هه‌ر
ڕیکخراوه‌یه‌ک
بو ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی
ده‌ره‌کی بگریت ئه‌وا ده‌بێ له ناوخۆ کۆک و به‌هیزبیت، تا
بتوانێ به چالاکانه کاره‌کانی ( ئۆپراسیۆن_ تاکتیک_ ستراتیژ)
ئه‌نجام بدات. ڕێکخراو به ڕابه‌ر یان ڕابه‌ره‌کانی له
کۆمه‌لگا ده‌ناسرێته‌وه، ڕابه‌ری باش سێ ده‌ستی هه‌یه،
ده‌ستی به‌هیز و بڕیاردان و یه‌کلاکردنه‌وه، ده‌ستی لاواز بۆ
هه‌موولایه‌ک درێژده‌کات تا کۆمه‌ک و یارمه‌تی کۆبکاته‌وه بۆ
سه‌رکه‌وتنی ستراتیژ، ده‌ستی له پشتدان و ده‌ستخۆشی کردن له
ئه‌ندامانی رێکخراو و پارته‌که‌ی..ئه‌مه به ته‌وازنی له
که‌سایه‌تی ڕابه‌ردا ده‌بێ هه‌بێ، هیزو توانای ڕێکخراو له
کۆمه‌لگا له ڕابه‌ر چڕ ده‌بێته‌وه. به‌نموونه لینین
له‌سه‌رده‌می خۆیدا ته‌واوی بۆلشه‌ڤیزم بوو.ڕابه‌ری چاک له
فه‌زایه‌کی ئازاد و په‌یوه‌ندیه ناوخۆییه‌کانی به‌هیزی ناو
ڕێکخراودا دروست ده‌بێ. جا لێره‌دا بۆ ناوباسی سه‌ره‌کیمان
ده‌چین:
هه‌موو ریکخراویک ئه‌گه‌ر ریکخراو بی جا
سه‌ر به هه‌رچین و کومه‌لی بی یان ههرریکخراوی
بی، ئه‌وه له به‌رده‌وامی خوی‌دا په‌یوه‌ندی ناوخویی هه‌یه.
به‌کورتی په‌یوه‌ندی ناوخویی په‌یوه‌ندی ئه‌ندام یان کومه‌ڵه
ئه‌ندامی ڕیکخراوه له‌گه‌ڵ یه‌ک و ریکخراودا.
( لێره
ریکخراو به مانای فراوانی به‌کار ده‌هێنم، یانی هه‌ر له
پارتی سیاسی و ....... تا ده‌گاته کارگه‌و دام و ده‌زگاکانی
ده‌وله‌تی).
ئه‌م
په‌یوه‌ندیه سێ ئاراسته‌ی هه‌یه:
1.
ئاراسته‌ی ستوونی
2.
ئاراسته‌ی ئاسۆیی
3.
ئاراسته‌ی بڕه‌ڕ (لار)
ئاراسته‌ی ستوونی یانی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه
و به پێچه‌وانه‌وه‌ش.( ئه‌مه زیاتر له نێوان
به‌ڕیوه‌به‌ران و کارمه‌ندان دایه، ئه‌مه زیاتر له ریکخراوی
شێوه هه‌ره‌می دا باوه). ئاراسته‌ی ئاسۆیی ئه‌م
په‌یوه‌ندیه له نیوان ئه‌ندامانێ یان کارمهندانێ له
رێکخراودا که یه‌ک ئاستی لێپرسراویه‌تیان هه‌یه، ئاراسته‌ی
بڕه‌ڕ ( لار) ئه‌م په‌یوه‌ندیه له هه‌موو لایه‌ک و
ئاستدایه.( زیاتر رێکخراوه‌کانی بانده‌کانی سه‌رووی خه‌لک یان
ریکخراوه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ئه‌م ئاسته په‌یره‌و ده‌که‌ن).
