مودیلی تکیو Tekio model
ئاسۆ حامدی 3 مه‌ی 2006
ئه‌م مودیله له ناوه‌رۆکدا بۆ پلاندانانی هه‌موو کاریک به‌کاردیت، جا چ کاره‌که نه‌زه‌ری یان پراکتیکی بیت. لیره‌دا ووشه‌کانی مۆدیل له‌مانه پێکهاتوون:
T: Tijd کات E: Economie ئیکۆنۆمی K: kwaliteit چۆنایه‌تی I: Informatie زانیاری ، ئینفۆرماتسی O: Organisatie رێکخراو
کات: لیره‌دا مانای کاتی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌که‌یه، یانی پلانه‌که و ده‌بێ چ فعالیه‌تێ بکرێ و که‌ی ئه‌نجام بدرێ. ئه‌مه له واقعدا خشته‌یه‌کی ئالۆزه‌و ده‌بێ زۆر باش بیری لێ بکرێته‌وه، چونکه کار پێویستی به کاته و کاتیش دراوه له دونیای ئه‌مرۆدا. کات به‌مانای موشه‌خه‌سی لیره‌دا به‌کاردیت و له په‌یوه‌ندی به هه‌موو پیکهاته‌کانی کاره‌کدا کاریگه‌ری جدی هه‌یه.
ئیکۆنۆمی ( ئابووری): مانای نرخ و به‌ها وقازانج ده‌گه‌یه‌نێ، بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆژه‌که یان دراسه‌که مرۆڤ حاڵی بێت، یه‌کسه‌ر باس له کولفه‌که‌ی ده‌کریت و چ قازانجێکی هه‌یه. له کۆمه‌لگای سه‌رمایه‌داری هه‌موو شتێ به پاره لێکده‌درێته‌وه، ته‌نانه‌ت کاره مرۆڤایه‌تیه‌کان و کاره‌ساته‌کانی مه‌رگ و کوشتن ومردن و تازیه و شایی و قه‌زاو .....دکتۆر و ده‌رمان و ....کاره‌ساته‌کانی رێگاوبان و کۆمپانیاکانی ئینشورانسی( ته‌ئمین)..هتد.
چۆنایه‌تی: چۆنایه‌تی گرنگترین پێوه‌ره بۆ کات و بۆ ئابووری پرۆژه یان دراسه‌که، له کۆمه‌لگای سه‌رمایه‌دارییدا جۆنایه‌تی باش نرخی گرانه، ئه‌مه سه‌رفی نه‌زه‌ر له ژیانی لوکس و فه‌خفه‌خه‌ی بۆرژوایییانه که هه‌موو کچۆله‌کانی دونیا خه‌ون به‌وه ده‌بینن ببنه شاژن. له هه‌مانکاتدا له واقعدا له‌م نیزامه‌دا هه‌روا دێ چۆنایه‌تی داده‌به‌زێ تا قازانج زیاتر له بۆرسه‌کان به خه‌یاڵی که‌ڵه‌که بێ. به‌نموونه سه‌رمایه‌دارێ ئه‌گه‌ر پاره‌که‌ی به ته‌قلیدی بژمێرێ ئه‌وه هه‌رخوا ده‌زانێ چه‌ند کاتی ده‌وێ...که یه‌ک چۆنایه‌تی ده‌ست ده‌که‌وێ که پاره‌که‌ی چه‌نده و هیچی تر... بۆ دراسه‌و لیکۆلینه‌وه چۆنایه‌تی گرنگیه‌کی حه‌یاتی هه‌یه. هه‌رچه‌ند نوێخوازی و قووڵبوونه‌وه له دراسه‌که‌دا هه‌بێ ئه‌وه‌نده‌یتر کاتی زۆرترت پێویست ده‌بێ. به‌لام دیاره که ئه‌مه زۆر گۆڕڕاوه‌و هه‌رجارێ و هه‌رکه‌سێ به جۆرێ مامه‌له له‌گه‌لیدا ده‌کات. زۆر جاریش چۆنایه‌تی قوربانی چه‌ندایه‌تیه. زانیاری: بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که یان پرۆژه‌که و دراسه‌که به ئامانجی سه‌ره‌کی بگا که بۆی ده‌ستی پێکراوه، ئه‌وا ده‌بێ گشت زانیاری ته‌واو بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌کان ئاماده‌بکرێ.به‌نموونه له دونیای دیگیتاڵ دا که‌س ناتوانێ هه‌موو زانیاریه‌کان که بۆی ده‌گه‌ڕێ له کاتی دیارکراو و قیاسی به‌ده‌ست بینێ. بۆ هه‌ر دراسه‌یه‌ک سه‌یری گوگڵ بکه‌یت به سه‌دان زانیاریت ده‌ست ده‌که‌وێ. ئه‌گه‌رچی ئه‌مانه تۆڕی ئینته‌ر نێت میدیایه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌کادیمی نیه.( لێره ئه‌مه باسی ئێمه نیه).بۆ دراسه‌ی زانستی و ئه‌کادیمی ئه‌وا ده‌بێ زانیاری و سه‌رچاوه‌ی پێویستی ئه‌کادیمی ئاماده‌بکرێت. زانیاری کۆکردنه‌وه بۆ تێگه‌یشتنه له گرفته‌کان و چاره‌سه‌ره‌کان. هیچ کارێ به‌بێ زانیاری مناسب به ئه‌نجام ناگات. بۆ ئه‌مه‌ش کات و ئابووری و رێکخراوت پێویسته.چۆنایه‌تیه‌کانی زانیاریه‌کان ئه‌نجامی پرۆژه‌که‌و دراسه‌که یان کاره‌کان دیاری ده‌که‌ن.ئه‌مانه هه‌موویان له پرۆسه‌یه‌کی بازنه‌یی و ئاڵوگۆردان و هه‌ر یه‌که‌کیان پشت به ئه‌ویتر ده‌به‌ستێ.
