ئه‌وه‌ی که له
ڕۆژانی ئه‌وڕۆماندا ڕوون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که هه‌ر
ووڵاتێکی دیموکراتی خواز له جیهاندا هه‌بێت ، به چه‌ند
یاسایه‌ک و هه‌ڵوێستێکه‌وه به‌رامبه‌ر به چین و توێژه
جیاوازه‌کانی گه‌له‌وه پابه‌نده ، به مه‌رجێک ئه‌و بنه‌ما
دیموکراتیانه له گه‌ڵ بنه‌ماو بۆچونه مرۆڤایه‌تیه
گشتیه‌کانه‌وه‌گرێداربن.
کاتێک که
هاوڵاتیان به گشتی و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان به
تایبه‌تی، ناڕه‌زایی خۆیان دژ به ڕه‌فتاری هه‌ندێک له
به‌ڕێوه‌باران و سه‌رپه‌رشتانی دام و ده‌زگا جۆراو جۆره‌کان
به یه‌ک ده‌نگ ده‌رده‌بڕن ، هه‌ر هه‌موو پێکڕا مه‌به‌ستیانه
که ووڵاته‌که‌یان وه‌ک زۆرینه‌ی زۆری وڵاته ئازاده‌کانی
جیهان ڕوو به ڕووی ژیانێکی به‌خته‌وه‌رتر و ئاسووده‌تر
بکه‌نه‌وه، بێگومان هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دڵ‌پاکی
ئه‌م خه‌ڵکانه، کاره‌کانییشیان هه‌رخۆشه‌ویستی ده‌ربڕینه بۆ
نیشتمانه‌که‌یان.
هه‌ر ده‌مێک
ده‌نگی میلله‌ت دژ به گه‌نده‌ڵی بڵند ده‌بێته‌وه، یه‌کسه‌ر
لێپرسراوانیش ده‌نگیان له نێوکه‌نێزه داخراوه‌کنیانه‌وه
به‌رزده‌بێته‌وه و ده‌ست ده‌که‌ن به ده‌رکردنی جۆره‌ها
بابه‌ت دژ به خودی نه‌خۆشی گه‌نده‌ڵی. ده‌زگا ڕۆشنبیریه‌کان
ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ پروپاگانده گێڕان، هه‌ر به ناوی له ناو
بردنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه ده‌ست ده‌که‌ن به ته‌پڵ لێدانی چاک
سازی و پاکسازی، ده‌نگی شاردراوه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه پاڵپشتی
گه‌له‌وه و خۆیان ده‌که‌ن به بازنه‌یه‌کی به‌ستراو به
حکومه‌ت و گه‌ل و نیشتیمانه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر باسی
نه‌ته‌وایه‌تی و ووڵات پارێزیش بکه‌یت، ئه‌وا هه‌ر به خۆیان
ده‌بنه ئاڵا هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی ئازادی گه‌ل و هه‌ر به
ته‌نها خۆشیان به کوردپه‌روه‌ر و ماف په‌روه‌ر ده‌ناسێنن.
ئه‌م بار‌و بابه‌ته ناله‌باره وه‌ک یاری و ڕاوڕاوکێی نێوان
مشک و پشیله‌ی وێنه کارتۆنیه‌کانی زۆربه‌ی که‌ناڵه
ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانی لێهاتوه.
بابه‌تێک وه‌ک
چاکسازی ده‌بێت هێنده ده‌نگ بداته‌وه که هۆکاره‌کانی ئاشکرا
کرێت و لێکۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ بکرێت و هۆیه‌کانی شی
بکرێنه‌وه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بزانن بۆچی ئه‌م
ووڵاته‌یان ڕۆژی گه‌یشتوه به‌م ڕۆژه که که‌س حه‌ساده‌تی بۆ
نابات، کاتێک به‌رپرسان ده‌توانن باس له پاکسازی بکه‌نه‌وه
که به ڕواڵه‌ت و به کرده‌وه کاریان بۆ کردبێت و جێ
په‌نجه‌ی کاره‌کانیشیان دیاری کرابێت، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌ر
هه‌موویان بۆ گه‌لی کورد نامۆن و هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان به
چاوی خۆوه تا وه‌کو ئه‌وڕۆکه نه‌دیوه.
پشتگوێخستن و به
ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م خواستانه ده‌بێته هۆی ناقه‌راری و
دوودڵی و متمانه نه‌کردن له‌نێوان ده‌سته‌ڵات و
هاوڵاتیانه‌وه،کاتێک که فه‌رمانبه‌رێک ده‌ستپاک نه‌بێت و
خوو گه‌نده‌ڵی پیشه‌ی بێت، ئه‌وا بێگومان ده‌بێت به سزای
خۆی بگات.
