ئه‌گه‌ر
حیزب ماڵێک بێت له گه‌ڕه‌کی سیاسه‌ت، ئه‌وا شاری رۆشه‌نبیری
پڕه له گه‌ڕه‌کی جۆراوجۆر،به‌لام به‌داخه‌وه که ئه‌مڕۆ له
کوردستان حیزب له هه‌وڵی ئه‌وه دایه که هه‌موو
گه‌ڕه‌که‌کان و شار به‌تواوه‌تی له‌ناو ماڵی حیزب بئاخه‌نێ،
ئه‌مه‌ش کارێکی ئه‌سته‌مه، ئه‌گه‌رچی به ئاشکرا ئه‌وه
ئه‌بینین که چۆن حیزب کۆنترۆلی هه‌موو بواره‌کانی ژیانی
کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستانی کردوه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆی
نه‌کراوه و هه‌رگیز و هه‌رگیز بۆی ناکرێت که هه‌موو ژیان له
مالی حیزب بئاخنێت.
حیزب پێویستی به هه‌موو جۆره که‌سانێک هه‌یه، به‌لام هه‌موو
که‌سێک پێویستی به حیزب نیه ..
هه‌ر
بۆیه‌ش حیزب هه‌موو بواره‌کانی ژیان داگیر ئه‌کات، ئه‌یه‌وێت
وه‌ک چۆن خۆی پێویستی به هه‌موو جۆره که‌سه‌کانی کۆمه‌ل
هه‌یه، ئاواش هه‌موو جۆره که‌سه‌کانی کۆمه‌ل پێویستیان به‌و
هه‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ک جۆره گه‌مه‌یه‌کی بێزه‌وه‌ر
دێنێته ئاراوه له نێوان به‌شێک له رۆشه‌نبیران و حیزب،
له‌لایه‌کی تریش ململانه‌یه‌کی هزری و سیاسی، جارێکی‌تریش
به‌داخه‌وه که له کوردستان رێژه‌ی ئه‌و رۆشه‌نبیرانه‌ی که
گه‌مه‌ی بێزه‌وه‌ر له‌گه‌ل حیزبه‌کان ئه‌که‌ن زۆر زۆرتره له
رێژه‌ی ئه‌و رۆشه‌نبیرانه‌ی که ململانه‌ی هیزری و سیاسی
ئه‌که‌ن، ئه‌وه‌ش وای کردوه که ئه‌م گۆمه مه‌نگه
په‌نگخواردوه‌ی ژیان له کوردستان وورده وورده ببێت به
زه‌ڵگاوێکی پڕ له نه‌خۆشی کوشنده، باجی گه‌مه‌ی ئه‌م
رۆشه‌نبیرانه له‌گه‌ڵ حیزبه‌کان خه‌لک ئه‌یدات.
ووتمان
حیزب پێویستی به هه‌موو جۆره که‌سانێکه،{ باش، خراپ،
خوێنده‌وار، نه‌خوێنده‌وار، پیاوکوژ، پێشمه‌رگه، جاش،
تێکۆشه‌ر، دۆڕاو، خێله‌کی، شارستانی، رۆشه‌نبیر، نه‌زان،
قومارچی، ده‌وله‌مه‌ند، هه‌ژار، هونه‌رمه‌ند، چاوه‌ش،
مامۆستا، کرێکار، چوتیار، خاوه‌ن بڕوانامه ،،،،،،
هتد........}
که‌واته ئه‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه بدات که هه‌موو بواره‌کانی ژیان
له‌ناو خۆیدا بئاخنێت، تا هه‌موو ئه‌و جۆره که‌سانه ناجار
بکات به‌بێ حیزب هیچیان بۆ نه‌کرێت، حیزب ئه‌یه‌وێت مامه‌له‌ی
له‌گه‌ل هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ل بکات،بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێ هه‌موو جۆره که‌ل و په‌له تازه‌و ئێکسپایه‌ره‌کانی
ساخکاته‌وه، ئه‌گه‌ر مامه‌له‌ی حیزب له‌گه‌ل ئه‌م هه‌موو جۆره
خه‌لکه نه‌بێت ئه‌وا حیزب ناجار ئه‌بێت که به‌رده‌وام له
خۆنوێکردنه‌وه دابێت، هه‌رچی که‌ل و په‌لی ئیکسپایه‌ری هه‌یه
بیخاته ژێر خاک، ئه‌و کات مامه‌له کردن ته‌نها به که‌رسته
نوێ و سه‌رده‌میه‌کان ئه‌بێت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا میکانیزمی
به‌روپێش چوونه.
