ڕۆڵی هۆزو تیره‌کان بۆ حه‌وانه‌وه‌ی تێرۆریستان  

 

بارزان شوان

سوێد

 

ئه‌ورۆ تێرۆریستانی جیهان بنکه‌کانیان له‌ نێو کۆمه‌ڵگا عه‌شایره‌کانه‌وه‌ گرمۆڵه‌و حه‌شار داوه‌و شاردۆته‌وه‌، به‌ هۆی بوونی پاره‌و پوول و چه‌ک و په‌یوه‌ندیه‌کی چڕو باشیانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆک هۆز و تیره‌کانه‌وه‌ ،ده‌توانن ماڵباتێکی ئازاد له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگا سه‌ر به‌ تیره‌گه‌ریانه‌دا بۆ خۆیان دابمه‌زرێنن.

 بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چلۆن  ده‌توانین گوریس و به‌ندی توندی نێوان تێرۆریستان و کۆمه‌ڵگا سه‌ر به‌ تیره‌کانه‌وه‌‌ بشکێنین، وه‌ک چۆن له‌ ووڵاتی ئه‌فغانستانی دوای جه‌نگی ئامریکا به‌ سه‌ر تاڵیبانیه‌کاندا ڕوویدا ، پێویستیمان به‌ گه‌لێک فاکتۆر ده‌بێت‌، له‌وانه‌ تێگه‌یشتنی ئێمه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌و کۆمه‌ڵگایه‌، ده‌بێت بزانین ئه‌و جۆره‌ میکانیزمانه‌ چین که‌ ئه‌و دوو به‌شه‌ی به‌ یه‌که‌وه‌ گرێداوه‌و چۆنیش ئه‌و میکانیزمانه‌ ده‌بنه‌ پاڵپشت و هانده‌رێک بۆ به‌ جێهێنانی کاره‌ تێرۆریستیه‌کان‌.

خۆ ئه‌گه‌ر زاڵ بوون به‌ سه‌ر ئه‌و میکانیزمانه‌ هێنده‌ ئاسان بێت وه‌ک له‌ هه‌ندێک نووسه‌رانی ڕۆژئاوا له‌ نووسراوه‌کانیان بڵاویان کردۆته‌وه‌، ده‌بینین گه‌لێک ئامۆژگاری تێدایه‌ که‌ چۆن مرۆڤ ده‌یتوانی بۆ نموونه‌ شه‌ڕی جیهانی دووه‌م هه‌ر له‌ بناغه‌دا ڕوو نه‌دات و جه‌نگ له‌ جیهاندا نه‌که‌وێته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هاتبایه‌ به‌ گوێره‌ی  بۆچوونه‌کانی ئه‌و نووسه‌رانه‌ هه‌ڵسوکه‌وتمان بکردبایه‌، گه‌لێک له‌ چیرۆکه‌ کۆنه‌کانی کورده‌واری خۆشمان باس له‌ هه‌ندێک له‌و کێشه‌ زامدارانه‌ ده‌کات که‌ وامان لێده‌کات فێربین چلۆن بتوانین له‌ بۆچوونی کۆمه‌ڵگا تیره‌گه‌ڕیه‌کان بگه‌ین یاخود هزر بکه‌ین چلۆن نه‌ریته‌ ناشازه‌کانی عه‌شیره‌تگه‌ری به‌ڕێوه‌ ده‌چن.

 بناغه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی گه‌لێک له‌ تیرانی ئه‌م جیهانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌ریته‌ ڕه‌چاوکراوه‌کانی سه‌ر به‌ کۆمه‌ڵگا جوداکان، ڕه‌فتاری هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یاندا له‌ دوو به‌شی جیاواز پێک دێت، وه‌ که‌س نابێت گرفتی هه‌ردووک لایه‌نه‌ جوداکه‌ به‌ یه‌ک میزان بکێشێت و هه‌مان مێتوودیان به‌ سه‌ردا بچه‌سپێنێت، یه‌ک له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ به‌ ناوی کۆمه‌ڵگای زانست و پێشڤه‌چوو ناوده‌برێت‌ ئه‌وی دیشیان به‌ ناوی کۆمه‌ڵگای ئاسنین یاخود کۆمه‌ڵگایه‌کی پاشکه‌فتی نه‌گۆڕه‌.

