وه‌ڵامێک به‌به‌ڕێزان نوره‌دین وه‌یسی و کاوه ئه‌مین
هه‌ر یه‌ک له‌به‌ڕێزان نوره‌دین وه‌یسی و کاک کاوه ئه‌مین
له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت وئامانجه ڕاگه‌یه‌نراوه‌کانی حیزبی
کۆمۆنیستی کره‌کاری عێراق چ له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
کورد به گشتی و چ له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌ی که‌رکوک به تایبه‌تی
به 2 وتار هاتونه ده‌نگ. هه‌رچه‌نده هه‌ردوکی ئه‌ووتارانه
تا ئه‌وه‌ی که ره‌خنه‌یه‌کی سیاسی و متمدنانه بن و گه‌ره‌کی
بێت ده‌رگای دایه‌لۆگێکی سیاسی وجیددی بخاته سه‌ر پشت،
کۆمه‌ڵێک حوکم وگرێ کوێره‌ی پێشوه‌ختی ئه‌و دوو به‌رێزه
گوزارشت لێ ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که خوینه‌روخه‌لکی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌عوایه هه‌قیانه له جه‌وهه‌ری ئه‌م
ده‌عوایه و کێشه‌کانی پشتی و سروشت و ماهیه‌تی سیاسی و
ئینسانی هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کانی جولانه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداربن
وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌یه نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وبه‌رێزانه
ده‌یانه‌وێ له‌خه‌لکی بگه‌یه‌نن و هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی
که ئه‌م دوو وتاره ئیمه‌یجیکی تا رادده‌یه‌ک باو
به‌ده‌سته‌وه ده‌دا که له‌وناوه‌ندی رۆسشنبیری ئالوده به
کاریگه‌ریه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هه‌وڵ ده‌درێ له
سیاسه‌ته‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق به ده‌سته‌وه
بدرێ، وه‌ڵامێکی جیددی له ئێمه ده‌خوازێ و ئه‌م وتاره
هه‌ولیکه له راستای روون کردنه‌وه‌ی بابه‌ت وسوژه بنه‌ره‌تی
تره‌کانی سیاسه‌ت وهه‌لوێستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق
له‌مه‌ڕ ئه‌و کێشانه! پێویسته هه‌ر لێره‌دا ئه‌وه‌ش بلێم که
وتاره‌کانی هه‌ردوو به‌رێز له وه‌لامی نوسراوێکی سامان که‌ریم
له ژێر ناوی(ده‌رکردنی عره‌به هاورده‌کان کێشه‌ی که‌رکوک
نه‌ک هه‌ر چاره‌سه‌ر ناکا به‌ڵکو ئالۆزتری ده‌کا) نوسراون و
به هۆی ئه‌وه‌وه که هه‌ردو وتاره‌که به یه‌ک نه‌فه‌س
وله‌سه‌ر یه‌ک پرسی هاوبه‌ش وله تێڕوانینێکی که‌م تا زۆر
هاوبشه‌وه نوسراون ئه‌م وتاره وه‌ڵام به
هه‌ردووکیانه.به‌لام با ئێستا بجینه سۆراغی هه‌ندێک به‌ش
له‌و دوو وتاره‌و دواتر بزانین کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و دوو
به‌ڕێزه‌و هات و هاواواری پر سۆز‌و ژانی ئه‌وان گوزارشت له‌کام
سیاسه‌ت و کام هه‌ڵوێستی دیاری کراو ده‌کا و نیشانی بده‌ین که
ئه‌وسیاسه‌ت و جولانه‌وه‌یه ی که نوینه‌رایه‌تی ده‌که‌ن له
کوێی ئه‌م کێشآنه ڕاوه‌ستاوه‌و کامه‌یه!؟
نوردین به‌بێ تاقه‌تیه‌کی سه‌ر سورهینه‌ر باس له‌وه ده‌کا که
حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق بۆچی سیاسه‌تی ریفراندۆم و
سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی گرۆته پێش. سه‌رنج بده‌ن کاک وه‌یسی
چۆن ده‌نووسێ(( حککع داواده‌کا هه‌ر ئێستا و ده‌ست به‌جی
کوردستان له‌عێراق جیابێته‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌ێینێ بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شتێکیان به ناوی که‌مپینی ریفراندۆم بۆ
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دامه زراندوه)) هه‌روه‌ها کاک کاوه
ئه‌مین به هه‌مان نه‌فه‌سه‌وه ده‌نووسێ ((حککع به ناوی مرۆڤ
دۆستی و ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمه‌وه به زانابوون یان نه زانی
خزمه‌تی عروبه
ده‌کاو له‌لایه‌کی تره‌وه بۆ چاوبه‌ستی خه‌لک داوای ریفراندۆم
ده‌کا له‌لایه‌کی تره‌وه شینی یه‌ک پارچه‌یی خاکی عێراق
ده‌کا)).
