کرێکاران

 

سبه‌ی ئایار

پێکه‌وه‌ با .. بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامی شار

پێکه‌وه‌ با

ڕه‌گی دره‌ختی ڕزیوی به‌ ساڵاچووی

نایه‌کسانی و زوڵم و سته‌م هه‌ڵبکێشین!

پێکه‌وه‌ با .. به‌ بیری تیژ

یاسای تازه‌ی بێ جیاوازی و

نه‌خشه‌ی ژینی نوێ داڕێژین!

یاسایه‌ک پڕ له‌ بزه‌و نان

دونیایه‌ک پڕبێ له‌ خه‌نده‌ و

خاڵی خاڵیشبێ له‌ گریان

 

ژینێ به‌ده‌ر

له‌ زریکه‌ی مناڵانی پارو دزراو

ژینێ به‌ده‌ر

له‌ چریکه‌ی ژنانی ماف لێ زه‌وتکراو

کچانی جه‌سته‌ سوتێنراو

ژینێ پڕبێت

له‌ گوڵی سوور له‌ ئازادی ئینسانه‌کان

ژینێ تیادا شه‌کاوه‌بێت

ئاڵای سووری چه‌وساوه‌کان!!

 

      13-04-2006

   جه‌مال شاوازی-ده‌نهاخ-هۆڵه‌ندا

     shkar67@hotmail.com

 

           

 

02/09/2015