له‌شکرکێشی تورکیا و ئیران.... و کاریگه‌ریه‌کان
چه‌ند دیمه‌نی: سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌ریه‌کانی دیاربه‌کرو شاره کوردیه‌کان له تورکیه، ئارامی سیاسی نیوان ناسیونالیزمی کورد و هۆشدار بوونیان به ئاشتی و یه‌ک سیاسه‌تی له‌به‌رامبه‌ر وولاتانی ئه‌قلیمی ، شکستی سیاسه‌ته‌کانی تورکیا و ئیران له نێو عیراقدا، دژایه‌تی ئیسرائیل و ئه‌مریکا دژی ئه‌رسنالی ئه‌تۆمی و به‌رنامه‌ی ئاینده‌ی ئه‌تۆمی ئیرانی و راکێشانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. گه‌شه‌ی ناسیونالیزمی کورد وه‌ک هیزیکی سیاسی دیاریکراو به پشتیوانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌و گه‌شه‌ی ئابووری و ئارامیه‌کی به‌رچاو به‌رامبه‌ر به ته‌واوی ناوچه‌کانی تر.کاریگه‌ری وه‌زعی کوردستان له‌سه‌ر ناوچه‌کانی تری کورستان ( ئیران، تورکیا، سوریا) به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر بیری ناسیونالیستی و ئاینده‌ی ئه‌م ناوچانه. هاتنه سه‌رکاری حکومه‌تی حماس له فه‌له‌ستین و فشار خستنه سه‌ر سوریا و لبنان بۆ ده‌سته‌مۆکردنی پان ئیسلامیزم له ناچه‌که‌دا.
ناوه‌رۆک هه‌نگاوی ده‌وله‌تی تورکیا و ئیران بۆ ئالۆزی زیاتر و نائارامی زیاتر یه‌که‌م هه‌نگاویان له‌شکرکێشی سه‌راسه‌ریه بۆ سه‌ر وولاتی کوردستان. ئه‌مه قه‌وانیکی کۆنه و سیناریۆیه‌کی دیار‌و رووت و بی په‌رده‌یه.تالان و بردنی که‌ره‌سته‌ی خاوی ئه‌م وولاته هه‌ر زۆر له‌مێژه به ده‌ستی ئیمپراتۆریه‌کانی ناوچه‌که ده‌بردرێن. ته‌نانه‌ت بۆته مه‌سه‌له‌یه‌کی رۆتین و ساده، بۆیان له هه‌موو شتی ئاسان تره و تائیستا بۆیان چۆته سه‌ر ئه‌مه له گشت‌دا به‌لام له خاس دا گه‌لانی خه‌لکی کوردستان هه‌رده‌م له به‌رگری به‌رده‌وام دان بۆ ده‌رکردنی داگیرکه‌ران. دوای ئۆپراسیۆنی ئه‌مریکا له عیراق و رووخانی رژێمی عیراق ، ناسیونالیزمی کورد بۆ پاراستنی خۆی له هێرشی ده‌ره‌کی وولاتانی ناوچه‌که و ده‌ست ئاوالای ئه‌مریکا بۆ بردنی که‌ره‌سته خاوه‌کان و جیگا و پێگای له جیوپۆلتیکی ناوچه‌که و ئیقرار بوونی ، ئه‌م دووانه به شعوری له په‌یمانی بێ په‌یماندان ، ئه‌مه‌ش به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م هێرشی به‌رفراوانی تورکیایی و ئیرانی. ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وولاتانی دونیای عه‌ره‌بی له‌گه‌ل هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کجاری ده‌وله‌تی عیراق دا نه‌بوون، بۆیه ناسیونالیزمی کورد له سیاسه‌تی دوو لایه‌نه‌ی خۆیدا له‌گه‌ل هیزه‌کانی گۆره‌پانی سیاسی عیراق و شه‌قامی کوردی‌دا دوو هه‌لوێستی پیاده‌کردو ده‌کات. ناسیونالیزمی کورد له خه‌وی خۆشی خۆیدا له کوردستانی عیراقدا هه‌ناسه ده‌دات، سه‌رکرده‌کانی له‌به‌ر ململانێ و ده‌سه‌لاتی فه‌ردی و حزبی ئه‌وه‌نده به ته‌نگ قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی نین. به‌مانای رابه‌ری ته‌قلیدی ناسیونالیستی که له خودی تورکیا دا روویدا یان نموونه‌ی دیگۆل بۆ فه‌ره‌نسا.