به‌ڵێ به‌رێزان ! ریفرانۆم و گه‌رانه‌وه بۆ رای خه‌لکی
کوردستان له دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیان سیاسه‌تی
راگه‌یه‌نراوی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراقه بۆ چاره‌سه‌ری
کێشه‌ی کورد له عێراق. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که
یه‌کێتی نیشتیمانی واته هێزیکی هاوخوینو هاوبیرو هاوریبازی
ئه‌و به‌ریزانه له‌سالی 2000 بریاربوو له‌سه‌ری حیزبی
کۆمۆنیستی کریکاری عێراق به تاوانی له‌که‌دارکردنی
یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق بداته دادگا و دواتر هه‌ر له‌سه‌ر
گرتنه به‌ری ئه‌وسیاسه‌ته و تاوانی ده‌ست بردن بۆ راپرسی له
خه‌لکی کوردستان و خستنه‌رووی یاسایێکی بدیل بۆ یاسای باری
که‌سی کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی به‌عس به ڕۆژی رووناک باره‌گاو
رادیۆ‌و کۆمیته‌ی رابه‌ری ئه‌وحزبه‌یان گه‌مارۆداو پێنج که‌س
کادروهه‌لسوراوی ئه‌و حیزبه‌یان تیرۆر کرد. ئه‌گه‌ر بێ
حه‌وسه‌ڵه‌یی و کینه رقی ئه‌و دوو به‌رێزه به‌رامبه‌ر
به‌وسیاسه‌ته و به و‌هێزه که ئه‌سیاسه‌ته‌ی
به‌رزکردۆته‌وه به‌راورد بکه‌ین به چه‌ک به‌ده‌سته‌کانی
یه‌كێتی و رووی گرژی ملۆزمه‌کانی ئاسایشی یه‌کێتی ئه‌وا هه‌مان
نه‌فه‌س هه‌ست پێ ده‌که‌ین و هه‌مان ئیمه‌یج ده‌خوێنینه‌وه
،به‌هانه‌کانی ئه‌مرۆی ئه‌وان تاوانبار کردنی ئێمه‌یه به
لایه‌نگیری له یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق و تاوانی دوێنێمان
بریتی بوو له پێشێل کردن و له‌که‌دارکردنی سه‌روه‌ری و
یه‌کپارچه‌یی خاکی عێرق، تاوانی دوێنیمان بریتی بووله
بریندارکردنی غروری ناسیۆنالیسته عره‌به‌کان که ده‌بوایه
له‌سه‌ر ده‌ستی ناسیۆنالیسته کورده‌کان هه‌قی ئه‌و تاوانامان
بخنه مشتمان، تاوانی ئه‌مرۆمان بریتیه له بریندارکردنی
غروری ناسیونالیسته کورده‌کانی هاوشێوه‌ی کاکه نوره‌دین و
کاکه کاوه!! ئیتر دنیای سیاسه‌ت به‌راستی دنیای دوو
پێوانه‌یی و دامالرانه له ویژدان و سه‌ر راستی!!
