گوتاری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌فسانه له رووداویی 16-03 له هه‌ڵه‌بجه‌دا خوێندنه‌وه‌ێکی سمیۆتکی ومانا کولتوریی ، کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی رووداوه‌که عه‌لی زه‌ڵمی/ ئاداری 2006 روونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست: ئه‌م ووتاره له سه‌روبه‌ندی رووداوه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه نوسراوه،ناردم بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی نازانم به ئه‌نقه‌ست بوو یاخود بێئاگایی دواخرا . گله‌یی من له‌ستافی هاوڵاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو حه‌سانه‌یه‌کی نوسه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌یه‌تی ئیدی بۆ هه‌رهیچ نه‌بێت با کارمه‌ندێک ئه‌رک بکێشێت ئیمێل بکات که بڵاوی ناکه‌نه‌وه ئه‌مه له کاتێکدا من له کاتی تایبه‌ت و خوێندنی خۆمم گرتوه ئه‌و بابه‌ته‌م نوسیوه( چونکه به ئه‌رکێکی ئه‌خلاقیم زانیوه)، پاشان به ته‌لفۆنێش ئاگادارم کردونه‌ته‌وه بریاربوه وه‌ڵامم بده‌نه‌وه به ڵام هه‌ر بێده‌نگ بوون. له به‌ر زیندوویی بابه‌ته‌که‌و دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوگه‌لی له‌و بابه‌ته‌ی هه‌ڵه‌بجه لێره‌و و له وێ به چاکم زانی لێره‌دا بڵاوی بکه‌مه‌وه. عه‌لی زه‌ڵمی، مایسی 2006 له‌بری پێشه‌کی: له‌م وتاره‌دا هه‌ندێک چه‌مکی وینه‌ی ئایدیۆلۆژیا، ئه‌فسانه هه‌روه‌ها گووتار به فراونی به‌کارهێنراون ، به‌ڵام تێبینم بۆ خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌وه‌یه مانا و شێوازی باکارهێنانه‌کان لێره‌دا جیاوازه وه‌ک ئه‌وه‌ی رۆژانه گوێبیستی ئه‌و چه‌مکانه ده‌بین. هه‌رچه‌نده هه‌وڵم داوه که‌مێک ئه‌م پێناسانه روونبکه‌مه‌وه به‌ڵام به دڵنییایه‌وه کارێکی گه‌وره‌تری ده‌وێت وه‌ک له وه‌ی من لێره‌دا کردوومه. رۆڵاند بارت ( 1913-1980) له کتیێبیی مه‌سۆلۆجیس ( 1975)، ئاماژه ده‌کات به پرۆسه‌ی دروستکردنی ئه‌فسانه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا له رێگه‌ی چه‌ندین گوتاری جیاوازه‌وه. گوتاری ئادیۆلۆژی ده‌سه‌ڵات، گوتاری میدیا- بێگومان له وڵاتی ئێمه هێشتا میدیا گرێدراوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه- گوتاری ئایین و چه‌ندینیی دیکه. کاتێک گوێبیستی هه‌واڵێک ده‌بین یا راپۆرتێکی ته‌له‌فزیۆنی یا هه‌ر جۆره تێکستێکی تر بێگومان هه‌موو ئاماژه نوسراو‌و بینراوه‌کان زمانی(تێکست) و نا زمانییه‌کان (وێنه وه‌ک نمونه‌یه‌ک)، ئه‌رکێکی گوزارشتیانه ده‌گێڕن. به مانا یان شتێکمان پێده‌ڵێن یاخود مه‌سسیجێک راڤه ده‌که‌ن و ده‌نێرن بۆ وه‌رگر. به‌ڵام ئایا هه‌رئه‌م ئه‌رکه سانایه ده‌گرنه خۆیان یاخود له‌رێگه‌یانه‌وه و له کرده‌یه‌کی نائاگایانه‌دا ده‌مان به‌ن به پرۆسه‌یه‌کیتردا که