بانگه‌واز به‌ بۆنه‌ی هه‌فته‌ی مه‌نسور حکمه‌ته‌وه‌

 
 

 

بۆ ڕێزلێنان له‌ ژیانی پڕبه‌رهه‌م و تێکۆشانی بیریاری گه‌وره‌ی کۆمۆنیزم (مه‌نسور حکمه‌ت) حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق-کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا و حیزبی حکمه‌تیست ئه‌م چالاکیانه‌ی لای خواره‌وه‌ سازده‌که‌ن:

1-       ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 4-6-2006 کاتژمێر 12:00بۆ ماوه‌ی 4کاتژمێر مێزکتێبێک داده‌نێن له‌ ناوه‌ندی شاری ئه‌مستردام له‌ (مه‌یدانی دام). له‌م ڕۆژه‌دا زانیاری ده‌رباره‌ی کار وبه‌رهه‌می خه‌باتکارانه‌ی (مه‌نسور حکمه‌ت) به‌ زمانی کوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌ستده‌که‌وێت. هاوڕێیانیشمان ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه‌ وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێک ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕابه‌ره‌ کرێکاری و کۆمۆنیستییه‌ بده‌نه‌وه‌. له‌ کات وشوێنی دیاریکراودا هاوڕییان پێشوازیتان لێده‌که‌ن.

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌، حه‌مه‌غه‌فور0206316532یان فاتمه‌ ئیقدامی 0648939457

2-       ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 11-6-2006 کاتژمێر 13:00 له‌ شاری (Enschede)  و له‌ هۆڵیHet Stroink 64 ، بۆ ماوه‌ی 4کاتژمێردوو سیمینار سازده‌که‌ن: 

*  ده‌ور ونه‌خشی مه‌نسور حکمه‌ت له‌ ئاڵوگۆڕه‌کانی چه‌پی عێراقدا ، بۆ تاهیر حه‌سه‌ن 

*  کێشه‌ی خه‌ڵکی کورستانی عێراق وڕێگاچاره‌ی عه‌مه‌لی بۆ ڕزگاربوون له‌ تێڕوانینی مه‌نسور حکمه‌تدا، بۆ ته‌ها مه‌عروف کادری حیزب.

 به‌شداری و ئاماده‌بوونتان جێگای خۆشحاڵیمانه‌.

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌، دانا به‌هادین 0613724409 یان ڕزگار عبدالکریم 0633933844.

 

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق-کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا

27-5-2006

 
           

 

02/09/2015