به مێژوو گێرانی ئه دەب یا به ئه دەب گێرانی مێژوو نیگار نادر هه موو درۆو دزی و هه ڵه یه ك دەبێته مێژوو به لام زۆر به دەگمه ن مێژوو دەبێته دزی و درۆ و هه له ، مێژوو به هه موو پرسێك دەگه رێ لێ كه م پرس هه ن به مێژوو گه رێن زۆر جاران وا رێدەكه وێ مرۆڤی زۆر ترسه نۆك و نه زان مێژوو دروستیان دەكا یا به پێچه وانه وە مرۆڤی گه له ك بیر كۆڵ و دۆڕاو مێژوو دروست دەكه ن له بۆیه شه رت نیه ته نها كه سانی ئازاو ڕۆشه نبیرو هه لكه وته مێژوو یه ك دروستیان بكا یا كه سانی بیرمه ند و هۆشیارو ئازاد مێژوو دروست بكه ن نه ته وەو گه له دواكه وتوەكان تائێستاش وادەڕوانه مێژوو چاوەریێ ئه وەیه یانه لێێ هه موو خۆرانان و روكه شكاری و درو شمكاری و سه ركه وتن و كردارە چاكه كانیان بۆ بنوسێته وەو هه موو تێشكان و گه مژەیی و كۆڵه وایه كانیان بۆ داپۆشێ و مێژووی ئاینی و مێژووی سیاسی هه موو مێژوەكانی تری لێ خستونه ته په راوێزەوە وه ختێك دەرگا له سه ر ئه دەبی زۆربه ی گه لانی دونیا دەكه یته وە پێش هه ر شتێك مێژووی ئه و میلله ته ت له ئه دەبێكی بالادا و به زمانێكی تۆكمه وەبه رچاودەكه وێ وە هه ست دەكه ی مێژوو چۆن به پارێزراوی وچۆن به راستگۆیی و به چ هونه رێك وەرگه ڕێنراوەته سه رئه دەب و چ نه مریه كی به خشیوەته ئه ڤ ئه دەبه به دیوێكی دیدا كه دەرگا له سه ر مێژووی زۆربه ی گه لانی دونیا هاوەڵه دەكه ی توشی هه ژەند دەبی وەختێك دەبینی ئه دەب چه ندە به پیرۆزی به شارەزایی وبه ئه مانه ته وە له مێژوویاندا جێگه ی خۆی ژ بو ته رخان كروەو چۆن ئه و مێژووە ئه دیبه كانی نه مركردون وپاراستوون به هه زاران بیرمه ندو زاناو ڕۆشه نبیر كۆببنه وە ناتوانن په ڕەیه كی مێژوو بگۆرن وله به ریه كی هه ڵوەشێنه وەو پاكنوسی بكه نه وە به لام مێژوو دەتوانێ زمان و دڵ و هزری هه موو نه ته وەیه ك به رۆشه نبیرو بیرمه ندو زانا كانی وە بهێنێته گۆرین پاكتاوكردن وهه لوەشاندنه وە گه لانی كۆڵه وار نه سیاسه تی مێژوویی و نه پلانی مێژوویی و نهنه داهێنانی مێژوویان هه یه و هه ر به ردەامیشن له نوسینه وەی مێژوویان به هه ڕەمه كی و كاوێژ كردنه وەی مێژوو ەكه یان و به ڕادانی مێژوەكه یان وسه نگه ر دانانن به رامبه ر ڕەخنه له مێژویان تێفكرین له مێژوو شێوازی نوسینی كاری هه موو رۆشه نبیرانه ئه ڤ گه لانه ی خافڵن له ڕەخنه گرتن له مێژووی خۆیان و هه ڵكۆلینی مێژوویان به چه ند چاوو دەستان هه میشه له پاشه وەن ومێژوەكانیان ته نها وەكی دروشمێك وایه به دەستیانه وە ژ بۆ هه ر پرسیارو قه یرانێكیش مێژوو به وەلام دەهێنه وە ژ بۆ هه موو كه مووكورتیه ك مێژوو دەكه نه گه واهی به هه زاران كه س له دونیادا تێدەكۆشن ودەكارن و ژیان له دەست دەدەن بۆ ئه وەی بچنه ناو لاپه رەكانی مێژووه وە بێ ئه وەی بزانن دەركه كانی مێژوو به رێكه وت دەكرێنه وەو زۆر جارانیش كلیله كانیان به دەست مێژوونوسانێكی ناكامڵ و ترسه نۆك و به ربارن مێژوونوسی نه ته وە دواكه وتوو بندەسته كان په كه وته ترو نه خوێندەوارترو بێ جیهانیبینی ترن له سیاسی ورۆشه نبیرو ئه كادیمیه كانی ئه ونه ته وانه وله و خه ت و سنورەكێشراوەكان واوەتر قه له م نابزێون وچاوو هه لنایه نن دلنیاشن رۆژێك نایه رەخنه یه ك پێبگاو هه موو پرۆژە سواوەكان هه لته كێنێ كاتی ئه وە هاتوە هه موو بزانین مێژوو ژ هه موو شتێك پتر جه سارەتی پێدەوێ و نه مێژووی بێ به ئه دەب گه راوو نه ئه دەبی بێ به مێژوو گه راو وه كی پوشی به ربان و كه س نایانبینێ.
.له ندەن.... 1/6/2006....
|
|
02/09/2015 |