سمیۆتی‌ککه‌کان ناویان لێناوه' کۆننۆته‌یشن' واته مانا ئاماژه‌ییه‌کانی هه‌ر چه‌مکیک. بۆ نمونه گه‌ر مه‌کدۆناڵد ده‌ربڕینی جۆریک له خواردنی خێرابێت، ئه وا له‌و پرۆسه‌یه‌یی ناومان برد به کۆننۆته‌یشن مه‌کدۆناڵد هێمای مۆنۆپۆلیزه‌کردنی بازاره له لایه‌ن کۆمپانیایه‌که‌وه ، له مه‌ش زیاتر سومبولی به جیهانیکردنو وونبونی ناسنامه لۆکاڵیه‌کانه. بارت به‌م دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌ڵێت دروستکردنی ئه‌فسانه، کاتێک ئاماژه‌کان و هه‌روه‌ها ئاماژه مانایه‌کان ده‌بنه په‌یامیکی تایبه‌ت و له رێگه‌ی تێکست و وێنه‌کانه‌و ئاراسته‌ی وه‌رگری ده‌که‌ن. ئایا ئه‌مه ئه‌فسانه دروستکردن نییه که هه‌موو شمه‌کێکی جوانکاری له بازاردا وێنه‌ی کچێکی چاو شین، قژ زه‌رد، باڵا به‌رز و قه‌د باریکی پێوه دراوه مه‌به‌ستم دیعایه‌کانه. ئه‌مه‌ش مه‌سیجه‌که‌ی ئاشکرایه گه‌ر بێت‌و خانم تۆش به‌کاری بهێنی با کوڵه‌بنه‌و ره‌شتاڵه و ورگن بیت ئاوات لێدێت. ئه‌مه تاکتیکی که‌پیتالست و سه‌رماییه له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌فسانه له بازاردا. ئه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌فسانه لای ده‌سه‌ڵاته ئایدیۆلۆژیه‌کانی وولاتی ئێمه چۆن نه‌قشی گرتووه؟
ئه‌فسانه‌ی زیندووه‌کان- مردووه‌کان
تۆبۆت نییه نه ک هه‌رمافه سه‌ره‌تاییه‌کانی وه‌ک نان، ئاوی پاک، ده‌رمان کاره‌بات ببێ، بگره داواکردنیشیان تاوانه. ئه مه له کاتیکدا له ماوه‌ی ته‌نها ساڵێکدا 28 بلیۆن دۆلار بێسه‌رو شوێنه، له نێوان هه‌ندیک کۆمپانیایی زه‌به‌لاحی رۆژئاوایی و بێگومان هه‌ندێک له سه‌رکرده سیاسی و به‌رپرسه‌کانی هه‌نووکه‌ی عێراقدا وه‌ک له پرۆگرامی دیسپایجی که‌ناڵی 4 ته‌له‌فزێۆنی به‌ریتانیدا په‌خشکرا . تۆ بۆت نییه توره بیت له پیناوی ژیاندا ، بۆت نییه بپرسی تا له ژیانداییت. به‌لام هه‌رکات مردییت مۆنمێننت بۆ دروست ده‌که‌یین به‌لام به‌مه‌رجێک مردنه‌که‌ت مانایی سیاسی و ئابوریی هه‌بی ئه‌فسانه به رهه‌م بهێنێت. ئه‌و کات له‌پێناو مه‌زاره‌کاتدا ئاگر به‌رده‌ده‌ینه جه‌سته‌یی زیندوه‌کان. من تێناگه‌م نه‌ک مه‌زاری 5000 شه‌هید له هه‌له‌بجه‌دا، بگره هه‌موو شاره‌که‌ش خوانه‌خواسته شه‌هید ببا به چ لۆژیکێک ده‌کرێت بیخه‌ته به‌رامبه‌ر زیندووک. جا چ زیندوێکیش وه‌ک ئه‌و کۆسته‌ی له‌و ماڵه هه‌ژاره بێتاوانه که‌وت. زۆرجار زیندوو ده‌کرێت به قوربانی مردوو به‌ڵام به بارگاویکردنی به ئایدۆلۆژییاوه. خاڵیکردنه‌وه‌ی رووداوه‌که‌ی 16-03 له مانا ساده‌که‌ی خۆی وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێک داوای هه یه گفتی پێدراوه و نه‌براووته سه‌ر، سه‌ر ئه‌نجام توره‌بووه. خه‌لکیک زام‌و کێشه‌که‌ی 17 ساڵه کراوه‌ته توره‌که‌ی ده‌روه‌زه،که هه‌ر ئه‌مه‌یه جیاوازی توره‌یی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان له گه‌ڵ شوێنه‌کانی دی. بارگاویکردنی ئه‌م پرسه به ده‌یان ئه‌گه‌ری سیاسی و ئه‌منییه‌وه له‌و گه‌مه ئایدیۆلۆژیانه‌ی ده‌سه‌لاته‌کانی ئیمه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌فسانه. له جێگاێکدا مردوو رێزداره که زیندووه‌کانی رێزلێگیراوبن، کاتێک ماناکانی ژیان له‌شۆێنیکدا کاڵ ده‌بنه‌وه و خودی ژیان خۆی ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، بێگومان شه‌رافه‌تدارکردنی مردووه‌کانی ئه‌و جێه‌ش پرسیار له خۆ ده‌گرن. بگره مانای مه‌رگه‌که‌یشیان گۆڕانی به‌سه‌ردادێت، ئاخر ئێسته هاوشاری ئه‌و کوره هه‌ژاره‌ی شه هید بوه له گۆرستانی شه‌هیدانه‌وه بێته گۆ ئایا ده‌ڵێت ده‌ستان خۆش ئه‌م خائنه و ده‌ستی بێگانه‌یه‌تان له ناوبرد. یاخود ده‌ڵێت کاکه من تێاچووم ، بازرگانێکی باش به مه‌رگه‌که‌مه‌وه کرا، که چی ژنه‌که‌ی مامه عومه‌رم ( عومه‌ری خاوه‌ر) به ئاشکرا ناره‌زایی ده‌رده‌بڕێت. هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێت مه‌رگی عومه‌رتان کرده سومبلی مه‌زلومیه‌تی کوردان ، بۆ هاوشاریانی عومه‌ریش ده‌که‌نه سومبلی لاده‌ران. ئه‌م ره‌هاییه‌تان له کۆێوه هێنا ئه‌م نازناوانه دابه‌ش بکه‌ن به سه‌رخه‌ڵکیدا. ژیانی سه‌ختی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و شار‌و شارۆچکه‌کانی تری کوردستان ، ده‌یسه‌لمێنێت که ریزلێگرتنی مردوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه چه‌نده مه‌رامی سیاسی و بازرگانی له پشته‌وه‌یه، نه‌ک به‌ئه‌مه‌کی به‌رانبه‌ر بێتاوانانی قوربانیه‌که. به بروای ئیمه هه‌ر ئه‌مه‌یه به‌هانه ده‌داته گه‌نجێک بروات مۆنمینته‌که بسوتێنێت نه‌ک جێگایه‌کی تر، چونکه له رێگه‌ی ئه‌و سومبوله‌وه که رۆژانه ده‌ته‌قیته‌وه به رووی ناخۆشیه‌کانی ژیانیداو ساڵانه‌ش برینه‌که‌ی له 16-03 دا سوێ ده‌بێته‌وه. سوتاندنی مۆنیمینته‌که رقی رژاویی زیندوانی هه‌ڵه‌بجه یه نه‌ک به‌رامبه‌ر مردووه‌کانی وه‌ک گوتاره چه‌واشه‌کاره‌کان پیمان ده‌ڵێن به‌ڵکو به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی شه‌هیدکردنه‌وه‌ی شاره‌که له فۆرمی جیاواز دا. جۆنه‌سه‌ن به‌گننیڵ ئه‌و پرۆسه‌یه‌مان بۆ شیده‌کاته‌وه که چۆن گوتاری میدیا ته‌له‌فزیۆن، رۆژنامه، هه‌وال، پڕوپاگنده و تێکستی فلمه‌کان له رێگه‌ی ئاماژه بینراو و زمانیه‌کانه‌وه وه‌رگر به شێوه‌یه‌کی به‌رین په‌لکێشی ئاماده‌بوون بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئیحایی تایبه‌ت له ئاماژه‌کاندا ده‌کات. له کۆنه‌ستێکی گشتیدا و به هۆی وێنه باوه چه‌سپاوه‌کانمان بۆ دیارده‌کان ( بۆ نمونه وینه‌ی باو بۆ که‌سی خوێنه‌وار له وڵاتی ئێمه که‌سێکی پێست ناسکی چاویلکه له چاوه، شۆفێری لۆری و گه‌ڵابه که‌سی که‌ته‌و به‌خۆه‌بوو هتد). ئیدی له ئه‌مبه‌ر که‌سێک، شوێنێک به‌شداری