دوو زانای ئامریکی به‌ ناوی ئالڤین وهایدی ‌ گه‌یشتنه‌ سه‌ر ئه‌نجامی دوو به‌رهه‌م، یه‌که‌میان به‌رهه‌می کشتوکاڵه‌ ئه‌وی دیشیان به‌رهه‌می پیشه‌سازیه‌، ئه‌وان ده‌ڵێن گرنگه‌ بزانین چلۆن کۆمه‌ڵگایه‌ک‌ توانیویه‌تی بگاته‌ ئه‌وه‌ی ببێته هۆی‌ درووستکه‌ری کۆمه‌ڵگا‌یه‌کی ڕوو به‌ زانستێکی جوداو هه‌میشه‌ هه‌وڵی پێشڤه‌چوونی داوه‌و زۆر به‌ ڕاشکاوی ده‌بینین که‌ هه‌ندێک له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ باری ژیانیان له‌ گشت بواره‌کاندا له‌ هه‌ندێکی تریان به‌رین تره‌‌، نموونه‌ش بۆ ئه‌م جۆره‌ کۆمه‌ڵانه‌‌ ئه‌وه‌یه که‌ به‌ڕاسته‌وخۆ‌ ده‌بینین  چلۆن هه‌ندێک تیره‌و بنه‌ماڵه‌ به‌ مه‌رجێک که‌ به‌ ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ گرێدرا بن باری ئابووریان له‌ گه‌لێک‌ تیره‌‌ی دوور به‌ ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ جوداترو باشتره‌‌، له‌ تیره‌ی یه‌که‌مدا که کۆمه‌ڵگا ده‌سته‌ڵاتیان ژێر ڕکێفی خۆ کردوه،‌ ده‌بینین که‌‌ گشت ئه‌ندامه‌کانی سه‌ر به‌م تیره‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دیار ژیانی ڕۆژانه و گوزه‌رانیان گه‌لێک خۆشن، ئه‌م تیره‌ ده‌سته‌ڵاتدارانه‌ پێویستیان به‌ یه‌کێکی نامۆی وه‌ک بن لادن نیه‌ بێت و وه‌عزی ئاینیان بۆ بدات، ئه‌ویش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م تیره‌یه‌ به‌ هۆی خۆشی ژیانیانه‌وه‌‌، باری خوه‌ندن و خوه‌ندکارانیشیان پڕ باشن و ڕێژه‌ی قوتابیانی سه‌ر به‌ زانکۆکانیشیان هه‌ر له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌، که‌واته ئه‌و تێرۆریستانه‌ ‌ له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا جيگه‌یان هه‌رگیز نابێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ تیره‌ هه‌ژاره‌که‌ی تردا، واته‌ هۆزه‌ بێ ده‌سته‌ڵاته‌ سیاسیه‌که‌دا ئه‌و گروپه‌ تێرۆریستانه‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانن بگه‌نه‌ مه‌رامی خۆیان ، ئه‌ویش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مانه‌ به‌ هۆی بوونی پاره‌و پووله‌وه‌ گه‌لێک له‌ خه‌ڵکانی ئه‌و تیره‌ ساکاره‌ به‌ ئاسانی ده‌توانن له ‌ خشته‌ ب‌به‌ن، وه‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی نا ڕاستی ئاینیه‌وه‌ زۆربه‌ی زۆری مرۆڤی بێ سه‌وادی ئه‌و تیره‌یه‌‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.

 ئه‌ورۆ له‌ ئامریکادا ده‌بینین چلۆن ئه‌وان گروهه‌ تێرۆریسته‌کان وه‌ک سه‌ربازی به‌ دیل گیراوی جه‌نگ له‌ زیندانه‌کانیان ناخرێن به‌ڵکو سیاسه‌ت مه‌داره‌ ئامریکاییه‌کان زیندانی تایبه‌تیان بۆ ئه‌م گروپه‌ توندڕه‌وانه‌  کردۆته‌وه‌، به‌ مه‌رجێک یاساکانی په‌یمانی جنێڤیش نایانگرێته‌وه‌، ئه‌م جۆره‌ به‌ندیخانانه‌‌ ڕه‌زامه‌ندی وولاته‌ ئاوروپاییه‌کانیشی له‌ سه‌ره‌، کاتێک که‌ سه‌رۆک کۆماری ئامریکا ، ووڵاتانی عێراق و ئێران و کۆریای باکوور به‌ ژێرخان و پایه‌ی شه‌یتان ناو ده‌بات ، ڕاست ده‌کات چونکه‌ له‌ و ووڵاتانه‌دا تێرۆریستان بنکه‌ی سه‌ربازی ئازادیان هه‌یه‌ و به‌ سه‌ربه‌ستی ده‌توانن هه‌ناسه‌ بکێشن.

