(به‌شی
سێ یه‌م)
ساڵانێکی
دوور‌و درێژه کورد له سه‌ر خاکه‌که‌ی خۆی
ده‌چه‌وسێته‌وه.ڕه‌فتارو کردار‌و گوفتاری له ژێر چاودێری
داگیرکه‌راندایه ، ته‌نانه‌ت په‌روه‌رده‌و فێرکردن به پێ ی
نه‌خشه‌ی داڕێژراوه ، ئه‌گه‌ر له‌و جه‌غزه دیاریکراوه‌ی که
بۆی دانراوه بڕواته ده‌ره‌وه به قورسترین شێواز سزا
ده‌درێت!. ئه‌م به‌رنامه‌یه که‌م تا زۆر له ژیانی خه‌ڵکیدا
ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ، ئاخر کێ هه‌یه نکولی له‌وه بکات کوردێک
هه‌بێت له هه‌موو کوردستاندا و به شوێن هه‌ر کارێک‌دا
ڕۆیشتبێت ، له لایه‌ن ڕژێمی حاکمه‌وه ئاسته‌نگی بۆ دروست
نه‌بووبێت له به‌ر ئه‌وه‌ی که کورده! یا بڕواته قوتابخانه
و فێری زمان وکه‌لتورو فه‌رهه‌نگی بێگانه نه‌بێت و له هه‌مان
کاتدا ناسنامه‌و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی خۆی فه‌رامۆش بکرێت!.
ئه‌م شتانه له چاویلکه‌ی ده‌روون زانی یه‌وه پشت گوێ نا‌خرێت
و بۆ ئایینده‌ی میلله‌تێک مه‌ترسیداره‌و ده‌بێت خه‌ڵکانی
پسپۆڕ کاری بۆ بکه‌ن!. ئه‌وکوردانه‌ی که په‌نا ده‌به‌نه
به‌ر یاسا‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکه به‌و مه‌به‌سته‌ی چی تر به
خواستی دوژمنان درێژه به ژیان نه‌ده‌ن یان که‌متر ئازار
بچێژن،به دڵنییایی یه‌وه ناتوانن به ئاواتی ڕاسته‌قینه‌یان
بگه‌ن ، چونکه هه‌ندێ کۆڵه‌که‌ی جیهانی ده‌روونیان له قۆناغی
منداڵی‌دا دروست بووه و تاکو ئه‌مڕۆ له گه‌ڵیاندایه وبه‌بێ
ویستی ئاشکرای خۆی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه ، له هه‌مان کاتدا
سیسته‌می ژیانی ئه‌مڕۆی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕابووردوی خۆی و
ئێستای میلله‌ته‌که‌ی ئاسمان و ڕێسمانه!. لێره‌وه کوردی
تاراوگه ده‌یان پرسیار‌و هه‌ڵسه‌نگاندن له بیر‌و مێشکیدا
سه‌وز ده‌بێت :
خه‌ڵک بۆ واده‌ژین و ئێمه‌ش بۆ وا نه‌بین؟!
من بۆچی به کورد دروست کرام ؟!
هه‌موو ده‌ردێک ده‌رمانی هه‌یه،ده‌ردی کورد بۆ بێ ده‌رمانه
؟!
ئایا ئێمه‌ش ئه‌توانین خۆشبه‌خت بژین ؟ ڕێگاکانی بۆ
نادۆزینه‌وه ؟
گرفت ئه‌گه‌ر له خۆماندایه بۆ چاره‌سه‌ری ناکه‌ین ؟ ئه‌گه‌ر
ده‌ره‌کی یه کامانه‌یه؟
به من چی ده‌ردی کورد...خۆم و خێزانم ڕزگارمان بوو...
ئه‌وه‌ی له مێشکمدا ناوی نه‌بێت ، کورد‌و کوردستانه
کوردایه‌تی بووه‌ته بازرگانی ، من خۆم ناکامه کاڵای فرۆشتن .
له‌مه‌ولا وه‌ک خه‌ڵکی ئه‌وروپا ده‌ژیم و بیر ئه‌که‌مه‌وه.
کوردستان پێشکه‌شی ئه‌وانه بێت که کردیانه دوکانی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان .
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه مشتێکه له کۆی ئه‌و پرسیار‌و بۆ
چوونانه‌ی که ڕۆژانه لای کوردانی په‌نابه‌ر دروست بووه و بۆ
یه‌کتری ده‌گێڕنه‌وه . لێره‌وه ده‌توانین ئه‌و ڕاستی یه
بخوێنینه‌وه که هێشتا کوردی ده‌ره‌وه له ڕووی ده‌روونی
یه‌وه ئۆقره‌ی نه‌گرتووه و به‌دوای چاره‌سه‌رکردنی
ته‌نگژه‌کانیدا ده‌ڕوات!، لای هه‌ندێک گۆڕانکاری له بیروڕادا
زۆر به زوویی جێگۆڕکێ ده‌کات ، ڕۆژێک خۆی به کوردی 24 عه‌یار
ده‌زانێت وڕۆژی دوا تر ده‌بێته بابایه‌کی ئه‌وروپی!، که
ئه‌مه‌ش تێڕامانی جودا ده‌خوازێت!.
بۆ
ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه ، کێ هه‌یه باشتر له حکومه‌تی
کوردستان بتوانێت ئه‌و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یی یه به جێ
بگه‌یه‌نێت، وه ئه‌گه‌ر پشتگوێ بخرێت تاوانباری هه‌موو
پێشهاته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیداره‌ی کوردی که‌خۆی به
نوێنه‌ری کوردان ده‌زانێت!..
hushyarosman@yahoo.de
|