سه‌یر نیه
ئه‌گه‌ر بێت و چه‌ند تاقه نه‌فه‌رێکی ولۆ هاتبنه دادگا کردن،
ئه‌مانه به ڕێژه هێنده که‌من که پێک دێن له چه‌ند
که‌سانێکی نه‌ناسراو و ژماره‌کانیشیان به په‌نجه‌ی ده‌ست
ده‌ژمێردرێن.هه‌رچه‌نده ئه‌م فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندانه
بێگومان تاوانه‌کانیان هێنده که‌مه که خۆی له چه‌ند
بوارێکی که‌می ئابووریه‌وه گرتۆته‌وه، جا چ به شێوه‌ی
به‌رتیل وه‌رگرتنه‌وه یاخود لرف لێدانی چه‌ن سه‌د
دینارێکه‌وه بووبێت ، ئه‌وا ئه‌م فه‌رمانبه‌ره ده‌بێته
گیرۆده‌ی ده‌رکردنی له سه‌ر کاره‌که‌ی و له فه‌رمانه‌که‌ی
خۆی دوور ده‌خرێته‌وه‌و و غه‌رامه وپول ده‌بێت بدات و
زۆرجارانیش بگره سزای زیندانیش ده‌کرێت.
به‌ڵام تۆ وه‌ره
سه‌یری ئه‌و فه‌مانبه‌ره گه‌نده‌ڵه تێر‌و ته‌وه‌زه‌لانه‌ی
که به مه‌لایین دۆلار‌و دینار لرف ده‌که‌ن، کوا که‌ی ڕۆژێک
میلله‌ت به چاوی خۆی دیتی حکومه‌تی کوردوستان یه‌ک تاقه
نه‌فه‌ر له‌م گه‌نده‌ڵانه به سزای خۆیان بگه‌یه‌نن؟ به‌ڵکو
به پێچه‌وانه‌وه، ده‌ها جار جێگایان گه‌رمتر ده‌بێت و خه‌ڵکی
ناچارده‌که‌ن ده‌ست به سنگیانه‌وه بگرن وله‌به‌ریانه‌وه
هه‌ستن، جگه له‌وه‌ش ڕۆژ به دوای ڕۆژ ده‌زگا ڕۆشنبیریه‌کان و
بڵاوکراوه‌کان و مێدیاکان، لێکۆڵینه‌وه‌ی جۆراو جۆریان له
گه‌ڵ ده‌که‌ن و به گوێره‌ی قاته‌که‌ی به‌ریان قسه‌ی زل و باس
له ڕامیاری جیهانی ده‌که‌ن، جگه له‌وه‌ش زۆر جار هه‌یه
به‌خۆیان ناوی گه‌نده‌ڵیش ده‌به‌ن و به خراپه باسی ده‌که‌ن.
وا دیاره ئه‌و
پاکسازیه‌ی لێپرسراوان به شان و شه‌وکه‌تیا هه‌ڵده‌ده‌ن
بێگومان ئه‌م جۆره پیاوه گه‌ورانه ناگرێته‌وه، ئه‌ویش هه‌ر
له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م قات له‌به‌رانه جێ پێ و پشتیان قایمه
، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره ئاساییه قوربه‌سه‌ره‌که له دوو
هاوڵاتی به‌سته‌زمانی وه‌ک خۆی زیاتر که‌س شک نابات و که‌سیش
له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا نایه‌ت به ده‌نگیه‌وه.
پرسیار لێره‌دا
ئه‌وه‌یه ئایا تۆ بڵێیت لای خۆمان دوو جۆره یاسا‌و دادگا
هه‌بێت؟؟؟ به‌ڵێ ده‌شێت وا بێت،،، یه‌کێکیان ناوی یاسایه بۆ
لێپرسراوان، ئه‌وی که‌شیان ناوی یاسایه بۆ فه‌قیرو هه‌ژاران.
