گوڵی یاخی بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید 2006 3-2 له گێژه‌ڵووکه‌ی نامۆیی و خه‌ما ئاوێنه‌ی ژینم له‌به‌رچاو نه‌ما... له ته‌پوتۆزا بێ بایه‌خانه....... به‌هه‌ر چوارلادا که‌وتمه سه‌ما
ئاسمانی هیوا شینیی که‌وته شین ئه‌یدا به سه‌رما دڵۆپی ئه‌سرین.. له‌و گه‌رده‌لووله که ته‌ڕیکردم...... هێنامیه خوارێ به‌ره‌و سه‌رزه‌مین
که‌وتمه باخێ وشک و بێ گه‌ڵا.. پڕ له دڕکوداڵ به ده‌وری چڵا... ته‌نها خونچه‌یه‌ک به لقێکی شۆڕ سه‌ری چه‌قیبوو له خۆڵ وگڵا....
سه‌ر‌نجمدایه دادی رۆژگار........... خونچه سه‌ر شۆڕه و به‌ند و گرفتار دڕکیش له جیاتی له‌نجانه‌وه‌ی گوڵ. . که شنه ئه‌هات، ئه‌یدا په‌لامار.........
ئه‌م دوو دیمه‌نه بوو به ماخۆلان.... ده‌روونی سستی کردم په‌رێشان.... هه‌چه‌ند دڵشکاو، سه‌رگه‌ردانیش بووم بۆ ئه‌و خونچه‌یه بووم به باخه‌وان.. تا ته‌نیا خونچه‌ی ناو باخی وێران.. وه‌ک مانگی تازه چۆن له‌ناو ئاسمان تۆز تۆز تاریکی ئه‌توێنێته‌وه........ ئاوا له‌و باخه که‌وته‌وه ژیان..........
کاتێکم زانی گوڵ گه‌شایه‌وه........... به گه‌ڵای نازاو داپۆشرایه‌وه.......... ئه‌وجا له ژینی لێڵی منیشا............. پڕشنگی هیوا پرژیدایه‌وه.............
|
|
02/09/2015 |