ئێمه هه‌ر ئه‌و کاتوتمان ورامانگه‌یاند که تا ئه‌وجیگه‌یه‌ی
که عێراق عێراقێکی عروبیه وبه‌شێکه له له‌جیهانی
گه‌وره‌تری عره‌بی، تا ئه‌وجێگه‌یه‌ی که ده‌وڵه‌ت وکۆمه‌لگا
له‌سه‌ر بناغه‌ی شوناسی قه‌ومی عره‌بی ئایدیۆلۆژیای
ناسیۆنالیستی عره‌ب دامه‌زراوه و کوردبوون به مانای هاولاتی
پله دوو بوونه له‌وجوغرافیایه‌داو به‌عسیزم ته‌رجومه‌ی
پراوپری ئه‌و سیاسه‌ته‌یه وهه‌روه‌ها به‌وهۆیه‌شه‌وه که که
کوردستان له‌لایه‌ن ناسیۆنالیسته کورده‌کانه‌وه گۆراوه به
ئۆردوگایه‌کی بێ پێناس وبی شوناسی ده‌وله‌تی وڵاتی وکێشه‌ی
خه‌لکی کورد گۆراوه به‌بابه‌تی ده‌لالی و سه‌ودای سیاسی به
ده‌ستی ئه‌و هێزانه‌وه ، باشترین و ئینسانیترین رێگا
ئه‌وه‌یه که راپرسی له خه‌لکی کوردستان بکرێ له دیاری
کردنی جاره‌نووسی سیاسی خۆیان و کوردستان جیا ببێته‌وه‌و ببێ
به ولاتێکی سه‌ربه‌خۆ!! به‌رێزان ویژدانی خۆتان بکه‌ن به
حه‌که‌م و داوه‌ر کوێی ئه‌م سیاسه‌ته عه‌یبی تێدایه و کوێی
خزمه‌ته به عروبه!!
ئێستاش و ئه‌وساش له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه عێراقێکی عروبی ئیسلامی
ناتوانێ وڵاتی لێ بورده‌یی و تۆلێرانس و به‌یه‌که‌وه ژیانی
خه‌لکه‌که‌ی ودانیشتوانه‌که‌ی بێت، ئێستاش وئه‌وساش
له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه عێراقێکی عروبی وئیسلامی نوسخه‌ی
کۆمه‌لگایه‌که که جگه‌له رۆژره‌شی و کویره‌وه‌ری هیج
شتیکیتر به نسیبی دانیشتوانه‌که‌ی ناکا وباشترین ریگا و
وه‌لام هه‌ر ئه‌وه‌یه که خه‌لکی کوردستان بریاری خۆیان به
جیابوونه‌وه و پیک هێنانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی خه‌لکی
کوردستان رابگه‌یه‌نن!!
به‌ریزان که به بێ تاقه‌تیه‌وه دان به‌وه‌دا ده‌نێن که
ئه‌وه کۆمۆنیسته‌کان و حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری بوون و هه‌ن
که ئالای ئه‌و خواسته‌یان به‌رز کردۆته‌وه به هه‌مان بێ
تاقه‌تی وکه‌م لوتفیه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو حیکمه‌ته سیاسی
و ئازادیخوازانه‌یه‌دا بازده‌ده‌ن و سه‌دو هه‌ستا ده‌ره‌جه
به پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای خۆیان به‌سه‌ر به‌رژوه‌نده‌کانی
خه‌لکی کوردستان بازده‌ده‌ن و خه‌ریکی خالی کردنه‌وه‌ی گرێ
کوێره زه‌ینی ئایدیۆلۆژیه‌که‌ی خۆیانن. بۆچی؟! هه‌ر
له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئێمه له‌سۆنگه ناسیۆنالیستیه‌که‌یه‌وه،
له‌روانگه‌ی باوه‌ر هه‌بوون به خورافه‌ی نه‌ته‌وچێتیه‌وه ئه‌و
سیاسه‌ته‌مان نه‌خستۆته ڕوو ، به‌لکو له سۆنگه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی ژیان وئاسوده‌یی خه‌لکی کوردستانه‌وه
خستومانه‌ته روو!! ئه‌وبراده‌رانه له جیاتی ئه‌وه‌ی
سه‌روپۆته‌لاکی ئه‌و جولانه‌وه سیاسیه بکوتنه‌وه که
خه‌ریکه به‌رژه‌وه‌ندی ژیان و ئاسوده‌یی خه‌لکی کوردستان و
خواست و پێویستی جیابوونوه‌ی کوردستان ده‌که‌نه سه‌ودای
وه‌رگرتنی پۆست و کورسی وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له
چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی بیناکردنه‌وه‌ی ده‌وله‌تی عروبی وئیسلامی
عێراقی،خه‌ریکن په‌لاماری ئه‌و هیزو جولانه‌وانه ده‌ده‌ن که
هه‌لگرو نوینه‌ری ئه‌و خواسته‌ن!! ئه‌مه دۆستایه‌تی و دلسۆزی
کردنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکی کوردستان یان ئاوکردنه به
ئاشی ئه‌و بزووتنه‌وه که‌نه‌فته سیاسیه‌ی کوردایه‌تی که
خه‌ریکی ده‌لالی کردنه به چاره‌نووسی خه‌لکه‌وه؟!!