دوای
ئه‌م پێناسهکورته و ئاراسته‌کانی باس له سیفاته‌کانی
په‌یوه‌ندیه ناوخۆییه‌کان ده‌که‌ین که بریتین:
1. به
یه‌که‌وه کارکردن ( به یه‌که‌وه بیرکردنه‌وه، به‌یه‌که‌وه
بریاردان).
2. هه‌موو
ئه‌ندامان و کاره‌کانیان ئاشکراو
ڕۆشه‌ن
بن.
3.
هه‌مووان ڕێز له‌یه‌کتر ده‌گرن و هه‌موو لێپرسراون به رامبه‌ر
به کاره‌کانیان.
4.
هه‌موو ئه‌ندامان وه‌کو یه‌ک تیم کارده‌که‌ن و رێکخراو له
به‌رامبه‌ر کۆمه‌لگا ده‌ناسرێ و هیچ ئه‌ندامێ به‌سه‌ر
ئه‌ندامێکی تردا فه‌زل ناکرێ.
5. هیچ
مه‌سائیلێکی که‌سایه‌تی وجودی نیه و که‌س گرفتی که‌سایه‌تی
له‌گه‌ڵ که‌س نیه، ته‌نها چاره‌نووسی رێکخراو و ستراتیژی
له‌سه‌رووی هه‌موو مهسائیلیکه.
هه‌موو
رێکخراوه‌یه‌ک چه‌ندین ئامراز و هۆ بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانی ناوخۆی
به‌کارده‌هێنیت، سه‌ره‌تاییترین و بهردوامترینیان رۆژنامه و
بلاوکراوه ناوخۆیه‌کانه.دوای گه‌شه‌سه‌ندن و ئۆتۆماتیزه
بوونی کۆمه‌لگا و گه‌شه‌ی ئینفۆرماتیکا ئه‌وا ئینترانێت
باشترین هۆیه بۆ په‌یوه‌ندیه ناوخۆییه‌کان. له واقع دا 30 –
40 هۆ و ئامرازی رۆتین و کلاسیک و به‌رده‌وام هه‌ن بۆ
په‌یوه‌ندیه ناوخۆییه‌کان به‌نموونه ( قانوون کار،په‌رتووکی
ناوخۆیی، جل و به‌رگی کار ،پلانه‌کانی کار،ئامراز‌و
که‌ره‌سته‌کانی کار، ریکلام،..هتد..هتد که‌من لیره‌دا خۆم له‌م
باسه لاده‌ده‌م).
ئامانجی
سه‌ره‌کی به‌کارهێنانی هۆیه‌کانی په‌یوه‌ندیه ناوخۆیه‌کان
بریتین له:
1. تا
زانیاری ته‌واو و دروست به هه‌موو ئه‌ندامان و کارمه‌ندانی
رێکخراو بگه‌یه‌نێ.
2. گه‌شه‌دان به
بیر‌ورا گوڕینهوهو
ئه‌فکاری جیاجیا له نێو ڕێکخراودا
3.ئاماده‌ی گشت بۆ کارکردن و گه‌شه‌دان به کار‌و جالاکیه‌کانی
رێکخراو.
4.هه‌مووان بۆ کاره‌کانی ڕێکخراو کێش بکات و هه‌مووان خه‌ریکی
بیرکردنه‌وه‌و له خه‌می رێکخراودابن.
5.
هه‌موو تواناکانی نێو ڕێکخراو به‌کاربهینرێت و هه‌ر ئه‌ندامێ
ته‌واوی تواناکانی له شوێنی شایسته‌دا به‌کاربێت.
6.
به‌یه‌که‌وه کارکردن و به‌یه‌که‌وه بیرکردنه‌وه‌و بریاردان
گه‌شه پێ‌بدا.
