ژیانی کورده‌ په‌نابه‌ره‌کانی  ڕۆژهه‌ڵات له‌ باشوور به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوا

 ئێستا نێزیک به‌ 3000 کورد که‌ زۆربه‌یان خاباتگێڕی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و که‌سانی ئازادیخۆاز و ڕاونراون له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ باشووری کوردستان ده‌ژین.

 ئه‌م خه‌ڵکه‌ به‌ هیوای ده‌رباز بون بۆ وه‌ڵاتی سێهه‌م هاتون و له‌ۆێدا گیریان خۆاردوه‌ و هه‌تا ئێستا له‌ ژێر چاوه‌دێری un دا بونه‌ و له‌ باری مادیه‌وه‌ یارمه‌تی دراون.

 له‌ ساڵی 1994 ره‌وه‌ 150 بنه‌ماڵه‌ کارتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ کارورباری په‌نابه‌ریان هه‌یه‌، 40 بنه‌ماڵه‌ وه‌ڵامی ڕه‌دیان وه‌رگرتوه‌ و چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌کیش له‌ وه‌ڵاتانی ئه‌روپای وه‌رگیراون.

 هه‌تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌نیا یه‌کجار یارمه‌تی داون ئه‌ویش به‌ مه‌بله‌غێکی که‌م. هه‌روه‌ها مانگانه‌ بڕێ پاره‌یان پێ ئه‌در له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌وه‌ بۆ کرێ خانو، ئه‌وه‌ش بچڕاوه‌ و به‌مجۆره‌ ژیانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ هه‌ژاره‌ تاڵتر بوه‌.

   سازمانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ کارو باری په‌نابه‌ری کارتێکی دوو ساڵه‌ی به‌و خه‌ڵکه‌ داوه‌ که‌ له‌وه‌ ئه‌چێ ، ئه‌و کاته‌ کۆتای پێ هات جوابیان کات و هیچ یارمه‌تیه‌کیان نه‌داتێ.

 ئه‌و خه‌ڵکه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن هاو وه‌ڵاتیه‌کانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات به‌ هانایانه‌وه‌ بێن و به‌ جۆرێ له‌ جۆره‌کان یارمه‌تیان بده‌نێ.

 شایانی باسه‌ که‌ به‌ هه‌زاران کورد له‌ شاره‌کانی تورکیه‌ وه‌ک په‌نابه‌ر چاوه‌ڕوانی چاره‌نوسی نادیارن و ئه‌وانه‌ش زوربه‌یان کۆنه‌ پێشه‌مه‌رگه‌ یان بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدن.

 له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ داواکارم له‌ هه‌مو کۆڕ و کۆمه‌ڵ و مروڤه‌ خاوه‌ن هه‌ست و به‌رپرسیاریه‌کان که‌ له‌مباره‌وه‌ بێنه‌ پێش و بتوانن به‌ جۆرێ له‌ جۆره‌ کان یارمه‌تی به‌م خه‌ڵکه‌ هه‌ژار و لێقه‌وماوه‌ بگه‌یه‌نن.

 بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر پێوه‌ندی به‌م ژامرانه‌وه‌ بگرن.

 009647504703813

0046707458478

به‌و هیوایه‌ کورد له‌ ئاواره‌ی نجاتی بێ و هیچ مورڤێک له‌م جیهانه‌ دا پێویستی به‌ هه‌ڵهاتن و په‌نابه‌ری نه‌مێنێ.

 هیوا گوڵ محه‌مه‌دی 060516

 

           

 

02/09/2015