له دایکبونمان گوناهێکه
گه‌وره‌تر له گوناهی خۆشه‌ویستی و
زه‌لیلتر له ڕقلێبوونه‌وه
په‌یڤینمان گوناهێکه
مه‌زنتر له گوناهی به‌رائه‌ت و
گوناهبارتر له جه‌لاد
له‌م ده‌ڤه‌ره هاوارکردنمان گوناهێکه
بێماناتر له بێده‌نگی و
ڕه‌شتر له تاوان
له‌م هه‌واره عیشق گوناهێکه
فراوانتر له گوناهی په‌پووله و
بێبه‌زه‌ییتر له دڵی باوکمان!
وای گوناهه
له‌وه‌ته‌ی هه‌ین
له نێو ئه‌م گێژه‌ڵوکه توشه‌ی گوناهه‌دا
به شوێن بێ گوناهیماندا ئه‌گه‌ڕێین
وای گوناهه له‌م ژیانه
به‌س فێری گوناهیان کردین!
گوناهه...
گه‌ر شه‌وێک به دزیی تاریکییه‌وه
چاو له ئه‌ستێره‌یه‌ک ببڕین
له خه‌ونێکدا ماچی تریفه‌ی مانگه‌شه‌و بکه‌ین
گوناهه...
گه‌ر بۆ جاریکیش بێت حه‌ز به بۆنی
گوڵێک بکه‌ین
له سێبه‌ری دره‌ختێکدا په‌پوله‌یه‌ک له‌باوه‌ش که‌ین
وای گوناهه!
چه‌ند گوناهه له ناو گوناه بژین بمرین
ژیار جاف-هۆڵه‌ندا- ده‌نهاخ
23-11-2000
zhyar_jaf@hotmail.com
|