کتێبی (راگه‌یاندن و کارى رۆژنامه‌گه‌رى)
بریتییه له چوار به‌ش و پاشبه‌ندێک، ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى ده‌رباره‌ى
چه‌مک و مێژوو و ره‌هه‌نده‌کانى راگه‌یاندن و هونه‌ره‌کانى
رۆژنامه‌گه‌رییه..له به‌شى یه‌که‌مدا قسه له‌سه‌ر راگه‌یاندن
ده‌کا به شێوه‌یه‌کى گشتى (چه‌مک، سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌کردن،
کاریگه‌رییه‌کانى، که‌ناڵه‌کانى و.....هتد)، له‌به‌شى دووه‌میشدا
قسه‌له‌سه‌ر رۆژنامه‌گه‌رى کردووه به‌تایبه‌تى وه‌کو که‌ناڵێکى
به‌رچاوى راگه‌یاندن (چه‌مک، ده‌رکه‌وتن و ته‌شه‌نه‌سه‌ندن، په‌یام
و به‌رپرسیارێتى، چییه‌تى و چۆنییه‌تى رۆژنامه، قوتابخانه‌کان،
گرنگى و کاریگه‌رییه‌کانى له ژیانى سیاسى وکۆمه‌ڵایه‌تى و
ئابوورى و....)، له‌به‌شى سێیه‌مدا به وردى و دوور و درێژى
باس له هونه‌ره‌کانى رۆژنامه‌نووسى و جۆرى ئه‌و هونه‌رانه و
لایه‌نه‌کانى و کار و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى رۆژنامه‌نووس
کردووه له‌گه‌ڵ رووداو و بابه‌ته‌کان (هه‌واڵ، راپۆرت،
رێپۆرتاژ، به‌دواداچوون، هه‌ڤپه‌یڤین......هتد)، له به‌شى
چواره‌میشدا وه‌ک به‌شێکى سه‌ربه‌خۆ باسى هونه‌ره‌کانى تر‌ى
رۆژنامه‌نووسی ده‌کا وه‌کو( مانشێت و ره‌هه‌نده‌کانى، وتار و
جۆر و بنه‌ماکانى، گۆشه و ستون)، پاشبه‌نده‌که‌شی ته‌رخانکراوه
بۆ کۆمه‌ڵىَ راو سه‌رنجى تایبه‌تى نووسه‌ر له‌مه‌ڕ کارى
رۆژنامه‌گه‌رى و ئازادى راده‌ربڕین و سروشتى کارى راگه‌یاندن
له کوردستانى دواى راپه‌ڕین، ئه‌ویش له میانى ژماره‌یه‌ک
نووسین و لێکۆڵینه‌وه و بابه‌ت ی سه‌ربه‌خۆ بۆ بڵاوکراوه‌کانى
کوردستانی ناردوون، یان وه‌کو ته‌وه‌ر و له‌سه‌ر داواى ئه‌و
بڵاوکراوانه بڵاو کراونه‌ته‌وه.
په‌رتووکه‌که ژماره (3) ى بڵاوکراوه‌کانى ناوه‌ندى رۆشنبیرى
سۆرانى وه‌رگرتووه و له‌سه‌ر ئه‌رکى سه‌نته‌رى ناوبراو و به
هاوکارى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حکومه‌تى کوردستان و له چاپخانه‌ى
وه‌زاره‌ت چاپکراوه له هه‌ولێر و چاپى یه‌که‌میه‌متى...دواتر
له نووسینى ئه‌م په‌رتوکه وێڕاى ئه‌زموون و شاره‌زایى نووسه‌ر
له بوارى رۆژنامه‌نووسى، که پانزه ساڵه خه‌ریکه، سوودی له
ژماره‌یه‌کى زۆرى سه‌رچاوه‌ى باوه‌ڕپێکراوى ئه‌و بواره به هه‌ردوو
زمانى کوردى و عه‌ره‌بى وه‌رگرتووه.
|