ڕێکخراو: بۆ هه‌ر کارێ رێکخراوی مناسب هه‌یه، ته‌نانه‌ت له پلان دانانی دراسه‌یه‌کی فه‌ردیدا که‌سه‌که خۆی ڕیکخراوه‌که‌یه، جا له پرۆژه گه‌وره‌کان و دراسه فراوانه‌کان ئه‌وا رێکخراوی تایبه‌ت هه‌یه. به‌نموونه بۆ نووسینی به‌رنامه‌ی پێنچ ساله بۆ ده‌وله‌ت یان به‌رنامه‌ی درێژخایان که 20 ساڵه یه یان به‌رنامه‌یه‌ک که له‌سه‌ر بنه‌مای قازانجی نه‌وه‌کانی داهاتوو ده‌نوسرێ که له نێوان 10-40 ساله.ئه‌مانه هه‌مووی رێکخراو و پسپۆری تایبه‌تیان ده‌وێ.لێره‌دا په‌یوه‌ندیه‌کانی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌کی سه‌رهه‌لده‌ده‌ن.ریکخراو ئه‌گه‌ر کاتی بوو یانی ته‌نها بۆ ساتیکی دیاریکراو یان به‌رده‌وام یانی رێکخراوه‌یه‌کی دایمیه بۆ دراسات یان بۆ پرۆژه‌کان. ئه‌م رێکخراوانه زۆر جۆری رێکخراوبوونیان هه‌یه.( ئه‌م باسه زۆر زۆر هه‌لده‌گرێ به ده‌یان و سه‌دان په‌رتووک له‌سه‌ر رێکخراوی پرۆژه‌کان نووسراون بۆیه من ئه‌م باسه ده‌پێچمه‌وه بۆ کاتی خۆی).
ئه‌م مۆدێله له بنه‌مای هه‌موو پلانێکی سه‌ره‌تایییه بۆ ده‌ست به‌کاربوون، دوایی ئه‌م پلانه له واقعیاتی خۆیدا خۆی ته‌واوده‌کات. ئه‌مه‌ش هه‌موو بنه‌ماکانی خودی خۆی پێویسته.جا چ کاره‌که پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌بێ یان پرۆژه‌یه‌کی مام ناوه‌ندی بێ. یان لێکۆلینه‌وه‌ی تاکه‌که‌سی بێ یان به‌کۆمه‌ڵ بێت. شایانی باسه پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه ئایا گرفته‌که چیه‌و چۆن ده‌کرێ چاره‌سه‌ر بکرێت..یانی پرسیاری سه‌ره‌کی لێکۆلێنه‌وه چیه و دوای چ ئه‌نجامێ ده‌بێ به‌ده‌ست بێت.ئینجا ئه‌و که‌سه‌ی پلانه‌که داده‌رێژێ به‌گوێره‌ی ئه‌م مۆدیله ده‌زانێ یان هه‌ولده‌دات پێکهاته‌کانی ئه‌م مۆدێله له واقعدا به‌یان بکات. گرنگترین حاله‌ت له لێکۆلینه‌وه‌دا ده‌بێ بۆ هه‌مووان رۆشه‌نبێت که لێکۆله‌ره‌وه هه‌رده‌م ده‌بێ گومانی هه‌بێ تا ده‌گاته حه‌قیقه‌ت. ئه‌مه‌ش کاتێکی مناسب و ئابووری و زانیاری ته‌واو و ریکخراوی تایبه‌تی ده‌وێ تا چۆنایه‌تی کاره‌که له ماوه‌ی درێژخایاندا یانی نه‌وه‌کانی ئاینده بتوانن درێژه به‌م کاره بده‌ن و ده‌سکه‌وتی هه‌مووان بێ.
|
|
02/09/2015 |