 به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی که‌م ووڵات هه‌ن که‌ سه‌د ده‌ر سه‌د ،دیارده‌ی تێرۆری تیادا نه‌ هابێته‌ ئاراوه‌، ئیسرائیل به‌ یه‌ک له‌ و ووڵاتانه‌ ده‌ژمێردرێت که‌ هه‌مه‌ جۆره‌  شێوازه‌ جۆراو جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگای تیا به‌ دی ده‌کرێت، ئه‌م ووڵاته‌  به‌ گشتی بیروڕا لیبه‌راله‌کان به‌ رێوه‌ی ده‌به‌ن به‌ مه‌رجێک که‌ بگونجێت له‌ گه‌ڵ گشت بیرو  بۆچوونه‌ دینیه‌کانه‌وه‌ ،یه‌ک له‌وانه‌ ئینجیل په‌رسته‌کانن.

له‌ کۆمه‌ڵگا زانست باوه‌ڕه‌کاندا تاکه‌ که‌سی بێ ده‌سته‌ڵات له‌ نێو خه‌ڵکانی به‌ کۆدا ده‌توێنه‌وه‌، حکومه‌ته‌کانی سه‌ر به‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ هه‌ر چی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌ت و به‌روبوومه‌کانی هه‌یه‌ ته‌رخانی ده‌کات بۆ چینو توێژه‌ جوداکانی سه‌ر به‌ ڕێکخراوه‌کاندا، ناوچه‌و هه‌رێمه‌کانیان به‌ تاکانی خه‌ڵک نابه‌ستنه‌وه‌، له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌ هێچ جۆرێک به‌ربه‌ستی ناخه‌نه‌ به‌رده‌م سنووره‌ دیاریکراوه‌ سه‌ر به‌ مافی مرۆڤانه‌وه‌، له‌م ووڵاتانه‌دا ه‌یچ گیروگرفتێک به‌ به‌کارهێنانی توندوتیژی سه‌ربازی پرۆبلێمه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن،ته‌نها شی کردنه‌وه‌یان نه‌بێت ئه‌ویش به‌ شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه‌و ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت‌، ئه‌م ناوچانه‌ ئاوروپاو ئامریکای باکوور سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌که‌ن.

كێ له‌ گه‌ڵ کێ به‌ جه‌نگ دێت

ئه‌و حکوومه‌تانه‌ی که‌ بناغه‌یان له‌ سه‌ر تیره‌گیرێتی سه‌قام گیر بووه‌، ته‌نها باوه‌ڕیان به‌ به‌ کارهێنانی توندوتیژیه‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌ به‌ خۆشیان گه‌لێک شانازی پێوه‌ ده‌که‌ن. ئه‌م حکوومه‌تانه‌ باوه‌ڕیان به‌ بردنه‌وه‌یه‌ له‌ شه‌ڕو پێکدادانه‌کاندا، ئارمانجی شه‌ڕ به‌ براوه‌و دۆڕاو له‌ قه‌ڵه‌م ده‌به‌ن، ئه‌م جۆره‌ ووڵاتانه‌ باوه‌ڕیان به‌ وه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌ شير و پێک دادان ده‌توانن سنووره‌کانیان پانو به‌رین تر بکه‌نه‌وه‌، کاتێکیش که‌ ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گیرێت، ته‌نها وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه‌ که،‌ که‌س بۆی نیه‌ خۆی له‌ گرفته‌کانی ناوخۆی ئه‌و ووڵاته‌وه‌ تێوه‌ربدات، نموونه‌ش بۆ ئه‌م ووڵاتانه‌ ڕووسیاو تورکیاو عێراقی سه‌ر به‌ ڕژێمی کۆنه‌.

له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا حکومه‌ته‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ میرگێڕێکی بێ هێز و ناڕه‌وا ناوده‌برێن، ڕژێمی سه‌ر به‌م ووڵاتانه‌ به‌ناوبانگن به‌ به‌کارهێنانی توندوتیژی و ئازاردانی خه‌ڵکان، وه‌ ئه‌م ده‌سته‌ڵاتدارانه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک میلله‌ت پاڵپشتیان نین، خۆ بۆ نموونه‌ له‌ ووڵاتی وه‌ک سۆماڵیا به‌ بێ شک لێپرسراوانی حکوومه‌ت دیار نین، زۆربه‌ی زۆری ووڵاته‌ ئافریکاییه‌کان به‌ ووڵاتانی سه‌ر به‌ کۆمه‌ڵگای تیره‌گه‌ری ده‌ناسرێن.