ده‌کات له بونیاتنانی گه‌یاندنی په‌یامێک بۆ وه‌رگره‌که. با بزانین ئه‌م پرۆسه‌یه چۆن به‌رێوه‌چوو له کاتی رووداوه‌که‌ی 16-03 ، پاشان میدیایی حیزبه کوردیه‌کان به‌تایبه‌تی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، چ گوتارێکی وه‌به‌رهه‌مهانی له به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوه. ده‌کرێت هه‌مان شیکارکاری بگونجێت بۆ گشت رووداوه هاو چه‌شنه‌کانی ، به مانا یه‌کی دیکه ئه‌و رووداوانه‌ی له ده‌روه‌ی کۆنترۆڵی پارته سیاسیه‌کان رووده‌دات. هه‌ر زوو ده‌سته‌واژه‌کانی له وێنه‌ی 'ده‌ستێکی له پشته‌وه‌بوو' ، که‌سانی تیکده‌ر ئاژاوه‌چی، نمه‌ک نه‌ناس' بێوه‌فا به‌رامبه‌ر شه‌هیدان'، کرانه شوناسی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌کاره‌که هه‌ڵسان بگره زوری تریش. به بڵندگۆبوونی ماسمیدیا بۆ مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی فه‌رمانره‌وا له وڵاتی ئێمه دا مێژوویکی دورودرێژی هه‌یه، بۆ یه میدیاکان جگه له‌م ئه‌رکه مێژینه‌یان ئه‌رکێکی تریشیان له ئه‌ستۆ گرتبوو ئه‌مجاره‌یان ئه‌ویش خستنه‌گه‌ڕی گوتاری شیعریی و شیوه‌نئامێز، له‌بری گوتاری حه‌ماسی له‌کاتی جه‌نگه‌کاندا به جه‌نگی ناوه‌خۆیشه‌وه، که‌چی ئه‌م جاره‌یان ئه‌م مۆدێله له لاوانه‌وه به‌کارهینرا. زۆر به‌سانایی ته‌نها مه‌به‌ست له پشت ئه‌م گوتاره‌وه دیاربوو له‌لایه‌ک لادانی رووداوه‌که له ئاقار‌و سیاقی خۆی – ئه‌مه‌یان دواتر هه‌ر له‌م وتاره‌دا دێینه‌وه سه‌ری- وه‌ک ئه‌وه ئه‌م خۆپیشاندانه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی تییایدا ته‌نها سوتاندنی مۆنیۆمینته که بووه، نه‌ک نان و ئاو، کاره‌باو کار ...هتد. له‌لاێکی تریشه‌وه ئاشکرابوو په‌یامیک بوو بۆ هه‌ولێریه‌کان نه‌که‌ن ئێوه‌ش بێنمه‌ک بن به‌رامبه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارله‌مان، قه‌ره‌داخ و گه‌رمیان ئابرویی ئه‌نفال نه‌به‌ن، ئاکرێ و بارزان بارزانیه‌کانتان بیر نه‌چێت، که‌رکوکیه‌کان ئامان قه‌یدی چییه با ئێسته‌ش له ده‌وارو خه‌یمه‌دا بژیین ده‌رکردنو به عه‌ربکردنو به به‌عسیکردن، هه‌مووکات له‌به‌ر چاوبگرن. ئه‌م گوتاره ئایدیۆلۆژیه چۆن دروست ده‌بیت، ئه‌م پرسیاره ده‌مانباته سه‌ر پرسی خودی گوتاری ئایدیۆلۆژی خۆی که چۆن سه‌رهه‌ڵده‌دات. لێره‌دا چیدی ئایدیۆلۆژیا رسکێ ئایدیا‌و به‌ها نیه وه‌ک له پێناسه ته‌قلیدیکاندا پێناسه ده‌کریت به‌ڵکو شتانیکه یاخود ئاڵوگۆری کێشه‌ی نێوان ئاماژه‌کانه. ئه‌و ئاماژه و ده‌لاله‌تانه ئێمه ده‌یان گۆرینه‌وه له کاتی بوونمان به وه‌رگری مه‌سیجێک. ئه‌و په‌یوه‌ندییه بازنه‌ییه‌ی هه‌روه‌ها ئه‌و مانا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که شتمان پێده‌لێت که ئیمه جۆن گرێدراوین به‌و جیهانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه یان ئاخ‌و شۆێنگه‌ی ئیمه ده‌بێ چۆن بێت، پاشان ئه‌مانه نوێنه‌راتی زانیاریه‌کان و ئه‌و پانتاییه کۆمه‌ڵایه‌تیه تیایدا ده‌ژین ده‌که‌ن. لێره‌دا چه‌ند کێشه‌یک هه‌یه وه‌ک لێکۆڵه‌ره‌کان ئاماژه‌یان پیداوه ناکرێت هه‌موان وه‌ک یه‌ک نوێنه‌رایه‌تی بکرین ، هه‌روه‌ها په‌رچه‌کردارو زانیاری وه‌رگرتن دیسانه‌وه جیاوازه . به م جێگۆرکێ و نوێنه‌رایه‌تیکردنه ده‌وترێت پرۆسه‌ی ئایدیۆلۆژی، هه‌ر بۆیه لای یه‌کیکی وه‌ک تێری ئیگلتن ئایدۆلۆژییا بریتیه له پرۆسه‌ی نوێنه‌رایه‌تیکردنی زانیاری‌و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه، هه‌روه‌ها له هه‌ولی ئه وه‌دا بۆ رێکخستنه‌وه‌یان له گوتارێکدا. که‌واته له‌م حاڵه‌ته‌دا ئایدیۆلۆژیا پرۆسه‌یه‌کی سیمیۆتکیه، زۆر به توندی گرێدراوه به گوتار، موئه‌سسه‌کان هه‌روها ناوه‌ندگێڕیه‌کان به واتایه‌کی تر ماسمیدیا. به هه‌ماهه‌نگی هه‌رسی ده‌زگاکان که ده‌رده‌که‌وێت له شێوازی تێکستی جیاوازدا هه‌روه‌ها به ده‌رکه‌وتنی له سیستمیکی که‌لتوریی فراواندا، به‌تایبه‌تی به‌رجه‌سته ده‌بێت له ریگه‌ی میدیاوه. ئه‌و شه‌نو که‌وکردنی وێنه‌کان ( ده‌کرێت به مۆنتاژی ئایدۆلۆژی ناوزه‌ده‌ی که‌ین) له میانی شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌کانه‌وه زور به روونی ئه‌م پرۆسه‌یی پێگوتین. چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ که‌سانی هه‌واداری حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، شاردنه‌وه‌ی هه‌ر دروشمێک ئاماژه بێت بۆ که‌می خزمه‌تگوزاریه‌کان له شاره‌که‌دا. له هه‌مویشی سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو دروستکردنی گوتارێک یا وه‌همێک که گوایا کرده‌ی سوتاندنی مۆنۆمینته‌که که‌و توه‌ته پێش ته‌قه‌کردنه‌که‌و شه‌هید بوونی کورده، به‌ڵام هه‌موو شاهید حاڵه‌کان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن که پێچه‌وانه‌که‌ی راست بوو.
مانا کولتوریی و سۆشیۆلۆجیه‌کانی رووداوه‌که
من تێناگه‌م بۆچی ده‌سه‌ڵاتی لای ئێمه هه‌میشه هه‌وڵی داوه له ماناکانی خۆپیشاندان که‌م بکاته‌وه، مه به‌ستم مانا کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و که‌لتوریی هتد، له جێ‌دا به‌رده‌وام به بوخچه‌یه‌ک وه‌ڵامی موعه‌له‌بکراوه‌وو راڤه‌ی رووداوه‌کانی کردوه. گه‌ر هه‌وڵدرابێت له رووداۆێکیش بکۆڵرێته‌وه ئه‌وا نه گه‌راونه‌ته‌وه بۆ تۆێژنه‌وه‌ی زانستی و به‌کارخستنی زانسته‌کانی تاواناسی کرایمۆلۆجی، به ڵکو له بری ئه‌مه پشتیان به ده‌زگاکانی هه‌واڵگیری و رێکخستنه حیزبیه‌کان به ستوه‌و. بۆنمونه پێان کرا ئه‌و هه‌مه زانیاریه ورده په‌یدا بکه‌ن ده‌رباره‌ی وینه‌ی که‌سانی به‌شداربوو ، ژماره‌یان، ئینتمایی حزبیان هه‌روه‌ها کێ په‌ڕۆی ره‌شی به‌ستوه به نێوچاویدا و کێ نا. به درێژایی میژوو مامه‌ڵه له