هه‌یئه‌ی عومه‌لای شۆڤێنی ، بۆ چاویان به کورد دا هه ڵنایه‌ت ؟ نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان دا ، مێژوویه‌کی تاڵ و تفتیان له گه‌ڵ هه‌موو ڕژێمه ده‌سه‌ڵات داره‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌دا هه‌یه ، که به زۆر کوردیان پێوه لکێنراوه ، تاکو ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی توانیویانه له سه‌رکوت کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان درێغیان نه‌کردووه و ته‌نانه‌ت به زیاده‌وه بۆ پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زو ناسنامه‌ی کورد هه‌وڵ و کۆششی خۆیان ئه‌نجام داوه . دوژمنانی کورد هه‌ر جاره‌و به بیانوویه‌ک هێرش و شاڵاوی خۆیان خستوه‌ته ڕوو ، دروشم و شیعاره‌کانیان بۆ چه‌واشه‌کردنی ڕای گشتی و نێو نه‌ته‌وه‌یی، بۆ هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێکی زیندوو ئاشکراو ڕوونه. چی تر که‌س به پڕووپاگه‌نده‌یان فریو ناخوات. ئه‌مڕۆ حکومه‌تی کوردستان له باشوور ئه‌و ڕاستی یه حاشاهه‌ڵناگره‌یه که دۆسته‌کانی کوردی شاد‌و دوژمنانی ته‌زاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی هات و هاواری هه‌یئه‌ی عومه‌لای جه‌هل و شۆڤینیه‌ت ، ده‌یانه‌وێت به‌ربه‌ست دروست بکه‌ن له به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی کوردان ، خه‌یاڵیان زۆر خاوه ،چونکه گه‌لی کورد له به‌رده‌م کیمیا باران و ئه‌نفال و ڕاگواستن ومه‌رگه‌سات چۆکی دانه‌دا ، ئه‌مڕۆ به‌ده‌هۆڵی دڕاوو ڕزیویان ڕاناچڵه‌كێت. مه‌ڵبه‌ندی کولتووری کوردی له ئه‌ڵمانیا ،به توندی ناڕه‌زایی خۆی نیشان ده‌دات دژی ووتارو هه‌ڵوێستی ئه‌م دوایی یه‌ی هه‌یئه‌ی عوله‌مای به‌ناو موسڵمانان ، بێگومان ئه‌م جۆره کارانه بیر‌و بۆچوونی مشتێک خه‌ڵکانی که‌لله‌پوتی شۆڤینی دڕنده‌ن ودوورن له هه‌موو به‌هاو نرخێکی ئایینی و مرۆڤایه‌تی.
مه‌ڵبه‌ندی کولتووری کوردی له ئه‌ڵمانیا 19 ی ئایاری 2006 زایینی
|
|
02/09/2015 |