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که‌ باوه‌ڕیان به‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی هزر خواز و تێگه‌یشتوو هه‌یه‌، ته‌نها خه‌باتیان بۆ چاک کردنه‌وه‌ی بناغه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی سترووکتووری ووڵات ده‌چه‌سپێنن، ئه‌مان به‌ هێج شێوه‌یه‌ک شه‌ڕخواز نین و شه‌ڕ و پێکدادان له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا به‌ هزره‌ پێشکه‌وتوه‌کانی تر ناکه‌ن، ئه‌م حکوومه‌تانه‌ هه‌رده‌م مژوولی ئه‌وه‌ن که‌ تازه‌ترین بنکه‌ زانستیه‌کان بهێننه‌ ئاراوه‌، خه‌ریکن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و کڕینی ئامێری تازه‌ له‌ گشت بواره‌کاندا ، که‌چی کۆمه‌ڵگا سه‌ر به‌ تیره‌ییه‌کان هه‌رده‌م خه‌ریکی کڕینی تازه‌ترین برهه‌می چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و تانکی تازه‌ن، ، نموونه‌که‌شی دیاره‌، که‌ کاتێک ئێران و عێراق به‌ یه‌کدیاندا ده‌دا، تازه‌ترین به‌رهه‌مه‌ چه‌که‌کانی سه‌ر به‌ جیهانیان دژ به‌ یه‌کدی به‌ کار ده‌برد، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر حیسابی تاکه‌کانی میلله‌ت تووشی شه‌ڕێکی دوورو درێژ خایه‌ن و خوێناوی بوون. لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ حکوومه‌ته‌ تیره‌ییه‌کان ده‌چن به‌ گژ حکومه‌ته‌ تیره‌ییه‌کانی دیدا،وه‌ هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین که‌ سه‌ره‌ک ئه‌م تیرانه‌ ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و پاره‌و پوول غڕکردنه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ شه‌ڕ داده‌مه‌زراندن دژ به‌ تیره‌گه‌ڕیه‌کانی دراوسێیاندا.

له‌ ئه‌فغانستاندا ده‌بنین چلۆن سه‌ربازه‌ ئامریکاییه‌کان شه‌ڕیان به‌ گژ حکوومه‌ته‌ تیرخوازه‌کان کرد، گه‌لێکیش سه‌یره‌ که‌ ئه‌وان تا وه‌کوو ئێستاش له‌و شه‌ڕه‌دا به‌  براوه ده‌ژمێردرێن، چونکی باوه‌ڕی سه‌ره‌ک تیره‌کان ته‌نها به‌ حکوومه‌تێکی ناوه‌ندی سه‌ر به‌خۆیان هه‌یه‌وه‌ هیچی دی.

گه‌لێک خه‌ڵکان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که‌ ئه‌و جه‌نگه‌ی ئامریکا دژ به‌و تیره‌گریانه‌ی به‌رپا کرد درێژ خایه‌ن بێت، به‌ڵام ڵێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وهێت که‌ ئه‌و جۆره‌ حکوومه‌تانه‌ چه‌نده‌ بێ هێزو بێ بیرو باوه‌ڕ وله‌ میلله‌ت وه‌ دوور بوون. له‌م ووڵاتانه‌دا ته‌نها سه‌ره‌ک تیره‌کان بڕیار ده‌ده‌ن که‌نگی شه‌ڕ کۆتایی پێ بێت، ئه‌و ئاشتیه‌ش کاتێک به‌رپا دێت که‌ یان سه‌ره‌ک تیره‌کان هه‌ڵساون به‌ فڕۆشتنی چه‌ند زه‌ویه‌کی سه‌ر به‌و ووڵاته‌، یاخود له‌ لایه‌ن ووڵاته‌که‌ی تره‌وه‌ سه‌ره‌ک تیره‌ دواکه‌وتوه‌کان پاره‌یان وه‌رگرتبێت، کاتێک که‌ ئه‌و سه‌ره‌ک تیرانه‌ ده‌ڵین جه‌نگ ته‌واو، هه‌رچی سه‌ربازی سه‌ر به‌و تیره‌یه‌ هه‌ن به‌ گشتی چه‌کی خۆیان داده‌نێن، هۆیه‌کی دی ڕووخاندنی ڕژێمی ئافغانستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو بۆمبانه‌ی کێشران به‌ سه‌ر تاڵیبانه‌کاندا، هه‌رچی سه‌ربازه‌ سه‌ر به‌ قاعیده‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ شه‌ڕیان به‌ر ده‌وام کرد، هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌ جیهانێکی تره‌وه‌ هه‌بوو، وه‌ ئه‌م سه‌ربازانه‌ به‌ تیره‌گه‌ری به‌ ئوسامه‌ بن لادنه‌وه‌ نه‌به‌سترابوونه‌وه‌ به‌ڵکو به‌ واتایه‌کی ده‌روونی به‌و زاته‌وه‌ لکێندرابوون.

