کاک
ستران عه‌بدولڵا، له گۆشه‌ی ئاسۆیه‌کی تر له
ڕۆژنامه‌ی(ئاسۆ) دا له رۆژی ٢١/٥، له‌سه‌ر بابه‌تێکی گه‌لێک
حه‌ساس و گرنگ، هه‌ندێک سه‌رنج و تێڕوانینی به‌که‌ڵکی،
گهڵالهکردووه، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی
که له‌هه‌ر چوار به‌شی کوردستان، ڕوویانداوه یانیش ئه‌گه‌ری
ئه‌وه هه‌یه که ڕووبده‌ن.
ئه‌مڕۆ،
هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و داگیرکه‌رانیش، چاویان له باشووری
کوردستان و دامه‌زراندنی حکوومه‌تی کوردستان، بڕییوه، کوردان
به‌گشتی به هه‌موو کهمووکوڕییهکانیشهوه، به چاوێکی
پۆزه‌تیف له باشووری کوردستان ده‌ڕوانن، داگیرکه‌رانیش که
له خۆرا، ئازادی کورد، وه‌کو مه‌رگی خۆیان چاولێده‌که‌ن،
گؤڕانکارییهکانی باشوور، وه‌کو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له خۆیان
ده‌بینن، وه‌ک هه‌میشه‌ش، تورکیا، پێشڕه‌وایه‌تی ئه‌م
دوژمنایه‌تییه ده‌کات، ئه‌وه‌تا، به ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی
هێناوه‌ته سه‌ر سنووره‌کانی کوردستان و به بیانووی لێدانی
کۆنگره‌ی گه‌ل، که له ڕاستیدا، تورکیا مه‌به‌ستی باشووری
کوردستانه، هه‌روه‌ک هه‌ندێک له به‌رپرسانی کۆنگره‌ی گه‌لیش
وه‌کو جه‌میل بایک هه‌مان تێڕوانینیان هه‌یه، ده‌نا وه‌ک
ده‌بینرێت، ڕۆژانه شه‌ڕ له باکووری کوردستان له نیوان
تورکیا و کۆنگره‌ی گه‌ل به دووری سه‌دان کیلۆمه‌تر له سنووری
باشووری کوردستان ڕووده‌ده‌ن، هه‌روه‌ک له ڕاگه‌یاندنی
تورکیاشدا، دانی پێدا ده‌نرێت.
باشووری
کوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌م پانزده ساڵه‌ی ده‌سته‌ڵاتی
خۆماڵییهیدا، نه‌یتوانیوه وه‌کو پێویست، جا هۆکاره‌کان
چیدهبن بابن، هه‌ستی کوردایه‌تی و کوردستانی بوون له نێوان
چین و توێژه‌کانی نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد، گه‌شه پێبدات،
ئه‌وه‌ش به‌مانای قبوڵنه‌کردن و نه‌بینین و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
به‌رانبه‌ر که عه‌ره‌بی عێراقین نا، به‌ڵکو هه‌ستێک که
هه‌موو تاکێکی کورد خۆی به خاوه‌نی ئه‌و وڵاته، کوردستان،
بزانێت، کوردستانیش ته‌نها ئه‌و به‌شه‌ی باشوور نا، به‌ڵکو
هه‌موو کوردستان که له سیواسه‌وه تا خوار خانه‌قین و قه‌سری
شیرین ده‌کشێت، ئه‌وه‌ش شتێک نییه که له خۆمانه‌وه
دروستمان کردبێت، به‌ڵکو دیکۆمێنته عوسمانلی و بیانییه‌کانی
تریش، گه‌واهی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن. ئاخر خۆناکرێت بۆ نمونه
که‌سیکی خه‌ڵکی سلێمانی، ته‌نها ئه‌و کاته که‌رکووک به
کوردستان بزانێت که ماده‌ی (٥٨) جێبه‌جێکرا و دان بنێت به‌و
واقعیه‌ی که ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر کوردستاندا سه‌پێنراوه، تاکی
کورد ده‌بێت وا په‌روه‌رده بکرێت که هه‌ر بستێکی کوردستان
به خاکی خۆی بزانێت، جا ئه‌مڕۆ کورد حکوومی ده‌کات باشتر،
ده‌نا با له‌ژێر ده‌ستی دوژمنیشدا بێت. هیچ تاکێکی
فه‌له‌ستینی، نا‌بینیت، مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن شوێنه
داگیرکراوه‌کانیان به خاکی ئیسرائیل ناوزه‌د بکه‌ن، خه‌ڵکی
وایان هه‌یه که له ساڵی ١٩٤٨ وه ده‌ربه‌ده‌ر کراوه، تا
ئێستاش، کلیلی ماڵه‌که‌ی که داری به‌سه‌ر بهردیشیهوه
نه‌ماوه، هه‌ڵگرتووه، نه‌وه دوای نه‌وه فێریان ده‌که‌ن که
ئه‌وه کلیلی ئه‌و ماڵه‌یه که داگیرکراوه‌و ماڵی تۆیه.
به‌شه‌کانی کوردستان، نابێت ببن به به‌بار به‌سه‌ر
یه‌کتره‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت له‌هه‌موو خۆشی و
ناخۆشیه‌کانیاندا، پشتووپه‌نای یه‌کتربن، هه‌چ کاتێکیش ئه‌و
هه‌سته درووستبوو، ئه‌وا کوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌بوون،
ئاوێزانی یه‌کتر ده‌بن، کوردایه‌تییه‌ک، که به مرۆڤایه‌تی و
دۆستی گه‌لانی بنده‌ست بناسرێته‌وه و دژی هه‌موو
بیرووبۆچوونێکی نهژاردپهرستی بووه‌ستێته‌وه. ده‌کرێت
حکوومه‌تی کوردستان له‌مڕۆوه بیر له‌و جۆره
پهروهردهکردنهی تاکی کورد بکاته‌وه، ئه‌وه‌یش به گۆڕانی
پڕۆگرامی خوێندن له کوردستان و توڕدانی هه‌موو شتێک که بۆنی
به‌عسی لێبێت، به تایبه‌تیش ئه‌و یاسا پۆخڵانه‌ی به‌عس که تا
ئێستاش له کوردستاندا، کاریان پێده‌کرێت.
به
هیوای ڕۆژێکی وا!.
تێبینی:
ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی (ئاسۆ)ی ڕۆژی ٢٤/٥ دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
kawaamin@passagen.se
|