له سایتی كوردستان نێت، له ژێر ناونیشانی ، داوه‌تنامه‌ی
كۆنگره‌ی چاك بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی كورد و كورددۆست. له
25 .5 تازه كراوه‌ته‌وه ، ڕێكخراوی چاك چه‌ند دێرێك نووسین و
لیستێك ناوی بڵاوكردۆته‌وه سه‌ره‌تا كه مانشێتی نووسینه‌كه‌ی
چاك ده‌خوێنیته‌وه وا زه‌نده‌كه‌ی كه ڕێكخراوی چاك
داوه‌تنامه و هه‌موو پێویستییه‌كی سه‌فه‌ری بۆ ئه‌و لیسته
ناوه ئاماده كردووه‌و دیاره هه‌ر ئه‌م لیسته ناوه‌ی. چاك.
خودان ئه‌زموون و به‌رهه‌موو ماندو بوونن له سه‌ر كێشه‌ی
ئه‌نفال و جینۆساید،
كه‌چی له نووسینه‌كه‌ی چاك دا هاتووه ، سه‌ره‌تا داوای
لێبوردن له‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه هاوكارییان كردووین یان
كاری دڵسۆزانه‌یان له كێشه‌ی جینۆسایدادا ئه‌نجام داوه و
لێره‌دا ناویان نه‌هاتووه. تكایه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه .
زۆرێك له‌م به‌ڕێزانه‌ی كه ناویان له‌م لیسته دا هاتووه
خۆیان به‌مه‌به‌ستی ئاماده بوون په‌یوه‌ندیان پێوه كردووین .
بۆیه هه‌ر به‌ڕێزێك ده‌خوازێت وه‌ك میوان به‌شداربێت تكایه
با په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات تا له لیستی تازه‌كراوه‌ی
داهاتوودا ناوه‌كانیان دابه‌زێنین . ئه‌م لیسته به‌رده‌وام
تازه ده‌كرێته‌وه .
لێره‌دا سه‌رنجه‌كانم بۆ( چاك) و خوێنه‌ران ده نووسم ،
1 ناونیشانی نووسینه‌كه‌ی چاك ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ی
نه پێكاوه چونكه له ناونیشانه‌كه‌دا واهاتووه كه چاك
داوه‌تنامه‌ی بۆ ئه‌و لیسته ناوه كردووه، به‌ڵام دواتر چاك
ده‌ڵێت زۆر یه‌ك له‌م به‌ڕێزانه كه ناویان هاتووه خۆیان
په‌یوه‌ندیان پێوه كردووین. كه‌واته لیستی ئه‌و ناوانه كه
داوه‌تنامه‌یه‌ن بۆ كراوه‌هه‌مووی به‌و ئاراسته‌یه نه‌كراوه
كه ئه‌و كه‌سه خودان كاری دڵسۆزانه بێت له‌مه‌ڕ كێشه‌ی
جینۆساید، گه‌ر وایه‌و ئه‌و كه‌سه ئه‌زموون و بابه‌تێكی
نه‌بێت له سه‌ر كێشه‌ی جینۆساید بۆ ده‌بێت داوه‌تنامه‌ی بۆ
بكرێت خۆ گوڵی مه‌جلیس نییه.
2 بۆ چاك باشتر نییه له بری داوای لێبوردن پێش بڵاو
كردنه‌وه‌ی ئه‌م لیسته به‌وردی به‌دوای ئه‌و ناوه‌نه‌دا
بگه‌ڕایه ئه‌وسا دڵنیا ده‌بوو كه دڵی كه‌سی لێنائێشێ .چونكه
دڵنیام ئه‌م ناو و ناو بازییه چه‌ندێك دۆست بۆ چاك خركاته‌وه
ئه‌وه‌نده دڵی لێده‌ڕه‌نجێت ،
3 بابه‌تی داوه‌تنامه ده‌بێت ڕونتر ئاماژه‌ی پێبكرێت ئاخر
هه‌ر كه‌سێك كه ئه‌و بابه‌ته‌ی چاك ده‌خوێنێته‌وه واده‌زانێت
ئه‌و كه‌سه‌ی داوه‌تنامه‌كه‌ی بۆ كراوه هاتن و چوون و هه‌موو
خه‌رجێكی له‌سه‌ر چاكه ، كه‌چی وانییه‌و ئه‌و داوه‌تنامه‌یه
ته‌نها ئه‌وه‌یه رێكخراوی چاك به ئیمێل یان به ته‌له‌فۆنێك
یان به نامه‌یه‌كی ده‌ستی به‌و كه‌سه ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه بۆ
دوو كاتژمێر له ئه‌ڵمانیا ده‌بێته میوانی چاك ، له دوای
ئه‌و دوو كاتژمێره ئیتر ئازاده‌و میوانی چاك نییه ،خۆ چاك
ئوتێل و چێشتخانه‌ی دانه‌ناوه
به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی چاك بڵاوی كردۆته‌وه بۆ سومعه‌و
مێژووی پربه‌رهه‌موو ماندووبوونی چاك باشنییه چونكه
كه‌سانێكی زۆر واده‌زانن چاك له خه‌تی جوانی خۆی لایداوه‌و
بوووه‌ته ڕێكخراوی داوه‌توداوه‌تكاری .
له كۆتایدا ئه‌وه ده‌ڵێم هه‌موومان ده‌زانین رێكخراوی چاك
خاوه‌نی مێژوویه‌كی چاكی پڕخزمه‌ت وسه‌روه‌ری و ماندو بوونه و
ده‌بێت به‌رده‌وام وه‌ك ڕێكخراوی كورد بمێنێته‌وه‌و خۆی
نه‌كاته قوربانی ناو و ناو بازی .
ڕیزم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی له‌و لیسته‌دا هاتوون هیچ
مه‌به‌ستێكی تایبه‌تم نییه
خۆشه‌ویستی و ڕێزم وایكرد ئه‌م چه‌ند دێڕه بنووسم . چونكه وا
ده‌زانم چاك له هه‌ندێك حیزبی كوردی زیاتر خزمه‌تی كردووه
|