تابلۆ ڕه‌شه‌کان ، به نهێنی له‌سه‌ر سینگی په‌ڕه‌کانی گوڵێکی سور
نه‌خشێنرابوون
په‌ڕه‌کانی گوڵێکی سور
هێمن ڕه‌ئووف
په‌ڕه‌ی یه‌که‌م
جوتێ کۆتر لێک ئاڵا بون
په‌ڕه‌ی دووه‌م
خوێنیان تێکه‌ڵ به‌یه‌ک بووبوو
په‌ڕه‌ی سێیه‌م
تابلۆیه‌ک بوو
چاوی زین و دڵی مه‌مۆی
تیا نه‌خخشابوو
په‌ڕه‌ی چواره‌م
ئاگردانی ماڵی میریان پێ گڕ ده‌دا
په‌ڕه‌ی پێنجه‌م
شیرین گۆرانی ده‌چڕی
فه‌رهاد کامانی ده‌ژه‌نی
په‌ڕه‌ی شه‌شه‌م
ئایه‌تێکی نوێ دابه‌زی
موزیک بۆ فه‌رهاد حه‌رام و
گۆرانیش بۆ شیرین تاڵی
په‌ڕه‌ی حه‌وته‌م
لاس و خه‌زال
بوبون باڵداری کێوی
په‌ڕه‌ی هه‌شته‌م
له‌چنگی چه‌ند ڕاوچیه‌کدا
ته‌کبیری برژانیان کرا
په‌ڕه‌ی هه‌شته‌م
دێوانه بۆ شه‌م ده‌گریا
په‌ڕه‌ی نۆیه‌م
شه‌م شاژنه و فه‌رمان ده‌دا
بوکه شووشه‌یه‌ک له باڵای
له ژوور سه‌ری ئه‌و نه‌فامه که‌ڵه‌ک بکه‌ن
تا هه‌ر نه‌بێ له‌و گریانه ژیر بێته‌وه
په‌ڕه‌ی ده‌یه‌م ... ؟
یازده ...
دوازده ...
سیازده ...
چوارده..
په‌ڕه‌ی چوارده
چه‌ند خه‌مگینه !
په‌ڕه‌ی چوارده..!!!!!!!!
عومه‌ری خاوه‌رم بینی
ده‌ڕۆی دایکێک بۆ مناڵه‌که‌ی بهێنێ
تا هاته‌وه
پشیله مناڵه‌که‌یان
کردبوو به پۆڕی خوراو
یه‌که یه‌که‌ی په‌ڕه‌کانم کۆکرده‌وه
هه‌ریه‌که‌یان داستانێ بوو
نه‌بیستراو
نه خوازراو
خنکێنراو
دوا لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و گوڵه دڵ پڕ له دڕکه
من و تۆ بووین
له ئاهه‌نگێکی زۆر خۆشدا
بۆ یه‌ک ده‌بووین
که‌چی خێرا !
باران باری
ته‌رزه باری
به‌فر باری
لافاو هه‌ستا
دۆڵ‌و نشێو پڕ بوون له ئاو
شاره‌کان ده‌بوون به‌ده‌ریا
ئاهه‌نگ نه‌ما
که‌شتییه‌که‌ی باوه نوح هات
ته‌نها جێگای من و تۆی تیا نه‌بوویه‌وه
ئیتر نازانم له‌پای چی
گوڵی سور
ده‌بێته ڕه‌مزی عه‌شقو وه‌فا
DATE
\@ "dd.MM.yyyy"
19.05.2006
|