(چاک)
یه‌که‌مین کۆنگره‌ی زیندووی خۆی ده‌به‌ستێت
ڕێکخراوی چاک، پاش چوار ساڵ له کار و چالاکی به‌رده‌وام و پاش
په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌کردنێکی به‌رچاو ، بڕیاریدا ئه‌مساڵ یه‌که‌مین
کۆنگره‌ی زیندووی خۆی ببه‌ستێت.
دیاره (چاک) ساڵانه گۆنگره‌ی خۆی له پاڵتۆکدا ده‌به‌ست، به‌ڵام
ئه‌مساڵ، پاش به‌ده‌ستهێنانی کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وت، له بواری ناساندنی
جینۆسایدی گه‌لی کورددا و زیاتربوونی ئه‌رکه‌کانی و گه‌شه‌کردنی به‌ش و
کۆمیته و شاخه و لقه‌کانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، له
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیی ئه‌نداماندا، بڕیار درا که ئه‌مساڵ کۆنگره
له وڵاتێکی ئه‌وروپیدا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ببه‌سترێت.
یه‌که‌مین کۆنگره‌ی زیندووی چاک، ئه‌مساڵ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ، له
مانگی شه‌شدا، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی کۆمیته و به‌شه‌کانی چاک
ده‌به‌سترێت و پێشوازی له مێوانانیش ده‌کرێت.
له ڕاگه‌یاندنه‌کانی داهاتوودا ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌م
باره‌یه‌وه، ڕاده‌گه‌یه‌نین.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یله‌وه بکه‌ن که تایبه‌ت
ده‌بێت به کاروباری کۆنگره.
chak_kongre@yahoo.com
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد- چاک
02/05/2006
www.chak.info
www.nawandihalabja.com
|