وه‌رزه بێ ڕه‌نگه‌كان(2)
• كه‌ژاڵ ئیسماعیل •
وه‌رز پریاسكه‌ی نهێنییه‌كانی سروشته. پێشكه‌شه به‌گیانی پاكی هه‌ردوو
هاوڕێی جوانه‌مه‌رگم (كوێستان و نه‌ورۆز) كه له‌وه‌رزێكی به‌هاریدا،
وه‌رز مه‌رگی بۆ كردنه دیاری، هه‌روه‌ها به هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی
(وه‌رزه بێڕه‌نگه‌كان)یان لاپه‌سه‌ند بوو.
كه‌ی
وه‌رزێ دێت..
وه‌رزی من بێت ..؟
ئه‌م وه‌رزانه‌ی په‌ژاره ڕێژن
هه‌موو ئێوارانێك
له‌ودیو چاوی
بلووری
په‌نجه‌ره‌وه
ده‌ڕوانمه سروشت
كاتێ سه‌رای شه‌و
دوا دڵۆپی ڕووناكی هه‌ڵئه‌مژێت
كۆرپه‌ی هیواكانم به‌ره‌و ئاسۆ هه‌ڵدێرێت
له‌م وه‌رزه
به‌هارییه‌دا
هه‌ر كه
ته‌زووی بارانێك
بیرم ئه‌تارێنێت
دیمه‌نی دوو چاوی یاقووتی
پاش گریان
ده‌كه‌ونه سه‌ر..
چاوی
بلووری
په‌نجه‌ره‌كه‌م
پرسیار له
نێوان
«من
و په‌نجه‌ره‌كه‌ی هاوڕێم»1
دا
دروست ده‌بێت.
كه‌ی
وه‌رزێ دێت..
وه‌رزی من بێت..؟
بۆ نزای شیعری ئه‌م وه‌رزه‌م
مناڵیم بۆ ناگێڕێته‌وه؟
ئای مناڵی..
وه‌رزه‌كانت هێن به‌خێرایی تێپه‌ڕین
به‌وه‌دا نه‌گه‌ییت
یارییه‌كانت له
په‌نا سێبه‌ری ئێواره‌یه‌كدا
ته‌واو بكه‌یت..!
ئێستاش..
بۆ پاشماوه‌ی ئه‌و هێڵه ته‌ریبیانه
چاو ده‌گێڕیت
كه
له
سه‌ر شۆسته‌كان
به
ده‌باشیری ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ئه‌تكێشان
پێت وانییه..؟
ئه‌وانیش..
له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی به‌رائه‌تی مناڵیتا
تێكه‌ڵی سیمای گه‌وره‌بوونت بوون؟
ئێستاش..
ئه‌و نامیلكه سه‌وزو سوورانه
ده‌گه‌ڕێیت
به‌دوای ناوی ئه‌و هاوڕێیانه‌تا
كه
پێكه‌وه
یاریتان به
به‌رد
و خۆڵ ئه‌كرد
پێت وا نییه..؟
ئه‌وانیش..
له‌گه‌ڵ بزربوونی مناڵیدا بزر بوون؟
هه‌ر كه دوو چاوی یاقووتی
دوای گریان
ئه‌كه‌ونه سه‌ر چاوی
بلووری
په‌نجه‌ره
پرسیار له
نێوان
«من
و په‌نجه‌ره‌كه‌ی هاوڕێم»
دا
دروست ده‌بێت!
كه‌ی
وه‌رزێ دێت..
وه‌رزی من بێت؟
چ وه‌رزێكن وا به غه‌م داچێنراون
له‌گه‌ڵ ده‌نكه زبره‌كانی به‌فرێكا
به‌رگی سپی ئه‌كه‌نه به‌ر ئه‌و دره‌ختانه‌ی
كه
هه‌رگێز نه‌گه‌یمه باڵایان
بۆ وا بێڕه‌نگن..؟
وه‌رزێكن یا چوار وه‌رزن و
له
ڕوخساری
وه‌رزێكی په‌ژاره ڕێژدا
ون بوون.. ون
بۆ وا بوونه بوركان و
باڵای كه‌شكۆڵم ئه‌كه‌نه قه‌قنه‌س!
كه‌ی
وه‌رزێ دێت..
وه‌رزی من بێت..؟
تا ئێواره‌یه‌ك
له‌و دیو چاوی
بلووری
په‌نجه‌ره‌وه
دوو چاوی نه‌رمی كلڕێژی "نه‌ورۆز"2م
بنیشنه سه‌ر په‌ڕه‌ی ئه‌و گوڵه په‌مه‌ییانه‌ی
ته‌نها بۆنی وه‌رز ئه‌ده‌ن له
ژووری چۆڵمدا
و
ناوم لێناون
گوڵه "ته‌رزه"3
له
ژێر ڕه‌شماڵی پرچی هه‌ڵكڕووزاوی
"كوێستان"4
دا
به
ئه‌سپایی..
پێكه‌وه
"جاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو"5
بڵێینه‌وه!
ئێواره‌یه‌ك بۆ ئه‌و وه‌رزه سه‌فه‌ر بكه‌م
كه له‌ناو قاقاكانی " كوێستان"دا
فه‌نا بوو
و
كرایه ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی
هێشتا په‌نجه‌ی "نه‌ورۆز" ی
ماچ نه‌كردبوو!؟
چ
وه‌رزێكن ئه‌م وه‌رزانه‌ی
وا به‌غه‌م داچێنراون
به‌هار
دێت و
گوڵه به‌یبوونێك
خۆی نادا له
په‌رچه‌مم
هاوین
دێت و
كانیله‌یه‌ك له
سه‌ر ڕێگه‌م
گڕ له‌جه‌سته‌ی به‌ر ئه‌دات
پاییز
دێت
و
وه‌ك حاجی له‌قله‌قێكی
پیر
له‌سه‌ر داری جێ‌ژوان
هێلانه دروست
ئه‌كات
زستان
دێت
و
له‌گه‌ڵ چه‌خماخه‌یه‌كی شێتا
په‌نجه‌ی شیعرم هه‌ڵئه‌وه‌رێت!
بۆ نابێ
وه‌رزێ بێت..
وه‌رزی من بێت..؟
تا له‌گه‌ڵ ڕێژگه‌ی ڕووبارێكا
برژێمه نێو
ده‌فته‌رێكی ڕه‌سمی مناڵیمه‌وه
له‌وێ به
ئاره‌زوو
وه‌رزێ دروست كه‌م
وه‌رزی
خۆم
بێت...
هۆله‌ندا، 08-05-2006
•••
1- «من
و په‌نجه‌ره‌كه‌ی هاوڕێم»
پارچه هۆنراوه‌یه‌كی
خۆمه،
له
ماڵپه‌ڕی
(دیمانه)دا
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
2-
نه‌ورۆز: نه‌ورۆز حه‌سه‌ن هاوڕێی جوانه‌مه‌رگم.
3-
ته‌رزه: ناوی كچی خۆمه.
4-
كوێستان: كوێستان هاوڕێی جوانه‌مه‌رگم.
5-
جاده‌چۆڵ
و سێبه‌ر بوو: كۆپله‌یه‌كه له‌گۆرانییه ناسراوه‌كه‌ی خوالێخۆش بوو قادر
كابان.
kazal_8@hotmail.com
|