به‌لام به‌هانه‌ی ئه‌وهه‌لوێست و مامه‌له‌ی ئه‌و به رێزانه
ئه‌وه‌نده زۆر‌و سه‌یروسه‌مه‌ره‌ن که‌مرۆڤ زۆر جار
سه‌ریده‌سورمێ چۆن که‌سێک تائه‌ورادده‌یه ده‌توانێ بکه‌وێته
داوی گرێ کوێره ئایدیۆلۆژیه‌کانی خۆی، سه‌رنج بده‌ن کاک
نوره‌دین ده‌نوسێ((ئه‌ندامانی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق
که باس له‌شاروسارۆجکه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن به‌عێراق ناوی
ده‌به‌ن، بۆ نمونه کۆمۆنیستیک که ده‌گه‌رێتته‌وه بۆ
کوردستان ده‌لێ ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ عێراق یان له عێراق وا
روویداو واکرا)). پێده‌چی کاک نوره‌دین ریفراندۆمی کردبێ و
گه‌رابێ به ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو ئوستورالیاو قسه‌ی هه‌موو
ئه‌وکۆمۆنیستانه‌ی وه‌رگرتبێ که خه‌یالی سه‌فه‌ر کردن بۆ
کوردستانیان له‌سه‌ردایه تا به‌و ئه‌نجامه
سه‌یروعه‌نتیکه‌یه گه‌یشتبێ!! خوێنه‌ری به‌دبه‌خت ده‌بی
ئه‌وجۆره فه‌رمایشتانه وه‌ک شاکاری ئه‌ده‌بیاتی بازاری
بخوێنێته‌وه!!
به‌لام با ئه‌و به‌رێزانه ئاسوده‌بن ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوتری
عێراق وه‌ک جوغرافیا، قیمه‌ت وبه‌های تووریکی ته‌ڕی بۆ ئێمه
نیه، بۆ ئیمه ته‌نیا شتیک که پیرۆزه‌و ده‌بی ڕێزی لی بگیرێ
و جه‌وهه‌ری ده‌عوای ئێمه‌یه له‌گه‌ل هه‌رلایه‌نێکی تردا،
ئینسان و شوناسی ئینسانیه، وڵاته‌کان، ئالاکان، کلتوره‌کان
ئه‌و خورافه و کۆت و به‌ندانه‌ن که له جوارچێوه‌یاندا مرۆڤ
وبه‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان، ئازادی وشکۆکانی مرۆڤ ئه‌تک ده‌کرێن
وکۆمه‌لگاکان ده‌خه‌سینرێن وسه‌رکوت وزه‌لیل و ده‌ست خه‌رۆ
ده‌کرێن، به تایبه‌ت له‌وجوغرافیایانه‌دا که تیایاندا
ده‌وله‌ت و کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بناغه‌ی شوناسی قه‌ومی ودینی
وئه‌تنیکی وره‌گه‌زی دامه‌زرابێ ورق وکینه‌ی قه‌ومی و
ده‌مارگیری کوێرانه‌ی دینی چێنرابێ و به‌یه‌که‌وه ژیان
هاودۆستی وجۆردۆستی وکلتوری لێ‌بورده‌یی جیگه‌ی خۆی دابێ به
کلتوری قینه‌و به‌و شوناسه ساخته‌ودرۆینانه‌ی که خه‌لک
ده‌گۆرن به دوژمنانی سکماک وخوین خۆری یه‌کترو کۆمه‌ڵگا
گۆرابێ به مێگه‌لخانه‌ی ژێر سایه‌ی ئه‌وده‌سه‌لات و‌هێزه
تۆتالیتێرانه‌ی که ئازادی و ژیانی به‌خته‌وه‌رو ئاسوده‌یان بۆ
خه‌لک گۆریوه به خه‌ونێکی حه‌رام کراو که عێراقی دوێنێ و
ئه‌مرۆش نمونه‌ی وه‌ها کۆمه‌لگایه‌که.!!ئێمه ڕێزێک بۆ ئه‌و
جوغرافیاو چوارچێوه وڵاتیانه قایل نه‌بوین و نین.لێره‌وه
عێراقی عروبی ئیسلامی،عێراقێک که ناسنامه‌ی عه‌ره‌بایه‌تی،
کوردایه‌تی، شیعایه‌تی و سوننه‌گه‌ری کرابێته پێناسه‌ی جۆری
ده‌وله‌ت و ده‌سه‌لات نه‌ک هه‌ر مقده‌س و پیرۆز نیه به‌لکو
پێمان وایه هه‌ر ئیمکانێک بۆ به‌رپاکردنی ژیانێکی
ئاسوده‌وئازادوبه‌خته‌وه‌ر بۆدانیشتوانه‌که‌ی له گره‌وی
دامالینی ده‌سه‌لاتو رژیمی سیاسی له و شوناسه دینی و
قه‌ومیه‌و سه‌لماندنی پره‌نسیپی مافی هاولاتیبوونی یه‌کسان و
دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی مواطنه‌ی یه‌کسان دایه!!
