له کوردستاندا به یاسای زه برو زه نگ، ڕۆژنامه نووسان ده خزێنه زیندانه وه قادر نادر ماوه یه که ده سه ڵاتدارانی کوردستان ، قوناخی کۆنیان به سه ر چووه ، که به ئاره زوی خۆیان زۆر که سیان ده گرت و تیرۆر ده کرد، خۆ ئه گه رئێستا ئه نجامیشی بده ن ، ئه وا با جه کی گه وره ده ده ن ، له نێو خه ڵکی کوردستان و کۆمه ڵگای نێو ده وڵه تیدا به تایبه تی له نێو ڕیکخراوه مرؤڤ دۆسته کاندا ، چو نکه ئه و ڕۆژگاره نه ما ده سه لاتدار ، به ئاره زۆی خۆی ره فتار بکا ت و به ناو ی تێکه ڵبوونی بارودۆخی وولاته وه ش ڕێگری بکرێت له ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته جیهانیه کاندا ، ئه مه ش دیاره له ئه نجامی گۆڕانی هاوکێشه سیاسیه کانی جیهان و ڕۆژ هه ڵاتی ناوه ڕاسته وه ، ئه مه جگه له خه باتی چه ندین ساله ی ده یان و سه دان که سی ئازادی خوازی کوردستانه وه سه ر چاوه ی گرتووه، نه وه ک پاداشت یان ده ستکه وتێکی یه کێتی و پارتیه وه هه ڵقوڵا بێت، چونکه مێژوی 15 ساله ی ده سه ڵاتیان هیچ نمونه یه کی جوانی وامان پێ نیشان ناده ن؟ . ئێستا بۆ چاو ترساندنی ئه و نوسه رانه ی که قه ڵه ماکانیان نه فرؤشتووه، شێوازێکی تریان گرتۆته به ر، ئه ویش به ناوی یاساو داد گاوه ده یا ن خه نه زیندانه تاریکه کان و بێسه ر و شوێنیان ده که ن ، یان ئه وه تا به ناوی سوکایه تی کردنه وه زیندانی چه ند مانگه یان چه ند ساڵه یان بۆ ده بڕنه وه؟ له چه ند ڕۆژی رابردوودا ، سه ر له نوێ بریاری زیندانی کردنی 2 سه ر نوسه ری هاولاتی کۆن و نوێ به 6 مانگ درا ، به بیانووی نوسینی هه واڵێک که %100 راست نیه، له سه ر سه رۆکی حکومه تی کوردستاندا ، ئه مه جگه له ده ست گیر کردنه وه ی نوسه ر حه وێز حه وێزی به بیانوی نوسینی بابه تێکه وه . هه ر ماوه یه ک له مه و به ر به رپرسێکی به رزی سیاسی له سه ر ته له فزیۆن ئه وه ی ڕاگه یاند که ئێمه نه مان وویستوه په نا بۆ داد گا ببه ین ، ئه گه ر نا ده توانین زۆر جار رۆژنامه نوسان بده ینه دادگا ، له سه ر ئه و هه واڵانه ی بڵاوی ده که نه وه .
سه ره تا ده بێت ئه وه بڵێین ئه و یاسایانه ی ڕۆژنامه نوسانی پێ دادگایی ده که ن، هیچ یه کێکیان هه ناسه ی دیموکراسی تیا نیه و چونکه یاساکانی به عسه، بۆیه هه موو ئه و تۆمه ت و زیندانی کردنانه ی نووسه رانیش شێوه یه کی یاسایی زه برو زه نگ به خؤوه ده بینێت . دواتر ئێوه ئه گه ر باس له سه روه ری یاسا ده که ن ، ده بێت یاسا له سه ر هه مووومان په یڕه و بکرێت ، ئه وکات مرۆڤ ده توانێت ڕێزی بگرێت ، به ڵام یاسایه کی پڕ له زه برو زه نگ له سه ر ئێمه و ئێوه ش ئازادن چی بکه ن ؟ ئه مه سه روه ری یاسا ناگه یه نێت؟! پرسیار ئه وه یه ئاخۆ ده بێت هه ر به م یاسایانه ی به عس( نه وه ک یاساکانی مۆدێرنی ئه وڕپی) که له کوردستان ڕۆژنامه نوسانی پێ ده گرن ، هیچ به ندێکی تیا نه بێت که زیندانی بگرێته وه ، له سه ر ئه و که سانه ی بودجه و داهاتی ئه و خه ڵکه ، 15 ساڵه که س نازانێت چۆن خه رج ده کرێت و چی به سه ر دێت !؟ ئه ی تاوانباره خۆفرۆشه کانی گه ل و ئه نفالچی و فایلدار .....هیچ برگه یه کی یاسایی نه یان خاته هه مان زیندانه وه؟ ئه ی قا ره مانه کانی شه ر ی ناوه خۆ و سه رکرده نه گۆڕه کان و دیکتاتۆریه تی هه ندێ به ر پرس و ته زکیه ی پارتایه تی و ته قه کردن له خۆپیشانده ران و ............. هیچ له م تاوانانه ، مافی زیندانی کردنی هه ندێ به رپرس نه گرێته خۆی؟ پارتی و یه کێتی به هۆی سوکایه تی کردن به سه رکرده حزبیه کانیان ، خه ڵك ده ده نه داگاوه؟ ئه ی به کام یاسا خه ڵکیش بتوانێت به دوای سوکایه تی و داهاته دزراوه کانی خۆی دابچێت؟ په شیوی شاعیر له چا وپێکه وتنێکیدا ده ڵێت، ئه و دوو هێزه ی کوردستان له ئه وڕپا بوو نایه 2 ڕۆژ خه ڵك بواری پێ نه ده دان حوکمیان بکات ، منیش ده ڵێـم ئه گه ر به یاساکانی دادگای ئه وڕو پی بێت که میان هه یه زیندانی چه ند ساڵه ی به ر نه که وێت.
|
|
02/09/2015 |