(به‌شی یه‌که‌م)
گریان و ژان ، ده‌ردو ئازار و مه‌ینه‌ت ،گێره‌و کێشه ، بۆ
هه‌موو تاکێکی ئاده‌میزادی سه‌ر گۆی زه‌وی ،که‌م تا زۆر
،ماوه‌یه‌ک وده‌ورانێکی دیاریکراوهه‌یه‌و هه‌بووه .که‌چی بۆ
ئێمه‌ی کورد زۆربه‌ی ته‌مه‌ن و کاتمانه! ،تا ئێستا بیرتان
له‌وه کردوه‌ته‌وه چه‌ندین پێکه‌نین و خۆشی ڕاسته‌قینه‌مان
بینیوه ؟ له هه‌مان کاتدا چه‌نده تفت وتاڵی ، گه‌رمی و
ساردی ڕۆژانی ته‌مه‌نمانی پڕکردوه‌ته‌وه؟!. وامان لێهاتووه
له ڕۆژانی به‌زم و هه‌ڵپه‌ڕکێشدا ده‌م وچاوی خه‌فه‌تاوی
وله‌ش ولاری چه‌ماوه‌ی ناو ئازاره‌کان خۆیان وێنا ده‌که‌ن! ..
بۆ گه‌لێکی ژێر ده‌سته‌ی به‌ش به‌ش کراوی وه‌ک کورد ، ئاسایی
یه تاکه‌کانی به ئازاره‌وه بناڵێنن، چونکه دوژمن به
هه‌موو چه‌ک و شێوازێکی دڕندانه ڕه‌فتاریان له گه‌ڵ ده‌کات و
ده‌ره‌نجامی کرده‌وه تۆقێنه‌ره‌کانی ژیان ده‌بێته ژان و
مه‌رگی کت‌وپڕ ئه‌بێته دوا مه‌نزڵگا!..
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که بۆچی خه‌ڵکانێک
به‌ره‌و تاراوگه و مه‌نفا ڕیگایان گرتوه‌ته به‌ر ، وا
ده‌زانن کۆچ کردن و هه‌ڵهاتن له دێوه‌زمه‌ی داگیرکه‌ر
ژانه‌کانیان کۆتایی پێ دێنێت و ده‌توانن وه‌ک خوا پێداوه‌کان
ژیانی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێت .! که‌چی له مه‌نفا ژانه‌کان
ڕه‌نگیان ده‌گۆڕێت وناوه‌رۆک به‌سوێ تر خۆی نیشان ده‌دات،
ئه‌مجاره‌یان ئازاری ده‌روونی جه‌سته‌و له‌ش بیمار ده‌کات
وکه‌سی کۆچکردوو نه‌خۆش ولاواز ده‌کات! .
ژیان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات قه‌یران و ژانی تایبه‌ت به خۆی
هه‌یه ، هه‌ندێکی له سه‌ره‌تای کۆچ و نیشته‌جێ بوون ده‌ست پێ
ده‌کات و ئه‌وی تری به مانه‌وه‌و تێکه‌ڵاوبون له‌ناو
که‌لتوورو فه‌رهه‌نگی بێگانه‌دا ڕۆژانه به‌رز ده‌بێته‌وه.
به پێوستی ئه‌زانم لێره‌وه له چه‌ند به‌شیکدا تیشک بخه‌مه
سه‌ر ئه‌و لایه‌نه هه‌ستیارانه ی که زۆربه‌ی کوردانی
هه‌نده‌ران پێوه ده‌ناڵێنن و تاکو ئه‌مڕۆ که‌س به
هانایانه‌وه نه‌چووه ! . ئه‌گه‌ر دوێنی ڕژێمه
داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان به‌رپرسیارن له‌م کاره‌ساته‌دا ، بێ
گومان ئه‌مه‌ش به‌شێکه له‌و به‌رنامه‌یه‌ی که ئه‌وان هه‌وڵی
بۆ ئه‌ده‌ن له پێناو پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زو ناسنامه‌ی کورد !
. به‌ڵام خۆ ئه‌مڕۆ له باشووری کوردستان دام و ده‌زگای کوردی
و په‌رله‌مان دامه‌زراوه ، وه‌ک له ڕاگه‌یاندن و
بانگه‌شه‌کانیان نیشانی ده‌ده‌ن کار‌و خزمه‌تیان بۆ کوردانه
. ئایا تاکو ئێستا له که‌م کردنه‌وه‌ی زام و ده‌ردی کوردانی
تاراوگه چی‌یان کردووه ؟! ، ئه‌گه‌ر نه‌کراوه هۆکاره‌که‌ی چی
بووه؟ ،له ئه‌مڕۆ به دواوه چۆن ده‌یانه‌وێت له‌م
مه‌سه‌له‌یه ئا‌وڕ بده‌نه‌وه ؟ پڕۆگرام و به‌رنامه‌کانیان
له چیدا خۆی ده‌بینێته‌وه ؟...
پشت گوێ خستن و گرنگی نه‌دان به‌م مه‌سه‌له‌یه نیشانه‌ی بێ
ئه‌مه‌گی هه‌موو ئه‌وانه ده‌رئه‌خات ، که ئه‌مڕۆ له سه‌ر
کورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتوون و پله‌و پایه وای لێکردوون
،ئه‌رکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان فه‌رامۆش بکه‌ن، که دواجار
لێره‌وه ده‌چنه ناو لیستی تاوانبارانی مێژوو به‌رامبه‌ر
به خوێنی شه‌هیدان و گه‌لی کوردستان.
ئه‌گه‌ر خۆیان به دڵسۆز ده‌زانن وخزمه‌ت گوزاری میلله‌تن
،له هه‌مان کاتدا هه‌گبه‌ی کاریان نه‌خشه‌ی یارمه‌تی و
چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی کوردانی ده‌ره‌وه‌ی له خۆ
نه‌گرتووه با درێژه‌ی ئه‌م باسه بخوێننه‌وه ،ئه‌و کاته
ده‌زانن که‌م کاری له‌م مه‌یدانه‌شدا ناویان ده‌خاته پاڵ
سه‌ددام و دار‌و ده‌سته‌که‌ی..
hushyarosman@yahoo.de
|