له گشت وڵاته
سه‌ر به دیموکراتیه‌کاندا به ڕاشکاوی ده‌بینین که
جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور و یاسا، گه‌وره‌و بچووک ناناسێت، پشت
به‌ست به ده‌سته‌ڵات نابێته هۆی چاو پۆشی کردن و دادگا
نه‌کردنی له به‌ر ده‌می یاسادا، هه‌رچی بێکه‌سیشه نابێت له
زیندانه‌کاندا تا هه‌تایه بناڵێنێت، به‌م جۆره کردار‌و
ڕه‌فتارانه ده‌گوترێت ڕه‌چاو نه‌کردنی یاسای گشتی و به کار
هێنانی هێزو ده‌سه‌ڵات بۆ له خشته‌بردنی هاوڵاتی بێ ده‌رامه‌ت
و چه‌سپاندنی به‌رژه‌وه‌ندی تاک ، که‌چی به داخه‌وه له‌م
ڕۆژگاره‌ی ئێستاماندا به ئاگاهی ده‌بینین که یاسا ته‌نها
زاڵه به سه‌ر که‌م ده‌رامه‌ت و بێ پشتانه‌وه.
خۆ هێنده بێ
یاسایی به ئه‌نجام ده‌درێت له له لایه‌ن گه‌نده‌ڵانه‌وه،
مرۆڤ چی دی پێویستی به‌وه ناکات بڵێی فه‌رموو ئه‌وه‌تا
به‌ڵگه!، ده‌ی فه‌رموو تا ئه‌وڕۆ کوا؟که‌ی بیستوومانه
لێپرسراوێکی گه‌نده‌ڵ درابێت به دادگا ؟ بۆ ئه‌وه‌ی سزای
تاوانه‌کانی لێ بستێندرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر
حکوومه‌تێک به‌ڕاستی دادپه‌روه‌رهه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت به
ڕه‌واڵه‌ت بیسه‌ڵمێنێت، نه‌وه‌ک به قسه شتێک بڵێن و به
کرده‌وه‌ش شتێکی تر، سه‌ڵماندنی کار‌و سیستێمێکی درووست،
پێویستی به ده‌سته‌ڵاتێکی درووست هه‌یه، ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی
ئێمه تیایدا ده‌ژین گه‌لێک جیاوازه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مانی زوو،
ده‌بێت به‌ڕاستی دان به‌وه‌دا بێنین که سیستێمی دیموکراتی
جیهانی ئازاد گه‌لێک گه‌شه‌و په‌ره‌ی سه‌ندوه.
خۆ ئه‌وڕۆ وه‌ک
جاران نیه بتوانیت کار‌و کاردانه‌وه‌ت له میلله‌ت
بشاردرێته‌وه، جیهان خۆی له خۆیدا بچووک بۆته‌وه،
هۆیه‌که‌شی بۆ ده‌زگا ڕاگه‌یندنه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه ،
ئه‌وڕۆ ڕۆژی ئینته‌رنێت و ڕۆژنامه‌وانی و ڕاگه‌یاندنی ڕادیۆ و
ته‌له‌فزیۆنی زیندوه.
ئه‌و
تاریکستانه‌ی که هه‌ندێک له گه‌نده‌ڵان ده‌یانه‌وێت
به‌ڕێوه‌ی به‌رن بۆ کپ کردن وخامۆش کردنی ده‌نگی ئازادی گه‌لان
و ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و هاوڵاتیان، به کارێکی ناپه‌سه‌ند و
به‌ربه‌ستی ئازادی بیروباوه‌ڕ و بۆچوونی سه‌ربه‌ستانه له به‌ر
چاوی گه‌لاندا ده‌ژمێردرێت.
کاتی خۆی له
سه‌رده‌می ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕدا وا باو بوو که که‌س له
ماڵه‌که‌ی خۆشی‌دا بۆی نه‌بوو ته‌نانه‌ت هه‌رنه‌یده‌وێرا باس
له خراپه‌کاری کرده‌وه‌کانی ڕژێم بکات، وا ده‌گوترا که
گوایه دار و دیواریش گوێی هه‌یه.
ئه‌و ڕێگه
چاکسازیه‌ی که بڕه‌ک له کارمه‌ندان ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه،
هاوڵاتی تووشی گه‌له‌ک گیروگرفت کردوه، نموونه‌ش بۆ ئه‌مانه
زۆرن ، له‌وانه دڵنیانه‌بوونی هاوڵاتیه له ڕۆژانی ئاینده‌و
به‌سه‌رهاتی نادیاری پاشه‌ڕۆژیدا، که‌س نیه نه‌زانێت که
فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ده‌بێت بۆچوونه‌کانیان له‌گه‌ڵ
بۆچوونی ئیداره‌کانیاندا یه‌ک بگرنه‌وه، وه ئه‌وان
ته‌نانه‌ت بۆیان نیه یه‌ک ڕه‌خنه‌ی بچووک چیه، بیگرن
له‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانیان، ئه‌ویش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م
ڕه‌خنه‌یه‌یان نه‌بێت به هۆی دڵپه‌ستی لێپرسراوی
به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانیان. له بڕی ئه‌وه‌ی که ڕه‌خنه گرتنی به
جێ بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌ڕێوه‌چوونی کار‌و بار ببێته
هۆی به ئافه‌رین کردنیان، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه به‌م
کرده‌وه‌یه‌یان ماڵ له خۆیان تێک ده‌ده‌ن.
