بۆ ده‌بێ سه‌رگه‌رمی ژه‌نینی ئه‌و مه‌شکه‌یه بین که‌له دێر زه‌مانه‌وه دۆی ژیانی تێدا نه‌ماوه ... !!
زۆر به‌داخه‌وه عه‌قڵه‌کان لای ده‌سه‌ڵاته‌کانی تاڵیبان و ئه‌فغان و کورد‌و به‌لوج و و تورک و فارس ناوچه‌ی نیمچه دورگه‌ی عاره‌ب و ... هتد . یاسا‌و ڕێساکان به‌شێوه‌و شێوازی زۆر دواکه‌وتوانه په‌یڕه‌و ده‌کرێن و به‌ڕێوه ده‌چن بۆیه هه‌رده‌بێ خه‌ریکی ژه‌نینی ئه‌و مه‌شکه‌ی دوواکه‌وتنه بین که‌له دێر زه‌مانه‌وه دۆی ژیانی تێدانه‌ماوه . بۆ ئه‌وان که گه‌لانی جیاوازن بۆ من کێشه‌یه‌ک وگرفتێک نی یه چی ئه‌که‌ن و چۆن ئه‌ژین ... ؟ ، له‌ئێستاو له دوواڕۆژدا . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه بۆمن گه‌لی کورده که‌له‌هه‌مووی ناهه‌مووارتر ژیاوه‌و به‌تایبه‌ت که‌باشوری ووڵاته بێبه‌ش نه‌بووه له‌هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌و جینۆسایدێک به‌ڵام خۆبه‌خت کردنه‌کان و ماڵ ویرانی یه‌کانی له‌سه‌ر سه‌هۆڵیش نه‌نوسران . زۆر به‌داخه‌وه بۆ ژیانی میلله‌تی کورد که‌هه‌تا ئێستا تروسکایی تێدا نی یه بێجگه له‌مه‌رامی سه‌رانی کورد خۆیان که‌ئه‌ویش به‌ئاوات بینینی پله‌وپایه‌و سه‌رمایه‌بووه چونکه ته‌خته ڕه‌شه بێ ڕۆحه‌کانیش هاتنه گۆ هێنده‌ی هاوکێشه‌ی سه‌قه‌تیان له‌سه‌ر تۆمارکراوه ، ئاژه‌ڵه‌کانیش له‌ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵدێن ئه‌زانن جارێ زۆریان ماوه بگه‌نه ئه‌و قه‌راغی ده‌ریایه‌ی که‌نیشتمانێکی پڕ پێنوس و ڕۆشنفیکری یه مرۆڤ و سیستمی هه‌ست به مرۆڤ بوونی لێ یه . بناغه‌و بنه‌ڕه‌تی یاساکان وان هاوکێشه‌و ڕسته‌کانیان له‌سه‌قه‌تی و گه‌وره‌یی هه‌ڵه بوونه‌وه بوون به‌جوانترین کولتوری نیشتمان په‌روه‌ری و ژیان . بۆیه له‌م ناوچه‌ی ئاوه‌ژووی هاوکێشه ڕاسته‌کان سبه‌ینانی ڕه‌ش ده‌بینین و شه‌وانی ڕه‌شتری بێ ژیان دێت به‌سه‌ریا و ئه‌بێ بڵێین خودایا تاکه‌ی ئێمه بینه‌ربین و ئه‌وان له‌پلیکانه به‌رزه‌کانی ژیانه‌وه به‌خێسه‌وه تێمان ڕوانن و تێمان خوڕن و هێما بریق و باقه ته‌زویره‌کانمان بۆ بڵێنه‌وه و هه‌ر په‌رته‌رناشیش بکه‌ین له‌جێی خۆمان ، کفریش نابێت ئێمه‌ش بڵێین به‌ده‌نگی به‌رز هاوارکه‌ین ئێمه‌و ئێوه جیاوازنین ، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین ئێوه چین ... ؟ که‌واته ئه‌و جیاوازی یه زۆره ئه‌گه‌ر به‌یاساو ده‌ستوری سه‌ده‌کانی یانزه‌و دووانزه ووڵات بچێ به‌ڕێوه وه‌ک و ووڵاته هه‌ره دواکه‌وتووه‌کانی دنیا که سیستمی باوک سالاری و عه‌شره‌ت گه‌ری که کوڕی کرێکار هه‌رئه‌بێ کرێکار بێت و کوڕی ئێوه‌ی ئاغا ده‌بێ سه‌رکرده‌بێ ، جیاوازی له‌بیرو هۆشدایه له دوو سیستمی جیاواز‌و هه‌روه‌ها له‌یه‌ک چووشدایه که ئه‌وان ( ده‌سه‌ڵات ) وه‌ک فیرعه‌ون ( زۆردارن ) و ئێمه‌ش گه‌مژه‌و ( بێعارین ) چونکه هێشتا له‌قاوغی خێڵ و به‌ربه‌ری یه‌تدا له‌ناوی ناوه‌وه‌ی دوواکه‌وتن و له‌دووای دوواوه‌ین و سه‌رمان له توێژاڵی نامه‌عریفیدا