جارێکی تر پێنووسه‌کان ده‌شکێندرێن به ناخی ڕه‌شی ده‌سه‌ڵات ... !
به‌ڕاستی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دنیا به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان له‌سه‌ره‌تاووه خه‌ڵکێک خۆی به‌خت کردووه بۆ چاره‌نوسیان له‌ده‌ست (( سه‌رمایه‌داری نه‌خوێنده‌وار )) که‌له سه‌رده‌می ئاغایه‌تی خراپتر‌و چه‌وسێنه‌ره‌وه‌تر بوون . ئه‌توانم بڵێم سه‌رده‌می کۆمۆنی سه‌ره‌تایی مرۆڤ باشتر بوو له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دار که به‌پێشکه‌وتوتر داده‌نرێ وه‌ک له ئابووری سۆشیالیستی یه‌که‌ی مارکس دا (( الاقتــصاد الاشتراکی )) باسی لێوه ده‌کات ، به‌ڵام سه‌رمایه‌داری خوێنده‌واره ئه‌مه‌یان که‌مارکس ئیشاره‌ی پێداوه‌و هه‌نگاوێک پێشکه‌وتوتره . ئێمه ئه‌زانین تۆی میلله‌تی ئازای باشوور له‌چ بارێکدای له‌چ قوڕبه‌سه‌ری یه‌ک دای چونکه ئه‌زانین ده‌سه‌ڵاتی باشوور که‌به‌هیج شێوه‌یه‌ک هاوڕێی دیموکراتی نین ئه‌وه‌یشی که‌داوای تۆزی به‌رداوێنی ئازادی ده‌کات مه‌رگ چاوه‌ڕێیه‌تی به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌زانین که‌تۆی نه‌ته‌وه‌ی کوردی قاره‌مان ڕۆڵه‌ی خاکێکیت له‌کۆنه ئه‌نفالچی و فایلدار نه‌ترساوی . به‌داخه‌وه ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی دنیا که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌باشوور چاوی لێ‌ناکات و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه‌ی ووڵاتانی دراوسێ ده‌ڕوات که به‌داخه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێری ده‌بات . پێویسته سیستمی دیموکراتی به پراکتیکی بوونی هه‌بێت نه‌ک ته‌نها به‌ده‌م و له‌ڕاگه‌یاندنه‌کان که بووه به‌بنێشته‌خۆشه‌و به‌ڵام له‌ڕاستیشدا بوونی خه‌وێکه له‌هه‌موو ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات نایه‌ته‌دی به‌لای باوێشکی هیچ شارستانی یه‌کی پێشکه‌وتووشدا ناچێت . ووڵات و ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت پارله‌مانه‌که‌ی پێویستی به‌ئۆپۆسیسیۆن (( المعارظة )) هه‌یه که‌به‌ئاگای بهێنێ و له‌لێشاوی غه‌زه‌بی میلله‌ت بیپارێزێ و بیهێنیته‌وه هۆش چونکه پارله‌مانی هیچ ده‌وڵه‌تێک یاسایی نابێت به‌بێ ئۆپۆسیسیۆن ، چونکه پارله‌مان واتای دیموکراتی و نماینده‌ی گه‌ل ئه‌م شێوه یاسایه له‌هه‌موو دنیا به‌بێ ئۆپۆسیسیۆن نابێ ته‌نها له‌په‌رله‌مانه لاوازه‌که‌ی لای ئێمه نه‌بێت . به‌ڵام بیری بچوکی پارتایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی لێپرسراوه‌کان و که‌می تاقیکردنه‌وه‌ی ڕامیاری و نه‌خوێنده‌واری و نه‌بوونی بیری فراوانی ڕامیاری گشتی (( العقل السیاسی )) بۆته هۆی هه‌ڵه‌ی گه‌وره