و منداڵانیان
ده‌که‌ونه سه‌ر جاده و شه‌قامه‌کان و سه‌گه‌ردان ده‌بن،
ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی که تا وه‌کو ئێستا سیستێمێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی گشتی دانه‌مه‌زراوه که به پێی یاسا هه‌ستێت
به یارمه‌تیدانی ئه‌و منداڵانه‌ی که له به‌ر هه‌ر چ هۆیه‌ک
بێت بێ جێ‌و شوێن شه‌وان به سه‌ر ده‌به‌ن ، ئه‌م
فه‌رمانبه‌رانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ناخی خۆیانه‌وه باس
له سیاسه‌تی چه‌وتی لایه‌نێک بکه‌ن، ده‌بێت هه‌زار و یه‌ک جار
له قسه‌کانی خۆیان بکۆڵنه‌وه، خۆ گه‌ر هاتوو ڕاپۆرتێکی
له‌سه‌ر به‌رزکه‌نه‌وه ئه‌وا بۆخۆی قوڕبه‌سه‌ر ده‌بێت.
نازانم ئێمه‌ی
کورد تا که‌ی نه‌توانین وه‌ک گشت گه‌لانی جیهان شیاو نه‌بێت
بۆمان ئه‌وه‌ی له سنگ و دڵماندا کۆکه‌ڵه‌ی کردوه به‌ڕاستی بۆ
به‌رامبه‌ره‌کانمان ده‌ریبڕین و ئه‌وه‌ی خراپه ڕه‌خنه‌ی
لێبگرین ئه‌وه‌ی باشیشه بتوانین به ئافه‌رینی بکه‌ین. مخابن
هه‌رده‌م ده‌بێت ترسی گوتنی ڕاستی بۆچوونه‌کانمان هه‌ر هه‌بێت.
له ڕۆژگاری
ئه‌وڕۆی خۆماندا زۆر به ڕاشکاوی ده‌بینین چۆن ئه‌م کڕوکپیه
کاریگه‌ربووه ڕووبه‌ڕوی به بۆچوونه‌کانمان، به‌ڵگه‌ش بۆ
ئه‌وه دیار و ئاشکرایه که به‌خۆمان به ئاگاهین لێی و
هه‌ستی پێ ده‌که‌ین که چه‌نده‌ها نووسه‌ری باشمان هه‌یه، که
نووسراوه‌کانیان بێگومان ده‌بنه مایه‌ی پێشکه‌وتنی باری
ئابووری و ڕۆشنبیری ، که‌چی ناتوانن ، باوه‌ڕه‌کانیان پڕ به
دڵ بڵاوبکه‌نه‌وه بۆ خوێنه‌رانیان،زۆربه‌ی زۆری ئه‌و
نووسه‌رانه‌ی له ئینته‌رنێتدا بابه‌ته‌کانیان بڵاو
ده‌که‌نه‌وه ، که هه‌ر به‌خۆی به باشترین سه‌رچاوه‌ی
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ژمێردرێت، بابه‌ته‌کانیان له
ژێر ناوی نهێنی یاخود درووستکراودا به‌رزده‌که‌نه‌وه،
بێگومان من ڕه‌خنه‌م نیه له سه‌ر ئه‌م نووسه‌ره به‌ڕێزانه
، به‌ڵام ته‌نها داخیان بۆ هه‌ڵده‌کێشم چونکه دڵنیام له‌وه‌ی
که ده‌توانم بڵێم هه‌ر بابه‌تێک له ژێر ناوی هه‌ر که‌سێکدا
بێت ئه‌گه‌ر سوودبه‌خش بێت وبۆچوونه‌کانیان ڕه‌خنه‌ی جێگیر بن
و ببنه هۆی ژیانێکی ڕووناک و ڕۆشن بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی، ئه‌وا
ئه‌وانه هه‌ر له دڵی هاوڵاتیاندا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام له
ژێر ناوێکی نه‌ناسراودا، ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه کاریگه‌ره له
کاردانه‌وه‌ی ژایانی ڕۆژانه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ش دا.