ئه‌و به‌ڕێزانه له بیریان نیه یان به ئه‌نقه‌ست نایانه‌وێ
خۆیان بده‌ن له‌قه‌ره‌ی ئه‌وراستیه‌ی که‌له‌سه‌داهه‌شتای
ئه‌ده‌بیات وگوتاری ئێمه رۆژوشه‌و،وه‌خت وناوه‌خت خه‌ریکی
ره‌خنه‌کردنی ئه‌وکلتورونه‌ریته‌عروبیه فاشیسته‌یه که یه‌ک
له‌دوای یه‌ک ده‌سه‌لات ورژێمی تۆتالیتێر‌و دژی ئازادی به‌رهه‌م
هیناوه،یه‌ک له‌دوای یه‌ک برینی له‌جه‌سته‌ی ئه‌وکۆمه‌لگایه
هه‌ڵکه‌ندووه ، له بیریان نیه یان به ئه‌نقه‌ست بۆگه‌رم
کردنی بازاری ره‌خنه‌ی بێ به‌لگه نایانه‌وێ به‌سه‌رخۆیانی
بێنن که که له‌سه‌داهه‌شتای ئه‌ده‌بیاتی ئێمه له دژی
ستراکته‌روکلتورێکه که ده‌یه‌وێ عێراقێکی عروبی ئیسلامی بینا
بکاته‌وه‌وله دژی ئه‌و هێزو جولانه‌وانه‌یه که گه‌ره‌کیانه
له‌م سه‌رده‌مه ڕه‌ش وتاریکه دا مێگه‌لخانه‌یه‌کیتری
گه‌وره‌ی ئیسلامی وعروبی له‌ژێر ناوی عێراقی دیموکراتی
وفیدرالی دامه‌زرێنێته‌وه!!لێره‌وه دیاره که ئه‌وه
کۆمۆنیسته کرێکاریه‌کان و حێزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق نین
که خه‌ریکن ئاوبه ئاشی عروبه‌و ئیسلامگرایی دا
ده‌که‌ن،به‌لکو ئه‌وه بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسیمه‌و‌که‌نه‌فت
داماوی کوردایه‌تیه به مێگه‌لی قه‌له‌م به‌ده‌سته‌کانیه‌وه،
به خێڵی ڕۆشنبیرانیکی زۆر بلێیه‌وه که له‌هه‌موو هه‌ست
ومه‌سئولیه‌تێکی ئازادیخوازانه خالی بوونه‌ته‌وه که خه‌ریکن
بێ جساره‌تی وداماوی خۆیان له‌باره‌گای ناسیۆنالیزمی عره‌بی
وئیسلامی سیاسی دا نیشانده‌ده‌ن وله پای به‌ده‌ستهێنانی
کۆمه‌ڵێک ئیمتیاز‌و که‌سابه‌ت و بازرگانی وده‌لالی سیاسی
خۆیاندا،ژیان‌و چاره‌نووس و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکی کوردستان
له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی عێراقی عروبی وئیسلامیدا ده‌خه‌نه
هه‌راجه‌وه!!باشتره ئه‌و به‌رێزانه بیرێک له‌حال ورۆژی ئه‌و
جولانه‌وه داماوو که‌نه‌فته بکه‌نه‌وه که ئه‌وان هێشتا
سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به (پرۆژه‌یه‌کی دیموکراتی )بیده‌نه
قه‌له‌م.(وه‌رگرتن به مانا له نوسینه‌که‌ی کاک کاوه
ئه‌مین). ئیتر له کاتێکدا مالی خۆت له‌شوشه‌یه چۆن ده‌کرێ وا
به جه‌ساره‌ته‌وه به‌رد له په‌نجه‌ره‌ی خه‌لکی تر بگری!؟
به‌لام کێشه‌ی ئه‌و به‌رێزانه هیچکام له‌وشتانه نیه که
باسی ده‌که‌ن،به‌لکو کێشه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که‌ئێمه
