ئاشكرایه مافی مناڵ له سه‌ده‌ی بیستدا كاریگه‌ری له سه‌ر
جۆر و فۆرمی یاسای مناڵ له كۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندیدا بینینوه،
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ش به دانان و په‌یره‌وكردنی یاسای وه‌ك
یاسای" فێربوونی به زۆر" له
ته‌مه‌نی شه‌ش تا داونزه
ساڵییه‌وه له 1900 ده‌ستی پێكرد، له ساڵی 1905دا یاساكانی
تر سه‌باره‌ت به مناڵ- گه‌نج دانرا*. هه‌ر ئه‌م
یاسایا‌نه‌ش بووه بناغه‌یه‌ك بۆ داڕشتن و فۆرمی سیسته‌می
مناڵپارێزی له ئێستای كۆمه‌ڵگادا.
لێره‌وه ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و
مناڵانه‌ی كه‌وته ئه‌ستۆ كه له لایه‌ن به‌خێوكه‌ره‌وه
پێویستی و مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌كانی مناڵیان پێ دابین
نه‌ده‌كرا، گرنگی پێداویستی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له ناو
كاروباری خێزاندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی كه
له‌و ساته‌وه‌ختانه‌دا له سه‌ر په‌روه‌رده و ڕۆڵی دایك و
باوك باڵاده‌ست بووه. روونتر بلێین كێشه و لادانی ڕه‌وشتی
مناڵ به پله‌ی یه‌كه‌م وابه‌سته‌ی په‌روه‌رده له لایه‌ك،
ڕۆڵی دایك و باوكی له لایه‌كی دی كرابوو، هه‌ر بۆیه
ده‌ووترا مناڵ له كێشه‌كانیدا خۆی هه‌ڵگری تاوان نیه به‌ڵكو
قوربانی شێوه‌ی په‌روه‌رده‌ی نادروستی دایك و باوكن. له
ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكاندا جه‌خت له سه‌ر ڕۆڵی یه‌ك
لایانه‌ی دایك و باوك و شێوازی په‌روه‌رده‌یی ئاماده‌کراو
هه‌بوو، ده‌یان ووت هه‌ر وه‌كو چۆن كۆمه‌ڵگا فۆڕم ده‌كرێ، به
هه‌مان شێوه‌ش تاك فۆڕم ده‌كرێ*، نمونه‌ش گه‌ر مناڵی
كچ شتومه‌كی یاری كورانه وه‌ربگرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا
كوڕیش به یاری كچانه هانبدرێت ئه‌و كاته له كوڕ و كچدا
تایبه‌تمه‌ندی تر په‌ره‌ده‌ستێنێت و، یه‌كسانانه له كۆمه‌ڵگا
ده‌وه‌ستنه‌وه و جیاوازی نێوانیان نامێنێت. لێره‌وه
یاساكانی پاراستنی مناڵ‌یش له‌سه‌ر ئه‌و بیر و بۆچونانه وه
سه‌ر چاوه‌ی گرتبوو، به مانایه‌كی دی گه‌ر دایك و باوك توانست
و ئاماده‌یی به خێوكردنی مناڵی نه‌بێ و خاوه‌نی شاره‌زایی و
مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌كانی په‌روه‌رده‌كردن دابین نه‌كات، ئه‌و
كاته ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌رده‌یی بگرێته
ده‌ست خۆ، مناڵه‌كان له ڕێگه‌ی كه‌مپی په‌روه‌رده‌یی، یان
شوێنی تایبه‌ت ده‌كرێ سه‌ر له نوێ په‌روه‌رده بكرێنه‌وه .
به‌ڵام له ساڵانی هه‌شتادا له دوای لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆ له
سه‌ر كێشه‌كانی منال- گه‌نج باس و بابه‌تی تر هاته ئاراوه و
پرسیار ده‌كرا ئایا چی له پێش چی دایه، په‌روه‌رده یان
سروشت؟ ئایا هه‌ر په‌روه‌رده‌یه ڕۆڵی گه‌وره له
گه‌شه‌كردن و هاندانی مناڵ ده‌بینێت یاخود فاكته‌ری گرنگی تریش
هه‌یه كه كاریگه‌ری له سه‌ر گه‌شه‌كردنی مناڵ ده‌بینێت كه
ده‌بێت بایه‌خی ته‌واو وه‌ربگرێت، ئه‌ویش لایه‌نی بوونیه‌ت
و تێمپره‌مێنتی خودی مناڵه‌كه‌یه، به گوێره‌ی مۆدێلی *ترانسئه‌كشیۆنێل
گه‌شه‌كردنی مناڵ پرۆسه‌یه‌كه و هه‌میشه له گۆراندایه،
فاكته‌ری په‌روه‌رده له لایه‌ك و فاكته‌ری بوونیه‌تی خودی
مناڵه‌كه له لایه‌كی دی، له هه‌مان كاتدا كاریگه‌ری كار و
كارداونه‌وه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش له سه‌ر یه‌كتر ڕۆڵی
گه‌وره له سه‌ر گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تی منال- گه‌نج
ده‌بینێت. له‌به‌ر ئه‌وه
جه‌خت خرایه سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی كه هۆكاری دروست بوون و سه‌ر
هه‌ڵدانی كێشه‌ی مناڵ نادروسته گه‌ر ته‌نها وابه‌سته‌ی
فاكته‌ری یه‌كلایه‌نه‌ی په‌روه‌رده بكرێ و لایه‌نه‌كانی تر
په‌راوێز بكرێن، پرۆفسۆری په‌یداگۆكیكی به ناوبانگ هرمان پێی
وایه كێشه‌ی یان پاشكۆیی گه‌شه‌ی مناڵ ساده‌گۆییه گه‌ر یه‌ك
لایه‌ن ببینرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌مو لایه‌نه‌كان
لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بكرێت.
بێگومان له ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا بابه‌تێكی تر بایه‌خی
تایبه‌تی وه‌رگرت ئه‌ویش ئایا تا چ راده‌یه‌ك هه‌ڵكه‌ندنی
منال له ناو خێزاندا و راوگێزكردنی بۆ شوێنی تایبه‌ت،
سودمه‌نده له سه‌ر دروستكردن و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌سایه‌تی
مناڵ.
ئایا ئه‌و مناڵه‌ی كه له لایه‌ك له كێشه‌یه‌ك رزگار
ده‌كرێ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و هه‌ڵكه‌ندنه نابێته
هۆكارێك له دروستكردنی كێشه‌ی تر كه له ئایینده‌دا له سه‌ر
كه‌سایه‌تی مناڵه‌كه ده‌رده‌که‌وێ و ره‌نگده‌داته‌وه. ئایا
پرۆسه‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان دایك- مناڵ ناشێوێنرێت؟
ئایا كاریگه‌ری بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی هۆگری چی ده‌بێت كه یه‌كێكه
له گرنگترین قۆناغ له ژیانی مناڵداو هه‌مو ژیانی ئایینده‌ی
دیاری ده‌كات؟ به‌ڵام گریمان دایكه‌كه مه‌رجه‌كانی
به‌خێوكردنی مناڵ له پاراستن و مسۆگه‌ر كردنی ئاسایشی
ده‌روونی و جه‌سته‌یی دابین نه‌كات. گریمان دایكه‌كه له
به‌خێوكردنی مناله‌که‌دا بزره و، رۆڵی نیه؟ ئه‌ی چۆن ئه‌م
كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ!
ئه‌م پرسیارانه و چه‌ندیین فاكته‌ری تر بووه هۆكاری
ئه‌وه‌ی پرسیار بكرێ و جاری دی پیاچوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی
خزمه‌تگوازری مناڵ بێته ئاراوه و دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش سه‌یری
یاساكانی مناڵ بكرێته‌وه. ئه‌وه‌بو له ساڵانی هه‌شتا
هه‌وڵدرا كه تا بتوانن كێشه‌ی مناڵ له ناو خێزان خۆیدا
چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نه‌ك منال ڕاگوێزی شوێنی تر بكرێ.
