كێشه‌ی مناڵ و گه‌نج و بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید 2006-05-04
له دنیای ئه‌مرۆی كۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی سیسته‌م دیمۆكراتی‌دا كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری (منال- گه‌نج) یه‌كێكه له‌و كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه ڕۆژانه له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیون و رادێوو گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كان، له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كان بایه‌خی گه‌وره‌ی وه‌رگرتوووه، به زمانێكی روون و ئاشكرا له لایه‌ن پسپۆڕ‌و شاره‌زاو حیزبه سیاسیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆی له سه‌ر ده‌كرێ. دیارده‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر مناڵ له لایه‌ك و سیاسه‌تی خزمه‌تگوزاری (منال- گه‌نج ) له لایه‌كی تره‌وه بۆته كێشه‌و ململانێ له نێوان ده‌زگا كۆمه‌ڵاییه‌تی و ته‌ندروستی و فێرگه‌كان، ئه‌م كێشه‌یه‌ش یه‌كێكه له خاڵه گرنگه‌كانی ئه‌جندای حیزبه سیاسیه‌كان. ئاشكرایه بوونی ململانێ به‌شێكی دانه‌بڕاوی پێكهاته‌ی پێكهوهكاردنی پرۆفیشیۆنالهكانی ده‌زگاكانی ناو كۆمه‌ڵگای ئێستای هۆله‌ندی پێك ده‌هێنێت. جۆر و فۆرمی ململانیهكانیش وابه‌سته‌ی ئه‌و سیاسه‌تی خزمه‌تگوزاریه‌ی مناڵ و گه‌نجه‌ن كه له رێكه‌وتننامه‌ی نهتهوهیهكگرتوكانی مافی( منال– گه‌نج) دیاریكرواه. گه‌رچی له لایه‌ك بوونی ئه‌م ململانیێ و كێشه‌و فشارێێكی زۆری خستۆته سه‌ر ده‌زگاو سیاسه‌تمه‌داران و ده‌سه‌لاتی سیاسی حیزبه‌كان، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ر ئه‌م ململانیێیه كه ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت له پیاچونه‌وه‌و تازه‌گه‌رایی ئه‌و یاسا‌و پرۆتۆكۆلانهی كه بۆ خزمه‌تگوزاری كۆمه‌لگا دابین كراون، به واتایه‌كی تر بوونی ململانێ و دانپیانانی ئه‌م كێشه‌یه‌ش مه‌رجی سه‌ره‌كییه له پێشكه‌وتن و گۆڕانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگا. كه ئه‌مه‌ش به ره‌خساندنی بوار بۆ باسكردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ململانێ له لایه‌ك و كهنالیزهكردنی گرێكانی پێكه‌وه‌كاركردن به شێوه‌یه‌كی كرواه له لایه‌كی دی به‌ر ئه‌نجام ده‌بێت. له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتوه كه ساڵی په‌نجا هه‌زار منال له هۆله‌نده‌دا ڕوبه‌روی توندوتیژو ده‌بنه‌وه جا توندوتیژیهكه چ فیزیكی، سێكسی یان ده‌رونی بێت. له سالێكدا نزیكی په‌نجا مناڵ له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی تا نزیكی پێنج ساڵیدا له‌م وڵاته ده‌كوژرێت زۆربه‌ی جار تاوانباره‌كه كه‌سێكی نزیكی مناڵه‌كه‌یه. به واتایه‌كی دی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك یه‌ك مناڵ له ئه‌نجامی توندوتیژی ده‌كوژرێت، ئه‌و مناڵانه‌ی كهلاشهیان ده‌دۆزرێته‌وه، ئه‌م ژماریه ئه‌سه‌لمێنن. له ساڵی 2004 دا له شارۆچكه‌یه‌ك