له‌سه‌نگه‌ری ناسیۆنالیزم نه‌وه‌گه‌ری ئواندانین
ورانه‌وه‌ستاوین، به‌لام به‌رێزینه‌ئێمه بۆ به‌رگری کردن
له‌مافی خه‌لکی کوردستان بۆ جیابوونه‌وه‌و بریاردان
له‌سه‌رچاره‌نووسی خۆی و وه‌ستانه‌وه به دژی ناسیۆنالیسته
عره‌به‌کان وده‌زگای پان وپۆری کلتوری فاشیزمی عروبی ئیسلامی،
ناچارمان ناکا باج به ناسیۆنالیزمیکی تر ناسیۆنالیزمی جۆری
کوردیه‌که‌ی بده‌ین،چونکه به پێچه‌وانه‌ی هه‌لوێستی کاک
کاوه ناسیۆنالیزمی کورد پرۆژه‌یه‌کی دیموکرات
نیه،پرۆژه‌یه‌کی ئازادیخواز و پێشکه‌وتوتروجیاواز له‌هه‌رچی
ناسیۆنالیزمی دنیای ئه‌مرۆ نیه، به‌لکوله‌راستیدا
بزووته‌نه‌وه‌و پرۆژه‌یه‌کی دواکه‌وتوو که‌نه‌فتی سیاسیه که
هه‌رخۆی وله‌نێو ئه‌وکۆمه‌لگایه‌ی که چنگی به‌سه‌ردا گرتووه
بووه به‌لانه‌ی گه‌نده‌لی و شکست وهه‌ره‌سێکی مۆرالی و سیاسی
کۆمه‌لایه‌تی گه‌وره ده‌ژی که ژیان و ئازادی وبه‌خته‌وه‌ر‌ی
له خه‌لکی کوردستان زه‌وت کردوه‌و که‌وتۆته به‌رامبه‌ر
پرسیاری کۆمه‌لگاو جه‌ماوه‌ری خه‌لکه‌وه و که‌وتۆته
به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیۆنێکی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییه‌وه که کاک
کاوه بۆ ئه‌وه‌ی له دیموکرات بوونی پرۆژه ی
ناسیۆنالیزمه‌که‌ی خۆی که‌م نه‌کاته‌وه، ئاماده نیه سه‌رێک
بكێشێته به‌ر په‌نجه‌ره‌ی راستیه‌کان تا ببیینێ هه‌ر ئه‌و
ده‌سه‌لات و هێزه‌ی که ئه‌و به پرژه‌یه‌کی دیمکراتی ده‌داته
قه‌له‌م له‌سه‌رداوا کردنی دابین کردنی کاره‌با وئاو، له‌سه‌ر
ره‌تکردنه‌وه‌ی تالان برۆی سه‌روه‌ت سامانی ولات، له‌سه‌ر قۆرخ
کردن و پاوان کردنی هه‌موو کایه‌کانی ژیان خه‌ریکه ته‌قه له
خه‌لکی هه‌له‌بجه‌و که‌لارو ئاکرێ ده‌کاو رۆژنامه‌نوسان
ونووسه‌ران ده‌کێشێته‌دادگاو گۆڤارورۆژنامه داده‌خا!! ده‌یان
هاتنه‌مه‌یدانی خه‌لکی کوردستان له‌دژی ئه‌وپرۆژه
دیموکراتانه‌ی ئه‌و به‌رێزانه له‌هه‌لهبجه‌وه تارانیه‌و له
که‌لاره‌وه تا ئاکرێ گه‌واهی له‌سه‌رئه‌وراستیه ده‌ده‌ن
که‌ئه‌وه پرۆژه‌ی جۆریکی تره له تۆتالیتیریزم دیکتاتۆریه‌ت،
پرۆژه‌ی جۆریکی تره له‌هێزو ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ل که خه‌ریکه
به‌سه‌رکوت و تۆقاندن وه‌ڵامی خواسته‌کانی خه‌لک بۆژیان
وچاره‌نووسێکی ئازادترو ئینسانی‌تر ده‌داته‌وه، پرۆژه‌یه‌ک
که‌خه‌ریکه خه‌ونه‌کانی له‌چوارچێوه‌ی عێراقی عروبی وئیسلامی
به‌به‌رچاوی ئه‌وبه‌ڕێزانه سه‌وز ده‌بێ!!به‌راستی پرۆژه‌ی
دیموکرسیه‌تیکی دانسقه‌یه!!
