هه‌روا له‌ دونیا گومان له‌ واقعیاتی رووداوه‌کانی 11ی سیپتمبه‌ر 2001 ده‌کریت

 

له‌م دواییانه‌ زۆربه‌ی زۆری خه‌لکی شاره‌زاو ساده‌و نوسه‌ران له‌ دونیادا گومانیان له‌ رووداوی 11ی سیپتیمبه‌ر هه‌یه‌ که‌ ته‌قینه‌وه‌کان دونیای له‌گه‌ڵ خۆی ته‌قانده‌وه‌، شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر که‌ سه‌دان و هه‌زاران مرۆڤی کرده‌ غه‌روس و ژیانی ته‌واوی ئینسانه‌کانی وولاتانی وه‌کو ئه‌فغانستان و عیراق و ته‌نانه‌ت نیۆیورکی تاڵکرد. ئه‌وا رووداوه‌که‌ ده‌ستکردی سی ئای ئه‌ی بووه‌ ، ته‌نها بۆ به‌رپاکردنی شه‌رو داگیرکردنی وولاتان به‌ ئه‌نجام گه‌یاندراوه‌،‌ خولاسه‌ی باسه‌که‌یه‌ یانی بۆ تاڵان و بڕۆی که‌ره‌سته‌ی خاوی ئه‌م وولاتانه‌و سه‌رکوتی ته‌واوی کریکارانی جیهان ئه‌م شه‌ڕه‌ هه‌لگیرساوه‌ .

 

له‌م دواییانه‌ قوتابیه‌کی ده‌رچووی زانستگای تڤینته‌ له‌ هۆله‌ند خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌و محازه‌ره‌ دانه‌ بۆ روونکردنه‌وه‌ی راستیه‌کانی رووداوه‌ کاولکاریه‌که‌ی 11ی سێپتیمبه‌ر.

هه‌واڵه‌که‌ له‌ رۆژنامه‌ی توبانسیه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ بلاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌م مرۆڤه‌ ناوی رۆب ڤان ده‌ن هۆف ه‌ و خه‌لکی شاری ئینسخده‌یه‌، بۆ ئه‌وانه‌ی زمانی هۆله‌ندی ده‌زانن، ئه‌وا لینکی هه‌واله‌که‌ و مالپه‌ری ئه‌م ئینسانه‌ بلاوده‌که‌ینه‌وه‌.

 

http://www.tctubantia.nl/twente/article328695.ece

 http://members.home.nl/neelrob

 

هه‌رچۆنێ بێ ته‌ون و داوی مخابه‌راتی سی ئای ئه‌ی ده‌توانێ سیناریوی هۆلیود بکاته‌ واقع و به‌ مه‌لایین دۆلار بیانفرۆشێ. له‌ یه‌ک هه‌ستانی جه‌ماوه‌ری ده‌بێته‌ مالی کاغه‌زی قومار دروستکراو و ده‌ته‌پێ.

کاتی خۆی ده‌نگ هه‌بوون که‌ گوایه‌ بن لادن له‌ گه‌ڵ عائله‌ی بۆش دا زۆر سه‌روکاری مالیان هه‌یه‌، ئه‌م رووداوه‌ش چه‌کیکی بانکی ئیمزاکراو بوو له‌لایه‌ن بن لادن بۆ عائیله‌ی بۆش.( به‌مانا سیاسیه‌که‌ی چه‌کێکی ئیمزاکراوه‌)

له‌ سه‌رده‌می  شه‌ری سارد و دوو بلۆکی سه‌رمایه‌دا ده‌یان گووت ئه‌گه‌ر دوو ماسی له‌ ده‌ریا به‌شه‌رهاتن ئه‌وا مخابه‌راتێ له‌ نیوانیان دا بووه‌ تا به‌شه‌ریان بێنن.

سه‌رمایه‌ له‌ ته‌مه‌نی خۆیدا عه‌جایبی حه‌وتی به‌رهه‌م هێناوه‌ ده‌کرێ ئه‌مه‌ش ئیفرازاتی حقدی دژی مرۆڤایه‌تی بێ بۆ هه‌رچی باڵاده‌ست بوونی له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه‌.

هه‌رچۆنێ بێ ره‌زاله‌تیه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دژی مرۆڤایه‌تی تا له‌ ده‌سه‌لات بێ هه‌ر ده‌مێنێ.

ئه‌م شک و گومانه‌ له‌ یه‌ک هه‌ستانی جه‌ماوه‌ری ده‌بێته‌ یا وه‌هم یا وه‌کو مه‌سه‌لی فایلداره‌کانی کورده‌ دلسۆزه‌کانی به‌عسی لێدێ که‌ هێندێکیان ئیستا له‌ ده‌سه‌لاتدان!.

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئه‌م هه‌ستانه‌ له‌ ئه‌مریکا له‌ چاوه‌روانی گۆدۆدا ده‌بێ. به‌ داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر کار وابڕوا ئه‌وا سیناریۆیه‌کی ترمان بۆ ئاماده‌ کراوه‌.

 

ئاسۆ حامدی

15 مه‌ی 2006

 

 

           

 

02/09/2015