکردن و یاد کردنه‌وه‌ی ڕۆژی کرێکار ناسراو به یه‌کی ئایار له فینلاند به ڤاپوو.
هه‌موو ساڵێک له‌نێوه‌ندی شار که گۆره‌پانیکی گه‌وره‌و به‌رفراوانه به‌شێک له‌و یاده بۆ قسه‌وباس و سروود و گۆرانی ته‌رخان ده‌کرێت، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بووئه‌مساڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه که سه‌ر به‌پارتی سۆسیال دیموکراته ئاماده بوو، به‌قسه‌وباسێک به‌شداری کرد.
هاوکات له‌لایه‌کی که‌وه کاروانێکی درێژ له‌خه‌ڵکی به‌ئاڵای فینلانده‌وه و دروشمی په‌ڕۆینه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، وتنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمی سیاسی و ئابووری به‌ناو شه‌قامی سه‌ره‌کی شار و به‌جوقومۆسیقاوه که جێی سه‌رنجی خه‌ڵکی بوو، به‌ڕێپێوان تێپه‌ڕین. له‌باخچه‌یه‌ک که یادگاری کۆنه زیندانییه‌که و له‌وێدا سه‌ده‌ها زیندان گیانیان له‌ده‌ستداوه، تاجه‌گوڵینه دانرا.
دواتر کاروانه‌که به‌ره‌و که‌نار ده‌ریاچه‌ی شار چوون، ئه‌و شوێنه هه‌ر که هه‌وا خۆش ده‌بێت وه‌ک هاوێنه‌هه‌وار وایه، ده‌بێته شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک. له‌وێ شانۆیه‌کی گه‌ڕۆک دانرابوو، ژماره‌یه‌ک له‌لایه‌نه به‌شداره‌کانی کاره‌که، وتاری خۆیان خوێنده‌وه، چه‌ند کاری هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقا و سێرک
هاوکات شۆربا و
سه‌موونیش دابه‌ش ده‌کرا. چه‌پی کوردی هه‌موو ساڵێک له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌شدار و ئاماده‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌مساڵ دوو ڕێکخراو دوو ته‌وژمی سیاسی وه‌ک حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و
یه‌کێتی کۆمۆ‌نیستان،
قورساییان زیاتر هه‌بوو. ئیبراهیم حوسه‌ین به‌نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی شاری لاهتی کۆمۆنیستی کرێکاری وتاری خوێنده‌وه . پوخته‌که‌ی ئه‌مه بوو: (... له‌عێراقدا بێباکانه گیان وژیانی خه‌ڵک له‌سایه‌ی تیرۆریزم و داگیرکاری‌دا ده‌کرێت به‌قوربانی... خه‌ڵک بێزاره له‌کوشتن و نائه‌منی و دزی و تاڵانی... کۆنگره‌ی ئازادی عێراق ده‌یه‌وێت
ئه‌م
ڕه‌وشه کۆتایی پێ بێت...خه‌ڵکی ناڕازی له‌پێناو ژیانی خۆیاندا ده‌بێت
به‌ره‌نگاری بنه‌وه، بۆیه پێویستیان به‌پشتیوانی جیهانی هه‌یه...). سه‌فین هه‌ینیش وه‌ک نوێنه‌ر و به‌رپرسی فینلاندی یه‌کێتی کۆمۆ‌نیستان و ڕێکخراوی یارمه‌تیدانی نیشته‌جێی په‌ناهه‌نده وتاری خوێنده‌وه. پوخته‌که‌ی ئه‌مه بوو:(...ئایار بۆ هه‌موو گرنگه...به‌رهه‌می خه‌باتی چینایه‌تییه...ڕێزگرتنی ساڵانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هیشتا به‌رده‌وامه...ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت کرێکاران
جێگاوڕێگای خۆیان
باشتر بکه‌ن، له‌باری ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی... سه‌رمایه پاره‌ی
زیاتری گه‌ره‌که، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن...) دروشمه‌کان ئه‌مانه بوون: ی‌و ئه‌ی ئێس له‌عێراق ده‌رچۆ....قازانج که‌مکه‌نه‌وه، مووچه زیاد بکه‌ن...کار بۆ بێکاران په‌یدا بکه‌ن...ی‌و ئه‌ی ئێس و حیلفی ناتۆ دژی ئاشتین... نا بۆ ئه‌مه‌ریکا نا بۆ تیڕۆریزمی ئیسلامی...وه‌هه‌روه‌ها. 06.05.02 ------ تکایه بڕوانه وێنه‌کان :http://www.geocities.com/abasshiwan/weeney1ayar2006.htm
|
|
02/09/2015 |