ته‌نیایی  ... ! !

 

م . حه‌مید عه‌زیز
M_Hamidaziz@hotmail.com  

 

هێدی .. هێدی هه‌موو شه‌وێ

له‌سوچی ژوره‌ سارده‌که‌م

ته‌نیا ئه‌بم ڕۆحم ئه‌گری

سه‌رتاپاشم ئه‌بێ به‌غه‌م

دڵم دیله‌و سینه‌م ئه‌گری

هه‌ست به‌ڕۆح سوتانێک ئه‌که‌م

کێ له‌منی داغ تێ ده‌گا

تاپێڵومی بۆ دابخه‌م

هێدی .. هێدی هه‌موو شه‌وێ

به‌ناخی ئه‌رزا ڕۆئه‌چم  .. !

گریان پیشه‌ی منداڵیمه‌

که‌چی من ئێستا له‌و ئه‌چم

من برسی عه‌شقێکی وێڵم

له‌مێژه‌ ئه‌و‌ ته‌نیای کردوم

ده‌رگاکانی ڕۆح داخرا .. !

له‌وه‌ته‌ی ئه‌و به‌جێی هێشتووم .

هێدی .. هێدی هه‌موو شه‌وێ

سه‌فه‌ر له‌غوربه‌تا ئه‌که‌م

ته‌نیاو نامۆ هه‌ر چاوه‌ڕوان

من ڕێگاکه‌ت نیگا  ده‌‌که‌م

هێدی .. هێدی هه‌موو شه‌وێ

له‌م ژوره‌وه‌ ده‌نگی زیکر

ده‌نگی ته‌نیایی و عه‌شقی خوا

چرپه‌ی ئازاره‌کانی خۆم  .. !

جه‌سته‌م له‌ت و ناخم ئه‌خوا

وێڵم له‌م ژوره‌ تنووکه‌

له‌م میحرابه‌ ساردوسڕه‌

ته‌نیاو ته‌نیام  ... !

شه‌یدای گه‌رمی عه‌شقی ئه‌وم

ڕێبواری عه‌شق و حه‌زێکم

هه‌موو ڕۆژێ بۆ ئه‌و ده‌مرم

ئه‌ی ئه‌و عه‌شقه‌ی به‌جێت هێشتم

له‌ ته‌نیایش ته‌نیا ترم  ... !

 

 

 
           

 

02/09/2015