ده‌ركه‌و‌توه كه پرۆسه‌ی لۆیالیتی( وه‌فایی) له په‌یوه‌ندی
منال – دایكدا، پرۆسه‌یه‌كی گرنگه ده‌بێت
فه‌رامۆش نه‌كرێت، ئه‌م پرۆسه‌یه خۆی له خۆیدا شوێنی
لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆره ناكرێ لێره‌دا باس بكرێت، به واتایه‌كی
تر گه‌ر چی مناڵ له ئه‌نجامی كێشه‌ی خێزانی یان هه‌ر چ هۆیه‌ك
له هۆیه‌كانه‌وه توشی كێشه ده‌بێت به‌ڵام باشتره هه‌وڵ
بدرێت له چوارچێوه‌ی خێزانی خۆی چاره‌ی كێشه‌كانی بكرێت.
هه‌ڵبه‌ت بوونی كێشه و پاشكۆیی گه‌شه‌یی له لایه‌ك و
نه‌دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی هۆكاری كێشه‌كان له فاكته‌ری
په‌روه‌رده و بوونیه‌ت(سروشت)، هانده‌رێ بوو كه
ڵێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی تر له‌م چه‌مکه‌دا بكرێ و ڕێگا
چاره‌سه‌ری تر بدۆزرێته‌وه. بێگومان پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژی
ڕۆڵی گه‌وره‌ی له‌م بواره‌دا له ده‌رخستن و ڕونكردنه‌وه‌ی
هه‌ندێ كێشه‌ی مناڵ‌دا بینی. ئه‌ویش فاكته‌ری سێهه‌م كه له
سالاني نه‌وه‌دا بایه‌خی تایبه‌تی وه‌رگرت ڕاده‌ی كامڵبوونی
مه‌ركه‌زی وه‌زیفه‌كانی مێشكن، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی
زانستی له سه‌ر مێشك بۆ نمونه
له و مناڵانه‌ی كهADHD
Attention
Deficit Hyperactivity Disorder
یان، هه‌یه ( مناڵی زۆر بزێو) ده‌ركه‌وتووه كه" سه‌نته‌ری
گه‌یاندنی مێشك"
به تێکڕایی بچوكتره له هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆی كه ئه‌و
تێكچوون و ناته‌واویان نه بێت *. دیاره ئه‌م به‌شه
گرنگه‌ی مێشك كه لای چه‌پ و لای ڕاستی مێشك به یه‌ك
ده‌گه‌یه‌نێت و وه‌زیفه‌ی وه‌رگرتنی ئیعاز رێكده‌خات، زیاتر
ڕه‌وشتی ئه‌م مناڵانه دیاری ده‌كات
كه هۆی كێشه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتیان چیه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی
شیزۆفرینيایان هه‌یه به رێژه‌یه‌كى ناوه‌نديي ده‌ركه‌وتووه
كه ئه‌وانه سه‌نته‌ری گه‌یاندن له مێشكیاندا بچوك تره
وه‌ك له یه‌كێكی ئاسایی .
كه‌واته پێویسته بۆ دیاركردنی كێشه و گرفتی مناڵ جا چ له
روی فێربوونه‌وه یان په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بێت.
ڵێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌مه لایه‌نه‌ی ورد‌و چڕی له سه‌ر بكرێ.