ئه‌و جێگانه‌ی که‌ تێرۆریستان تیایدا خۆشحاڵ نین

تێرۆریسته‌کان له‌ کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتواکانیشدا جێ وپێی خۆیان ده‌توانن بکه‌نه‌وه‌، ئه‌م گرووپانه‌ سوود له‌و دیموکراتیه‌ ده‌بینن که‌ به‌رپایه‌ له‌و ووڵاتانه‌داو سنووری ده‌به‌زێنن، له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌ یارمه‌تی به‌کاربردنی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنه‌ مۆبیله‌کانه‌وه،‌ ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م گرووپانه‌ به‌ هاسانی په‌یوه‌ندیه‌کانیان بدۆمێنن و پاره‌و پوولیش به‌و ڕیگایه‌وه‌ ئاڵوگۆڕ بکه‌ن، ئه‌م گرووپانه‌ به‌ خۆشیان دژ به‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ کار ده‌که‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که باش‌ ده‌زانن ئه‌م هه‌رێمانه‌ بوونه‌ته‌ هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و زانستی و ژیان به‌سه‌ر بردنێکی مۆدێرن.

ئه‌م تێ‌رۆریستانه‌ له‌ کۆمه‌ڵگا داخراوه‌کاندا جێگایان باش نابێته‌وه‌، ئه‌ویش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ حکومه‌ته‌کانی سه‌ر به‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ زۆر به‌ توندی به‌ گژ ئه‌م گرووپانه‌دا ده‌چن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ئه‌م گرووپانه‌ نه‌توانن سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ڵاته‌کانیان لێ بستێننه‌وه‌، نموونه‌ش بۆ ئه‌وه‌ به‌ ڕاشکاوی دیاره‌، کاتێک که‌  سه‌ربازه‌ سه‌ر به‌ سووریه‌کان هێڕشیان برده‌ سه‌ر دڵی ڕێکخراوه‌ سه‌ر به‌ برایانی مووسوڵمان و زۆر به‌ دڕندانه‌‌ لێیان دان، ئه‌م پێکدادانه‌ له‌ سه‌ده‌ی 1920 دا بوو، تاوه‌کو ئێستاش زیاد له‌ 25000 سه‌ربازی سووری نا دیارن وه‌ 1000000سه‌ربازیشیان تا وه‌کوو ئه‌وڕۆ په‌ناهه‌نده‌ن له‌ ووڵاته‌ جۆراو جۆره‌کاندا، سه‌ربازه‌ میسریه‌کانیش هه‌ر له‌و سه‌ده‌یه‌دا به‌ توندی له‌و ڕێکخراوه‌یان دا، وه‌ بۆ تواندنه‌وه‌یان جۆره‌ها مێتودی نا شه‌رعیانه‌یان به‌ کار هێنا ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره‌ مێتووده‌یان به‌ کار نه‌بردبا،  ئه‌وا ئه‌وڕۆ ئه‌و ووڵاتانه‌ له‌ ژێر ڕکێفی ئه‌م تاقمه‌ توندڕه‌وانه‌دا هه‌ر ده‌یان ناڵاند.