ئه‌م نووسه‌ره
به‌ڕێزانه که ڕه‌خنه‌کانیان هه‌میشه له جێ بونه‌و ته‌نها
هیوایان پێشڤه‌چوونی کۆمه‌ڵه‌که‌یان بوه، به خۆیان زۆر چاک
ده‌زانن که بۆچوونه‌کانیان له سه‌دان سه‌د ده‌بنه هۆی
درووست کردنی کێشه‌یه‌کی مه‌زن بۆ خودی خۆی نووسه‌ره‌که ، وا
له سه‌ری کاریگه‌ر ده‌بێت که له پاشه‌ڕۆژدا ڵێپرسراوان
نه کاری پێ به‌ده‌ن و نه یارمه‌تیشی بده‌ن. وه هه‌روه‌ها
نه بتوانێت داوای جێبه‌جێکردنی کارێک یان هه‌ڵسووڕاندنی
بچووکترین پێداویستی ئه‌رکێکی خۆی له نێو ده‌زگا
حکوومه‌تیه‌کاندا به ئه‌نجام بگه‌ێنێت ، بێگومان ئه‌وه
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که مافه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م هاوڵاتیه
پشت گوێ بخرێن. ئه‌م نووسه‌رانه کاتێک ئه‌م ڕۆژه ڕه‌شه به
چاوی خۆیان ده‌بینین ، گه‌ربه‌ڕیوه‌به‌ره گه‌نده‌ڵه‌کانیان
بزانن بۆچوونی ئه‌م نووسه‌ره ناوبراوه له گه‌ڵ بۆچوونه
گه‌ندڵه‌کانیانه‌وه یه‌ک ناگرنه‌وه.
به‌ڕاستی جێگه‌ی
داخه که که هاوڵاتیه‌کی کورد یان ڕۆشنبیرێکی لێهاتوی کورد
پاش ئه‌و هه‌موو خه‌بات و کۆششه‌ی خه‌ڵکانی کورد به خوێنی
شه‌هیدانی هه‌رده‌م زیندووی کورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی و
ڕزگاربوون له کۆیله‌تی داویانه، نه‌بێته هۆی گرتنی ته‌نها
کونجێک له‌هزری بۆچونه‌کانی، بۆی نه‌بێت به شێوه‌یه‌کی
سه‌ربه‌ست بتوانێت ته‌نها بابه‌تێک چیه بنووسێت و
بخوێنێته‌وه.
له لایه‌کی
تریشه‌وه داخی گه‌وره‌م له‌و نووسه‌رانه دێت که میلله‌ت
ئه‌وڕۆ باش ده‌یان ناسن، ئه‌و به‌ڕێزانه تا وه‌کو دوێنێ
ڕه‌خنه‌و ووته‌ی ناشرینیان به حه‌ق و نا حه‌ق به
سه‌رکرده‌کانمان ده‌کرد، ئه‌وڕۆ هه‌ر به‌خۆیان به شان و
شه‌وکه‌تی هه‌مان سه‌رکرده هه‌ڵده‌ده‌ن، جگه له‌وانیش
به‌زه‌ییم به‌و نووسه‌رانه دێته‌وه که به بێ ڕتووش
ڕه‌خنه‌ی هونه‌ری و سیاسی دژ به هه‌ندێک نووسه‌رانی ڕۆشنبیری
تر ده‌گرن و به ده‌روون نه‌خۆش و ئاژاوه چی ناویان ده‌به‌ن،
ئه‌م نووسه‌رانه له ویژدانفڕۆشی هیچی تریان قابیل نیه پێ
بووترێت، چونکه خۆیان و پێنووسه‌کانیان زۆر به نرخێکی
هه‌رزان فڕۆشتوه.
وا دیاره
نووسه‌رو ڕۆشنبیری به توانا له کوردوستانی ئه‌وڕۆدا جێگه‌یان
نابێته‌وه، لاپه‌ڕه پڕکراوه‌کانی سه‌ر به‌م و به‌وی
ڕۆژنامه‌کان شوێنی کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی نووسه‌ری پێشڤه
چوو ناکاته‌وه. جا له وه ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی تاقمه
گه‌نده‌ڵه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه قایل و ڕازی بکه‌یت و خۆت تووشی
ئه‌م کێشمه‌کێشمه‌و سه‌رئێشه‌ییه نه‌که‌یت، چاتر وایه بۆ خۆت
هه‌ر نه‌خوێنده‌وار بیت و له‌م جیهانه ڕۆشنه‌ی ئه‌وڕۆدا بێ
سه‌واد سه‌ر بنێیته‌وه و له مردنیش هه‌رگیز سڵ
نه‌که‌یته‌وه.
بارزان شوان
سوێد
200605
uvnbas@hotmail.com
|