ماوه‌یه‌که له هه‌ندێک ڕۆژنامه و، هه‌فته‌نامه و، سایت و،
ژووری پاڵتاک دا هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو، بوختان و، جنێو و،
چه‌واشه‌کاری سه‌یرو سه‌مه‌ره بڵاوده‌کرێنه‌وه، که هه‌ر
هه‌موویان زۆر دوورن له ڕاستییه‌وه و به مه‌به‌سته‌وه
ده‌نووسرێن. به‌داخه‌وه ئه‌م سه‌رچاوه میدیاییانه خۆیان
تێوه‌گلاندووه و به شێوه‌یه‌کی چڕ‌و دوور له هه‌موو
پرنسیپێکی ئینسانی و ڕه‌وشتی ڕۆژنامه‌گه‌ری له دژمان
ژه‌هره‌جنێو و سوکایه‌تی و بوختان بڵاوده‌که‌نه‌وه، وه‌ک:
((په‌یامنێر، هه‌ولێر پۆست، کوردستان پۆست، میدیا)) که
ئه‌مانه به به‌رده‌وامی و به مه‌به‌سته‌وه کار له‌سه‌ر
شکاندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی ئێمه ده‌که‌ن، له هه‌ندێ که‌ناڵی
سایتی دیکه‌شدا بابه‌ت بڵاوده‌کرێنه‌وه وه‌ک سایته‌کانی
کوردستان نێت، ده‌نگه‌کان و هتد.
تازه‌ترین هه‌واڵی دوور له ڕاستی له سایتی په‌یامنێره‌وه
بڵاوکرایه‌وه و چه‌ندان جێگه‌ی دیکه‌ش ئه‌ویان وه‌ک سه‌رچاوه
وه‌رگرت، ئه‌وه‌یه که گوایه (مه‌هاباد قه‌ره‌داغی له
لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌ته‌وه داوای لێ کراوه ده‌ست له کار
بکێشێته‌وه). ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵه به مه‌به‌ستی
چه‌واشه‌کاری داڕێژراوه و ڕاست نییه و زاده‌ی خه‌یاڵی
نه‌خۆشی داڕێژه‌ره‌که‌یه‌تی. ئه‌م ژه‌هره‌هه‌واڵ و تۆمه‌ت و
سوکایه‌تییانه له‌وێوه ده‌ستی پێ‌کرد که من ناڕازیبوونی خۆم
ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به که‌می ڕێژه‌ی ژن له پێکهاته‌ی کابینه‌ی
پێنجه‌می حکومه‌تی کوردستان و، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌م له
پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌کان گرت که زیاتر ڕه‌چاوی
بنه‌مای هاوخوێنی و نزیکایه‌تی که‌سه‌کانی کردووه. ئه‌م
ڕه‌خنانه‌ش وه‌ک مافێکی ڕه‌وای خۆم ده‌رده‌بڕم وه‌ک مرۆڤێک که
ژنه‌نووسه‌رێکی ئازادم و له کات و شوێنی پێویستدا هه‌ڵوێست
له‌و دیاردانه وه‌رده‌گرم که تێبینیم هه‌یه ده‌رباره‌یان.
من به مه‌به‌سته‌وه و بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵگه ئه‌و ڕه‌خنانه
له ئۆرگانه باڵاکانی وڵاتی خۆم ده‌گرم بۆ ئه‌وه‌ی چاکتر
ببنه‌وه.
یه‌کێک
له‌و هۆکارانه‌ی که وه‌ک پاساو ده‌هێنرایه‌وه بۆ که‌میی
ڕێژه‌ی ژن له حکومه‌ت دا، که ئه‌وڕێژه‌ی 25% له سه‌ده‌ی
که له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه ته‌نها ئه‌نجومه‌نی
نیشتیمانی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ده‌گرێته‌وه. ئه‌و
ڕێژه‌یه به‌هۆی سووری ئه‌مریکا له هه‌بوونی به‌شداری ژن له‌و
ناوه‌ندی بڕیارانه‌دا،چه‌سپا. ناوه‌ڕۆکی نامه‌ی ئاراسته‌کراوی
من بۆ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ته‌نها ده‌رباره‌ی چه‌سپاندنی ئه‌م
ڕێژه‌یه‌یه له حکومه‌تدا، چونکه ڕاسته ژنان له کوردستان و
له عێراقیشدا خه‌بات ده‌که‌ن و شێلگیرانه بۆ مافه‌کانی خۆیان
تێده‌کۆشن، به‌ڵام پشتیوانی وڵاتانی دنیا ئه‌م ڕێگایه قه‌دبڕ
ده‌کا و زووتر ده‌گه‌ینه ئه‌و مه‌به‌سته. سوورم له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ئافره‌تانی
کوردستان میتووده مرۆییه جۆراوجۆره‌کان به کار ببه‌ین و
کۆمه‌ک و یارمه‌تیش له دنیاوه وه‌ربگرین. لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و
نامه‌یه‌ی من وه‌ک خه‌ته‌ر بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به قسه‌یه‌کی هیچ ده‌زانم و،
دووره له پێوه‌ره ئه‌قڵانییه‌کان.
شتێکی
دیکه‌ش که پێویستی به ڕوونکردنه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه من
جگه له‌وه‌ی ڕاوێژکاری سه‌رۆکی حکومه‌تم بۆ کاروباری
یه‌کسانی، هاوکات نووسه‌رێک و چالاکێکم له‌و بواره‌دا. بۆیه
له‌و شوێنه‌ی که گوزاره له ڕای سه‌رۆکی حکومه‌ت بکات خۆم
وه‌ک ڕاوێژکاریان ده‌ناسێنم، له‌و شوێنه‌شدا که گوزاره له
ڕای خۆم ده‌که‌م، ته‌نها ناوی خۆم ده‌نووسم. هه‌ندێ که‌س
که‌ڵکئاوه‌ژوو له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌ن و تیکه‌ڵیان ده‌که‌ن.
بۆ نموونه نامه‌کراوه‌کانم بۆ به‌ڕێزان سه‌رۆکی کۆماری
فیدڕاڵی عێراق و سه‌رۆکی ئه‌مریکا گوزاره له ڕای تایبه‌تی من
ده‌کات و ته‌نها ناوه‌که‌می پێوه‌یه بێ هیچ نازناوێک، وه‌ک
نووسه‌ر خۆم ناساندووه، ئیدی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش دژ به من
به‌کارهێنراون.
هیوادارم، هیچ که‌سێ نه‌که‌وێته‌داوی بوختان و ناڕاستییه‌کان،
بۆ ئه‌وه‌ی به ئاگری ویژدانمردووان نه‌سووتێ و باوه‌ڕیان پێ
نه‌هێنێت.
له‌گه‌ڵ
ڕێزی زۆرمدا
|