بۆ یه هه‌موو هه‌وله‌کانیان و به‌رگریه‌کان به قه‌ول و وه‌عده‌کانی ده‌ره‌کی ده‌به‌ستن، راسته له‌وانه‌یه له ته‌وازنی هیزی سه‌ربازی و ئابووری هاوسه‌نگ نه‌بن و هیچ مه‌فه‌ریان نیه.به‌لام یه‌ک به‌لاغی ده‌سه‌لاتی سیاسی کاریگه‌ری زۆری ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌دا. لیره‌دا جیای به‌رگری میللی ناوچه‌که و ده‌سه‌لاتی سیاسی له کوردستان و پارته سیاسه‌کانی کورستانی ( به‌شی سه‌ر به تورکیا) له عه‌مه‌ل دا هه‌ر یه‌کیان کاریگه‌رو وه‌زعیه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌سه‌لاتی سیاسی ناسیونالیزمی کورده له به‌شی عیراقدا. باشترین هه‌لوێست که‌هیچ چاره‌ی تریان نیه ده‌وله‌تی عیراق که له واقعدا لاوازترین هیزه له ناوچه‌که مه‌سئول بزانن به پاراستن له‌م له‌شکرکێشیه. ئه‌مه له فه‌زای سیاسه‌تی ده‌ره‌کی کاریگه‌ری جدی ده‌بی. له لایه‌کی تر خه‌لکی کوردستان نابێ ده‌سته وه‌ستانی ئه‌م له‌شکرکێشیانه بن. مقاوه‌مه‌تی خه‌لکی کوردستان له‌م ناوچانه زه‌مانه‌تی ئارامی له ته‌واوی ناوچه‌که ده‌که‌ن. ئه‌م په‌له‌قاژه‌یه‌ی ده‌وله‌تی جمهوری ئیسلامی ئیران بۆ گه‌شه‌دان به نائارامیه له ناوجه‌که‌دایه. له هه‌مان کات له دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆی ئۆپراسیونی ئه‌مریکا بۆ ئیران ده‌ترسن. سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌گه‌ری هیرشی سه‌ربازی به‌دوور نازانێ ئه‌گه‌ر ئیمکاناتی ئابووری له‌لایه‌ن کۆنگرێسی ئه‌مریکی بۆ ئاماده بکرێت. وولاتی به پیتی ئیران بۆ ئه‌مریکا و وولاتی به پیتی کوردستان بۆ ئیران و تورکیا مایه‌ی نائارامی و هێرش و له‌شکرکێشین. گه‌لی کورد له‌م نێوه‌دا ده‌توانێ سیاسی تر مۆدێرنتر مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌م ئه‌گه‌رانه بکات که چاوه‌روان ده‌کرێن له‌م ناوچه‌یه روو بده‌ن. هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی خه‌لکی کوردستان به هیزه‌کانی ده‌سه‌لات و ئۆپۆزیسۆن دژی ئه‌م له‌شکرکێشیه سه‌ره‌تایه‌کی به‌هیزه بۆ چه‌که‌ره‌ی پاراستنی ئه‌منی قه‌ومی له کوردستان. ده‌وله‌تی تورکیا کێشه ئابووری و سیاسیه ناوخۆیه‌کانی به هیرشکردنه سه‌ر خه‌لکی کوردستان په‌رده پۆش ده‌کات. ئه‌گینا باره‌گاکانی پ.ک.ک له ئه‌سته‌مبۆل و ئه‌نقه‌ره‌ش دا هه‌ن چ جای ده‌رسیم و دیاربه‌کر.جه‌نه‌راڵه تورکه‌کان باش ده‌زانن و ناتوانن خواکورک کۆنترۆڵ بکه‌ن.