گه‌ر سه‌یری كوردستانی باشور بكه‌ین و پرسیار بكه‌ین ئایا ئه‌م
سیسته‌مه له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ئێساتدا تا چ ڕاده‌یه‌ك
یاساكانی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به منال و گه‌نج ده‌كه‌ن؟
تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌م یاسایه‌نه له ئامانجی هێانه‌دی مه‌رجه
سه‌ره‌تاییه‌كانی مناڵ و گه‌نجدایه ؟ ئایا ڕۆڵی له هاندان و
گه‌شه‌كردنی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزمه‌ندی و سایكۆلۆژی و
جه‌سته‌ییدا بینیوه ؟ ئایا چ كاریگه‌رێكی له هێنانه‌دی
ئامانی و ئاسایشی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و سێكسی هه‌یه ؟
ئایا یاساكان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه؟ یا ده‌سه‌ڵاتداره‌كان
هێزیان له یاساكان زیاتره؟
دیاره روداوه دڵته‌زێنه‌كانی ڕۆژانه وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیارانه‌مان ده‌داته‌وه، كه نه‌ك هه‌ر منال بایه‌خی
پێنه‌دراوه به‌ڵكو مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی پێشلكراوه ، خۆ
ئه‌گه‌ر هه‌ر باسی دراما خێزانیه‌كان نه‌كه‌ین كه ڕۆژانه
چه‌نده‌ها منالان ده‌بنه قوربانی، یا باسی كێشه‌ی گه‌وره‌ی
ئه‌و مناله كورانه نه‌كه‌ین به ده‌ستی گه‌وره سالانه‌وه
ده‌فرێندرێنه شی‌و و دۆله‌كانه‌وه به‌دره‌فتاری سێكسی
ده‌كرێن ئاكامه‌كانی نه‌ك كاریگه‌ری هه‌ر له روی
ته‌ندروستی و كێشه‌ی جۆراو جۆر ده‌بن به‌ڵكو شكاندنی
كه‌رامه‌ت و عزه‌ت نه‌فسیان ورد‌و خاش ده‌كرێ.
به‌ڵام ته‌نها باس له باسی ژیانی ساده‌ی مناڵ و ژیانیان له
ناو خێزاندا بكه‌ین پرسیار له خۆمان بكه‌ین ئایا نه‌بونی و
دابین نه‌كردنی مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان وه‌ك ئاو و
كاره‌با بۆ نمونه‌ش نه‌بونی كاره‌با و به‌كارهێانی مۆلیده
چه‌ند قوربانی داوه ؟ خۆ ئه‌گه‌ر له کێشه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی
مۆلیده‌و روداوه دڵته‌زێنه‌كانی سوتاوی مناڵ خۆمان لاده‌ین
به‌ڵكو ته‌نها له لایه‌نی ده‌رونی مناڵ بچینه
پێشه‌وه
كه ناله نال و فره فری مۆلیده چ كاریگه‌رێكی بۆ سه‌ر
لایه‌نی ده‌رونی و سۆزمه‌ندی بینیوه.
ده‌رده‌كه‌وێ كه منال نه‌ك هه‌ر نه‌پارێزراوه به‌ڵكو له
هه‌مو رویه‌كه‌وه ژیانی به‌مه‌ترسی گه‌وره ته‌نراوه.
ده‌شێ پسپۆڕان و پرۆفشیۆله‌كانی مناڵپارێز و ده‌زگا
په‌روه‌رده‌یی و فێرگه‌كان به زمانێكی ڕون و ئاشكرا له
كۆنگره‌س و كۆبونه‌وه و له قوتابخانه‌كاندا باس و
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌كانی مناڵ – گه‌نج بكه‌ن، ده‌بێت
ئاوڕێکی ته‌واوی لێبدرێته‌وه و خه‌می لێبخورێت به
دامه‌زراندنی بنکه و دانانانی یاسا و رێسای پته‌و بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموون و لێكۆڵینه‌وه
زانستیه‌كانی بواری منداڵان له سه‌رانسه‌ری جیهاندابكرێت بۆ
رزگارکردنی باری ناله‌باری مناڵ و گه‌نج له
کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا، که ئۆباڵی هه‌میشه له ئه‌ستۆماندایه.
·
Defence for Childeren International. December 2005
·
Pedagogish adviseren. 2003
·
Ontwikkeling in vogelvlucht. 2002
|