لانه‌بردووه و یه‌که‌مین خه‌ڵکین له‌دوواکه‌وتندا ، بۆیه هه‌میشه هاوسێی له‌خۆمان ڕه‌شتر له‌هه‌ناوا هامڕای سه‌فه‌ره‌که‌ی ژیانمان بووه . نیشتمانێک به‌خوێنی هه‌ژارو کرێکار هه‌ناسه‌ی سه‌ربه‌ستی هه‌ڵمژێ ، نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌خۆبه‌خشینی ڕۆڵه‌کانی که‌له‌چینی ژێره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگابن و که‌م ده‌ست و نه‌دار هه‌میشه خۆبه‌خش بێت و پاڵه‌و جوتیارو ڕه‌نجده‌ر شۆڕش که‌ن و کاره‌کان به‌رن به‌ڕیوه ، ئه‌ودایکانه‌ی که‌هه‌میشه‌ش سک سوتاوو پێخاوسن ڕۆڵه‌یان شه‌هید بێت ئه‌و خوشکانه‌ی که‌له‌به‌ر نه‌بوونی وهه‌ژاری قوتابخانه ناکه‌ن و ئه‌و کوڕانه‌ی که به‌ڕۆژ ئیش ده‌که‌ن و به‌شه‌و ده‌خوێنن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی یه‌ک بنێرن بۆ برا پێشمه‌رگه‌کانیان که زۆر له‌وه‌ش زیاتر خۆبه‌ختکردن ئاسانترین خۆبه‌خشین بووه له‌لای ئه‌م نه‌ته‌وه سته‌م دیده‌یه . به‌و هه‌موو تێکۆشان و خۆبه‌خت کردنه شۆڕش ده‌کرێ و هه‌زاران ماڵی پڕ به‌خته‌وه‌ری ده‌بن به خۆڵه‌مێش ، هه‌زار ئه‌وه‌نده زیاتر بۆ گه‌ل و نیشتمان خوێن بووه به‌ڕوبارو تینوێتی ناخی گڕگرتوی ئه‌م خاکه‌ی پێ شکاوه . که‌چی کوڕه ئاغایه‌کی پاک و ته‌میز که به‌دامێنی پێشمه‌رگه‌یه‌کی برسی نابێت ، ده‌بێ به ئاغا‌و سه‌رگه‌وره‌ی تۆ‌و باوکی تۆش . ئه‌وه سته‌می نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی یه . به‌داخه‌وه له‌ووڵاته دوواکه‌وتووه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ندێ ووڵاتی تاک ڕه‌وی و دیکتاتۆری ترکه‌نا زانا‌و نادیموکرات و به‌سه‌ده‌کانی سه‌رو ناوه‌ڕاست هه‌نگاو ده‌نێن ، زۆر ڕیز له شێخ و ده‌روێش و مه‌لاو ئاغا‌و سۆفی و پیاوی ئاغا یان میری ... هتد ، که‌ئه‌مانه زۆربه‌یان مشه‌خۆر بوون و ئه‌رکیش بوون له‌سه‌ر خه‌ڵکی ، له‌سه‌رووی هه‌موو که‌سێکه‌وه بوون و ئیش و کاریان ڕۆیشتووه‌و ڕێزێکی تایبه‌تیشیان لێگیراوه ئیتر هیچ نه‌زانیش بووبن کێشه‌یه‌ک نی یه چونکه بێ بیرکردنه‌وه سیستمه‌که‌یان واهاتووه و وه‌ک و کلتورێک له‌سه‌ری ده‌ڕۆن و په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن بێئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی که‌پێویسته ڕێز زیاتر له‌گه‌نجێک بگیرێ که ڕؤشنبیره‌و خزمه‌ت ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هانده‌رێک که‌گه‌نجه‌کان بمێننه‌وه و کاربکه‌ن بۆ ووڵاتیان چونکه ژیله‌مۆی پایده‌ری ژیان و پێشکه‌وتنی ووڵات بریتی یه له‌گه‌نج . به‌ڵام ئێمه‌ی که خۆمان به‌سیکۆلارو پێشکه‌وتوو مه‌ده‌نی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ین وه‌کو لێپرسراوانمان خۆیانی پێوه‌باده‌ده‌ن و مه‌ده‌نی یه‌تیان کردووه به‌بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زاریان که‌به‌بڕوای من زۆر زۆری ماوه بۆ به‌رهه‌یوانی توێکڵی مه‌ده‌نی یه‌تیش نه‌ک سه‌ربانه‌که‌ی . چونکه هه‌تا ئێستا له‌و مه‌ملله‌که‌ته‌ی ئێمه‌دا مرۆڤی کۆیله هه‌یه‌و زۆره‌و ده‌شفرۆشرێ و ئاڵ و گۆڕیشی پێده‌کرێ و که‌سیش له‌سه‌ری نادوێ ، ئه‌مانه‌ش نمونه‌ن بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که‌بناغه‌ی ژیان و بوون به‌هه‌ڵه لێئه‌ده‌ن و نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ره‌و نه‌هامه‌تی و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن . چۆن ده‌سه‌ڵاتێک له‌ڕوی دێت و شه‌رم ناکات که به‌زرنگی به‌رنامه‌ی چه‌واشه بوون دابنێ و باس له‌مه‌ده‌نی یه‌ت بکات بۆ نیشتمان و گه‌لێک که‌هه‌میشه له‌ترس و خوێن و داچڵه‌کین و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان و که‌م و کوڕی ئابووری و نه‌خوێنده‌واری و ناسه‌ربه‌ستێتی تاک و ناحه‌سانه‌وه‌یی کۆمه‌ڵ که‌ئه‌مانه هه‌مووی چنگی غه‌درو داماڵین و سوتانی ڕۆحه‌کانی شه‌یدای ئازادی یه و له مرۆڤی کوردا ڕاهاتووه‌و چێنراوه ئه‌وه‌نده‌ی کوردیش ناڕه‌حه‌تی دیووه‌و کێشه‌ی ناخ و ژیانی سه‌قه‌تبوون به‌به‌رده‌وامی تیا ڕواوه ئیدی بۆ مه‌ده‌نی یه‌ت زه‌مین و ئه‌ستێره‌کانه چونکه له‌گه‌ڵ نمونه‌و ده‌ردی وه‌ک : (( ژن به‌ژن و شیربایی و ژن له‌بری خوێن و گه‌وره به بچوک و خزم خزمێنه‌و عه‌شیره‌ت و ئاغا‌و پیاوسالاری و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی .. هتد . )) که ئه‌مانه تاڵترین کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورده له‌ناوچه‌که‌دا له‌ڕاستیدا ئه‌مانه ده‌ردی مرۆیی وکۆمه‌ڵایه‌تین و خه‌ڵک و میلله‌ت به‌ره‌و دوواوه ئه‌به‌ن و مێژوو فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تی له‌که‌دارو شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن . هه‌ربۆیه ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داری یه نه‌خوێنده‌واره‌ی کورد نی یه که میلله‌ت به‌ئاگا بێنن و ڕۆشنبیری بکه‌ن چونکه ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه له‌به‌رنامه‌و پڕۆگرامیاندا به‌تایبه‌ت له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و جۆره‌مان ده‌بینی بۆ شکاندنی ئازاری ئه‌م نه‌ته‌وه هیلاک و ڕه‌ش و ڕوته به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رنامه‌کان هه‌موو ڕامیارین بۆ ئه‌وه‌ی درۆکان له‌وێوه په‌خش بکه‌ن بۆ نمونه ووشه جوانه‌کان له‌به‌رنامه‌ی دیداره‌وه مکیاج ده‌کرێ و په‌خش ده‌کرێ و بوونی نی یه .. ! بۆ وێنه وه‌کو : ووشه‌ی دیموکراتی و ئازادی و ماف و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سۆسیال دیموکراتی سه‌رده‌می نوێ و مافی ئافره‌ت و مافی منداڵ و .. هتد . له‌وه ئه‌چێ ده‌سه‌ڵات هه‌ر به بیری حه‌فتاکان و خێزانی میللی و خه‌ڵکی ساده‌و دڵپاک و نه‌خوێنده‌وارمان تێبگه‌ن و لێمان خوڕن هه‌روایش بیر ئه‌که‌نه‌وه ئه‌گینا چۆن ڕێ به‌خۆیان ده‌ده‌ن کوڕی خه‌ڵکی پاسه‌وان بێت و کوڕی خۆیان له‌پێشی