به‌لام ئه‌وبه‌رێزانه هه‌ر به‌وه‌نده ناوه‌ستن به‌لکو
ته‌نانه‌ت زۆر دلره‌قانه‌و بی بێباکانه شارۆنی جه‌للادی
خه‌لکی فه‌له‌ستتینیش له‌ئێمه به مرۆڤ دۆستتر
ده‌ده‌نه‌قه‌له‌م(وه‌رگرتن به مانا له نووسینه‌که‌ی نوردین
وه‌یسی). ئه‌ویش به‌ده‌لیله‌ی که ئێمه گه‌لاله‌ی یه‌کێتی و
پارتی بۆ گێرانه‌وه‌ی عره‌به هاورده‌کان قبوول
ناکه‌ین.له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه عاره‌به هاورده‌کان
به‌شێوه‌یه‌کی فه‌ردی به‌رپرسیارنین له‌سیاسه‌تی شۆڤینی
وره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی ده‌وله‌ت ورژێمی به‌عس وله‌راونگه‌ی
هه‌رسیاسه‌ت وهه‌لوێستێکی ازادیخوازانه‌و ئینسانیه‌وه کێشه‌ی
که‌رکوک به گۆرینی ئه‌وشاره به شارێک بۆ هه‌موان،به‌شاری
به‌یه‌که‌وه ژیانی ئاسوده‌ی دانیشتوانه‌که‌ی، به‌شاریک
که‌شوناسی ئینسانی وشوناسی هاوشاری بوون وهاولاتی بوون
دانیشتوانه‌که‌ی به یه‌که‌وه ببه‌ستێ ده‌توانێ کۆتایی پێ بێت
و له‌وه‌ش گرنگتر به ڕیشه‌کێش کردنی کلتوری به‌عسیزم و
دامالینی پێناسه‌و شوناسی قه‌ومی له‌ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و
دان پیانانی ئاشکراو بێ ئه‌ملاوئه‌ولای مافی مواطنه‌ی یه‌کسان
بۆدانیشتوانه‌که‌ی ده‌کرێ چاره‌سه‌ر بکرێت!
کاک نوره‌دن به تاسه‌وه خه‌ونی درست بوونی شارۆنێک ده‌بینێ
که به‌شه‌ق وگۆپال وبه قیمه‌تی ئاواره‌و سه‌رگه‌ردان کردن و
هه‌لگیرسانی ئاگری شه‌رو کوشتاری قه‌ومی وبه‌ریخستنی روباری
خوێن له دانیشتوانی شاری که‌رکوک و به قیمه‌تی تێکدانی
فرسه‌تی به‌یه‌که‌وه ژیانی خه‌لکی دانیشتووی ئه‌وشاره،
كێشه‌ی عاره‌به هاورده‌کان چاره‌سه‌ربکاو یان راستر
بریینێکیتر بکاته جه‌سته‌و ویژدانی ئه‌و کۆمه‌لگایه!!
به‌ده‌ر له‌م نه‌عره‌ته قه‌ومیه‌خه‌لکی که‌رکوک خوازیاری
کۆتایی پێهێنانی ئه‌وبارگرژی و ته‌نگژه کۆمه‌لایه‌تی
وسیاسیه‌ن که ده‌للالانی سیاسی جولانه‌وه ناسیۆنالیستی و
ئیسلامیه‌کان خولقاندویانه و خوازیاری کۆتایی پێهێنانی
به‌عسیزم وکولتوری قینه‌وتۆله و ورگ هه‌لدرینن!!
31.5.2006 |