له‌ کۆمه‌ڵگا سه‌ر به‌ تیره‌ییه‌کاندا تێ‌رۆریستان زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانن بنکه‌و پایه‌ی سه‌ربازی خۆیان پێکه‌وه‌ بنێن، ئه‌ویش هه‌ر به‌ هۆی ڕێ ئاسانبوونیانه‌، به‌ به‌کارهێنانی پاره‌و پوول و په‌یوه‌ندی جودا جودایان له‌ گه‌ڵ سه‌ره‌ک تیره‌کان له‌ لایه‌ک  و، له لایه‌کی تریشه‌وه‌ به‌ هۆی له‌‌‌ خشته‌بردنی خه‌ڵکانی ساویلکه‌یه‌ به‌ ناوی ئاینه‌وه‌، ده‌توانین ئه‌م جێ پێگانه‌ به‌ کونه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریستان ناو به‌رین ، که شێوه‌یان‌ له‌ ووڵاتانی دیکه‌ش هه‌ر زۆرن، وه‌ک بوونیانه‌ له‌ سۆمالیا و کۆلۆمبیاو ووڵاتانی باڵکاندا.

ئامێره‌ کاریگه‌ریه‌کانی دژ به‌ تێرۆریستان

 به‌ کار بردنی توندو تیژی، بۆ له‌ ناوبردنی گرووپه و تاقمه‌ تێرۆریسته‌کان به‌ تانها ڕێچاره‌ی تواندنه‌وه‌یان به‌ دی ناکرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ زۆر کات و شوێندا ئه‌م ‌هێڕشه‌ سه‌ربازیانه‌ گه‌له‌ک سوودمه‌ندن، ده‌توانم خه‌بات کردن دژ به‌م‌ گرووهانه‌  له‌م خاڵانه‌ی خوره‌وه‌دا زیاتر ڕوون بکه‌مه‌وه‌!

1-     پڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌و چاڵ و کونه‌ ڕه‌شانه‌ ئه‌وڕۆ زۆر پێویستن، ئه‌گه‌ر چی ه‌ێڕشی سه‌ربازیشی پێویست بێت.

2-     لێکۆڵینه‌وه‌ و ئایدۆلۆژی و هۆکارو فاکتوره‌‌ تیۆلۆگیه‌ نا ڕه‌واکان به‌ گشت شیوه‌یه‌ک ده‌بێت له‌ نێو بچن، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕبوون‌ به‌ مافی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی  پێ شێل کردن.

3-     به‌ کاربردنی چه‌ند مێتوودێکی ڕه‌وایانه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌ سرووده‌ نووسراوه‌کانی سه‌ر به‌ ئاینه‌کان، ده‌بێت زیاتر بۆ تێرۆریستان ڕوون کرێنه‌وه‌، وه‌ بۆیان بسه‌ڵمێنرێت که‌ به‌ شاش دیلمانج کردنی ئه‌و سووره‌ته‌ ئیسلامیانه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکانێکی ساویلکه‌ له‌ خشته‌به‌رن و کرده‌وه‌کانیان ته‌نها ڕێخۆشکه‌ره‌  بۆ به‌ جێهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تاکی گرووپه‌ تێرۆریسته‌کان‌.

4-     له‌ زۆر ووڵاتاندا پێویسته‌ که‌ چه‌ند کۆماندۆیه‌کی سه‌ربازی ڕێک و پێک درووست بکرێن که‌ به‌ باشترین چه‌ک و زانست په‌روه‌رده‌ بووبن وهه‌میشه‌ ئاماده‌ بن بۆ هێڕشکردنه‌ سه‌ر بنکه‌ تێرۆره‌ سه‌ربازیه‌کان، به‌ بۆچوونی من ده‌بێت گشت ووڵاتان به‌شدار بن له‌ درووست کردنی هه‌ندێک بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کان که‌ به‌ خۆی کاردانه‌وه‌یه‌که‌ بۆ له‌ ناو بردنی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌کان، پێویسته هه‌ندێک کات ،‌ زۆربه‌ی ووڵاتان به‌ یه‌ک ده‌ست و به‌ یه‌ک هزر و بیروباوه‌ڕ ببنه‌ هۆی هاوده‌نگی هه‌ڤدی و له‌ کاتی دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێک بنکه‌ی سه‌ربازی تێ‌رۆریستاندا، داکو ئه‌م ووڵاته‌ خێرخوازانه‌ بتوانن به‌ یه‌ک هێزی ئاسنین ئه‌م گرووپه‌ تێرۆریسته‌ خۆ وونبوانه‌ له‌ نێو به‌رن ، کوردیش ده‌ڵێت چه‌پڵه‌ به‌ یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت.

 

uvnbas@hotmail.com

 

 

 

           

 

02/09/2015