ڕاستکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێکی عه‌باس شوان* جه‌ماڵ شه‌ریف 09/05/2006 به‌ناوی"چه‌پی کوردی و فینلاندی 1ی ئایاریان به‌رز ڕاگرت"له3.5.2006 عباس شوان له‌ماڵپه‌ڕه‌کانی ده‌نگه‌کان و کوردستان پۆست بڵاوکراوه‌ته‌وه پێم باشه چه‌ند هه‌ڵه‌ی ڕاست بکه‌مه‌وه! کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری کاتێک پیرۆزه که ڕاستیه‌کان له‌نێوتاریکی و شوێنه نهێنییه‌کان ده‌ربێنیت و خه‌ڵکیان پێ شادبکات، به‌ڵام ئه‌و مه‌راسیمه‌ی 1ی ئایار که کاک عه‌باس ڕاپۆرته‌که‌ی له‌باره‌یه‌وه نوسیوه نه له‌شه‌وی تاریک‌دا بوو نه‌له‌جێگایه‌کی نهێنی دا ئه‌نجامدرا. به‌ڵکو له ڕۆژێکی خۆره‌تاوی ناو جه‌رگه‌ی شاری(لاهتی) که‌چی له‌وڕاپۆرته‌دا هه‌ندێک له‌ڕاستییه‌کان شێوێندراون. بۆچی شێوێندراون؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لای کاک عه‌باسه. هه‌رله‌یه‌که‌م ڕۆژی بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌وه، په‌یوه‌ندیم کرد به‌کاک عه‌باسه‌وه، پێم ڕاگه‌یاند که ئه‌وڕاپۆرته هه‌ندێ شتی ناڕاستی تێدایه له‌وانه‌یه به‌هه‌ڵه واهاتبێ، من که‌ڕاستیه‌که‌ی ئه‌زانم له‌سه‌رمه ئاگادارت بکه‌مه‌وه. با له بابه‌ته‌که دوورنه‌که‌ومه‌وه و هه‌ڵه‌کانی ڕاپۆرته‌که‌و ڕاستییه‌کانی ڕوداوه‌که بخه‌مه‌ڕوو. له‌ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه"سه‌فین هه‌ینی ش وه‌ک نوێنه‌روبه‌رپرسی فینلاندی یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کان و ڕێکخراوی یارمه‌تیدانی نیشته‌جێی په‌ناهه‌نده وتاری خوێنده‌وه" به‌ڵام ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه* که له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، ناوی ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌ی تێدایه که ڕێکخه‌رو به‌شدارن له‌م مه‌راسیمه‌دا. ناوی (یه‌که‌تی کۆمۆنیسته‌کان) نه به‌باش و نه به‌خراپ نه‌هاتووه و له‌هیچ کام له‌کۆبونه‌وه‌کانیشدا هیچ که‌س باسی نه‌کردووه. ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه به‌ڵگه‌یه‌که ئه‌یسه‌لمێنێ که به‌ڕێز هه‌ینی وه‌ک نوێنه‌ری ڕێکخراوی( سوموکۆ ) که‌ڕێکخراوێکه به‌ناوی یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانه‌وه دامه‌زراوه. نایشارمه‌وه من نه‌مویست ئه‌م هه‌ڵه‌یه ڕاستبکه‌مه‌وه له‌به‌ر دوو هۆ: 1.به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و ئاسانتر چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌که ئه‌کرا ئه‌گه‌ر کاک عه‌باس خۆی ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی به‌دوادا بڵاوبکردایه‌ته‌وه، هه‌ڵه‌که‌ی ڕاستبکردایه‌ته‌وه وهۆکاری هه‌ڵه‌که‌یشی ڕونبکردایه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیرکردنه‌وه‌مان کاک عه‌باس م خۆشده‌وێ و ڕێزی لێده‌گرم، بۆیه هه‌وڵمدا خۆی ئه‌و هه‌ڵانه راست بکاته‌وه به‌خاتری متمانه‌ی نوسینه‌کانی لای خوێنه‌ر. 2.