پێشه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حوکمه‌ت دانیشن و هه‌روه‌ک سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست خۆیان بکوژو ببڕ بن و ده‌وڵه‌مه‌ندترین و به‌ده‌سه‌ڵاتترین که‌س بن له‌ناوچه‌که‌دا له‌ئه‌نجامی ڕوبارێک خوێن و فرمێسکی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و خه‌باتی زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ک و له‌چه‌رخی بیست و یه‌ک و دنیای سیکۆلارو مه‌ده‌نی یه‌ت وه‌ک و له‌سه‌ده‌ی دووانزه‌ی کۆیلایه‌تی و زوڵمی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ژین که‌به‌تاریکترین سه‌رده‌م ناوده‌برێ له‌مێژوودا . بۆیه کوڕه‌کانیان داناوه که‌هه‌ر ئاغابن له‌دووای خۆیان و ئێمه‌ش هه‌رکۆیله‌بین له‌دووای خۆیان به‌ڕاستی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته تاک ڕه‌وی یه‌و دیکتاتۆری یه ، ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر ڕوخانه‌و دوواکه‌وتنی خه‌ڵک و نیشتمانه . بۆیه پێویسته خه‌ڵکانی خه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌مانه به‌ئاگابێنێت و ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌یه که‌خوێنی ئه‌م میلله‌ته‌یه به‌فیڕۆ نه‌دات ، چونکه له‌هه‌موو بارێک‌دا هه‌ر ئه‌و میلله‌ته سته‌م دیده‌یه زه‌ره‌رمه‌نگ ده‌بێت . خه‌ڵکی کوردیش به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر واتێگه‌یشتبوون که کوردستانی باشوور ئه‌بێته جێگه‌و هانده‌ر بۆ ڕزگاری به‌شه‌کانی تری کوردستان به‌ڵام به‌داخه‌وه باشوور بوو به‌ڕێگر له‌به‌رده‌م هه‌موو پارته ڕامیاری یه‌کانی کوردستان چ ڕۆژهه‌ڵات که کۆمه‌ڵه‌و دیموکرات به‌ته‌واوی چالاکی سه‌ربازییان نه‌ما و له‌به‌رهێمنی سنور‌و داوای سه‌لامه‌تی پاسداره‌کان و به‌قسه‌کردنی سه‌رانی کورد له‌گه‌ڵ پاسداران و ووڵاتی جمهوری نائیسلامی و جێبه‌جێ کردنی پلانه‌کانیان و وه‌هه‌روه‌ها لێدانی په‌که‌که‌و ڕازی کردنی که‌مالیسته‌کان و که‌تا‌ئێستاش سه‌رانی کورد له‌باشوور سورن له‌سه‌ر کوشتن و ڕاونانی براکانیان له باکور و بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ی که‌لێیان ده‌کرێت و داپڵۆسین و سه‌رکوت کردنی هه‌موو خۆپیشاندانێک که‌به‌رگری له‌باکور بکات . که‌واته ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی له‌باشوور درا به‌فیڕۆ چوو ، چونکه نه‌یارمه‌تی میلله‌تی باشوور دراو نه زامه‌کانی تیمارکرا بێجگه له‌و هه‌موو زوڵمه‌ی که‌له‌شه‌ڕی ناوخۆدا به‌هه‌زاران کوڕی ئه‌م میلله‌ته کوژراو هه‌زاران ماڵ ئاواره بوو که ئێستاش نیوه‌ی میلله‌تی که‌رکوک ئاواره‌یه‌و له‌ژێر خێمه‌دا ئه‌خه‌ون بێجگه له‌و هه‌موو زوڵمی چینایه‌تی یه و نه‌بوونی ڕاست و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و .. هتد . به‌ڕاستی هه‌وڵدان بۆ پله‌وپایه‌و سه‌رمایه و ناوچه‌گه‌ری هه‌ر له‌خۆیان جوانه چونکه تاقیکردنه‌وه‌یان زۆره هه‌م