هه‌م
دیسان جارێکی‌تریش ئه‌بێ بڵێین به‌داخه‌وه که دوکانی
حیزبه‌کانی کوردستان پڕه له که‌رسته‌ی کۆن و ئێکسپایه‌ر،
کوردستانیش پڕه له رۆشه‌نبیری بازرگان که خه‌ریکی
فڕۆشتنه‌وه‌ی ئه‌م که‌رستانه‌ن به خه‌لکی ره‌ش و رووت و
نه‌زان.
ئه‌م
جۆره مامه‌له‌یه‌ی،که ئه‌م جۆره رۆشه‌نبیرانه له‌گه‌ڵ
حیزبه‌کانی ئه‌که‌ن، ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌و ده‌رد و
گێژاوه‌یه که سه‌رتاسه‌ری کۆمه‌لگا پێیوه گیرۆده ئه‌بێت،
به شێوه‌یه‌کیتر ئه‌توانین بڵێین که ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره
رۆشه‌نبیرانه نه‌بن ئه‌وا هیچ حیزبێک ناتوانێ که‌رسته کۆن و
که‌له‌که‌بوو و ئیکسپایه‌ره‌کانی به خه‌لک بفڕۆشێته‌وه.
ئه‌م رۆشه‌نبیرانه کێن؟
من پێم وایه ئه‌م رۆشه‌نبیرانه، ئه‌و رۆشه‌نبیرانه‌ن که
ئه‌وه‌نده بچوک بوونه‌ته‌وه له جیهانی به‌رفره‌وانی
رۆشه‌نبیری هه‌ست به بوونی خۆیان ناکه‌ن، بۆیه ناجار ئه‌بن
روو له ماله بچوکه‌کانی حیزب بکه‌ن و بوونی خۆیان له‌وێدا
ده‌ربخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش وایان لێئه‌کات که درۆیه‌کی زۆر
گه‌وره پێشتر له‌گه‌ڵ خۆیان بکه‌ن دوایی له‌گه‌ڵ حیزب و ئینجا
له‌گه‌ڵ خه‌لک، خۆیان درۆیه‌که‌ن، حیزبیش زۆر زووتر له خه‌لک
توانای ئاشکراکردنی ئه‌م درۆیانه‌ی هه‌یه، گه‌مه‌که
ئه‌لێره‌یه، ئه‌م رۆشه‌نبیرانه وه‌ک سوپه‌رمانێک خۆیان
ئه‌نوێنن و پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ئه‌که‌ن که ئه‌وان هێزێکیان
هه‌یه له‌سه‌روی هێزی سروشتیه، به بوونیان له ناو حیزب
ئه‌توانن وه‌رچه‌رخان له ناو حیزب بکه‌ن و دوایش له‌ناو
کۆمه‌ل، پێیان وایه حیزب قه‌واره‌ی راستی ئه‌وان نازانێ،
پێیان وایه حیزب بێئاگایه له پوچبوونه‌وه و بچوکبوونه‌وه‌ی
ئه‌و رۆشه‌نبیرانه
له جیهانی رۆشه‌نبیری، حیزبه‌کان
باش ده‌زانن که ئه‌مانه له‌دوای دۆڕانیان له جیهانی
رۆشه‌نبیری گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی که خۆیان بدۆڕێن و بچوک
ببنه‌وه بۆ ماله ته‌سک و ته‌نگه‌کانی حیزب، هه‌ر بۆیه‌ش حیزب
ئه‌توانێ به ئاسانی بۆ مه‌به‌سته تایبه‌تیه‌کانی خۆی
به‌کاریان بێنێت، دوای ئه‌وه‌ی که که‌لکی بۆ حیزبیش نه‌ما
ئه‌و کات ........... ئه‌کات.
٢٦ی٥ی٢٠٠٦
|