دیموکراسی و ده‌سه‌ڵات



دیموکراسی و ده‌سه‌ڵات دوو چه‌مکن ته‌نیا له‌ بواری تێورو فیکردا یه‌خه‌مان ناگرن ، به‌ڵکو له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ ، له‌ پڕۆژه‌و خه‌ونه‌کانمان ، چاره‌نووسه‌ سیاسیه‌کانماندا به‌ره‌و ڕوومان وه‌ستاوه‌ . ئه‌زموونی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌کوردستان ، ئه‌زموونێکه‌ قابیلی ئه‌وه‌یه‌ له‌ ژێر تیشکی ڕه‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگادندا کۆبکرێته‌وه‌و تیئۆریزه‌ بکرێ ، ئه‌کرێ چڕ بکرێته‌وه‌ نه‌ک ته‌نیا بۆ راڤه‌ کردنێکی مێژوویی بۆ ڕابردووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ، به‌ڵکو ده‌کرێ ئه‌کادیمیانه‌ بکرێ به‌ ده‌رک کردنێکی گشتی و به‌رین له‌ ئێستای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ، حازر کردنی ئه‌و میکانیزمانه‌ی که‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ده‌ستنیشان کردنی ئاینده‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌.
له‌ سه‌ر چه‌مکی " دیموکراسی و ده‌سه‌ڵات " ده‌نگه‌کان به‌ یارمه‌تی نووسه‌رو خوێنه‌ران ، ده‌ست بۆ پڕۆژه‌ و چالاکی فیکری جیاواز ده‌با ، ئه‌م مه‌له‌فه‌ی ده‌نگه‌کان ته‌نیا سنوردار نیه‌ به‌ ئه‌زموونی کوردستان ، به‌ڵکو له‌ تێگه‌یشتنی ئێمه‌دا ئه‌و دوو چه‌مکه‌ ڕیزبه‌ندی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی ئه‌مڕۆی دونیایه‌ ، قسه‌ کردن له‌ هه‌ر گۆشه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات ودیموکراسی ئه‌م دونیایه‌ راسته‌وخۆ بینا کردنێکی ئه‌و پردانه‌یه‌ که‌ خوێنه‌رو هاوڵاتی کوردیش ده‌کا به‌ هاوبه‌ش له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی که‌ له‌ ئاستی جیهانیدا ، مرۆڤه‌کان به‌ هه‌موو ره‌نگ و ناسنامه‌ جیاوازیه‌کانی خۆیانه‌وه‌ ، له‌ بواری تێورو پراکتیکدا به‌ره‌و ڕووی بوونه‌ته‌وه‌ .

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌نگه‌کان
14/62006

به‌شداربووانی مه‌له‌فی (دیموکراسی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی)

ئه‌و به‌رێزانه‌ی که‌ وه‌ڵامه‌کانیان گه‌شتۆته‌وه‌ ده‌ستمان ،هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ ڕۆژانی دیاریکراوداو به‌زنجیره‌ بابه‌ته‌کانیان بڵاو بکه‌ینه‌وه‌‌ :

 

 



 


 

 

دیموکراسیش وه‌ک چه‌مکێکى به‌ربڵاو، به‌ تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا، بخوازین یا نه‌خوازین هه‌میشه‌و له‌ هه‌ر قۆناغێکى مێژوویدا پابه‌نده‌ به‌و شڕۆڤه‌یه‌ى که‌ خودى ده‌سه‌ڵات لێره‌و له‌وىَ هاوڕه‌وتى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ده‌یسه‌پێنىَ و له‌ چواچێوه‌ى ده‌وڵه‌تدا وهاوجووت له‌گه‌ڵ په‌یامه‌ ئایدیۆلۆژییه‌که‌یدا له‌ پێناو پراکتیزه‌کردنیدا رێگاو شێوازى جۆراو جۆر ده‌گرێت به‌ر.................
محه‌مه‌دی موشیر

توندوتیژی ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ که‌سایه‌تیه‌وه‌ وه‌ک تیۆریزانی قوتابخانه‌کانی ڕه‌فتارگه‌رایی و تیۆری ڕه‌شناڵ پێمانده‌ڵێن، به‌ڵکو په‌یوه‌سته‌ به‌و هه‌لومه‌رجه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵات تێیدا پراکتیزه‌ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ستراکچه‌ره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ چوارچێوه‌یاندا ده‌جمێت. ...................
به‌ختیار كه‌ریم

(هێزێک که‌ به‌ ڕێبازی هێمنانه‌ دێته‌ ناو پرۆسه‌ی سیاسیه‌وه‌، ئایدیۆلۆژیاکه‌ی هه‌رچییه‌ک بێت ئه‌و پاساوه‌مان ناداتی له‌ڕێگای توندوتیژییه‌وه‌ جاڕی له‌ناوبردنی بده‌ین. ئه‌گه‌ر وه‌ها ڕه‌فتارێک دژی هێزه‌ ئاینییه‌کان ڕه‌وابێت ده‌بێته‌ کولتوورێک و دژی هه‌ر به‌رهه‌ڵستکارییه‌ک ڕه‌واده‌بێت).................
دارا مه‌حمود

(من به‌ گومانم له‌وه‌ی که‌ هه‌تا ئه‌مڕۆش له‌ هه‌ناوی حیزبی یان حوکمه‌تی کوردییدا، پرۆژه‌ و تیورییه‌ک بۆ پراوه‌ کردنی ده‌سه‌ڵاتێکی ماریفه‌داری هاوسه‌رده‌مانه‌ هه‌بێت. ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و گومانه‌ لای من دروستده‌کا، کێشه‌ی ئه‌و ناوکۆییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ما رۆشنبیرییه‌ی خودی ئه‌و حیزبانه‌ و کۆمه‌ڵگای کوردییه‌، که‌ ئه‌و حیزبانه‌ ئاراسته‌ده‌کا.) .............

هه‌ندرێن

 
           

 

02/09/2015