په‌رله‌مانێکی لاواز‌و ... میری یه‌کی دووناوچه‌یی . . . !
له‌ڕاستیدا په‌رله‌مان به‌واتای زمانحاڵی میلله‌ت و نماینده‌ی ئازاره‌کانی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که هه‌ڵی بژاردووه‌و هێنانه‌دی ئاواته‌کانی چونکه به‌و پێناسه‌یه‌ش که وێنه‌و تابلۆی نه‌ته‌وه‌ن ئه‌و شێوه مۆدێرنێتی یه ئه‌به‌خشێ که‌له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پێیان به‌خشراوه ، ئه‌بێ توانای ئه‌وه‌شیان هه‌بێ که‌لێپرسینه‌وه بکه‌ن له‌لێپرسراوانی ووڵات و نه‌هێشتنی تێکدانی ووڵات له‌لایه‌ن به‌رپرسه خراپه‌کانه‌وه و وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌رهه‌ڵستکار ( معارظة ) هه‌بێ بۆ تاووتوێ کردنی ئیش وکاره‌کان و ڕه‌خنه له‌کاره هه‌ڵه‌و دزێوه‌کان بگیرێ . ئه‌گه‌ر وانه‌بوو که‌واته ئه‌و په‌رله‌مانه ئیفلیجه‌و ناتوانێت داخوازی میلله‌ت بهێنێته‌دی . به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی ئیفلیج ئه‌وه‌ی ئێمه‌یه که ئاوێنه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانه کارتۆنیانه‌یه که ووڵاتانی ده‌وروبه‌رو دراوسێ هه‌یانه‌و هیج ڕۆڵێکیان نی یه‌و ته‌نها له‌به‌ر ده‌نگی ده‌ره‌وه‌یه که بڵێن دیموکراتین و به‌یاساو ڕێسای مۆدێرنی یه‌ت گه‌یشتوون و ئه‌مه‌ش سه‌رپۆشێکی ڕنگ دیموکراتی یه له‌به‌ر ڕه‌خنه‌ی ووڵاتانی پێشکه‌وت و یان مافی مرۆڤ یان هه‌ر ڕێکخراوێکی تری مرۆیی که‌جارێ بوونی نی یه به‌ڵام ژێر سه‌رپۆشه‌که هه‌میشه قه‌تڵ و عامی ئازادی و خنکانی هه‌ناسه جوانه‌کانی سه‌ربه‌ستی یه . ئه‌و شێوه ووڵاتانه به‌ڕاستی ووڵاتی سه‌قه‌ت و تاک ڕه‌ووین بۆ وێنه ئه‌م چه‌ند ووڵاته سه‌رتۆپکی درۆی دیموکراتین و کاره‌کانیان بۆته سه‌ره‌تان و دڵی نه‌ته‌وه‌که‌یان پێ کوشتووه .. له‌و ووڵاتانه‌ش ( ئێران ، تورکیا ، سوریا ، عێراقی کۆن ، به‌گشتی ده‌وڵه‌ته‌عاره‌بی یه‌کان که 22 ده‌وڵه‌تن ) چونکه ته‌نها ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته به‌وشێوه‌یه ڕه‌فتار ده‌کات . میریش ( الحکومة ) واتای چه‌ند دام و ده‌زگایه‌ک به‌سیستمی به‌ڕێوه‌بردن و چاره‌سه‌رکردن وه لێپرسینه‌وه‌ی کێشه‌کان بۆ خه‌ڵک و پاراستنی هێمنی له‌ناوه‌وه‌ی ووڵات و ئاگاداری سنوره‌کانی ووڵات و خه‌می خه‌ڵک و دۆزینه‌وه‌ی کار‌و ژیان و بیمه‌ی بی‌کاری که ڕۆڵی گه‌وره ده‌بینێ له یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ( العدالة الاجتماعیة ) و لابردنی ئه‌و سیستمه‌ی که‌به‌عس به‌میرات به‌جێی هیشت بۆمان (( دامه‌زراندنی هاووڵاتی بۆ دام و ده‌زگا میری یه‌کان به پسوله‌ی پارتێتی ( التزکیة الحزبیة ) که‌ئه‌وه هه‌ستی به‌هاووڵاتی بوون که‌م ده‌کاته‌وه )) . میریش هه‌رده‌بێ له‌ئه‌نجامی هه‌لبژاردن بێت دووایی ئه‌و چه‌ند پارته‌ی له‌هه‌ڵبژاردندا بوون پله‌و پایه‌کان به‌گوێره‌ی ده‌نگه‌کانیان دابه‌ش ده‌کرێت . ئه‌وه‌ی له‌کوردستان ئه‌نجام ده‌درێ وه‌ک ده‌نگدان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان بۆ ( ی ن ک ) و ( پ د ک ) ه به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه وه‌ک و ویستی خۆیان پله‌وپایه‌کان ده‌به‌ش ده‌که‌ن ، بۆنمونه کاندیدی ئه‌ندامه‌کانیان وه‌ک حیزب و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش پێویسته خه‌ڵک ده‌نگ و متمانه‌یان بداتێ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌هه‌ردوو باره‌که‌دا حیزب ده‌نگ ده‌دا یان به‌بێ ده‌نگ دان ئه‌ندام داده‌نرێ له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌ی که کێ زۆر حیزبی یه یان دڵسۆز به‌و حیزبه‌بێت ئه‌وا ده‌نگی ده‌ده‌نێ ، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی ڕامیاری گه‌وره‌یه و په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه نی یه وه‌هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌تریش ئه‌که‌ن که‌ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی ئه‌ندامانیان له‌سه‌ر بناغه‌ی پسپۆڕی و کارامه‌یی نی یه ، چونکه زۆربه‌ی وه‌زیرو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانمان بڕوانامه‌ی ناوه‌ندیان نی یه وه‌له‌وه‌ش خراپتر چه‌ند مه‌لایه‌ک له‌هه‌ردوولا ده‌که‌نه ئه‌ندام و ته‌نها بۆ ڕازی کردنی خۆیان و خه‌ڵکی ناڕامیاری و بازاڕی ، ئه‌گینا له‌ناو په‌رله‌ماندا له‌ڕیزی دوواوه زۆر جار مه‌لاو هه‌ندێ ئه‌ندامی تر خه‌ریکی باوێشکن و ده‌خه‌ون له‌وه ئه‌چێ شه‌و نه‌خه‌ون له‌ماڵه‌وه .. ! ( کێ ئه‌زانێ چی ڕوده‌دات له‌تاریکی و مانگه شه‌وی ناو هۆڵی ڕازاوه‌ی کۆشکه‌کان .. ؟ ) ، کێش ئاگاداره له قۆڕه‌ی سکی هه‌زاران برسی که خه‌ویان لێناکه‌وێت شه‌وانه له برسا یان له‌سه‌رما یان له‌گه‌رما که ئه‌وانه‌خۆبه‌خشیش بوون بۆ ئه‌م خاک و گه‌له . وه‌هه‌روه‌ها کابینه‌ی پێنجه‌می نوێی میری هه‌رێمی کوردستان ( حکومة اقلیم کردستان ) هه‌ڵه‌ی زه‌قی تیاکراوه ده‌رهه‌ق به‌میلله‌تی کورد ، بۆ نمونه وه‌زیره‌کان که‌بریتین له 42 وه‌زیر خۆیان وه‌ک و حیزب هه‌ڵیان بژاردون ئه‌گینا که‌گوێ له‌ڕادیۆکان ده‌گریت و ڕۆژنامه‌کان ده‌خوێنیته‌وه بۆت ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م ئه‌ندامانه ته‌نها حیزبه‌که‌ی به‌دڵێتی به‌ڵام خه‌ڵکی حه‌زیان پێناکه‌ن و نایانه‌وێن ، مادام خه‌ڵکی نایه‌وێن که‌واته ئه‌و پڕۆسه‌یه له‌سیستمی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چێ و هیچ شه‌رعی یه‌تی نابێت . وه‌هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌یه‌کی تریش کراوه که ژماره‌ی وه‌زیره‌کان سروشتی نین و زۆر زیاترن له تیکڕایی سروشتی ژماره‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و قه‌باره‌ی میری که بێبه‌شه له‌زۆر شتومه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌یکه‌ل و قه‌باره‌و کێشی نی یه له ڕووی یاسایی و جیهانی یه‌وه بۆنمونه نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی دانپیانانیان و بوونیان وه‌ک میری یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و نه‌بوونی باڵوێزخانه‌و ( السفارة ) و نه‌ناساندنی ئاڵای کوردستان به‌شێوه‌ی ڕسسمی و ده‌وڵه‌تی و زۆر که‌م و کوڕی تر که‌هه‌یه‌و جێی ئه‌وه نی یه که‌باس بکرێت لێره‌دا ، که‌چی ئه‌و ژماره زۆره له وه‌زیران کارێکی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌و هه‌ر به‌زمی فیفتی به فیفتی یه‌که‌ی جارانه چونکه به‌سێ پارێزگا ئه‌وهه‌موو وه‌زیره کارێکی ناسروشتی یه چونکه میری یه‌که‌ی عێراق که‌ئێمه خۆمان له‌وان به‌باشترو پێشکه‌وتووتر ده‌زا‌نین به پانزه پاریزگاوه‌و به‌نزیکه‌ی 20,000,000 مرۆڤه‌وه 27 وه‌زیریان هه‌یه . ووڵاتی سوید که‌یه‌کێکه له ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی دنیا 17 وه‌زیریان هه‌یه و زۆربه‌ی ووڵاتانی دنیا ژماره‌ی وه‌زیریان نزیکه‌ی 12 تا 15 وه‌زیره . به‌داخه‌وه ئێمه به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه هه‌میشه کاری ناڕێک و خراپمان کردووه و خۆمان زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند بووین بۆ گه‌له سته‌م دیده‌که‌مان به‌ڵام به‌وه پاساو ده‌هێنینه‌وه که ئێمه نوێین و هیچ نازانین ئه‌وه‌ش خۆ شکاندنه‌و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تره .
م . حه‌مید عه‌زیز
|
|
02/09/2015 |