گه‌وره که‌ده‌ره‌نجام ته‌قی یه‌وه‌و ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌کی زوڵم لێکراوی په‌نگخواردوو به‌رز بووه‌وه دژ به‌دوواکه‌وتوترین و چه‌په‌ڵترین سیستمی خێڵه‌کی و به‌ربه‌ری یه‌ت له‌پێناوی مافه‌سه‌ره‌تایی یه‌کانی خۆبه‌خشترین و ئازاترین میلله‌ت که‌ئه‌ویش کورده ، وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و زوڵمه هێنانه‌وه هۆشیش بۆ ئه‌و حیزب و ده‌سه‌ڵاته ده‌ره‌نجامی جیاوازی چینایه‌تی و ناڕێکی له‌به‌ڕێوه‌بردن و نه‌زانینی به‌ڕێوه‌بردن شان به‌شانی زانستی ئه‌مڕۆو نامۆیی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ و دزو درۆزن به جیاوازی سیستمی پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆی دنیا‌و ناڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و درێغی ژیان بۆ هه‌زاران خه‌ڵک که خۆیان شۆڕش و خوێن و خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و ده‌نگ و .. هتد . چه‌وسانه‌وه و نه‌بوونی ڕاستی کۆمه‌ڵایه‌تی (( العدالة الاجتماعیة )) بوو به‌هۆی به‌گووڵ بوونی چه‌ند خونچه‌یه‌کی جوان له‌باخچه‌ی ووڵات و هه‌ناسه‌یان به‌بۆنی خونچه‌ی ئازادی و نێرگزی به‌هاری نیشتمان ،،، ئه‌ویش شاره‌قاره‌مانه‌که‌ی ... (( ڕانیه ، کۆیه ، که‌لار ، سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه ، ئاکرێ )) له‌گه‌رمیانیش ده‌نگ و هه‌ناسه‌ی ئازادییان ترساند و به‌تێڵا پێشوازیان له‌خه‌ڵک کرد ئه‌گینا له‌گه‌رمیانیش پێیان ئه‌ووتن : (( بڕۆن ئه‌ی سپڵه‌کان ، ترسنۆکه‌کان خوای ئه‌م نه‌ته‌وه هه‌ژاره له‌وه خراپترتان لێبکات ئێمه نان نی یه بیخۆین و له‌ناو خێمه‌دا ئه‌ژین ئێوه‌ش هه‌ر کۆشکه‌کانتان به‌رزکه‌نه‌وه هه‌ی فیرعه‌ونه‌کانی ئه‌مڕۆو سواڵکه‌ره‌کانی دوێنێ )) . بچن به‌لای ماستاوچی یه‌کانتانه‌وه و ئه‌رزه‌ی خه‌ڵک دابه‌ش بکه‌ن و ماڵی خه‌ڵکی بخۆن ووڵات و ده‌سه‌ڵات هه‌روا ئه‌ڕوا . ئێمه ئه‌زانین چه‌ند سه‌خته‌و دژوار زانست له‌ناو قه‌ومی هه‌ژارا ، چه‌ند به‌ئه‌رکه پێکه‌نین له‌دنیای غوربه‌ت و سه‌ما کردن له‌شیوه‌نی ئازیزێکا یان ده‌نگێکی ئازاد له سه‌ر شانۆی فاشیزمدا ، ئیدی ئه‌مانه هیچی هێنده‌ی کاری تۆ گران نین ئه‌ی خۆبه‌خش و ماندونه‌ناس ئه‌ی کوردی به‌سه‌زمانی دڵسۆز ، به‌ڵام دڵنیابه مێژوو له‌گه‌ڵ ڕاستیدایه و خه‌ڵکیش ئه‌مڕۆ چاوی کردۆته‌وه و ئه‌زانن دروشمه‌کان درۆ بوون ته‌نها بازرگانی بوون ، ئه‌گینا چۆن پارتێکی سۆشیال دیموکراتی لێپرسراوێکی به‌بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک منداڵێکی کچی ته‌مه‌ن 13 ساڵ مێشکی ئه‌شواته‌وه‌و مین ڕێژی ده‌کات و ده‌ینێری بۆ هه‌ولێر خۆی بته‌قێنێته‌وه له ساڵی 1996 ، بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌م ڕوداوه مرۆڤ ده‌توانێ بچێ سه‌ردانی زیندانی هه‌ولێر بکات و ئه‌و کچه ببیینێ . هه‌موو یاسا مرۆیی یه‌کان ئاوه‌ژون ئه‌گینا به‌ڕیشی کێ ڕه‌وایه ؟؟ فایلدارو ئه‌نفالچی و جاش و پیاو خراپی دۆڕاوی به‌عس ژیانی خۆش و له‌کۆشکوته‌لارا بژی ، به‌ڵام هه‌زارانی وه‌ک میمکه ڕه‌عنای گه‌رمیان له‌خێمه‌دا بژی ئه‌ی مه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڕیشی خۆیان ڕه‌وابێت ئه‌نفالچی و سیخوڕ کاربه‌ده‌ست بێت و خه‌ڵکی دڵسۆز‌و ڕۆشنبیر به‌ند بکرێت بۆنمونه دادگایی کردن و حوکمی شه‌ش مانگ به‌ندکردن به‌سه‌ر ڕۆشنبیرێکی وه‌ک (( ئاسۆ هه‌ردی )) سه‌رنووسه‌ری ئاوێنه و شه‌ش مانگ به‌ندکردنیش بۆ ڕۆشنبیرێکی وه‌ک (( توانا عوسمان )) سه‌رنوسه‌ری هاووڵاتی و گرتن و زیندان کردنی دکتۆر فایه‌ق گوڵپی و هاوڕێکانی و گرتنی کاک حه‌وێز حه‌وێزی په‌یامنێری هاووڵاتی و ته‌نها تاوانی ئه‌م پیاوه ئازایانه نوسینه و ووتنی ڕاستی یه‌کانه که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدایه ، به‌ڵام مخابن ده‌سه‌ڵاتێک تاسه‌ر ئێسقان ناحاڵی و دۆستی دوژمن و دوژمنی گه‌له چه‌وساوه‌که‌یه‌تی . ده‌ست خۆشی له‌پیاوێکی قاره‌مان ئه‌کرێ که ڕێ له‌گه‌نده‌ڵ ده‌گرێ و دژ به‌ئه‌نفالچی و فایلداره ، بۆیه وه‌ک شێر لێی ده‌ترسن و حیسابی بۆده‌که‌ن وه ئێمه لێره‌وه دڵنیای کاک دکتۆری هاوڕێ و خۆشه‌ویستمان ده‌که‌ین و هه‌موو دڵسۆزان و ڕؤشنبیرانی کورد ئه‌که‌ین که‌زوڵم به‌زوڵم کۆتایی دێت و هه‌رگیز ئه‌مانه هێنده‌ی به‌عس قایم نین و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه کاری ناشرین و ناڕه‌وا ده‌کرێ که‌هه‌رگیز له‌کورد ناوه‌شێته‌وه و بۆیه پرۆلیتاری دیکتاتۆر پڕ به‌پێستیانه . خه‌ڵکێکی زۆر له‌پشتی دکتۆر گوڵپی و ئاسۆ هه‌ردی و ڕؤشنبیرانه‌وه‌یه که ئاماده‌ی خۆبه‌خت کردنه بۆ ئازادی و باشتر کردنی ژیانی ناڕه‌وای خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان . تۆش کاک فایه‌ق وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن خه‌ڵکێکی ڕۆشنبیرت له‌گه‌ڵدایه و هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ له‌گه‌ڵ ڕاستیداین بۆ گۆڕان و عه‌داله‌ت له کوردستان و بۆ خۆچاککردنی ده‌سه‌ڵات له‌م ده‌ڤه‌ره ، ئه‌گه‌رنا ڕاپه‌ڕینێکی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه ... چونکه ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کاڵ و کرچ له‌کوردستان ناتوانن پێنوسی ڕؤشنبیرو دڵسۆزان بشکێنن چونکه ئه‌گه‌ر پێنوسێک شکا مێژوو سه‌قه‌ت ده‌بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆی ده‌سه‌ڵات خه‌می سبه‌ینێ ناخۆی .
م . حه‌مید عه‌زیز
|
|
02/09/2015 |