هی شاخ و هه‌م هی شار . ئه‌وه‌ی که‌بیری لێناکه‌نه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکه‌و ئه‌وه‌ی که شه‌وو ڕۆژ ئێشکی بۆ ئه‌گرن و به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نێن پله‌و پایه‌و سه‌رمایه‌کانیانه ، هه‌ر بۆیه خه‌میانه ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه بۆکه‌س نه‌بێ ته‌نها بۆ کوڕه‌کانیان به‌جێ بمێنێ چونکه ته‌نها کوڕی ئه‌وان مرۆڤه‌و ئێمه‌یه‌کی ڕه‌ش و ڕووت به‌دامێنی که‌وای ئاغاکانیان نابین له‌تێڕوانینی ئوستوقراتیانه‌یانه‌وه . خه‌ڵکی به‌وه ئاوساوه که‌درۆکانی ئه‌مڕۆیان پتره له درۆکانی دوێنێیان ئه‌گه‌ریش بۆکه‌می ئه‌و پانزه ساڵه دابنێین که له‌حوکومڕانیا نوێن ( ساوا ) خۆ سه‌دامی تاوانبار که‌دڵیشتان نایه‌ت له‌سێداره‌ی بده‌ن ، دوو پانزه‌یی حوکمی کرد . زوڵم لێوان لێو هاتووه به‌ئاشکرا ئه‌یانه‌وێ ئه‌م پڕۆسه‌یه سه‌رنه‌گرێ و به‌قوڕاچێ چونکه خواخوایانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وروپا چونکه له که‌شخه‌یی کوردستان تێر بوون ئه‌یانه‌وێ ئه‌و چه‌ند ملیۆنه‌ی یان ئه‌و چه‌ند ملیاره‌ی که‌به‌خێزانه‌کانیاندا ناردوویانه بۆ ئه‌وروپاو به‌و کارخانه‌و موڵکانه‌ی ئه‌وروپایشیان شادبن . ئه‌گه‌ر وانی یه ئه‌ی بۆ به‌ڕێز کاک ئارام ڕه‌حیم که لێپرسراوی که‌رتی ڕێکخستنی کفری یه له‌تاو زوڵم و نه‌فامی ئێوه ده‌می خۆی دوریوه‌ته‌وه و مانی گرتووه له‌نان خواردن که‌له ساڵی 1985 ه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی گه‌له‌که‌مانه به‌بێ دابڕان یان خه‌می خه‌ڵکی باشتان نی یه غه‌یری ماستاوچی یه‌کان . یان ئه‌گه‌ر وانی یه و دڵسۆزی کوردوکوردستانن ئه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی پاڵپشتی کورده‌کانی باکور ناکات و به پێشمه‌رگه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئه‌ڵێ بڕۆن کوردستان به‌جێبهێڵن و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌مان لێ لابه‌ن ، ئه‌و ئه‌گه‌ر یه‌ک تۆز کورد بێت ویژدانی ئه‌بێ گڕ بگرێ که‌کاتێک کچانی دیاربه‌کر به‌قژ ڕاکێشان ده‌بینێ و ناوێرێ فزه‌بکات . سه‌رانی کورد ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌که‌ن بۆ وه‌ڵامی ئێران و تورکیا ناده‌نه‌وه که ناوچه سنوری یه‌کان تۆپ باران ده‌که‌ن هه‌موو ڕۆژێک ، یان توخوا جێی پێکه‌نین نی یه شاری ده‌ربه‌ندیخان که‌ئه‌و ئاوه‌زۆره‌ی لێ یه و به‌ناوبانگه به ئاو‌و سه‌ده‌که‌ی ده‌ربه‌ن یه‌ک هه‌فته زیاتره ئاو له‌گه‌ڕه‌که‌کاندا نی یه بۆ خواردنه‌وه . من پێم وایه ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌باشوور زه‌ره‌رمه‌ندترو خراپتر بووه وه‌ک له‌دوژمنان بۆ کوردستان ، ئه‌گه‌ریش ئه‌ڵێن ئه‌ی چی بکه‌ین ؟ به‌خوا عه‌یب و عاری تیانی یه بڵێن بۆمان ناچێت به‌ڕێوه زۆر به‌ڕێزانه‌تره له‌وه‌ی که میلله‌تی خۆتان بخه‌ڵه‌تێنن ... ! .
م . حه‌مید عه‌زیز
|
|
02/09/2015 |