بازاڕی سیاسه‌ت له کوردستاندا، سووده‌که‌ی کێ ده‌یخوات؟ هوشیار عوسمان کوردستان تا وه‌کو ئه‌مڕۆ وه‌ک بازاڕێک له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی بێگانه و داگیرکه‌ردا ، سوودی لێ وه‌رگیراوه ، خه‌ڵکانی دانیشتووی ئه‌م ووڵاته‌ش له هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌کی دا به‌شیان ئاگرو ئاسن و سووتاندن و ماڵ وێرانی بووه ،ئاخر بۆ جارێکیش کورد نه‌کراوه به خاوه‌نی مه‌سه‌له‌کان ، به‌ڵام له ئاکامی گشت مشت و مڕێکی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیدا گه‌وره‌ترین به‌شی به‌رکه‌وتووه له مه‌رگه سات ،کۆ قه‌بر ، برسێتی و هه‌ژاری ،ده‌ردو مه‌ینه‌ت... ڕۆڵه‌کانی کورد به پێی بار ودۆخی رۆژگار ،ئه‌وه‌ی توانیویانه به ڕۆح و ماڵ کۆششیان کردووه ، تاکو بازاڕی پڕ له خێر‌و به‌ره‌که‌تی نیشتمانه‌که‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا بێت، زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌م ڕێگایه‌دا ته‌مه‌نی خۆیان کرده قوربانی خاک و نه‌ته‌وه ، ئه‌مڕۆیش که باشووری کوردستان وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ربه‌خۆ ڕێگای گرتووه‌ته به‌ر،هه‌موو هۆش و بیرێکی کوردانه له گه‌ڕدایه بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ئه‌زموونه پیرۆزه ، که خه‌وو خه‌یاڵی کۆن و نوێمانه، دیاره کاری وا له ووڵاتێکداکه ڕابوردوویه‌کی ئاڵۆز‌و تا سه‌ر ئێسقان زام و كێشه‌ی له خۆگرتوه ، هه‌روا به ئاسانی کاره‌کان ناڕۆنه پێشه‌وه ، به‌ڵکو کۆشش و هیممه‌تی مه‌ردانه‌ی ده‌وێ ، شۆڕه سواری دڵسۆز‌و کارامه و پسپۆڕ ده‌خوازێت . 15 ساڵ بۆ دروست کردنی ژێر خانی ووڵاتێکی سوتێنراوی به ئه‌نفال کراو ، بۆ خستنه گه‌ڕی خێر‌و به‌ره‌که‌تی داهات وسامانه سروشتی یه‌کانی ،ئه‌گه‌ر چی که‌مه به‌ڵام ده‌بوایه هه‌نگاوی باشی بۆ بنرایه ، که جێ ی داخه ئه‌وه‌نده‌ی له بنیات نانه‌وه‌ی عێراق و ناوبژی کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌م تا زۆر له دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورد دا ده‌ستیان هه‌بووه‌کار کراوه ،چاره‌کی ئه‌وه‌ش بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی کورد کارمان نه‌کردووه ! . له‌وه‌ش سه‌ر سوڕهێنه‌ر تر بازاڕی سیاسه‌ت و ئابووری کوردستان که‌وتوه‌ته ده‌ست خه‌ڵکانێک ، که ئامانجی سه‌ره‌کییان پاوان کردنی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کی گشتی یه بۆ سوودی تایبه‌تی ، فه‌رامۆش کردنی خوێنی شه‌هیدان ، پشت گوێ خستنی داواکاری یه‌کانی چینه‌کانی کۆمه‌ڵ !. ئه‌گه‌ر له‌ملاو ئه‌ولاش ده‌نگێکی ناڕه‌زایی به‌رز بێته‌وه ، بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌یخه‌نه خانه‌ی ستوونی پێنجه‌م و مۆرکی ناحه‌ز و نۆکه‌ری پێوه ده‌نێن . ئه‌مڕۆ له هیچ ڕوویه‌که‌وه نابێت ڕووداوه‌کان به شێوه‌ی ڕابوردوو پێوانه بکه‌ین ، کاره تۆقێنه‌ره‌کانی ڕژێمی به‌عسی داڕووخاو ، سه‌نگه‌ری شاخ و داستانه پیرۆزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی له مێژوودا تۆمار کرد . ئه‌مڕۆش بۆ به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی فه‌سادی ئیداری و سیاسی ، خۆ سه‌پاندنی خه‌ڵکانی بێ مایه له شوێنه هه‌ستیاره‌کاندا ده‌یان شێوازی کاردانه‌وه له به‌رده‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیدایه ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ژیرانه و به په‌له چاره‌سه‌ری ناهه‌مواری یه‌کان نه‌کات و خه‌ڵکانی ماستاو چی و مه‌سڵه‌حه‌ت چی دوور نه‌خاته‌وه له پۆسته گرنگه‌کانی ئیداره‌ی کوردستان ، له جێگه‌یدا که‌سانی ڕه‌سه‌ن و دڵسۆز ده‌ست نیشان نه‌کات ، ئه‌وا میلله‌ت له سه‌نگه‌ری شاخه‌وه بۆ سه‌نگه‌ری ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه ئاڵای شۆڕشی پاکسازی بڵند ده‌کاته‌وه ، دژی هه‌موو ئه‌وانه‌ی نیشتمانیان کردوه‌ته بازاڕی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و بازرگانی کردن به چاره‌نووس و موققه‌دارتی گه‌لی کورده‌وه... hushyarosman@yahoo.de
|
|
02/09/2015 |