له په‌ڕاوێزی کرده‌وه ڕاسیستیه‌که‌ی به‌لژیکا
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی گه‌رچی تێکنولوژیی به په‌له له‌گه‌شه‌دایه و ده‌بوا ئه‌م گه‌شه‌یه، گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی و ئینسانیشی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنابای، به‌ڵام به‌داخه‌وه ،نیزامی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تیی زاڵ به‌سه‌ر جیهاندا،پێشی به گه‌شه‌ی فیکری ئینسانی و هاوده‌نگی و یه‌کێتیی ئینسانه‌کان گرتووه. له نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ده‌کرێ گرژی و شه‌ڕ و نه‌فره‌ته.ناسیوناڵیزمی کوێر ده‌بێته دیارده‌یه‌کی پیرۆز و مه‌زهه‌ب ده‌بێته ئامێرێکی "ته‌حمیق". ئه‌م نیزامه به‌مه‌به‌ستی رێکخستنی هه‌موو بواره‌کان له پێناوی قازانجی خاوه‌ن سه‌رمایه‌دا، هه‌وڵده‌دات سه‌ره‌تایی ترین هه‌سته ئینسانییه‌کانیش بکوژێت. چاوێک له ته‌له‌فیزیون و سینه‌ما و گه‌یم و پله‌ی ئیستیشن و.. بکه‌ین ده‌بینین هه‌موویان بانگه‌شه‌ی کوشتن و ناسیوناڵیزم و مه‌زهه‌ب ده‌که‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن منداڵ(کۆمه‌ڵگه‌ی ئایه‌نده) به رۆحیاتێکی په‌لامارده‌رانه و شه‌ڕانخواز بار بێنن. حاسڵی ئه‌م رێبازه،له وڵاتانی پێشکه‌وتووی سه‌رمایه‌داری، سه‌رهه‌ڵدانی زۆر ناله‌باریی کۆمه‌ڵایه‌تی و له سه‌روویانه‌وه ڕاسیسزمێکی توندره‌وانه بووه.که به‌داخه‌وه تا دێت په‌ره ده‌ستێنێ و سیسته‌می فیرکردن و بارهێنانی ئه‌م وڵاتانه هیچ هه‌وڵێک بۆ دامرکانه‌وه‌ی نادات. چوونکه ئه‌م سیستمانه له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رمایه ده‌جووڵێنه‌وه.هه‌ر ئه‌وه‌شه ناو به‌ناو ئێمه شاهێدی کرده‌وه‌ی فاشیستی له‌م وڵاتانه ده‌بین. ئاخرین نموونه‌ی ئه‌م کرداوه له وڵاتی به‌لژیک روویدا. به پێی راپورتی هه‌واڵده‌ریه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ژنیکی ره‌ش پێست و مندالیکی سپی پێست له شاری "ئه‌نتورپن" ی بلژیک، که‌وتنه به‌ر هیرشی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستانه و گیانی خۆیان له‌ده‌سدا.ئه‌م راپورتانه باس له‌وه ده‌که‌ن که کچێکی ره‌ش پێست که دایانیی مندالێکی سپی پێستی سێ چوار ساڵانی ده‌کرد، له سێنتر(ناوه‌ندی شار)ی "ئه‌نتورپن" دا که‌وتنه به‌ر ده‌سریژی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستێک و ده‌سبه‌چی گیانیان له‌ده‌س ده‌دا. رووداوه‌که به‌م شێوه ده‌بێ که لاوێکی 18 ساڵان(سکین هێد) واتا سه‌ر رووت، پاش کڕینی ده‌مانچه‌یه‌ک، به‌نێو شاردا ده‌گه‌ڕێ و هه‌رچی "سه‌ره‌ڕه‌ش" ده‌بێنی ته‌قه‌ی لێده‌کات. سه‌ره‌تا ئه‌و کچه ره‌ش‌پێسته ده‌بێنی و ده‌یکوژی. پاشان ئه‌وه‌نده‌ی نه‌فره‌ت له‌دڵدایه که منداڵه به‌لژیکی‌یه‌که‌ش (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوک و دایکی داویانه به ره‌ش‌پێستیک ئاگاداریی لێ بکات)ده‌کوژی. پاشان زۆر ئاسایی ده‌که‌وێته رێگه و چاوی به ژنێکی تورک ده‌که‌وێ که‌له‌سه‌ر کورسیه‌ک دانیشتووه، ده‌سبه‌جێ ته‌قه‌ش له‌و ژنه ده‌کات و به سه‌ختی برینداری ده‌کات .له‌م کاته‌دا به هه‌ڵکه‌وت پولیسێک په‌یدای ده‌بێ و لاوه‌که ده‌سگیر ده‌کات. هه‌واڵه‌کان ئه‌وه‌ش زیاد ده‌که‌ن که 10 رۆژ پێش ئه‌م کرده‌وه ڕاسیستییه، لاوێکی 14 ساڵانیش له کرده‌وه‌یه‌کی هاو شێوه‌دا ده‌کوژرێت. پاش ئه‌م رووداوه،وه‌زیری ناخۆی به‌لژیک هاته سه‌ر ته‌له‌فزیون و داوای له خه‌لک کرد که هێمنی بپارێزن و ده‌سه‌ڵات خۆی هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵده‌گرێ. دیاره مه‌به‌ستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیکا،زۆرتر بیانیانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته بوون که له ده‌س کرده‌وه‌ی ڕاسیستیی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌کان وه‌زاڵه هاتوون. گه‌ر بمانه‌وه وردتر له‌م رووداوه بکۆڵینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و لاوه ڕاسیسته،له ڕاستیدا تاوابار نییه. هه‌موومان ده‌زانین هیچکه‌ش تاوانبار یا پاک نایه‌ته سه‌ر دونیا. به‌ڵکه ئه‌وه کۆمه‌ڵگه، بنه‌ماڵه و به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتن که که‌سایه‌تیی ئینسانێک پێک دێنن. ئه‌ولاوه دانیشتووی شارێکه(ئه‌نتورپێن) که پارتێکی ڕاست گه‌را تێدا چالاکه و خاوه‌نی چه‌ند کورسیه له ئه‌نجونه‌نی شاردا. ئه‌وه له‌کاتێکدایه به ڕواڵه‌ت ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له به‌لژیک و زۆربه‌ی وڵاتانی ئوروپا یاساخه. به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه که باش ده‌زانن که هێندێک پارتی"سیاسی"به‌پانه‌وه ره‌گه‌زپه‌ره‌ستن، به‌ڵام چاوی لێ ده‌قووژێنن و ئه‌وانیش به‌که‌یفی خۆیان بانگه‌شه‌ی دژی بیانی ده‌که‌ن و لاوان و مێرمنداڵان به نه‌فره‌ت له بیانی په‌روه‌رده ده‌که‌ن که ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌یه که‌له شاری ئه‌نتورپن له به‌لژیکا ڕوێدا. گوڵانی 2706
|
|
02/09/2015 |