قه‌ڵه‌م

هێمن ڕه‌ئووف

کاتێ قه‌ڵه‌مێک وون ده‌بێ و

تیشکه‌کانی خامۆش ده‌بێ و

سه‌ر سینگو به‌رۆکی شاشه‌ و

به‌ریه‌خه‌ی

لاپه‌ڕه‌ی واڵا جێده‌هێڵێ

بۆ کوێ ده‌چێ ؟

کاتێک به‌و شه‌وه‌ ڕه‌شانه‌ی

ئه‌و ساته‌ پڕ له‌ غه‌شانه‌ی

ئه‌م وڵاته‌ بێناوه‌دا تێده‌په‌ڕێ

 داخۆ له‌کام باخی ووشه‌

به‌رچنه‌یه‌ک

ڕسته‌ ده‌چنێ ؟

ئه‌ی له‌کام کانیاوی ئه‌وین

سه‌مفۆنیای نامۆیه‌ک ده‌چڕێ ؟

یان له‌کام چینی ئاسماندا

بریسکه‌ی ئه‌ستێره‌ ده‌کڕێ ؟

*   *    *

 ئه‌م پێنوسه‌

ئه‌فسوناوی و پڕ له‌ سیحره‌م

چاوی له‌گشت

سه‌دایه‌کی

پڕله‌سۆزی ته‌مه‌نتانه‌ .

 

دڵنیابن

گوێی له‌ جوڵه‌ی

هه‌موو سۆڵۆی

که‌مان و سازی ده‌ستانه‌

 به‌ڵام دواجار

له‌ژێر سێبه‌ری

دره‌ختی ئازادی دا

له‌ وچانێکی زۆر کورتدا

ئاگر ده‌گرێ

 

ئه‌وا دیسان

له‌م به‌یانه‌ پڕ نه‌سیم و

بێبه‌ش له‌ ئازادییه‌دا

گزنگ ده‌دا ..

 " ‏30‏.04‏.2006

 

 

 

           

 

02/09/2015