چاک داوای گۆڕینی هه‌موو ئه‌و یاسایانه ‌ده‌کات که‌ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌رته‌سک ده‌که‌نه‌وه

 

ماوه‌یه‌که‌ ڕۆژنامه‌نووسانی باشووری کوردستان، به‌بیانووی سوکایه‌تیکردن  به‌سه‌رکرده‌ و نادروستی هه‌واڵه ‌ڕۆژنامه‌نووسییه‌کانه‌وه‌، ڕوو به‌ڕووی گرتن و سزادان ده‌بنه‌وه.‌

 سه‌رجه‌م ئه‌م  کارانه‌ له‌دادگاکانی کوردستاندا به‌ناوی ڕێزگرتن له‌یاساوه‌ ‌ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام ئه‌م یاسایانه،  یاسای ڕژێمه‌ داگیرکه‌ره‌کانی عێراقن و زۆربه‌یان له‌سیسته‌مێکی دیکتاتۆریه‌وه ‌سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌.

بۆیه‌ ڕیکخراوی چاک، زۆ ر به‌توندی دژ به‌و شیوه‌مامه‌ڵه‌کردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسان و ‌پێی وایه ‌ئه‌مه ‌فشارێک و چاوترسانێکه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و   ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی  قه‌ڵه‌مه‌کانی خۆیان له‌خزمه‌تی گه‌لدایه‌، ‌نه‌ک حزب.

 

 هه‌ر بۆیه ‌چاک خوازیاره‌:

1/ په‌ڕله‌مانی کوردستان به‌ په‌له، ‌گۆرانێکی ڕیشه‌یی له‌ زۆربه‌ی ئه‌و یاسایانه‌دا بکات که ‌له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانی کوردستاندا ده‌رچوونه‌، چونکه ‌سه‌رجه‌م ڕژێمه‌کان ئه‌و یاسایانه‌یان له‌خزمه‌تی بیری دیکتاتۆریانه‌ی خۆیان داڕشتووه.

2/ ئه‌گه‌ر یاسا به‌ر قه‌راره ‌له ‌کوردستان ،  با یاسا له‌سه‌ر هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵ ، به‌سه‌رکرده‌سیاسیه‌کانیشه‌وه،‌ په‌یره‌و بکرێت.

3/ چاک جارێکی تریش داوا له‌په‌ڕله‌مان و حکوومه‌تی کوردستان ده‌کات،  که‌ سه‌رجه‌م تاوانباران، هه‌ر له‌ ئه‌نفالچی و فایلدار و ئه‌وانه‌ی  داهاتی خه‌ڵکی کوردستانیان بۆ قازانجه‌ تایبه‌تیه‌کانی خۆیان به‌کار هێناوه‌،  بدرێنه ‌دادگا.

ئێمه ‌له‌ڕێکخراوی چاک، پێمان وایه‌، ئازادبوونی ئه‌و تاوانبارانه‌، گه‌وره‌ترین سوکایه‌تیکردنه‌ به‌خه‌ڵكی کوردستان و تا ئه‌وان ئازاد بن نا‌توانین باس له‌ سه‌روه‌ری یاسا ‌له‌کوردستاندا بکه‌ین.

ناوةندي هةلَةبجة دذ بة ئةنفالكردن و جينؤسايدي طةلي كورد-ضاك

‏05‏/05‏/2006

www.chak.info             chak_org@yahoo.com

 

           

 

02/09/2015