لیستێکى تر‌ى پێشێلکاری له‌سایه‌ى ده‌سه‌لاته‌کانى یه‌کێتى و پارتیدا! نوری به‌شیر هاوکات له‌گه‌ل چونه‌پیشه‌وه‌ى ئیعتراز و ناره‌زایه‌تىیه جه‌ماوه‌رىیه‌کان له‌شاره‌کانى کوردستان ده‌سه‌لاتدارانى یه‌کیتىو پارتیش هیرش و په‌لاماره‌کانى خۆیان بۆسه‌ر خه‌ڵکى کوردستان توندترده‌که‌نه‌وه‌و ماف و ئازادىیه فه‌ردى و مه‌ده‌نىیه‌کان ده‌نێنه ژێر پێوه.. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌ده‌زگاکانى راگه‌یاندنى هه‌ردوو حیزب لێشاوى درۆ بلاوده‌که‌نه‌وه‌و باس له"حکومه‌تى خه‌لکو جه‌ماوه‌ر" ده‌که‌ن.. ئه‌وه‌ى لیره‌دا ده‌یخوێننه‌وه لیستێکى تره له‌وپێشێلکاریانه‌ى که‌له‌نێوان یه‌ک مانگى رابردوودا له‌ژێر سایه‌ى ده‌سه‌لاته‌کانى یه‌کێتىو پارتیدا ده‌ستى بۆبراوه‌و له‌که‌ناله‌کانى راگه‌یاندوه ئاشکرا کراون. بێگومان ئه‌م پێشێلکاریانه جگه‌له‌وه‌ى نیشانه‌یه‌کى تر له‌ده‌سه‌لاتى سه‌رکوتگه‌رانه‌ى ئه‌حزابى ناسیونالیستى کورد ده‌سه‌لمێنن، هاوکات روکارى گه‌نده‌لىو فه‌سادى ئیدارى حکومه‌تى یه‌کیتى و پارتى ئاشکراده‌که‌ن: *- ده‌سه‌لاتداریتى یه‌کیتى نیشتمانى روبه‌رى 1645.40 مه‌تره دوجا زه‌وى له‌ناوچه‌ى به‌هه‌شتى شار له‌سلیمانى ده‌داته گۆرانى بیژ زه‌که‌ریاو پێشترش روبه‌رى 29 دۆنم زه‌وى پێدراوه له‌ودیوى دوریانى سه‌رچناره‌وه./ سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ سایتى کوردستان نیت، به‌روارى 26/4/2006. *- پرکردنه‌وه‌ى فۆرمى حیزبى له‌خۆیندگه ئاماده‌ییه‌کانى ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وامه/ سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ سایتى گه‌نجان 24/4. *- مامۆستایه‌ک له‌قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى عه‌ربه‌ت قژى چه‌ند قوتابیه‌ک ده‌برێت و سه‌رى یه‌کێکیش ده‌شکێنێت. / سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ سایتى گه‌نجان 24/4. *- زانکۆى کۆیه ئه‌م خویندکارانه ( هه‌رێم جه‌مال، خه‌ڵه‌ف غه‌فور و لوقمان عومه‌ر) فه‌سل ئه‌کات، به‌پێی قسه‌ى ئه‌م خوێندکارانه هۆکه‌ى ئه‌وه‌یه که‌به‌شدارى خۆپیشاندانى کۆیه‌یان کردوه‌و که‌سى چالاکى ناو قوتابیان بوون/ سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ سایتى گه‌نجان 23/4 . *- به‌هۆى هێزه‌کانى ئاسایش و پۆلیسى ناوچه‌ى قه‌لادزیه‌وه له‌یادى 24/4 رۆژى بۆردومانه‌وه له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه، خه‌ڵک ناتوانن خۆپیشاندان بکه‌ن. / سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ سایتى گه‌نجان 23/4 . *- رۆژى 18/4 دوا ده‌سته‌ى گیراوه‌کانى هه‌ڵه‌بجه که‌ژماره‌یان هه‌شت که‌سه و به‌گومانى سوتاندنى مۆنۆمینته‌که له‌خۆپیشاندانى رۆژى 16/4 دا ده‌ستگیرکرابون، به‌که‌فاله‌تى "450000" دینارى عیراقى ئازادکراون. / سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ ماڵپه‌رى گه‌نجان 20/4 و ماڵپه‌رى هاولاتى. *- رۆژى 22/4 مامۆستایه‌کى زانکۆى سلیمانى سزاده‌درێت، به‌پێى هه‌واڵى زانکۆ قسه‌ى ناشیرینى به‌جلال تاڵه‌بانى وتوه‌و به‌پێی قسه‌ى مامۆستاکه محه‌مه‌د رۆسته‌م زاده ( نامۆ ) په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ قوتابیاندا خۆشه ئه‌مه نه‌خشه کێشراو بوه بۆى./ سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ ماڵپه‌رى هاولاتى. *- رۆژی 12/4 دوو ئه‌ندامى ئاماده‌کارى رێپێوان به‌ناوه‌کانى عبدول وه‌هاب ئه‌حمه‌د و مامۆستا به‌هاالدین مه‌حمود، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌کى چه‌کداره‌وه له‌کاتى چوونه‌وه‌یان بۆماڵه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێن به‌به‌رچاوى خه‌ڵکه‌وه. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ ، به‌یانى م س پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى. *- گرتن و سوکایه‌تى کردن به‌ئه‌ندامانى پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى له‌خۆپیشاندانى رۆژى 13/4 که زیاتر له 200 له‌ئه‌ندامانیان به‌مه‌کته‌بى سیاسى و سکرتێرى حزبه‌که‌یانه‌وه گیراوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌یته‌ره‌ى تاسلوجه ئه‌وانه‌ى له که‌رکوک و هه‌ولێره‌وه هاتون گێراون. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، چاوپێکه‌وتنى هه‌ڵمه‌ت ئه‌ندامى پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى له‌گه‌ڵ رادیۆى هاوپشتى، ئه‌م هه‌واڵه له‌چه‌ندین بلاوکراوه‌ى تردا بلاوکراوه‌ته‌وه. *- رۆژى 13/4 ئاسایشى یه‌کیتى نیشتمانى له‌شارى سلیمانى زمناکۆ عزیز رابه‌رو روخسارى کۆمۆنیستى له‌رۆژه‌کانى یادى ئه‌نفالدا ده‌ستگیرده‌کات. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، به‌یانى کۆمیته‌ى کوردستانى حککع 13/4 *- رۆژى 12/4 وه‌ستا حسین ێالح، له‌لایه‌ن ئاسایشى یه‌کیتى نیشتمانیه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێت له‌کاتى بلاوکردنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌ى ده‌سته‌ى داکۆکى له‌داخوازیه‌کان.. به‌هۆى یادى ئه‌نفاله‌وه. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، به‌یانى کۆمیته‌ى کوردستانى حککع 12/4 *- زیاد له‌نیوه‌ى خه‌ڵکى سیدسادق نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتوه. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، رۆژنامه‌ى سه‌ید سادق ژماره 7ى 4/3 *- رۆژی 9/4/2006 سىَ که‌س به‌ناوه‌کانى ئارام محمد، ئه‌میر ێلاح و له‌لایه‌ن ئاسایشى که‌لاره‌وه ده‌ستگیرده‌کرێن، له‌سه‌ر بلاوکردنه‌وه‌ى به‌یاننامه بۆ داکۆکیکردن له‌ماف و داخوازى که‌سوکارى ئه‌نفالکراوه‌کان. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، رێکخراوى کودستانى حککع 10/4 *- به‌زۆرى ده‌سه‌لاتدارانى سه‌ید سادق گروپى" شار" که‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک گه‌نجه‌وه دروست ده‌کرێت، هه‌ڵده‌وشێنرێته‌وه. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، رۆژنامه‌ى شاره‌زور ژماره 8ى 6/4 *- رۆژی 8/3 "رۆزی فایه‌ق" قوتابى پۆلى سێهه‌مى سه‌ره‌تای گوندى ته‌بى سه‌فا له‌لایه‌ن دووکه‌سه‌وه ده‌رفێنرێت. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، گۆڤارى سیدسادق ژماره 7ى 4/3 *- رۆژی 2/4 له‌گه‌ره‌کى شێخ محێدینى سلیمانى "لاڤه جمال"ى ته‌مه‌ن چوار ساڵه رفێنرا. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، نامه‌ى سۆزان جمال له‌کوردستان نیت له12/4 *- هه‌ره‌شه‌ى محمود سه‌نگاوى نوێنه‌رى جلال تاڵه‌بانى له‌یادى ئه‌نفالدا، بۆچاوترساندنى که‌سانێک که‌ده‌یانه‌وىَ خۆپیشاندان بکه‌ن. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، سایتى چاک *- رۆژى 13/4 له‌کاتى خۆپیشاندانێکى سلیمانیدا، ئاسایش هاوکاتى گرتنى خۆیشانده‌ران که 16 یان ئافره‌ت بوون، منداڵێکى ته‌مه‌ن 5 ساڵیان له‌گه‌ڵ بوه‌و و هه‌ره‌شه‌یان لیکراوه. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، سایتى هاولاتى. *- رۆژى 16/4 له‌کاتى کۆرێکى "خالد ئه‌یوب"دا له‌که‌رکوک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ده‌سه‌لاتداران نه‌ک هه‌ر وه‌لامده‌ره‌وه نین به‌وه‌زعى ئه‌نفال... ئاسایشى چه‌مچه‌مال هه‌وڵى ئه‌وه‌یان داوه کۆره‌که هه‌ڵوه‌شێننه‌وه به‌لام بۆیان ئه‌نجامنه‌دراوه. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، راگه‌یاندنى کۆمیته‌ى که‌رکوکى حککع له17/4 *- رۆژى 18/4 ژنێک و هاوسه‌ره‌که‌ى به‌ناوه‌کانى ئامینه محمه‌د و عه‌باس قادر له‌ماڵه‌که‌ی خۆیاندا ده‌کوژرێن له‌شارۆچکه‌ى حاجى ئاوا. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، رۆژنامه‌ى هاولاتى ژماره 270ى 19/4 *- لافیته‌و پۆسته‌رکانى "رێکخراوى گه‌شه‌پیدانى قوتابیان" ده‌درێندرێن و له‌که‌لارو چه‌مچه‌مال له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه بانگى به‌رپرسی لقه‌کانیان ئه‌که‌ن. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، رۆژنامه‌ى هاولاتى ژماره 270ى 19/4 *- بۆ گرتنى هۆڵی بازرگانى سلیمانى بۆ کۆرو سیمنار و یاد، ده‌بىَ ره‌زامه‌ندی ئاسایش وه‌ربگیرێت. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، کوردستان نیت رۆژی 11/4 *- له‌ئۆردوکاى رزگاری گه‌نجه‌کان ده‌خرێنه ژێر چاودێرى و هێزێکى زۆریش ده‌به‌نه ئه‌و ناوچه‌یه‌وه بۆ کۆنترۆلى ئه‌وه‌ى یادى ئه‌نفال نه‌کرێته‌وه، به‌وته‌ى یه‌کێک له به‌رپرسه‌کانى ده‌سه‌لات و تویه‌تى ده‌ستى هه‌رکه‌سێک ئه‌شکێنین که زیان به‌کۆته‌ڵى ئه‌نفال بگه‌یه‌نێت. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، رۆژنامه‌ى ریوان ژماره 123ى 16/4 *- رۆژى 13/4 له‌کاتى خۆپیشاندانى هێمنانه‌دا له‌سلیمانى، هێرش ده‌کرێته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌لێدان و گرتن و ئازاردان بلاوه‌یان پێده‌که‌ن هاوکات: 1- کچێک ده‌بورێته‌وه، 2- مندال تیایدا ده‌گێرێت، 3- هیلال ئیبراهیم، په‌یامنیرى هاولاتى ده‌گرن، 4- کاروان ئیبراهیم، سه‌رنوسه‌رى رۆژنامه‌ى کرانه‌وه‌ى ده‌گرن. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا به‌ئیمزاى ئه‌م رێکخراوانه: یه‌کیتى قوتابیانى کوردستان، یه‌کیتى گشتى قوتابیانى کوردستان، ریکخراوى گه‌شه‌پیدانى قوتابیانى کوردستان، ریکخراوى خویندکارانى کرانه‌وه‌ى دیموکراتى. 14/4 *- رۆژى 23/3/2006 جه‌بار ێۆفى، کادرى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق، به‌رپرسى بلاوکردنه‌وه‌ى رۆژنامه‌و ئه‌ده‌بیاتى حزب له‌قه‌زاى دیانه له‌ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌لاتى پارتى دیموکراتى کوردستاندا، کاتژمیر 7ى ئێواره له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه ده‌درێته به‌رته‌قه‌و بریندار ده‌کرێت. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، ریکخراوى کوردستانى حککع 28/3/ 2006 و ماڵپه‌رى بۆپێشه‌وه. *- رۆژى 23/3 بۆ جارێکى که دادگایى کردنه‌وه‌ى که‌مال سه‌ید قادر‌و حوکم دانى به ساڵ و نێوێک به‌پێى ماده‌ى 443 له‌دادگاى هه‌ولێر و به‌سه‌رپه‌رشتى حاکم فه‌ره‌یدون. له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌که‌ى پارتى دیمورکاتى کوردستانه‌وه، ئه‌مه له‌کاتێکدا رووده‌دات، که‌به‌ناره‌زایه‌تیه‌کى جیهانى حوکمى 30 ساڵ که‌پارتى به‌سه‌ریدا دابوو پاشه‌کشه به‌پارتى کراو ئیلغاکرایه‌وه. *- رۆژى21-3-2006 به‌شدار عه‌لى کادرى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق، که‌سایه‌تى ناسراوى نێو خوێندکاران و لاوان له‌که‌یه‌کێک له‌سه‌نته‌ره‌کانى ئه‌نته‌رنێت له‌هه‌ولێر له‌ژێر ده‌سه‌لاتى پارتیدا، دێته‌ده‌ره‌وه، له‌هه‌ولێکدا ده‌رفێنرێت له‌لایه‌ن چه‌ن که‌سێکه‌وه‌و به‌زۆر راپێچى ئۆتۆمبیلیکى مۆدێلى مۆنێکاى ده‌که‌ن و تا به‌یانى ئه‌شکه‌نجه‌ى جه‌سته‌یى و ده‌رونى ده‌ده‌ن و بۆ رۆژى دوایى له‌شوێنێکدا به‌چاوبه‌ستراوى فرێى ده‌ده‌ن. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، ریکخراوى کوردستانى حککع 23/3/2005 .
|
|
02/09/2015 |