سیمیناری چاک بۆ د. بورهان یاسین له فینلاند و سه‌رکه‌وتنێکی
که‌موێنه
له ئێواره‌ی
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 29.4.2006 ، چاک له فینلاند سیمینارێکی بۆ
به‌ڕێز دکتۆر بورهان یاسین ساز کرد. ناونیشانی بابه‌ته‌که‌ی دکتۆر،
بریتی بوو له (به‌راوردێک له نێوان جینۆسایدی کورد و ئه‌رمه‌ن و
جووله‌که). سیمیناره‌که له کاتژمێر 4:30 ده‌ستی پێ کرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یه‌که‌می سیمیناره‌که خاتوو (وێژه عه‌لی) بوو.
وێژه خان پاش به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان، کورته‌یه‌کی له ژیاننامه‌ی
د.بورهان خوێنده‌وه و بابه‌ته‌که‌ی به ئاماده‌بووان ناساند.
بابه‌ته‌که‌ی
د.بورهان 1 کاتژمێری خایاند و تێیدا له لایه‌نه جیاجیاکانی جینۆسایدی
هه‌رسێ گه‌له‌که‌ی کۆڵییه‌وه و په‌نجه‌ی خسته سه‌ر لایه‌نه لێکچوو و
جیاوازه‌کانیان و به‌ڵگه و نموونه‌ی زیندووی بۆ پاڵپشتی بۆچوونه‌کانی
هێنایه‌وه.
دووای پشوویه‌ک،
به‌شی پرسیار و وه‌ڵام ده‌ستی پێ کرد. له‌م به‌شه‌دا (سالار سۆفی)
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌کرد.
ئاماده‌بووان
به‌شێوه‌یه‌ک تینووی پرسیارکردن و خستنه‌ڕووی بۆچوونه‌کانی خۆیان و
گفتوگۆ و وه‌ڵامه‌کانی دکتۆر بوون که به‌ڕێوه‌به‌رانی سیمیناره‌که،
ناچار بوون که جگه له‌وه‌ی که پێشتر جارێک داوای زیادکردنی مۆڵه‌تی
مانه‌وه‌یان له هۆڵه‌که‌دا کردبوو، پێش کۆتاییهاتنیش بۆ جاری دووه‌م
هه‌مان داوا له به‌رپرسانی هۆڵه‌که بکه‌ن. هه‌روه‌ها به‌شنه‌کردنی
کات و زۆری پرسیار و بۆچوونه‌کان و گه‌رموگوڕی گفتوگۆکان، وایان کرد
که بڕگه‌کانی تری ئه‌و سیمیناره لاببرێن و سه‌رجه‌م کاته‌که ته‌نها
بۆ بابه‌ته‌که‌ی د.بورهان ته‌رخان بکرێت.
له کۆتایی
سیمیناره‌که‌دا سایتی چاک و هه‌ندێک به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ، سه‌باره‌ت به
جینۆسایدی کورد، له ڕێگای داتاپڕۆژێکتهرهوه پیشانی ئاماده‌بووان
دران.
شایانی باسه،
ئه‌م سیمیناره که نزیک به 4 کاتژمێری خایاند و کۆتایی
سیمیناره‌که‌ش وه‌ک سه‌ره‌تاکه‌ی گه‌رموگوڕ بوو، نوێنه‌رانی ئه‌م حزب و
ڕێکخراوانه ئاماده‌ی بوون:
حزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێران/ فینلاند
کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران/ فینلاند
حزبی شیوعی
کوردستان/ ڕێکخراوی فینلاند
حزبی شیوعی
عێڕاق/ ڕێکخراوی فینلاند
پێویسته
بوترێت که دووابه‌دووای سیمیناره‌که، وه‌ک ڕێزلێنانێک له به‌ڕێز
دکتۆر بوڕهان یاسین و هه‌وڵه‌کانی له بواری ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی
کورددا، بڕوانامه‌ی (ئه‌ندامی شانازی) له‌لایه‌ن چاکه‌وه، به
به‌ڕێزیان به‌خشرا.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد- چاک
02/05/2006
|