7. توانا
و هیزی کارمه‌ندان به‌ره‌وسه‌ره‌وه ببات و ڕێگا له‌به‌رده‌م
گه‌شه‌ی کارمه‌ندان بکاته‌وه‌و دانسی کورسیه‌کان له ده‌روونی
رێکخراو دا گه‌شه پیبدا. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که‌وا
هه‌لبه‌زین و دابه‌زین له ئاسته‌کانی لێپرسراویه‌تی له نیو
رێکخراودا ساده و ئاسان بکات و تا گشت له‌خه‌می به‌رنامه‌و
کارنامه‌ی رێکخراو بێت.
هه‌موو
ئه‌وانه‌ش چه‌ندین فاکتۆر و ئه‌کتۆر کاریگه‌ریان له‌سه‌ر
هه‌یه، به‌نموونه جۆری ریکخراوه‌که و ئامانجه‌کانی و
تواناکانی و ستراتیژ‌و تواناکانی ماددی رێکخراوه‌که‌و
که‌لتووره‌که‌ی و چه‌ندایه‌تی ئه‌ندامانی یانی گه‌وره‌و بچوکی،
ئاستی هۆشیاری ئه‌ندامان و کارمه‌نده‌کانی رێکخراوه‌که‌و
کاریگه‌ره ده‌ره‌کیه‌کان و وه‌زعیه‌تی کۆمه‌لگا و
ده‌ورووبه‌ری هه‌موویان کاریگه‌ریه‌کی جدی له‌سه‌ر خودی
ریکخراو په‌یوه‌ندیه‌کانی ناوخۆی داده‌نین.
گه‌شه‌دان به په‌یوه‌ندیه ناوخۆییه‌کان له ریکخراوه و دام
وده‌زگاکاندا له هه‌موو شتێ گرنگتره، چونکه هاویهکیهکی
دروست له رێکخراو به‌رهه‌م دێنێ. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکه بۆ
ئنسجامی ریکخراو و به‌شیکی کۆمه‌لگا.
هه‌ر
رێکخراوه‌یه‌ک به‌هره‌مه‌ند نه‌بێ له په‌یوه‌ندیه‌کی ناوه‌خۆی
به‌هێز ئه‌وا ناتوانێ به‌رده‌وامی به خۆیی و به‌رنامه‌که‌ی
بدات که بۆی دامه‌زراوه و ناتوانێ به ستراتیژێ بگات که له
پێناویدا تێده‌کۆشێ.
بۆ
گه‌شه‌دانی په‌یوه‌ندیه ناوخۆیه‌کان ده‌بی له ئاسته‌کانی
په‌یوه‌ندیه‌کان بگه‌ین، ئاسته‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کان بریتین
له:
1.
ناوه‌رۆک
2.پرۆسێسه‌کان
3.کاره‌کان و ئالوگۆره‌کانی
4. هه‌ست
و نه‌سته‌کان
ئه‌مه‌ش
به له‌شی ئینسان به‌راورد ده‌کرێت، یانی رێکخراو وه‌کو مرۆڤێ
سهیردهکریت، مرۆڤێکی زیره‌ک و ته‌ندروست باش و چالاک
(ڕێکخراویکی به‌هێز) یان سست و نه‌خۆش ( ڕیکخراوێکی رۆتین یان
بێ هیزو توانا).
ئاسته‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کان به‌م جۆره ده‌ناسرێته‌وه
(ناوه‌رۆک = سه‌ر، پرۆسێسه‌کان = گه‌روو (مل)، کاره‌کان و
ئاڵوگۆره‌کانی= دڵ ، هه‌ست و نه‌سته‌کان = ( سک) ده‌گه‌یه‌نێ).
ئه‌م
هاویهکیه و گرنگی یه له‌ته‌واوی ئاسته‌کاندا گه‌شه به
رێکخراو ده‌ده‌ن.
لێره‌دا
ههلوهستهیهکی کورت له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له ئاستانه
ده‌که‌ین:
1.