ته‌ک خۆپیشاندا کراوه و دانوستان‌یان له گه‌ڵ کراوه نه‌ک دادگایکردن . ساڵی 1927 له به‌ریتانیا مانگرتنێکی دوو ملێۆن که سی ئه‌نجامدراوه دژی یه‌کیه‌تی بازرگانی که ئه‌م یه‌کییه‌تیه راسته‌وخۆ پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م دروستبووه، به مانگرتنی کرێکاران ناو ده‌بریت. زۆربه‌ی کۆمه‌لناس و چاودێره سیاسیه‌کان به خالی وه‌رچه‌رخان وه‌سفی ده‌که‌ن، بویه هۆی یه‌کریزی کریکارانی ئه‌و وڵاته و په‌یداکردنی شوناسێک بۆیان. خۆپیشاندنه‌کانی پاریس 1968 هه‌ندێک به دابڕانێکی مێژوویی سه‌یریده‌که‌ن به واتا هه‌لومه‌رجێک نامۆ به توخوبکانی مۆدیرنه‌ته. خۆپیشانده‌رانی قوتابیان و کرێکارانی چین ساڵی 1989 كه به خۆپیشاندانی 'چوارریانی تاینه‌نان' ناسراوه چه‌ندین یاسای نۆیی چه‌سپاند له وڵاته‌دا. هه‌روه‌ها خۆپیشاندانه‌کانی قووتابیانی تاران بۆ داواکردنی ریفۆرم له یاساکانی ده‌وڵه‌تدا و خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌ریه جیهانی یه‌که‌ی 2003 دژی شه‌ر. هه‌روه‌ها ته‌نانه‌ت به خۆپیشاندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی فه‌ره‌نسا که‌کاریی توندودیژی لێکه‌وته‌وه هیچ له‌مانه به مه‌علوماته‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگری مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ نه‌کراوه به ڵکو ده‌وڵه‌ته‌کان ناچاربوون کۆمه‌ڵناس و پسپۆرانی بواری زانسته کانی دی که له مۆرال و مرۆڤ ده‌کۆڵێته‌وه بانگهێشت بکرێن. ئه‌مانه هه‌موویان به رووداویی مێژویی گرنگ وه‌سفکراون له گۆشه‌نیگای بیریاراون و رۆشنبیرانه‌وه چونکه یا ئه‌وه‌ته خودی رۆشنبیران له‌وه تێگه‌یشتون که ئه‌م ده‌نگانه له قووڵای ژیانه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌یان گرتوه و ئیدی جیاوازی زۆره له نێوان واقیع و توێژینه‌وه‌ی رووتی ناو لابۆرتیه‌ریه‌کان. یاخود سه‌رنجامی سه‌رکه‌شی و بێ‌موبالاتی حوکومه‌ته له داواکاری میلله‌ت ئه‌مه‌یان زیاتر له وڵاتانی خورهه‌ڵات و نا دیمۆکراتیک، هه‌رچی وڵاته پێشه‌سازییه‌کانیشه ئه‌وا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بازاڕی ئازاد و که‌رتی تایبه‌ت بۆنمونه سه‌رهه‌ڵدانی گرفتی بێ‌کاری،وه چه‌ندین گرفتی دیکه که لێره‌دا بواری باسکردنیان نیه. لێره‌دا پرسیارێکی ساده سه‌رهه‌ڵده‌دات ئایا ده‌بێ حیکمه‌تی ئه‌وه له‌چیدا بێت ده‌سه‌ڵاتی ئێمه له خۆپیشاندان تێناگات. ئایا ئه‌مه ده‌رنجامیکی کولتورییه زمانێک نییه له نێوان خۆپێشانده‌رو ده‌سه‌ڵاتدا ، ئه‌مه‌ش ده‌مانباته‌وه سه‌ر پرسیارێکی دی ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردیی چ فۆرمێکی هه‌یه، بێگومان ئه‌وه دروشمه‌کان نین پێمان ده‌ڵێن تۆ چۆن به‌رخود ده‌که‌یت له گه‌ڵ رووداوه‌کاندا به‌ڵکو ستراکچه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ته