ڕۆژنامه نووسه یه ک چاوه کان. قادر نادر ئۆتۆمۆبیل زۆر جار یه ک گلۆپی کار ده کات ، یان به تاک کار ده کات به هۆی ته ڕ بوونی پلاکه کانیانه وه ...خودی نوسه ر و ڕۆژنامه نوسانیش هه ن یه ک چاو یان کار ده کات!؟ له ووڵاتانی ڕۆژهه ڵات زۆرێک له ڕۆژنامه نوسان به ئه ندازه ی سوپا سه ر کوتکه ره کان، ڕۆل ده بینن له مانه وه ی دیارده نادیموکرسیه کان و گه نده ڵی ئیداری ده سه ڵاتداراندا ، چونکه ئه رکیان ئه وه ده بێت به شان و باڵی ده سه ڵات هه ڵبده ن وتاوانه قێزه وه نه کانیان بۆ جوان بکه ن ، وه میلله ت چه واشه ده که ن به پێنوسه ژه هره کانیان... ئه وانه سوپایه کن وه ک به شه کانی سه ر بازی دابه ش ده بن، که له نێویان هه یه به شێوه ی زه برو زه نگ وه ڵامی ڕه خنه گرانی ده سه ڵات ده داته وه ، هه یانه ده ڵاڵی بۆ ده سه ڵات ده کات ، چونکه هه ر خه ریکی کڕینی نوسه رانه.. هه شیانه زۆر به شێنه یی و به ناوی ڕۆژنامه و نوسه ری ئازاد، لیبرال و سه ر به خۆ ،میلله ت چه واشه ده که ن ، ئه م گروپه زۆر مه ترسیدار ترن له نوسه ره حزبیه کاندا.
له کوردستانه که ی ئێمه ش ، ڕۆژانه له ژێر ده سه ڵاتی هه ر دوو ئیداره دا ، دیارده ی نادیمو کراسی و پێشلکاری مرۆڤ هه یه ، که چی زۆر له نوسه ر و ڕۆژنامه نوسانی کوردستان، که مو کورتیه کانی یه ک لا ده بینن! ؟ زۆر سه یره کاتێک هه ندێ پێشێلکاری له لایه ک ڕووده دات ، هه ندێ ڕۆژنامه و نووسه ر خۆیانمان لێ ده که ن به هه ڵگری مه شخه ڵی دیموکراسی ! به ڵام هه مان ڕووداو به شێوه ی هاوشان ڕووده داته وه له لاکه ی تر، که چی به قودره تی قادر زمانیان لاڵ ده بێت و قه ڵه مه کانیان نا توانێت دێرێک بنوسێت!! خۆ ئه گه ر باس له که م و کورتی هه ر دوولاش بکه ن ، ئه وا هاوکێشه که وا ده بێت، شمشێره ک له م لا ده ده ن و ده رزیه کیش بۆ حزب نهێنیه که ،یان موو چه ده ره که یان. ئه م سوکه ڕه خنه ش ، ته نیا بۆ چه واشه کردنی میلله ت و با نگه شه ی ده سه ڵاته بۆ به ناو دیموکراسیه ت بوونی . خۆشترین نوکته ش ئه وه یه نوسه ری وا هه یه ، یه ک لینگ و یه ک چاوه له ڕه خنه گرتن ، که چی خۆشی پێ نووسه ری بوێره!؟ مرۆڤی ڕۆژنامه نوس ده بێت هه موو کات دیارده قێزه وه نه کانی ده سه ڵات ڕسوا بکات و له سه نگه ری میلله ته وه نوسین و ڕه خنه کانی بنووسێت ، بۆیه ده بێت ره خنه گرێکی هه مه لایه ن بێت ، خۆ ئه گه ر بووه پێنووس فرۆش چاوی له که م و کورتیه کانی ده سه ڵات داپۆشی ، هه وڵیشی دا بۆی جوان بکات، ئه وکات نابێت به نامۆیی سه یری ئافره تی له ش فرۆشیش بکات، چونکه هه ر دوو لا ڕۆڵی کرین و فرۆشتن ده بینن وه ک بازرگانێک.
|
|
02/09/2015 |