چه‌ند هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، چه‌ندتێبینییه‌کی خۆم له‌سه‌ر گه‌شتێکی کاک عه‌باس بڵاوکرده‌وه، نه‌وه‌کو کاک عه‌باس و خوێنه‌ران پێیان وابێت که من بوبێتم به چاو‌دێر به‌سه‌ر نوسینه‌کانی کاک عه‌باسه‌وه و هه‌رشتێک بنوسێ من له‌سه‌ری بێمه‌قسه. بۆیه زۆر هه‌وڵم دا له‌گه‌ڵ کاک عه‌باس که خۆی چاره‌سه‌ری بکات. له‌وه‌ڵامدا وتی"من به‌رپرسیارنیم، چونکه من چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ (سه‌فین هه‌ینی) کردووه‌و به‌وجۆره وه‌ڵامی داومه‌ته‌وه که نوسیومه" له‌کۆتاییدا بڕیاریدا په‌یوه‌ندی بکات به به‌ڕیز(هه‌ینی) وه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وهه‌ڵه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ڕۆژی دوایی4.5 به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم کرده‌وه به کاک عه‌باسه‌وه، که ئه‌م گفتۆگۆیه‌مان بوو: جه‌مال:بابه‌ته‌که به‌کوێ گه‌یشت؟ کاک عه‌باس: هێشتا په‌یوه‌ندیم به سه‌فین ه وه نه‌کردووه، به‌ڵام زۆر گرنگ نییه چونکه سه‌فین خۆی ئه‌ندامی یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کانه. جه‌مال : ڕاسته ئه‌ندامی ئه‌وڕێکخراوه‌یه، به‌ڵام ئه‌و به‌ناوی ڕێکخراوی په‌نابه‌رانه‌وه قسه‌یکرد، به‌هیچ جۆرێک ناوی یه‌کێتی کۆمۆنیستاکان له‌ئارادا نه‌بووه. ئه‌کرێ بوترێ سه‌فین ئه‌ندامی یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کانه، به‌ڵام له‌ومه‌راسیمه‌دا به‌ناوی ڕێکخراوی په‌نابه‌رانه‌وه به‌شداری کردووه و هه‌ر به‌وناوه‌شه‌وه قسه‌یکردووه قسه‌کانیشی باسی له گیروگرفتی په‌نابه‌ران بوو. کاک عه‌باس : گوێی مه‌ده‌رێ، له‌کاری ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵه‌ی له‌وه‌خراپتریش ڕوده‌دات. جه‌مال : وایه هه‌مو ئینسانێک هه‌ڵه‌ئه‌کات، ئه‌مه زۆر ئاساییه، به‌ڵام که‌هه‌ست به‌هه‌ڵه‌که‌ی بکات پێویسته ڕاستیبکاته‌وه له‌به‌رخاتری هه‌ستی خوێنه‌ران. ئه‌گه‌ر بزانێ هه‌ڵه‌ی کردووه و چاوی خۆی لێبنوقێنێ، ئیتر ئه‌مه‌ئاسایی نیه. تۆ که خۆت به‌ڕۆژنامه‌نوس ده‌زانی چ هه‌ڵوێستێکت ده‌بێت کاتێک هه‌واڵێکی نادرووست به خوێنه‌ران بگه‌یه‌نیت؟؟؟ ئه‌گه‌ر نوسه‌رێک هه‌ست و نه‌ستی خوێنه‌رانی لا گرنگ نه‌بێت، بۆ متمانه‌ی خۆی لای خوێنه‌ران باش نیه. کاک عه‌باس : باشه، ئه‌وه سه‌فین خۆی ڕاپۆرته‌که‌ی بینیوه، تائێواره‌ش چاوه‌ڕوان ده‌بم تا بزانم چی هه‌ڵوێستێکی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ئه‌وا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه ده‌که‌م. به‌داخه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆش رونکردنه‌ویه‌کم نه بینیوه بڵاو بکرێته‌وه له‌وباره‌یه‌وه. حه‌قیقه‌تێکیش هه‌موڕۆژێک به‌چاوێکی که‌ساسه‌وه لێم ده‌ڕوانێ و پێمده‌ڵێ (ئاگات لێیه چۆن شێوێندرام؟ توخوا من وابووم؟ ئه‌گه‌ر خوێنه‌رانی تر ئاگایان لێم نه‌بێت خۆتۆ ئاگات لێیه‌تی، ئه‌ی بۆ بێده‌نگی؟!) بیهێننه پێش چاوی خۆتان، یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کان له‌و مه‌راسیمه‌ی شاری لاهتی به‌هیچ جۆرێک ناویان نه‌بووه، یه‌ک لافیته‌ش به‌ناوی ئه‌وانه‌وه به‌رزنه‌کراوه‌ته‌وه، یه‌ک قسه‌یان له‌وێدا نه‌بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له‌ڕاپۆرته‌که‌ی کاک عه‌باسدا هاتووه‌که (به‌ته‌وژمی سیاسی قورساییان له‌سه‌ر مه‌راسیمه‌که‌دانابوو) ئه‌مه له‌داره‌که‌ی ده‌ستی عیسا کاریگه‌رتره. به‌بێ هیچ قسه‌یه‌ک، به‌بێ هیچ کارێک، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س ناوی ئه‌و ڕێکخراوه‌ی بردبێت به‌ڵام هه‌ر توانی به ته‌وژمی سیاسی قورسایی له‌سه‌ر مه‌راسیمه‌که دابنێ. ماشه‌ڵا له قودره‌تی خوا، جا ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ک لافیته به‌ناوی ئه‌و ڕێکخراوه ببوایه، یان قسه‌که‌رێکی هه‌بوایه. ئاخۆ چی له‌و ڕاپۆرته‌دا بهاتایه. من له‌وبڕوایه‌دام به‌ته‌وژمی سیاسی و قورسای وشتی وا نه‌ده‌وه‌ستایه‌وه، کاره‌که هێنده گه‌وره‌ده‌بوو، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی فینلاندی نه‌که‌وتنایه‌ته به‌ینه‌وه ئه‌وا حوکومه‌تی فینلاندییان ده‌ڕوخاندو خۆیان ده‌بوونه حوکومه‌ت. به‌ڵام نا، کولتوری کوردایه‌تی خاترو خۆتری تێدایه و له‌به‌ر خاتری خه‌ڵکی فینلاندی حوکومه‌ته‌که‌ی ئه‌گه‌ڕانده‌وه بۆیان. ئه‌مه ئه‌رکی کاک عه‌باس بوو هه‌ڵه‌که‌ی ڕاست بکردایه‌ته‌وه‌و هۆکاره‌کاشی ڕوون بکردایه‌ته‌وه به‌داخه‌وه پاش جه‌ند ڕۆژ چاوه‌ڕوانی ناچار بووم هه‌ڵه‌که ڕاست بکه‌مه‌وه به‌خاتری هه‌ستی خوێنه‌ران. هیوادارم جارێکیترکاک عه‌باس نه‌که‌وێته هه‌ڵه‌ی له‌مجۆره، ئه‌گه‌ریش که‌وت به‌په‌له چاره‌سه‌ری بکات. بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ که به‌خه‌م شعوری خوێنه‌رانه‌وه‌یه، وه ئه‌وه چه‌ند ڕۆژ تیپه‌ڕی نه کاک عباس هه‌ڵه‌کانی چاککرده‌وه نه (سه‌فین هه‌ینی)یش که ناوی له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتوه هه‌واڵه‌که‌ی ڕاستکرده‌وه که ده‌بوا بیانکردایه هه‌ر بۆیه وا من ڕاستیه‌که به به‌ڵگه‌وه ده‌خه‌مه پێش چاوی خوێنه‌ران. · ڕاپۆرته‌که‌ی کاک عباس له کوردستان پۆست: http://www.kurdistanpost.com/default.asp?menu=article&aid=1147
*لیستی ناوی ڕیکخه‌ران و به‌رنامه‌ی کاره‌کانی که به هیچ شێوه‌یه‌ک باسی ناوی ئه‌و ڕیکخراوه‌ی تێدا نیه که کاک عه‌باس نوسویه‌تی فه‌رموون: http://i3.tinypic.com/xp92mp.jpg
|
|
02/09/2015 |