ئه‌و په‌یوه‌ندییه پیشان ده‌دات. ماکس ڤێبه‌ر ( 1864-1920) کاتێک سێ فۆرمی ده‌سه‌ڵاتمان بۆ ده‌ست نیشان ده‌کات ترادیشناڵ، کاریزماتیک هه‌روه‌ها عه‌قڵانی ( یاسایی) هه ڵبه‌ته ڤێبه‌ر به گه‌رانه‌وه‌ی بۆ تێۆری هێزی نیتشه. پاشان تێده‌گه‌ین چۆن ده‌سه‌ڵاتی کوردی له تێکه‌ڵێکی سه‌یری هه‌رسێ فۆرمه‌که پیک هاتووه. هه‌رده‌م پاراستنی مۆرکه‌کانی خێڵگه‌ری نه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵگه ئه‌مه خرابه و ئه‌وه باشه، واته نه‌بینیی تاک و کۆمه‌ڵگه له ناوه‌وه به‌لکو بینینی له ریگه‌ی ته‌قالیده‌وه هه‌میشه له‌م گوتارانه مۆرکێکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بووه پاشان به‌رهمهینانی سه‌رکرده‌ی کاریزمایی و ده‌سه‌ڵاتی سحرئامێزی کاریزمی بۆ داکۆکیکردن له و به‌هاو کۆستمانه . له مانه‌ش خه‌ته‌رتر له‌بری ئه‌وه‌ی عه‌قڵی سیاسی و یاسایی ببیته چاو‌دێر، که‌چی ده‌بێته هۆی به عه‌قڵانی کردنی و به یاسایکردنی نه‌ریته‌کان نه‌ک دروستکردنی یاسای عه‌قڵانی یا ئه‌وه‌ی پێده‌وترێت ده‌وڵه‌تی یاسا. من پێم وایه بۆ دروستبوونی زمانی هاوبه‌ش له نێوان ده‌سه‌ڵاتو هاوڵاتیدا گرنگه بونیادی ئه‌و په‌یوه‌ندیه بنرێت که ئێسته بونی نییه له شێوازی په‌یوه‌ندیدا به‌ڵکو به شێوازی تر خۆی نیشان ده‌دات. ئه ویش زۆر به سانایی له غیابی هێزی جه‌ماوه‌رو له غیابی ده‌وڵتدایه جۆره په‌یوه‌ندیکی ناشه‌رعی دروست بوون که‌جێ ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئاساییه‌ی گرتوه‌ته‌وه له نێوان ده‌وڵه‌ت و جه‌ماوه‌ر ، ده‌کرێت په‌یوه‌ندی تاک و حیزب به کێک له جۆره په‌یوه‌ندیه ناشه‌رعیانه دانێنن. خۆپێشاندانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه و گشت هاوشێوه‌کانی ، که‌لار،ئاکرێ مانایی قوڵی خۆیان هه‌یه و پرسیارن له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ڵام ئه‌مه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌وه جیا ده‌کرێته‌وه که خوێن ئه‌مجاره‌یان زمانی گفتوگۆیه. له‌مه‌ش سه‌مه‌ره‌تر زمانی دادگا و ره‌شبگیری ده‌کرێته دانوستان ، ئاخر هێنانه پێشه‌وه‌ی چه‌مکگه‌لی وه‌کو دادگا‌و دادگایکردن و تاوانبار ئه مانه هێمان بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن ده‌سه‌ڵات ئازاده و سه‌رپشکه کێ چۆن پێناسه ده‌کات ، ئه‌گه‌رنا ئه‌بێت کابرایه‌کی پیاو کوژ دادگایی بکرێت یا خود گه‌نجێک، که ده‌بێنێت نه‌ک مافه‌کانی دابین نه‌کراوه که‌چی ژیانیشی لێ زه‌وت ده‌که‌ن و هاوشاریه‌که‌ی شه‌هید ده‌که‌نه‌وه، ناچار ئه‌میش په‌لاماری مۆنیمنت ده‌دات. شاهید حاڵان هه‌موو ئه‌و راستییه ده‌زانن که کوژرانی کورده پێش سوتانی مۆنیمێنته‌که که‌وتوه. واته تۆ زیندوه‌که‌ی ده‌کوژی ئیدی سومبولی مردوه‌کانیش مانا له ده‌ست ده‌ده‌ن.
|
|
02/09/2015 |