کۆلن
١٦/٣/٢٠٠٦
من
که‌مێک ئاگاداری یه‌کێتی نیشتمانیم (وه‌ک هێزی پێشمه‌رگه ) ،
بۆیه باسی یه‌کێتی ده‌که‌م . جاران یه‌کێتی خواخوای بوو
ژماره‌ی زیاد بکات بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی سیاسه‌ته‌کانی
سه‌رکردایه‌تی و جێبه‌جێ کردنی کاره ڕۆتینیه‌کانی ڕۆژانه (
حه‌ره‌سیات ، خه‌فاریات ، ورده‌کاری تر ) .
ئه‌م
حاڵه‌ته له‌گه‌ڵ شه‌ڕی عێراق ــ ئێران‌دا گۆڕانی به‌سه‌ر هات ،
ئه‌گه‌ر چی ژماره‌ی پێشمه‌رگه زیادی کرد به‌ڵام له‌ولاوه
ژماره‌ی جاش ١٠ به‌رامبه‌ر زیادی کرد ، به‌دوای ئه‌نفاله
به‌دناوه‌کاندا ناوی پێرۆزی پێشمه‌رگه هه‌م زۆریاساغ وهه‌م
زۆر که‌م ده‌بیسترا .
ڕاپه‌ڕینی
خه‌ڵکی کوردستان نه‌ک یه‌کێتی وپێشمه‌رگه ، به‌ڵکو ته‌واوی
حزبه‌کانی تروخه‌ڵکی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی کوردستانی بوژانه‌وه .
بوژانه‌وی خه‌ڵک ، له‌ڕزگار بونیان بوو له‌ده‌ست فاشیزم .
بوژانه‌وه‌ی حزبه‌کانیش له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌وڵه‌مه‌ند
بوون . پارتی ویه‌کێتیش که به‌شی شێریان به‌رکه‌وت سه‌رباری
ئه‌وانه ، تێکه‌ڵ بوون و توانه‌وه‌ی هه‌رچی پیاوی حوکمه‌تیه
به ٣٦٠ فه‌وجی سوکه‌وه (خه‌فیفه)* که ئه‌وه‌نده زل بوون
به‌ده‌ردی نه‌هــه‌نگــه‌که‌ی ئیـمامی زامنان لێهات **.
به‌دوای سه‌ر له‌نوێی زه‌واجه‌موتعه‌که*** و پێکهێنانی
حکومه‌تی یه‌کپارچه ، ئیتر ئه‌و دوو حزبه مه‌منونی که‌س نین
و بێمنه‌تن له‌هه‌ر ماستاو و کاسه‌لێسیه‌ک،ئه‌وه‌تا به‌دوای
ڕوخانی سه‌دام و سه‌ر‌هه‌ڵدانی (مرحلة التوزیع الاراضی) سه‌د
به‌به‌رابه‌ری جاران زیادیان کردوه ، ئیتر هه‌ر خۆتێهه‌ڵسونێک
و گه‌وزانێک هه‌تا له‌سێبه‌ره‌کانیشیاندا بێت ، ده‌بێته
مایه‌ی زیبکه‌وبڵق ده‌ردان و هیچ مه‌جالێکی تیا نه‌ماوه،
هه‌ر بۆیه (مه‌لا تۆفیق ) ی
جێگری مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆرانی ده‌ڵێ (ڕاسته هه‌ندێک له
کۆنه کادیرانی حزبی شیوعی که‌ژماره‌یان زۆر نیه ، به‌نیازن
په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن ، به‌ڵام چونکه ئه‌وان داوای
ئیمتازو شتی زۆر ده‌که‌ن جارێ نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجام )
دواتر مه‌لاتۆفیق ده‌ڵێ (من زۆرم لاسه‌یره که‌خه‌ڵکانێک
فکره‌یه‌ک هه‌ڵده‌بژێرن ، له‌به‌رامبه‌ریشدا داوای پاره و
ئیمتیازات ده‌که‌ن هه‌ر بۆیه‌شه به گرنگمان وه‌رنه‌گرتوه
چونکه سه‌رده‌می ئه‌و جۆره سه‌نگه‌ر گواستنه‌وانه نه‌ماوه
) . ئه‌و کاک مه‌لاتۆفیقه‌ی که ئێستا وا بێمنه‌ته‌و هیچ بۆی
گرنگ نیه که ئه‌وکادیرانه بێنه ناو ڕیزه‌کانی
حزبه‌که‌یه‌وه !!!! کاتی هه‌ڵبژاردن (ده‌نگ بده‌ن به لیستی
سه‌وز ) نه‌ک به‌هه‌موو شه‌رتێکیان ڕازی ده‌بوو به‌ڵکۆ
خه‌نده‌و خۆشه‌ویستی بارانی ده‌کردن و وه‌ک چه‌پکه گوڵی
ده‌ستی پێشکه‌شی مان جه‌لالی ده‌کردن ، به‌ڵام زۆر ڕاست ده‌کات
تازه باوی ئه‌و جۆره سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌یه نه‌ماو .
ئه‌وان بۆ کادیرانی شیوعی وابن که شیوعیه‌کان ناسراون نه‌ک
له کوردستان و عێراقدا به‌ڵکو له هه‌موو جیهاندا که که‌سانی
ئازا‌و به‌وه‌فاو پاکن ، ئێوه‌ی خڵه‌فاو چاو‌ڕێی چی ده‌که‌ن
له‌کاتێکدا لیستی زه‌وی وزارو ئیمتیازاتی ٤ ساڵ له‌مه‌و پێش
یه‌ک بست گه‌ردی لێنیشتوه . سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه و شتی زۆر
نادروستی تریش نه‌ک ماستاوکردن ، نه‌ک قڕانێک ناکات و کۆنیش
بووه وباوی نه‌ماوه .
ــ
٢٤/٥/٢٠٠٦
-------------------------------------------------------
* :
پۆڵا سه‌عید . لیستی ئه‌نفالچیه‌کان
**:
ئێواره‌یه‌ک بۆ نان خواردن به‌سه‌ر ماڵێکدا توزیع کرام له
گوندی ئیمامی زامن ، بێ ئێوه‌ناخۆش ماسیکیان ڕاوکردبوو که
له‌خۆم گه‌وره‌تر بوو خاوه‌ن ماڵه‌که ووتی حکومه‌ت کاتی خۆی
تۆوی ماسی کردوه‌ته به‌حره‌که‌وه که تایبه‌ت بوو به‌گۆشت ،
ئێستا نه‌هه‌نگی وا گه‌وره‌ی تیایه که له بنی به‌حره‌که‌دا
ئه‌وه‌نده قورسه له‌جێگه‌ی خۆی ناجوڵێ و نایه‌ته سه‌ر ئاو .
*** :
جه‌وهه‌ر نامیق
****
: زاری کرمانجی ژماره ٤٧ |