ناوه‌رۆک ( سه‌ر): مه‌به‌ست ناوه‌رۆکی کاره‌کانی به‌رنامه‌یی
ریکخراوه، هه‌موو ئه‌ندامان په‌ره به چۆنایه‌تی کاره‌کانی
رێکخراودهدهن. ئه‌م چۆنایه‌تیه باشه گه‌شه به
رێکخراودهدات و له کۆمه‌لگادا ئاستی به‌رز راده‌گرێ. هه‌ر
رێکخراوهیێ ته‌ئکید له‌سه‌ر چه‌ند یان چۆنایهتیهکی
دیاریکراو ده‌کاته‌وه. ئه‌ندامانی نابێ ئه‌م چۆنایه‌تیانه
به‌ره‌ودواوه ببه‌ن لیره مه‌سه‌له‌ی ئه‌سلی یانی (
ئۆپراسیۆن_ تاکتیک – ستراتیژ) ده‌بێ هه‌رده‌م له به‌رچاو بێ و
ئه‌ندامان کار بۆ ئه‌مه ده‌که‌ن..
2.
پرۆسێسه‌کان ( گه‌روو(مل)) : ئه‌مه زمان و چۆنیه‌تی ئیداره‌و
به‌رێوه‌بردنی رێکخراو له ناوه و ده‌ره‌وه ده‌گه‌یه‌نێ.
پرۆسێسه‌کانی نێو رێکخراو ده‌بێ گه‌شه به کاره‌کان و
ئه‌ندامانی بده‌ن و کار ئاسانی و مۆدێرنانه له‌گه‌ڵ کۆمه‌لگا
هه‌نگاو هه‌لبگرن. ئه‌ندامانی رێکخراو ده‌بێ خۆیان گه‌شه به‌م
پرۆسێسانه بده‌ن.
3.
کاره‌کان و ئاڵوگۆره‌کانی ( دڵ)، کار دڵی رێکخراوه‌یه و
لیره‌دا روو به رووی کۆمه‌لگا ده‌بێته‌وه‌و قیاسی کۆمه‌لگا
لێره‌دا بۆ رێکخراو ته‌سبیت ده‌کرێ. کاره‌کان ده‌بێ
ناوه‌رۆکێکی واقعی رێکخراو به‌یان بکه‌ن.
ئه‌ندامان و کارمه‌ندان لێره‌دا تاقیکردنه‌وه‌ی خۆیان و
کۆمه‌لگا ده‌که‌ن و ده‌توانن خۆیان له ئاوێنه‌دا بدۆزنه‌وه،
ئه‌مه‌ش له به‌رده‌وامی کاردا باشترین روئیا له سه‌ر رێکخراو
به دیاری پێشکه‌ش به رێکخراو ده‌کرێت، کارمه‌ندانی راستگۆ
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای کاردا ده‌زانن رێکخراوه‌که‌یان له
کۆمه‌لگادا چ ئاستێکی هه‌یه.ئه‌مه‌ش له پراکتیکدا به
ڕاشکاوی به‌یان ده‌بێ.
4. هه‌ست
و نه‌سته‌کان ( سک)، ئه‌مه ڕێک دوو مانای جیای هه‌یه یانی
له‌لایه‌ک گومان و شکه که هه‌ست و نه‌سته له‌لایه‌ک،
له‌لایه‌کی تر سک مانای هه‌زم و به‌رده‌وامی کاره‌کان و
ته‌واوی پرۆسه حه‌یاتیه‌کانی نێو ڕێکخراوه به ئه‌نجام
ده‌گه‌یه‌نێ.
کارکردن
بۆ گه‌شه‌دان به ئاسته‌کانی په‌یوه‌ندیه ناوخۆییه‌کانی نێو
ڕێکخراو خۆی له خۆیدا گه‌شه‌دانه به په‌یوه‌ندیه
ناوخۆیه‌کان و به‌هێزکردنی رێکخراو له کۆمه‌لگادا.هه‌روه‌ها
گورزێکی کوشنده‌یه له هه‌موو جۆره گه‌نده‌لیه‌کی ئیداری که
له‌نێو ڕێکخراودا هه‌یه.
25
مه‌ی
2006
asohamed@hotmail.com
|