ئه‌م له‌شکرکێشانه‌ش به قوربانی چه‌ندین خه‌لکی بێ دیفاع کۆتایی دێت، به‌لام با رابه‌رانی ناسیونالیزمی کورد ده‌با وه‌زیفه‌ی سیاسی پاراستنی وولاتیش له ئه‌ستۆ بگرن، نه‌ک هه‌ر ....... بن، به ساده‌یی ئه‌منی قه‌ومی وولات به هاتنه مه‌یدانی گشت ده‌پارێزرێ.
ئیران له نێو دوو وولاتی عیراق و ئه‌فغانستانی سه‌ر به‌ئه‌مریکا هه‌روا ناتوانێ هه‌ناسه‌ی ئیسلامی بێ بارووتی تۆماهۆک هه‌ڵمژێ، ده‌زگاکانی چه‌کی ئه‌مریکا بۆ ئیران له ده‌ریای سووردا وا به‌زه‌یت چه‌ورده‌کرێن.ده‌وله‌تی تورکیا هه‌روا نانی سه‌رده‌می شه‌ری سارد ده‌خوا ئه‌م نانه‌ش هیواش هێواش له‌گه‌ل په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلامیزم له په‌رله‌مانی تورکیا کۆن ده‌بێ و بێ تام ده‌بێ. ده‌وله‌تی تورکیا له مۆدیله سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌م وه‌زنه‌ی له میژه نه‌ماوه هه‌ر له دوای رووخانی دیواری به‌رلین ، چاره‌نووسی یان له سیاسه‌تی خارجی ئه‌مریکا ئه‌م به‌هایه‌ی نه ماوه.
شه‌ڕی دژی تیرۆر و به دیموکراتیزه‌کردنی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ند ئاوا بۆ ئه‌مریکا ئاسان نه بوون وه‌کو ئه‌وه‌ی که نه‌زه‌ریان بۆ داده‌رشت. ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێ له سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا، تا ئه‌م شه‌ڕانه‌ش به‌رده‌وام بێ ئه‌مریکا و وولاتانی ڕۆژئاوا زیاتر کۆنترۆلی به‌ره‌ی ناوخۆیی ده‌که‌ن و که‌ره‌سته خاوه‌کان( پترۆل و غازی سروشتی) باشتر کۆنترۆل ده‌کرین. شانشینه‌کانی که‌نداوی فارس دڵیان له‌سه‌ر سه‌د لێده‌دا، ته‌قینه‌وه‌کانی ریاز و ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سینا له میسر مژده‌ی ئه‌م شه‌رانه‌ن له ناوجه‌که‌دا.
له گشت‌دا تاکه هێز بتوانێ ئه‌م شه‌ڕو کوشتار و له‌شکركێشیه لغاو بکات ته‌نها هیزی به‌رینی کریکاران و جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازانن له جیهاندا، ئه‌م هیزه‌ش له عجزی سیاسی و قۆناغی سڕبوون دایه. پان ئیسلامیزم به هه‌موو باله‌کانیانه‌وه با فاتیحه علی قبر المرحوم بخوینن و زه‌مه‌نیان به مقاومه و ده‌سه‌لاتیان کۆتایی یه.
به‌لام خه‌لکی ئازادیخواز له کوردستان ده‌توانن نموونه‌ی پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌باتی چه‌ندین ساڵانه‌یان بن و به‌رده‌وام له به‌رگری داگیرکه‌راندا بن هه‌رواش بووه..
ئاسۆ حامدی 29 ئه‌پریل 2006
|
|
02/09/2015 |