مناڵێكی 2 ساڵ به پارجه پارچه‌كراوی له ئوتومبیلی دایكی‌دا ده‌دۆزرێته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ كه تاوانباره‌كه دایكی خۆی ده‌بێت. درواسێیه‌کی ئه‌م مناڵه چه‌ند جارێك به نهێنێ هاواریان بۆ ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیان بردووه، كه ڕۆژانه گوێیان له گریانی ئه‌م مناڵه‌یه و په‌ڵه‌ی شین له سه‌ر ڕوخساری به‌دی كراوه، به‌ڵام ئایا مه‌سه‌له‌كه بۆ به‌م درامایه كۆتایی هات؟ چی لێره‌دا ڕۆڵی بینی كه مناڵه‌كه ( ساڤانه) ڕزگار نه‌كرێ و به ده‌ستی دایكی پارچه پارچه بكرێت. درامایه‌كی تر، پۆلیس له ماڵێكدا 3 لاشه‌ی مناڵ له ته‌مه‌نی 2، 4، 6 ساڵاندا ده‌دۆزێته‌وه، ڕۆژی دواتر لاشه‌ی دایكێك كه خۆی داوه‌ته به‌ر شه‌مه‌نه‌فه‌ر ده‌دۆزرێته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م ژنه، دایكی ئه‌م مناڵانه‌یه، لێره‌دا پرسیار ده‌كرێ، ئایا ده‌زگاكان جا چ قوتابخانه‌ی مناله‌كان بێ ، یا ده‌زگای ته‌ندروستی و یانه‌ی گه‌ره‌ك بێ، بۆ پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد كه ئه‌م مناڵانه ژیانیان له مه‌ترسیدایه؟ ئایا بۆ ده‌زگایه‌ك له گه‌ڕه‌كدا نه‌بو كه سگناڵ ( نیشانه) ی باری ناته‌واوی ئه‌م خێزانه بگه‌یه‌نێته ده‌زگاكانی یارمه‌تی، هۆكار چی یه كه خه‌ڵكی قوفڵیان له ده‌میان داوه و زمانیان گرێدراوه ؟ یا له به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، كۆمه‌ڵگایه‌كی تاكیه، خۆپه‌رستیه كه‌واته كێشه‌كانیش تایبه‌تیه و كه‌س هه‌قی كه‌سی نیه، كێشه‌كه‌ش گه‌ر تایبه‌ت به خێزان خۆی بێ ، كه‌واته ده‌بێ خێزانه‌كه خۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خۆی بكات، ئه‌ی گریمان دایكه‌كه/ به‌خێوكه‌ره‌كه له به‌ر تێكچوونی باری ده‌روونی توانستی داواكردنی یارمه‌تی نه‌بێ، كێ به‌ر پرسیاره؟ كۆمه‌ڵگا ؟ مه‌به‌ستمان له كۆمه‌لگا كێیه؟ ده‌زگاكان به گشتیی، یان ده‌زگای تایبه‌تیه؟ خۆ ئه‌گه‌ر دایكه‌كه له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له هۆیه‌كان نه‌یتوانیوه یان نه‌یوێراوه داوای یارمه‌تی بكات، به‌ڵام ئه‌م مناڵانه له ده‌زگاكانی تر ده‌بینرێن، ئایا پرۆفشیۆنالێ نه‌بو كه ئیشاره‌ت به‌وه بدا كه مناڵه‌كان ژیانیان له مه‌ترسیدایه؟ یان خود ئه‌مه كاری ئه‌مان نیه، گه‌ر كاری ئه‌مان نه‌بێت، كه‌واته باسی پاراستنی مافی منال بۆ ده‌كرێ؟ لێره‌دا هه‌ندێ پرسیاری تر دێته پێشه‌وه: • ئایا ئه‌و ناته‌واوی و كه‌م و كوریانه‌ی سیاسه‌تی خزمه‌تگوزاری منال- گه‌نج له چیدایه به مه‌رجێك خزمه‌تگوزارییه‌كه له سه‌ر بنچینه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی مافی مناڵی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له سالی 1989دا داڕێژراوه . • ئه‌و به‌ربه‌ستانه چین كه ڕێگرێكه له پاراستن و دابینكردنی مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی مناڵ له كاتێكدا هه‌واڵ بۆ ده‌زگایه‌ك دێت ژیانی مناڵێك له مه‌ترسییدایه ؟ • ئه‌و فاكته‌رانه چین كه پرۆفشیۆنهڵهكانی ده‌زگا جیا جیاكانی خزمه‌تگوازریی مناڵ له كاتی پێكهوهكاركردندا، بهیهكدادێن و دوچاری كێشه ده‌بنه‌وه . بێگومان فاكته‌ر زۆر هه‌یه که رۆڵ ده‌بینێ ، ناكرێ لێره‌دا به درێژی باسبكرێ، به‌ڵام چه‌ند خاڵێك به كورتی ده‌خه‌مه ڕوو: یه‌كێ له خاڵه گرنگه‌كان كه پرۆفشیۆنهڵهكان دوچاری دوودڵی و ترس ده‌كاته‌وه . له‌و كاته‌ی كه هه‌واڵێ دێ، كه مناڵێك به‌دڕه‌فتاری له ڕوی سۆزی، یان جه‌سته‌ی یان سێكی له ته‌کا ده‌كرێ، قانونی پرایڤه‌سی خێزانه، ڕاسته به گوێره‌ی مافی مناڵ ، یاسای مناڵ داڕێژراوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا قانونی پرایڤه‌سی له مافی مرۆڤدا بایه‌خی گه‌وره‌ی وه‌رگرتوه، كه‌واته له‌و كاته‌ی كارمه‌نده‌كان به گوێره‌ی قانونی مناڵ هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌نێنن، لێره‌وه ده‌بێت قانونی پرایڤه‌سی خێزانی مناڵه‌كه ڕه‌چاو نه‌که‌ن. گه‌رچی ئه‌م دوو قانونه هه‌ر دووكی له مافی مرۆڤه‌وه سه‌ر چاوه‌ی گرتووه، ته‌واوكه‌ری یه‌كن ، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستن. له كاتێكدا به یاسای مناڵ ره‌فتار ده‌كه‌یت و ده‌ته‌وێت مناڵ رزگار بكه‌یت، له كاتێكی تردا قانونی مافی مرۆڤ به ڕه‌نگاری ده‌وه‌ستێته‌وه، ده‌بێت زۆر شاره‌زایانه و به زانیاری زۆر و ته‌واوه‌وه هه‌نگاو بنێیت، بۆ نمونه له دایه‌نگا هه‌وال ده‌درێ كه مناڵێك له ڕووی سۆزییه‌وه كێشه‌ی هه‌یه، بۆ زانیاری تر، ده‌بێت له ده‌زگاكانی تر كه هه‌مان خێزانه ده‌ناسن، زانیاری داوا بكه‌یت، به‌ڵام لێره‌دا دوچاری كێشه ده‌بیته‌وه چونكه به ئاسانی زانیاری ده‌ست ناكه‌وێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وانیش خاوه‌نی یاسا و له هه‌مان كاتیش‌دا وابه‌سته‌ی پرۆتۆكۆلی خۆیانن، جیا له‌م كێشه‌یه‌ش، به‌خێوكه‌ر ده‌بێت ره‌زامه‌ندی خۆی له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی منالهكهی ده‌ربخات ، گه‌ر ئه‌وه ره‌تبكاته‌وه، ده‌بێته كێشه بۆ كارمه‌نده‌كان. رون و ئاشكرایه كه پرۆسه‌ی داواكردنی یارمه‌تی له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی(مناڵ- گه‌نج)له هۆلهنداداپرۆسهیهكی ئاڵۆزه‌و به چه‌ندین پرۆتۆكۆله‌وه به‌نده، هه‌تا فریای منالێك ده‌كه‌ویت ده‌بێ به چه‌ندیین پرۆسه‌دا تێپه‌ر بیت به واتایه‌كی دی بیرۆكراسی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ده‌زگاكانه، هه‌ر ئه‌م خالانهشه كه سیاسه‌تی خزمهتیگوزاری له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا هه‌ندێ گۆرانكاری به خۆیه‌وه دی، یه‌كێ له‌و گۆرانكارییانه : ئاسانكردنی ئاڵوگۆركردنی زانیاری له نێو ده‌زگاكاندا گه‌ر ژیانی مناله‌كه له مه‌ترسی دابێ، سزادانی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه بێده‌نگ ده‌بن له كێشه‌ی توندوتیژو به‌دره‌فتاری مناڵ. گه‌ر به‌خێوكه‌ر ئاماده‌یی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی منالی نه‌بێ، رێ و شوێنی تر هه‌یه به‌رامبه‌ریان به‌کاربهێنرێن.
|
|
02/09/2015 |